ئەتوانن بۆ بینینی هەموو بابەتەکانی «سەعید ئەمانی» سەردانی ئەم مالپەرە بکە:
http://dengekan.info/dengekan/author/saidAmani.html/2008/1/
***************************************************************************
***************************************************************************
پێویسته ئه‌ده‌بیاتی داهاتو ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری بێت
ن: سه‌عید ئه‌مانی
هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات وه‌ك یه‌كێك له قه‌واره‌كانی وشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێك له ڕوبهنایهكی سیاسی كه زاده‌ی وجودێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌ور و نه‌خشێكی كارامه و كارای له ڕه‌وتی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵ و ئاڵوگۆڕهكانیدا هه‌یه. هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی دواكه‌وتو كۆنه‌په‌رستانه له ڕێگای چه‌واشه كردنی جه‌ماوه‌ره‌وه یارمه‌تیده‌ری تۆكمه و توند و تۆڵ كردنه‌وه‌ی نه‌زمی كۆن و په‌ره پێدان و بوژاندنه‌وه‌ی پێوه‌ندی و مناسباتی كۆمه‌لاتی به‌سه‌ر چووه. له حاڵێكدا كه هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری و شۆڕشگێڕانه بۆ جه‌ماوه‌ری وشیار و شۆڕشگێڕی وه‌خه‌به‌ر هاتوی خه‌ڵك ڕۆڵی چه‌كێكی به‌هێز ده‌گێڕێ كه به‌رله‌وه‌ی بواری هاتنه ئارای ئاڵوگۆڕ و شۆڕش ڕه‌خسابێت له ڕوانگه‌ی بیر و بۆچوونه‌وه شۆڕش ده‌كاته زه‌روره‌تێكی حه‌یاتی و به‌ستێنی بۆ خۆش ده‌كات و له جه‌ریانی شۆڕشدا خۆی ده‌بێته به‌شێكی پێویست و گرینگی به‌ره‌ی گشتی و هه‌مه لایه‌نه‌ی.
ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری له ئێران و كوردستاندا پێویسته له‌و قسه‌وباسانه‌ی سه‌باره‌ت به» هونه‌ر بۆ هونه‌ر» و یان» هونه‌ر بۆ خه‌ڵك» جیابكه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌بێ كه‌وتنه نێو داوی دروشمی سیاسی و یان ڕایه‌ڵ و هه‌ودای ئاڵۆزی باسه هونه‌ریه‌كانه‌وه، باشتر وایه كه سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بیاتی ئێستای چینایه‌تی وتووێژ و دیاڵۆگی ڕاسته‌قینه بكرێت( واقعیه‌تێكی كه خسڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ده‌بیاتی كرێكاریشه). به‌داخه‌وه تریبونی زاڵی ئه‌م وتووێژه له‌ده‌ست باڵێكدایه كه به ئیدیعای ڕه‌د كردنه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌ده‌بیاتی ئیدئۆلۆژیك، به خۆ به‌دوور گرتن له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له ڕاستای پهیكار و تێكۆشانی چینایه‌تیدا بووه، خۆی په‌ڕاوێز و به‌دوور له هه‌موو چه‌شنه هه‌ڵوێست گرتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسی ده‌زانێت و كاكڵی ئهدهبیاتهكهشی عه‌ینی بێلایه‌نی، له حاڵێكدا كه ئه‌م بێ لایه‌نییه خۆی له‌داوی ویست و داواكاریه‌كانی سه‌رمایه‌داریدا گرفتاره.
ئه‌م ئه‌ده‌بیاته ئه‌گه‌ر ئهدبیاتێكی به‌ته‌واوی ئیدئۆلۆژیكیش نه‌بێت، ده‌بێته ئه‌ده‌بیاتێكی به‌رخۆر و مه‌سره‌فگه‌را و هه‌ڵبه‌ت بێ ناوه‌رۆك. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆته خزمه‌ت نیزامی سه‌رمایه‌دارییه‌وه و ئه‌وه خودی سهرمایهساڵارانیشن كه له پاڵ ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بیه جۆراو جۆره‌كان و هه‌موو چه‌شنه خه‌ڵاتێكی ئه‌ده‌بی و باقی شێوه و شگرد و دهغهڵكاریهكانی تریاندا، له‌هه‌وڵی په‌ره و بهرهودان به ئه‌ده‌بیاته خه‌سیو و پوچهكهیاندان به یارمه‌تی ئه‌م تریبونه زاڵه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه.
كرێكاران وه‌ك چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆرینه‌ی ئه‌ندانی كۆمه‌ڵگه، هه‌نه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه. وه‌ك چۆن سه‌رمایه‌داریش وه‌ك كه‌مینه‌یه‌ك خه‌ریكه بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌خۆی په‌روه‌رده ده‌كات و په‌ره‌یان پێئه‌دات. ئه‌ده‌بیاتێكی كه ته‌نزی تاڵی دژواریه‌كانی كار له‌گه‌ڵ نه‌فره‌ت و بێزاری له كاری گرێگرتهیی و بێگانه بوون به زانیاری و ئاگاهی و بۆ وشیار كردنه‌وه ده‌رده‌بڕێت، ئه‌ده‌بیاتی كرێكارییه. نه‌ك ئه‌و درۆ گه‌وره و قه‌بانه‌ی وا بوونه‌ته هه‌وێن و ماتڕیاڵی ئه‌ده‌بیاتی بۆرژوایی و كاری كرێگرته‌یی به بابه‌تێكی چارهه‌ڵنه‌گر و ته‌نانه‌ت پیرۆزیش ده‌زانێت كه له درێژه و به‌رده‌وام بوونیدا خاوه‌نكار مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له داهاتی كاری كرێكاران، سود و قازانجێكی زیاتری به‌ركه‌وێ. و ئه‌گه‌ر شتێكی زیاتری به كرێكار په‌رداخت كرد پێیوایه خێری به كرێكار كردوه.
ئاساییه كه، كه‌مینه‌ی جاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پله و پایه‌كان بۆ پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌یانه‌وێ هه‌ل و مه‌رجه‌كه پارێزراوبێ و هه‌ر چه‌شنه ئاڵوگۆرێك، له ڕاستای دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیاندا ده‌بینن. له به‌رانبه‌ریش دا زۆرینه‌ی بێ به‌ش و زۆرلێكراو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روویه‌كی ڕوون بهبهڕووی ژیان و به‌رێچوونی دا بكرێته‌وه، حه‌زی له ئاڵوگۆڕه و به پیریه‌وه ده‌چێت. كه‌مینه‌ی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی، كه خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی رۆڵێكی له به‌رهه‌مهێنان دا هه‌بێ و ته‌نیا چاوه‌دێری ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنانی چینی زۆرینه‌یه، هه‌وڵه بهكردهوهكان به سووك چاو لێده‌كه‌ن و ده‌كۆشن تا هه‌وڵه نهزهریهكان به ته‌واوی له هه‌وڵه بهكدهوهییهكان جیابكه‌نه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌كرێ بڵێین چینی زۆرینه مه‌جالێكی بۆ كار و كۆششی سه‌ربه‌خۆیانه‌ی نه‌زه‌ری له‌به‌ر ده‌ستا نیه. چینی كه‌مینه‌ش چون ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ژیانی بهكردهوهدا نامۆیه، ئاساییه له ڕاستیه‌كان دوور كهوێتهوهو خه‌ڵوه‌ت نشینی كاخی خه‌یاڵی خۆی بێت. له حالێك دا كه زۆرینه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی ڕه‌وتی ژیانی به كرده‌وه‌یه له گه‌ڵ رَاستیهكان دا ده‌سته و یه‌خه‌یه. ده‌كرێ بوترێ( واقعگه‌را)یه. كه‌وابێ ده‌توانین بوونی دوو جۆر هونه‌ری جیاواز، هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی سه‌رهه‌ڵدانی تهمهدونهوه به‌دی بكه‌ین و لێك هه‌ڵاوێرین. واته هونه‌ری واقعگهرایانهی زۆرینه( عه‌وام) و هونه‌ری ناواقعگهرایانهی كه‌مینه( خه‌واس).
ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری ئه‌ده‌بیاتێكه كه ژیان و حوزوری شوێندانه‌ر و كاریگه‌ری هێزی كار و كرێكاران له به‌رانبه‌ر سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داراندا وێنا ده‌كات؛ به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه به‌دیهێنه‌ری ئه‌م ئه‌ده‌بیاته خۆی كرێكار بێت یان نا…
به پێچه‌وانه‌ی ڕابردوو ناكرێ ته‌نیا به هۆی بوونی پوتك و چه‌كوش، و یان حوزوری كرێكارێكی ڕێكپۆش( كه به‌ڕێكه‌وت عاشقی كچی خاوه‌ن كارخانهكهش ده‌بێت) له بابه‌تێكدا، ناوی بنێین ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری ئهدبیاتێكی كرێكاری كه داهێنه‌رانه و زیندو بێت، پێویسته ڕواڵه‌تی ژیان و خه‌باتی ئه‌م چینه له ڕاستای ده‌رخستنی ناكۆكی و كێشمه‌كێشی كار‌و سه‌رمایه‌دا ده‌ربخات، یان وه‌ك به‌شێك له‌م ناكۆكیانه چاوی لێبكرێت!
له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئاستی هه‌ستیار بوون سه‌باره‌ت به مه‌سایل و بابه‌ته كرێكاریه‌كان گه‌لیك نزمه. ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری كه به به‌رده‌وامی خراوه‌ته په‌ڕاوێزه‌وه، ده‌توانێ وێڕای هه‌ڵخڕاندنی كردار له كۆمه‌ڵگادا سه‌باره‌ت به بابه‌ته كرێكاریه‌كان، وه‌ك تریبونێكیش بێت بۆ ده‌ربڕینی ده‌رد و ئازاره‌كانی چینی كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و زۆر لێكراو.
ئه‌ده‌بیاتی ڕیشه‌داری كرێكاری( كه ئیسالهتهكهی نه‌ك له شێوه‌ی بۆماوه‌یی و ئیرسی سهرمایهسالاری، به‌ڵكو له چه‌شنی ئینسانی و سروشتیه‌كه‌ی بێت) ده‌توانێ كاریگه‌ری بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگێك دابنێت كه پێكهاته‌كه‌ی، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كه كه لێوڕێژه له ناكۆكی، كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌خۆش كه له حه‌ره‌كه‌تی به‌ناچاری خۆیدا، كه‌وتۆته قۆناغی بهرزهخیهوه. و وێڕای هه‌وڵدان و گه‌ڕان به‌دوای ڕێگای چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كاندا، له په‌ڕینه‌وه له‌م به‌رزه‌خه‌ی ئێستا، له ئه‌گه‌ری توندوتیژیه‌كانی پێكدادانی چینایه‌تی به زمانی ئاسایی خۆی( زمانێكی كه هه‌موان تێیبگه‌ن) كه‌م بكاته‌وه.
ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێیوایه له ئێستادا تاریكی گۆره‌پانه‌كه‌ی داگیر كردوه، به‌ڵام تروسكایی و ئه‌ستێره‌كانیش ده‌بینێت. بڕوای به هه‌تاهه‌تایی بوونی ئه‌م تاریكیه نییه. ناهێڵی قه‌ت ئاسمان به‌بێ ئه‌ستێره بمێنێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسمان قه‌ت به‌بێ ئه‌ستێره نییه…
ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری، ئه‌ده‌بیاتی چاوكرانهوه و وشیارییه. ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری كه ڕاسته‌وخۆ له ناخی به‌رین ترین چینی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه شكڵ ده‌گرێت ئامرازێكه بۆ ده‌ربڕینی ئه‌وین و خۆشه‌ویستی، ڕه‌نج و ئازار، ئامانج و ئارهوزو، دنیابینی و به‌گشتی عه‌واتفی ئه‌م چینه. چینی كرێكار ئه‌م قۆناغه‌ی چه‌ندین جار له مێژودا، له‌وانه له سه‌روده‌می شۆڕشی ئۆكتۆبردا، به بوونه خاوه‌نی گه‌لێك به‌رهه‌می به نرخی وه‌ك دایكی ماكسیم گۆركی و نی‌نا، ته‌جروبه كردوه.
نووسه‌ران، ئه‌دیبان و شاعیرانێكی زۆر له ئێران و كوردستان له‌م یه‌ك دوو سه‌ده‌ی ڕابردودا هه‌وڵیانداوه له‌م بواره‌دا چالاك بن و جێپهنجهشیان دیاره؛ هه‌رچه‌ند كه نه‌یانتوانیوه به‌رهه‌مێكی پاك و پاڵاوته‌ی ئه‌ده‌بی كرێكاری به‌رهه‌م بێنن.
ده‌توانین ئاماژه به گه‌لێك نمونه له هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری ئێران و كوردستان له قۆناغی ئێستادا بكه‌ین و ناویانبهرین، له‌وانه شانۆنامه‌ی» عه‌باساغا كرێكاری ئێران ناسۆناڵ»ی سه‌عید سوڵتانپور، یان به‌رهه‌می شاعیر و نوسه‌رانێكی وه‌ك سه‌مه‌د بێهڕه‌نگی، عه‌لی ئه‌شڕه‌ف دهوێشیان، لاهوتی، خوسره‌و گوڵسرخی، ڕێبوار، سوله‌یمان قاسمیانی، به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئاحمه‌د شاملو، قانع، ئاحمه‌د بازگر، سه‌ید عه‌لی ساڵحی و كه‌سانی تر.
ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆژ له ڕۆژ زیاتری ئه‌م چینه و وشیار بوونه‌وه‌ی و ویست و داواكاریه‌كانی، شكڵ و شێوه‌ی كامڵتر و بابه‌تی تر به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری، ئه‌ده‌بیاتی په‌ره‌پێدان و پیرۆز كردنی هه‌ژاری نییه. ئه‌ده‌بیاتی سڕینه‌وه‌ی مناسبات و پێوه‌ندی سه‌رمایه‌دارییه. به‌هه‌ر ڕادده‌یه‌ك خه‌باتی چینایه‌تی له ڕاستای ناسین و له‌نێو بردنی ناكۆیه‌كانی ئێستادا قوڵتر ده‌بێته‌وه، ئه‌م ئه‌ده‌بیاته‌ش زیاتر گه‌شه ده‌كات و به‌ره‌و كامڵ بوون ده‌چێت.
ئامرازه‌كانی ئه‌مرۆی پێوه‌ندی گرتن، وه‌ك ئینتێڕنێت و ماهواره ده‌توانن بكه‌ونه ئیختیار چینی كرێكاره‌وه و بخرێنه خزمه‌ت گه‌شه و په‌ره‌پێدان و سه‌قامگێری ئه‌ده‌بیاتی كرێكاری، ئه‌م ئامرازه زمانێكی نوێی به‌رهه‌مهێنانی ده‌قی كرێكاری ده‌وێت كه به‌ره‌و گشتگیر بوونه. ده‌توانین بلێین به‌نا به قه‌یرانێكی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه داوێنگیری كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌گشتی و ئێران به تایبه‌تی بووه و ئه‌ده‌بیاتی سڕبووی بورژاییش توانایی وڵامدانوهی نییه پێی، ئه‌ده‌بیاتی داهاتوو ئه‌ده‌بیاتێكی كرێكارییه.
بۆ نووسینی ئه‌م ده‌قه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئینترنێتی كه‌ڵك وه‌رگیراوه.
***************************************************************************
***************************************************************************
نازم حیکمه‌ت، شاعیری ده‌رد ئاشنای تورکیه شایسته‌ی ڕێز لێگرتنێکی جیهانییه
ئاماده‌کردنی: سه‌عید ئه‌مانی
دنیا بده‌ینه ده‌ست مناڵان لانیکه‌م بۆ ڕۆژێک تا دنیا هه‌ست به ئاشتی و دۆستایه‌تی بکات. مناڵان، دنیا له ده‌ست ئێمه وه‌رده‌گرن و نه‌مامی ئه‌به‌دی تیا ده‌چینن!
نازم حیکمه‌ت یه‌کێک له شاعیرانی ناوداری سه‌ده‌ی ڕابهردوه؛ له‌و ده‌سته‌یه له شاعیرانه که به شێعر و ژیانی خۆی دنیای تووشی سه‌رسوڕمان کردوه. شێعره‌کانی کاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ڕه‌نج و ئازاره‌کانی سه‌رده‌مه‌که‌ی و هاواری ده‌روونی بوون له پێناو ئازادی وڵات و دانیشتوانه‌که‌ی دا. ناوی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانج و هیوا ڕیشه‌داره به‌شه‌ریه‌کاندا خاوه‌نی پێوه‌ندیه‌کی ئۆرگانیکه. ئه‌مه‌ش سه‌مه‌ره‌ی ئه‌و خه‌بات و خۆڕاگریهیه که له دژوارترین بارودۆخه‌کاندا له مه‌یدانی نه‌به‌رد و خۆڕاگری‌دا له سیاچاڵ و زیندانه جۆراو جۆره‌کانی وڵاتی تورکیه‌دا به‌ده‌ستی هێناوه. شێعره‌کانی دهستاوهردی ڕۆحیات و ڕوانینیه‌کانی له ژیانی گه‌له‌که‌یدا و هیوا و ئه‌وینداریه‌تی سه‌باره‌ت به جوانیه‌کان و ده‌ست و په‌نجه نه‌رم کردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ست و پۆسپانهدایه که له‌سه‌ر ڕێی پڕ له بهدهڵانی ئازادی و ڕزگاریدا قه‌راریان گرتوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که به‌بیستنی ناوی نازم دنیایه‌ک له بیره‌وه‌ری و جوانی به زه‌یندا دێنه‌وه. شێعره‌کانی زایه‌ڵه‌ی ئاوات و ئامانجه جوانه ئینسانیه‌کان وه‌ده‌نگ دێننه‌وه. ده‌کرێت بڵێین که هیوا، هیوای گه‌وره‌ی ڕزگار بوون له چنگ ده‌سه‌ڵات و سته‌می زۆرداران و چه‌وسێنه‌ران له سایه‌ی شێعرهکانیدا به‌رده‌وام به زیندویی ده‌مێنێته‌وه. به‌مجۆره‌یه که ئاوڕدانه‌وه له ژیان و شێعره زیندوه‌کانی چیرۆکی هه‌وڵی هه‌میشه پڕله حه‌ماسه‌تی بیردێنیته‌وه؛ چیرۆکی ژیانێکی لێوڕێژ له خه‌بات و خۆشه‌ویستی و ئازادیخوازی و مانه‌وه له‌سه‌ر په‌یمان له‌گه‌ڵ خۆ و یاراندا و له‌به‌ر گشت ئه‌مانه‌ش به غورور و سهرفهرازیهوه به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه چوون.
نازم حیکمه‌ت شێعره‌کانی ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ژیانیه‌تی و به‌رهه‌مه‌کانی شۆلاوگه‌ی ئێش و ئازار، غه‌م و شادی، بیر‌و بۆچوون و هه‌سته سه‌رکێشه‌کانی ناخین. نازم ژیانی خۆی به‌هه‌موو ماناوه ئاوێته‌ی شێعره‌کانی کردوه. به خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ده‌توانین که‌سایه‌تی ئه‌م ئینسانه مه‌زن و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته بناسین.
نازم حیکمه‌ت به‌رله چوونی بۆ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، له‌گه‌ڵ شێعری ئازادی فه‌ڕانسه‌دا ئاشنا بوو. له ماوه‌ی ئه‌و چند ڕۆژه‌ی له شاری باتوم مایه‌وه له ڕۆژنامه‌ی» ئیزوسیتا» دا شێعرێکی خوێنده‌وه که وێده‌چێت شێعری ویلادیمیر مایاکوفسکی بووبێت، هه‌رچه‌ند که نازم حیکمه‌ت به‌هۆی ئاشنا نه‌بوونی به زمانی ڕوسی، نابێ هیچی وای لێ حاڵی بووبێت به‌ڵام شیوه‌ی داڕشتن و بڕگه‌ی په‌نجه‌یی شێعره‌که هه‌ستی ده‌جوڵێنێ. کاتی گه‌رانه‌وه له باتوم به‌ره‌و مۆسکۆ، له ژێر کاریگه‌ری بینینی خه‌ڵکی هه‌ژار و برسی، شێعری » گلێنه‌ی چاوی برسیه‌کانی» نووسی. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌یتوانی ئه‌م شێعره بخاته چوارچێوه‌ی » هێجا» وه، به ئیلهام له فۆڕمی شێعره‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی ئیزوسیتا ده‌ستیدایه نووسینی ئازادی شێعر.
نازم حیکمه‌ت شاعیرێکه که کومونیست بوونه‌که‌شی وه‌ک شێعر و ناوه‌که‌ی ناوبانگی جیهانی هه‌یه. له‌و شێعرانه‌وه که بۆ مناڵان، ژنان، زه‌حمه‌تکێشان، سته‌م لێکراوان و زیندانیانی گشت جیهانی نووسیوه، ده‌رده‌که‌وێ، خاوه‌نی دڵ و ده‌روونێک بووه که ئارامی و ئاسایش و ئاسوودیی ویژدانی له به‌خته‌وه‌ری هه‌موان و ئازادی گشتیدا ده‌بینی و ئه‌مانه‌شی له مه‌یدانی بیر‌و بۆچوونی کۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌باتکارانه‌ی و له شێعر و داستان و شانۆ نامه‌کانیدا به شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌رده‌بڕی. له شێعری» ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌ڕوات» دا نووسیویه‌تی:» هاوڕێیان مه‌ڕواننه چاوه‌کانی من/ گریان له ناخمدا قوڵپ ئه‌دا…
به‌ڵێ هه‌ربه‌و چه‌شنه‌ی قوڵپی گریان، ناخی ده‌سمێت و سه‌رده‌کات، بیر و بۆچوونه‌کانیشی له‌ناخیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. یه‌کسانی خوازی، عه‌داڵه‌ت و ئازادیخوازیه‌که‌ی شتێکی زاتیه. ئه‌نگیزه‌کانی له ماوه‌ی ژیان له کۆمه‌ڵگای ئیستبداد لێدراوی تورکیه‌دا و بینینی بارودۆخی ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌ژاران و که‌سانی بێ ماڵ و حاڵ، له ده‌روونی خۆیدا په‌روه‌رده و بارهێناوه. به‌م تایبهتمهندیانهوهیه که ده‌ڕوانێته دیارده و شته‌کان. له تیڕێژی ئه‌م ڕوانینه‌وه‌یه که فۆڕم و ناوه‌رۆکی شێعره‌کانی ده‌دۆزێته‌وه.
ئه‌و له‌هه‌وو گۆشه و قوژبنێکی ئه‌م دنیا، ده‌یتوانی به‌و شێوه‌یه بنووسێت؛ که ڕووبه سه‌رمایه‌داران و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که‌ی، که تۆمه‌تباریان کردبوو به‌وه‌ی که خائین به نیشتمانه، نووسیویه‌تی:
ئه‌گه‌ر وه‌ته‌ن مژینی خوێنی سووری ده‌سته‌کانی ئێمه
له کارخانهکانتاندا بێت
ئه‌گه‌ر وه‌ته‌ن چنگاڵی ئه‌ربابه‌کانتان بێت
ئه‌گه‌ر وه‌ته‌ن حکومه‌تی باتومی پۆلیس و گورز و گۆپاڵ بێت
ئه‌گه‌ر وه‌ته‌ن پێگه ئه‌مریکاییه‌کان، بۆمبه ئامریکاییه‌کان و تۆپی ناوگانی ئامریکایی بێت
ئه‌گه‌ر وه‌ته‌ن ڕزگار نه‌بوون له شه‌وه‌زه‌نگی گهنیوتان بێت
من خائین به وه‌ته‌نم! به‌ڵێ خائین به وه‌ته‌ن.
وتمان که ناو و ناوبانگی له‌گه‌ڵ هیوا و ئاواته ڕیشه‌داره به‌شه‌ریه‌کاندا خاوه‌نی پێوه‌ندیه‌کی ئۆرگانیکه. له‌هه‌مان حاڵ‌دا هاوهه‌نگاوی و هاوڕێی له‌گه‌ڵ جیزبه کومونیسته‌کانی سه‌رده‌می خۆیدا، له‌م بابه‌ته تایبه‌ته‌دا له یاریه سه‌رسوڕمێنه‌کانی چاره‌نووسی ئه‌و بوون. سه‌باره‌ت به نازم حیکمه‌ت و بیر وبۆچوون و هه‌ڵوێسته‌کانی نووسراوه:» له‌وه‌ی که ڕه‌وتی کومونیزم له شۆڕه‌وی به‌ره‌و ئاستی دیکتاتۆڕیه‌کی تاکه که‌سی دابه‌زیوه، نیگه‌ران و بێ هیوا بوو. ئه‌و به‌رده‌وام به ترس و نیگه‌رانیه‌وه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بیروبۆچوونه‌کانی خۆی ده‌رده‌بڕی و زۆر جار له‌م باره‌وه بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژارد. به‌ڵام لای ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که بڕوای پێیان بوو، به هێمنانه باسی له خه‌م و بێ هیواییه‌کانی خۆی ده‌کرد. بۆ نموونه له ساڵی 1951 دا، به ئیلیا ئههرنبێرگی ئاوا وتبوو:» ڕێزێکی زۆرم بۆ هاوڕێ ئیستالین هه‌یه، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شێعر و بابه‌تانه‌م بۆ ته‌حه‌مول ناکرێ که ئه‌و وه‌ک خورێکی دره‌وشاوه ده‌ناسێنن. هه‌ستێکی خراپه.»
دوای مردنی ئیستالین کانوونی نووسه‌رانی شۆڕه‌وی داوای له شاعیران کرد سه‌باره‌ت به ئیستالین شێعر بنووسن. نازم حیکمه‌ت، به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کان، نه‌ک ئیستالین، به‌ڵکو ماڕکس و ئینگڵس و لێنینی خسته ناوه‌ندی ڕه‌وتی شۆڕشه‌وه و له‌کۆتایی شێعرهکهشدا جه‌ختی له‌سه‌ر هاوپشتی چینایه‌تی کرده‌وه.
نیگه‌رانی و بێ هیوایی شاعیرێکی وه‌ک نازم حیکمه‌ت له‌نێو فریوخواردوانی ئیدئۆلۆژی و ده‌سه‌ڵاتدا شیاوی هه‌ست پێکردنه.
ده‌ڵێن:» ئه‌و نیگه‌رانی ئه‌وه بووه که ئازادانه بیروبۆچوونه‌کانی، له‌نێو هاوڕێکانیدا ده‌رببڕێت.» بۆ که‌سێکی که له‌پێناو ئازادی ڕاده‌ربڕیندا گه‌لێک جار و ساڵیانی ساڵ که‌وتۆته زیندان و تا لێواری مه‌رگ خۆڕاگری کردووه و له گشت ده‌ورانی زیندانی بوونیدا، بۆساتێکیش له بیروبۆچوون و ئاڕمانه ئینسانی و عه‌داڵه‌ت خوازانه‌کانی غافڵ نه‌بووه و ئه‌مه‌شی له شێعر و سرووده‌کانی قۆناغه‌کانی زیندانی بوونیدا به ڕوونی تۆمارکردووه، ترس و نیگه‌رانی له شکڵی ساده و سه‌ره‌تایی خۆیدا نه‌یتوانیووه، واتایه‌کی هه‌بێت. بێ هیوایی و ترس و نیگه‌رانی لای ئه‌و ده‌بێ له ڕه‌وتێکی گه‌وره‌تره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت که ڕاز و ڕه‌مزی چاره‌نووسی هاوڕێکانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه! به‌ڵام ئامانجی ئه‌و له په‌یوه‌ست بوون به‌م ڕه‌وته بنیاتنانی دنیایه‌کی ئازاد و ناچینایه‌تی و دوور له هه‌ژاری و نه‌زانی و دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵات و گێڕانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی بۆ سه‌رجه‌م ئینسانه‌کان بووه. به هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ئوتوپیای زۆرێک له کومونیسته ناسراوه‌کانی دنیا، هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا که ئه‌و ده‌ستی ده‌دایه مانگرتن له خواردن و ئه‌م حه‌ره‌که‌ته، له ژێر سێبه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که له‌لایه‌ن کومونیسته‌کانه‌وه، که له زۆر وڵات‌دا، ده‌بووه سه‌ردێڕی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌کان، به‌سه‌ریه‌کدا ڕماو و وێران ببو. گومانی تێدا نییه که نازم ئاگاداری هه‌موو ئه‌م ڕووداوانه بوو. ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌م ئاگادار بوونه‌ش بووبێته هۆی ئاڵوگۆڕ، و یان ڕه‌نگه، بێده‌نگیه درێژماوه‌کانی. بابه‌تێکی که ڕه‌نگه بووبێته سه‌رچاوه‌ی ترس و بێ هیوایی و به‌د گومانیهکانی. وه ئه‌مه‌ش خۆی داستانێکه که ده‌بێ له جێگایه‌کی دیکه‌دا بدرێته به‌ر لێکۆڵینه‌وه.
نازم حیکمه‌ت هێشتا زیندو بوو که ناوبانگ و شێعره‌کانی سنووره جیهانییه‌کانیان به‌زاند بوو. زۆرێک له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی دنیا، گه‌لێک جار بۆ ئازاد کرانی له زیندان ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زاییه‌تی ده‌ڕبڕین. ژان پۆل سارتر، پیکاسۆ و نێرۆدا له‌نێو ئه‌و که‌سانه‌دا بوون. نێرۆدا سه‌باره‌ت به‌و وتویه‌تی:» شێعره‌کانی مه‌زنن، وه‌ک ڕووباره برینه‌کان. به‌ڵام ئه‌م ڕووباره هه‌روه‌ک سێڵاوێک له پۆڵا به‌ره‌و مه‌یدانی خه‌بات له خرۆشاندایه. ئه‌و ساڵانه‌ی له زینداندا به‌سه‌ری بردووه، زمانی شێعری نازمی تا ئاستێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر گه‌شه پێداوه. ده‌نگ و زایه‌ڵه‌ی به‌هه‌مه‌کانی له سه‌رتاسه‌ری دنیادا ده‌بیسترێ. شانازی ئه‌که‌م که شێعره‌کانم له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی خه‌بات له پێناو ئاشتیدا هاوشانی شێعره‌کانی نازم حیکمه‌ت وه‌ستاون.»
ژان پۆل سارتر ده‌نووسێت:» نازم، دۆستێکی به‌وه‌فا، تێکۆشه‌رێکی بوێر، دوژمنێکی بێ ڕاڕایی دوژمنانی ئینسان، بێ سه‌رنجدانه هه‌مووشتیک، ده‌یویست له‌هه‌ر شوێنێک که ده‌رفه‌تی خزمه‌تکردن به ئینسانه‌کان هه‌یه، حزور و به‌شداری هه‌بێت…
به‌ڵێ نازم حیکمه‌ت، شاعیری ده‌رد ئاشنا و کومونیستی هه‌میشه زیندوی تورکیه شایسته‌ی ڕێزلێگرتنێکی جیهانییه.
نموونهیهکیتر له شێعره‌کانی:
رێگای هه‌تاو
رۆشنایی دێته پێشێ و
سه‌ر تاپا دامده‌گرێ
دنیا جوانه
وه ده‌سته‌كانم لێو رێژی حه‌ز و تاسه
چاو له سه‌ر داره‌كان ناگوێزمه‌وه
كه‌وا سه‌وز پۆشن و ئاره‌زوویان به‌ر گرتوه.
رێگای هه‌تاو به پێچوپه‌نای دیواره‌كاندا ده‌گوزه‌رێ
له پشت په‌نجێره‌ی دهرمانگاوه دانیشتووم
بۆنی ده‌رمان هه‌ست ناكرێ
مێخه‌كه‌كان له شوێنێك دا پشكوتون
ده‌زانم.
ئه‌سیر بوون گرنگ نییه
ئاگاداربه!
گرنگ ئه‌وه‌یه كه ته‌سلیم نه‌بی.
ده‌رمانگای زیندان
______________________________________________________________________
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت: ئینتێر نێت.
شێعره‌که له کۆمه‌له شێعری» کۆنسێتێکی ناته‌واو» وه‌رگیراوه که وه‌رگێڕدراوی نووسه‌ر خۆیه‌تی.
***************************************************************************
***************************************************************************
زامى دار بەڕوو…
خوێندنەوەیەكى كتێبى «زامستان»ى ڕەحیم لوقمانى
ن:سەعید ئەمانى……
تۆ گوتت من
تەریدەى خاكى هەندەران
ئاوارەى نێو تاریكترین كوچەى دنیام
بەڵام ئەمن لەخاكو شار‌و زێدى خۆم
غەریب غەریب
تەنیاى تەنیام
زامستان، كۆمەڵە شێعرى بەڕێز ڕەحیم لوقمانى، لەتوێى 130 لاپەڕەداو بەساڵى 1383 ى هەتاوى، لەلایەن چاپەمەنى گۆران، لەشارى سنە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.
ڕەحیم لوقمانى ناوێكى ئاشنا‌و جێى ڕێزى كۆمەڵگاى ئەدەبى كوردستانى ئێرانە و چ لە ڕێگاى شێعر‌و نووسراوەكانیەوە، و چ لە رێگاى بەشدارى چالاكانە و خاوەن هەڵوێستانەیەوە، لەزۆربەى كۆڕ‌و كۆبوونەوە ئەدەبیەكاندا، بەباشى دەیناسنو پێویست بەناساندن نییە.
ئەوەى لێرەدا مەبەستمانە قسەوباسێكى كورتە لەسەر كتێبى «زامستان» لەچەند ڕوانگەیەكەوە. نە دەمانەوىَ و نە لەدەستمان دىَ یەك بەیەكى شێعرەكانى ئەم كتێبە بدەینە بەرباس و شێكردنەوە، بەڵكو ڕوانینێكى گشتى یە بەسەر فەزاى گشتى نووسراوەكاندا و چەشنێك ناساندنى ئەو كۆمەڵە شێعرەیە بەخوێنەرانى ئازیز.
ڕەنگە ئەركى شێعر، بەدیوێكى دا، گەیاندنى پەیامى مرۆڤایەتى بێت، ئەگەر بەدیوەكەى دیكەیدا دەرككردنى ئەو شتانە بێت كەدەرك نەكراون. یان بەچەشنێكى تر وێناكرابێتن و تەفسیرى جیاوازیان هەڵگرتبىَ. هەندىَ دەقو نووسراوە هەن گۆڕ‌انى زەمەن و مێژوو .. هتد، كاریان لێناكات، بەڵام نووسین هەیە تووشى داخوران و داڕمان دەبێت و لەسەردەمێكى تردا ناخوێندرێتەوە. ئەمەش زیاتر ئەو بەرهەمانە دەگرێتەوە كەلەئاستێكى گونجاو‌دا ڕۆنەچوونەتە قووڵایى مناسباتەكانى كۆمەڵگاوە و تەنیا بەشێوەیەكى ئێحساسىو ڕووكەش خۆیان لەقەرەى گرفت‌و ناهەنجاریەكان داوە.
فەزاى گشتى «زامستان» بەروونى ئەوەمان بۆ دەردەخات كەئەم كۆمەڵەشێعرە بەشێوەیەكى گەلێك گونجاو، و دەركى وشیارانەى ئازارە سیاسی، چینایەتى و كۆمەڵایەتی یەكان توێشوى رێگاى هەرمانى دەستەبەر كردووە و تا زەمانێك چەوسێنەرێك وجوودى هەبىَ، تا زەمانێك بێعەدالەتى سایەى ڕەشى بەسەر كۆمەڵگاوە قورسایى بكات، بانگەوازى بەرەنگارى و ڕاسان بەدژى زاڵمان و چەوسێنەران بیسەركێى مابىَ، درێژەى ژیانى «زامستان» مسۆگەر كراوە.
«زامستان» نە بەقیلاوى ڕەشبینى و خۆ تەریك گرتندا رۆچوە و نە جەغزى بەدەورى خۆیدا كێشاوە و نە پێیوایە بەشووشە بەندى تەنیایى دەورى داروە و بەنزیك بوونەوەى هەر دەنگى پێیەك، ئەم حەسارە شووشەییە، دەچرژىَ!!. بوێرانە دخاڵەت گەرە و سەبارەت بەگەیشتن بەئازادى و ڕزگاربوون لەم ژیانە پڕمەینەتى و نابەرابەریە، پاراوى هیواوهومێدە و باوەڕێكى پتەوى بەدەربازبوون هەیە.
كۆمەلەشێعرى «زامستان» جەستەیەكى دەرزى ئاژنى گشت ئەو ئازارانەیە كە بەردەوام بەدەست ئەو مناسباتە ناعادلانەیەوە، كە دەسەڵات داران و چەوسێنەران بەسەر كۆمەڵگایاندا سەپاندووە، چەشتوویەتى.
لەهەلومەرجێكدا كە هێندێك نووسەر و بەناو ڕووناكبیر، ئێستا‌و بەڕاشكاوى، خۆبەدەستەوەدان و سەرنەواندن بۆ دوژمنانى جەماوەرى زۆرلێكراو بەچەشنێك بەرەنگاربونەوە و لەبەرژەوەندى گشتیدا دەبینن، تێكۆشان‌و خەباتى سەربەرزانە دەدەنە بەر ڕەخنە «زامستان» لە دژوارترین هەل ومەرج دا، وانەى شێعرى (دار بەڕوو) مان بۆ دەست نیشان دەكات و پێمان دەڵىَ نەبینە پواز و دەسكى تەور بۆ لێك ترازاندنى ڕیزى یەكگرتوومان.
ڕەنگە شاعیر لەم شێعرەدا بەسەرهاتێكى ژیانى ڕاستەقینەى خۆى، یان، هاوڕێیەكیمان بۆ بگڕێتەوە، شایەدیش زادەى ئەندێشەى خۆى بىَ. دەكرىَ لەسەر دەمێك دا شاعیر گشت مەوقیعیەتە لەبارەكانى ژیانى لەپێناو ئەم نەبوونە پواز و دەسكى بیورەدا، لەدەست دابىَ، و بەم شێوەیەى بۆ ئێمە دەرببڕىَ، تا دەرسى لێوەربگرین.
«دار بەڕوو»
لە دارستان ویستیان
دار بەڕوویەك ببڕنەوە
دەمى بیور
هەر نەیتوانى زامدارى كا
مشارێكى تازە سویان هێنا سەرى
ئەویش گیرگەى تێدا شكا
كەشەو داهات،
داربەڕوو، بەشەمچەى هەور
ئاگرێكى بەردا خۆى‌و
بوو بەخۆرى نێو دارستان
بۆ بەیانى
نوسراوێكى بۆ یارانى جێ هێشتبوو
لێی نوسیبوو:
وامن گڕى عەشقم بەردایە گیانى خۆم
چونكە نەمویست
ببمە هۆرە و دەسكى بیور
بۆ جەستەى هاوڕێكانى خۆم
نووسین ناتوانىَ تەنیا پشت بەستن بەئیلهام و هۆشى نووسەر بێت، ئەگەر پێمان وابىَ نووسین خۆرسكەو دەخوڵقىَ، لەهەڵەداین. نووسین تەنیا وەهمێكى ئیلهام كرا‌و نییە، بەرهەمێكى ڕەسەن، پێویستە چۆڕاوەى ژیان و خۆشى و ناخۆشیە ئەزموونكراوەكانى بێت. هەر نووسینێك دەبىَ ئامانجێكى لەپشتەوە بێت، باكگراوندێكى مەعریفى تێدا بژى دەنا دەبێتە دەقێكى مردوو.
بەرهەمەكانى دوو توێى «زامستان» بەشێوەیەكى بەرچاو، ئەم بۆشاییانەیان پڕ كراوەتەوە و لەهێندێك شوێندا قورسایى ئەم بارە لقەكانى ئەو باخەى داهێناوە. ئەگەر بمەوىَ نموونە بێنمەوە گەرەكەبەشێكى زۆرى شێعرەكانى لێرەدا نێو نووسكەم.
«زامستان» لەگەڵ ئەوەدا كە زمانێكى، لەبارى ماناییەوە، تایبەت بەخۆى هەیە، بەڵام لەبارى فۆرم‌و دارشتنەوە لەژێر كاریگەرى هێندێك لەشاعیرانى پێش خۆى دایە. ئەگەر بمانەوىَ ئاماژە بە یەكێكیان بكەین پێویستە قامك بۆلاى سوارە ڕابدێرین. نموونەى ئەو شێعرانەش كەهەست دەكرىَ لەسەبكى سوارەوە نزیك بن بریتین لە: سوارە پووشینە، تاسەو كەمەند. ئەم لەژێر تەئسیردابوونەش ناكرىَ وەك خالێكى لاواز چاو لێبكرىَ، چون بەوتەى ئەفلاتوون و ئەرستوو شتێك بەناوى داهێنان، لەئەدەبیات دا، بوونى نییە. پێیان وایە كەسروشت داهێنانە و هونەرمەند و ئەدیبەكان لاسایى دەكەنەوە. ئەوان پێیان وایە كەمرۆڤ ئەوەندەى توانایى لاسایى كردنەوەى هەیە توانایى داهێنانى نییە. هەڵبەت ئەوانیش، سەبارەت بەم مەسەلەیە، جیاوازى بۆچونیان هەیە، كە جێى باسى بابەتەكەى ئێمە نییە. ئەوەى مەبەستى ئێمەیە ئەوەیە كەگشت لاسایى كردنەوەیەك دەقاودەق نییە، بەڵكو، بەشى زۆریان بەئاوێتەبوونى بۆچوونى لاسایى كەرەوە، بەرەو كامڵتربوون پاڵپێوە دەندرىَ، كە ڕێچكەگرتنى «زامستان» دەكرىَ لەم ڕوانگەیەوە بدرێتە بەر سەرنج.
لەیەك سەدەى ڕابردوودا تەنیا نیما و گۆران دەكرىَ وەك دوو لوتكەى ئاڵوگۆر پێكهێنەر لەشێعرى فارسى و كوردىدا چاولێبكەین. دەنا ئەوانیتر، بەشاملۆ، فروغ و سوارەشەوە، لەڕاستاى كامڵتر كردنى ئەو داهێنانو ئاڵوگۆر پێكهێنانە دا كاریان كردووە.
كاتىَ شێعر لەدایك دەبىَ، بەرلەوەى قەڵەم ناوكى ببڕىَ، زمان رۆحى پێدەبەخشىَ و خەیالێك پەروەردەى دەكات و هەستەكان گوڵ و خۆشەویستى و جوانى پێدەدەن. لەگەڵ ئەمانەدا لە شێعرەكانى «زامستان»دا سنوورى حەرام و بڤەكان دەشێكن و خەیاڵەكانیش پڕ دەبن لەئەسپى سەركێش و سركى جورئەت و ئاوى بوێرى ئاژین دەبێتە خاكەوشكەكانى ترس و بەدڵ پیاسەیەكى تەڕى پێدا دەكات (وەك شێعرى «من پشكۆیەك لەو ئاگرەم كەئاسنیش دەتاوێنىَ»). شێعرەكانى دووتوێى ئەم كتێبە خاوەنى چەندین تێروانین و خەون و پیاسەكردنن كە دەكرىَ بڵێین هیچ كام لەپیاسەكانى تر‌ى، عەقڵ دەركى پێنەكردوە و لەو گۆشەنیگایەوە تێى نەڕوانیون.
هەستێكى كە وەك هەستى تاكى نووسەر، لە شێعرەكانى «زامستان» دا، لەگەڵیان رووبەڕوو دەبین، بەڕادەیەك كۆمەڵایەتى، هەمەگانى و گشت گیرن، كە ئەگەر نووسەر، ڕاستە وخۆش باسى گرفتەكانى ژیان و دەروونى خۆیشى كردبىَ، دیسان ئەم تاكە ونە و هالەیەكى هەمەگانى وەسەر دەكشىَ. هەر ئەمەش، بەبڕواى من، دەبێتە زامنى تەمەن درێژ كۆمەڵە شێعرى «زامستان».
كارل ئەسكامبرگ، دەڵىَ: ئەگەر شێعرێك ورووژێنەر بێت و لەكاتى ڕوودان لە زەیندا، هاوكارى دروستبوونى هزرەكان بكات و تاكیش بۆ كردار هانبدا، ئەوكات ئەركى خۆى بەباشى بەجىَ گەیاندووە. دەتوانین ئەو پێناسەیە بدەینە شێعرەكانى «زامستان» و خوێندنەوەیان بمان خورۆشێنىَ.
شاعیر، وەك تاكێكى نێو كۆمەڵگا لەڕێگاى هەستەكانیەوە مامەلە لەگەڵ هەموو كێشە و كەم و كوڕیەكانى نێو كۆمەڵگادا دەكات، دەست بردن بۆ كێشەكانى زۆرینەى خەڵك و ڕاستگۆبوون لەدەربڕین دا، دەتوانىَ ڕەمزى سەركەوتنى شاعیر لەبوارى شێعر نووسین دبىَ. «زامستان» لەم بوارەش دا سەركەوتووە و نووسەر شێعرى لەسەر ئەساسى ئێحساسى كەسێكى تر نەهۆندۆتەوە، بەڵكو ئەو بابەتانەى ورووژاندوە كەخۆى لەناخەوە هەستى پێكردون.
لەكۆتایشدا بەپێویستى دەزانم ئاماژەیەك بۆ ڕواڵەت و بەرگى كتێبەكەش بكەم. ئەم كتێبە وەك ڕەمزى بانگەوازى بەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوە، دەنگێكى نامۆیە بەنیسبەت ئەو بەرهەمانەى لەگەڵ كەش هەواى پڕ لەسانسۆر و خەساندندا، بەچاپ دەگەن و هاوتەریبن لەگەڵ هەلومەرجەكەدا، و لەتیراژى زۆر‌و بەبەرگى ڕەنگاوڕەنگەوە دەكەونە بازاڕەوە. هەر بۆیە بەشێوەیەكى ئاشكرا بىَ مەیلى بونگا مۆدێرنە چاپەمەنیەكانى بەڕوخسارەوە دیارە و بەتایپێكى نامۆدێرن و ڕواڵەتێكى دەستكورتانەوە بڵاوبۆتەوە.
ئەمەش دیسان ڕاستگۆیى نووسەر و ڕاوەستاوى ئەونیشان دەدات. دڵنیام ئەم سیما فەقیرانەیە پەیامى تایبەتى خۆى پێیە، و بایەخى كتێبەكەى، بەلاى بەردەنگە ڕاستەقینەكانیەوە، بەچەند قات بردۆتەسەر و خوێن‌شیرین تر‌ى كردوە.
سەرچاوەكان:
-ئەدەبو هونەرى كوردستانى نوىَ ژوومارەكانى:
389- 399- 404
-ئایندەى ژومارە 53
****************************************************************************
سوسیۆساید لە پێناو كوَنترۆڵكردنى سەرچاوە نەوتیەكان…
ئا: سەعید ئەمانى
(كورتەیەك سەبارەت بە ئەوزاعى عێراق لەژێر ڕەحمەتى حزورى ئا‌مریكا لە ساڵى 2007دا)
ساڵى 2007 وەك ساڵێك پێناسە دەكرێت كە بە پێى ڕاپۆرت و سەرچاوە هەواڵیەكان، بە تایبەتى هەڵسەنگاندنەكانى ڕێكخراوى ئینگلیسىORB و بەراوردى لەگەڵ مێتۆدى زانكۆى جان هاپكیز دا، ژومارەى كوژراوە عێراقیەكانى دواى هێرشى ئا‌مریكا گەیشتۆتە 2/1 ملیۆن كەس. 2007 ساڵێكە كە تێیدا زیاتر لە یەك ملیۆن عێراقى بۆ بەدەر بردنى گیانى سالم ناچار لە بەجىَ هێشتنى ماڵ و حاڵى خۆیان بوون و ناردنى 30000 هێزى زیادى و تازە نەفەسیش لەو ساڵە دا یەكێك لە شەڕ و پاكسازى قەومى لە چەند دەیەی ڕابردوی لێكەوۆتەوە.
ئامارێكى ئونیسێف دەڵىَ: لە 21ى دیسامبرى 2007دا، تەنیا 28 لە سەدى ئەو عێراقیانەى تەمەنیان لەژێر 17 ساڵیدایە توانیویانە لە تاقیكردنەوەكانى ئاخرى ساڵدا بەشدارى بكەن، و نزیك بە یەك ملیۆن منداڵى دیكەش نەیانتوانیوە بچنە قوتابخانە، بێجگە لەوەى زیاتر لە 5 ملیۆن منداڵیش باوكى لەدەست داوە.
بەوتەى رێخكراوى نەتەوەیەكگرتوەكان رێژەى ئاوارەبوون لە عێراق، لە ساڵى 2007 دا گەیشتۆتە ئاستێك كە لە ساڵى 1948 بەملاوە لە رۆژهەڵاتى ناوین دا بىَ وێنەیە. ئەم رێكخراوە ئاماژەبەوە دەكات كە لە هەر 8 عێراقى یەكێكیان ئاوارەن. ئەمە لەحالێكدایە كە بەشى زۆریان بەدەست هەژاریەوە دەنالێنن.
لە ساڵى 2007 دا زیاتر لە هەر ساڵێكى تر‌ى دواى داگیر كرانى عێراق لەلایەن ئامریكاوە، سەربازى بیانى كوژراوە. 901 ئامریكایى، 47 بریتانیایى و نۆ سەربازى وڵاتانى دیكە. سەرجەمى كوژراوەكانى ئا‌مریكا لە شەڕى عێراقدا گەیشتە 3904 كوژراو و 28661 بریندار كە بەشێكى بەرچاو لە بریندارەكان زەربەى مەغزیان وێكەوتووە. 30185 سەربازى دیكەش بەهۆى گرفتى ڕۆحى و سەدەمەى جۆراوجۆرى دیكەوە لە بەرەكانى شەڕ دوور خراونەتەوە. بێجگە لەوەى ژومارەى ئەو سەربازانەى لە ڕیزى هێزەكانى ئامریكادا خۆیان كوشتووە گەیشتۆتە 132 كەس.
ئەم ڕێژە زۆرەى كوژراو و بریندارى خەڵكى مەدەنى و سەربازى ئا‌مریكا و هاوپەیمانانی لەعێراق، بە شێوەیەكى بەرچاو گوشارى نێو خۆى و جیهانى بۆسەر دەسەڵاتدارانى ئامریكایى بە دواوە بووە، تا ئەو جێیەى كە زۆرینەى خەڵكى ئا‌مریكا خوازیارى كێشانەوەى هەرچى زوترى هێزەكانى ئەم وڵاتە لە عێراقن و نەفرەتى گشتى لە ئاستى دنیادا، بە دژى بوش و دەسەڵاتەكەى ڕۆژ لەگەڵ رۆژ لە زیادبوون دایە.
ژنرال دەیوید پترایوس لە 10ى سپتامبرى ساڵى 2007 ڕاپۆرتەكەى خۆى سەبارەت بە ئاكامى بردنە سەرى ژومارەى سەربازەكان لە عێراق، پێشكەش بە سەناى ئا‌مریكا كرد. ڕێكخراوى موو – ئان، ڕاگەیاندنێكى تەواو لاپەڕەیى لە ڕۆژنامەى نیۆرك تایمز و لەژێر وێنەیەكى گەورەى ژنراڵدا بڵاو كردەوە، لەو ڕاگەیاندنەدا، كە سەبارەت بە ناوەرۆكى درۆینەى ڕاپۆرتەكە نەفرەتى لێدەبارى، هاتبوو: ژنرال پترایوس یان ژنرالى خائین بە ئێمە؟
ئەم ڕاگەیاندنە كە لە لایەن ڕێكخراوێكى خاوەن نفوزى سەر بە حیزبى دیموكراتەوە بڵاو كرابۆوە، هەرا و هوریایەكى زۆرى نایەوە و تەنانەت بەشێك لە نوێنەرانى كۆماریخواز و دیموكرات لە دژایەتى لەگەڵیدا قەتعنامەیان دەركرد، بەڵام ناوێكى كە بەرپرسى تەبلیغاتى موو– ئان بۆ ژنراڵى دیارى كرد، لە نێو هەڵسوڕاوانى دژى شەڕدا جێى خۆى گرت و زۆربەیان ناوى ژنراڵیان لە وتار و نوسراوەكانیاندا بەو شێوەیە دێنا.
ئەركى ژنراڵ ئەوە بوو كە لە نیوەى دوهەمى ساڵى 2007دا، كە بە كردەوە ململانێكانى هەڵبژاردن لە ئا‌مریكا دەستى پێدەكرد، و هەروەها لە سەردەمى پەسەند كردنى بوودجەى شەڕ و دابین كردنى پێداویستى ماڵى شەڕەكانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست، لەلاى خۆیەوە ڕاپۆڕتێك پێكەوەنىَ و گەڵاڵەى ناردنى هێزى زیاتر و بەر بڵاوتر كردنى چاڵاكیە نیزامیەكان بە سەركەوتوو بداتە قەڵەم. ئەوەى كە كۆشكى سپى ویستى ژنراڵ ئەنجامیدا و بە پێى هێندێك لە ڕاپۆڕتەكان، دیكتەى دیك چینى لە واشنگتۆنەوە كۆپى كرد و لە بەغداوە بردیەوە ئا‌مریكا و سپاردیە مەجلیسى سەناى وڵاتەكەى و ڕایگەیاند: بەرنامەى هێزى زیاتر سەركەوتوو بووە و پێویستە گەڵاڵەى بەرەو پێش چوونەكانى داهاتومان لەسەر ئەم ئەساسە بنیاد بنێین. ژنراڵ پتراپوس ئەركێكى دژوارى وەئەستۆ گرتبوو. لە هەل و مەرجى شكستى هێرش بۆسەر عێراق، كەمتر ژنراڵێك حازر بە ئەنجامدانى وەها ئەركێك بوو. بۆیە كۆشكى سپى ژنراڵێكى بۆ ئەم كارە دەست نیشان كرد كە هیچ ئەزموونێكى مەیدانى لەم بوارەدا نەبوو. ژنرڵێكى كە، فەرماندەى ستادى ناوەندى هێزەكانى ئا‌مریكا ناسناوى زەبوون و نۆكەر سفەتى پێ بەخشیبوو.
لە 2007 دا، عێراق خراپترین ساڵى دواى داگیركرانى بردە سەر. بەڵام، ئەوان خۆیان لە پشت كەم بوونەوەى ئامارى كوژراوەكانى مانگەكانى نزیك كۆتایى ساڵ دا شاردەوە، لە حالێكدا ئەم دابەزینى ئامارە كاتیە، خۆى لەسەر ئەساسى ڕاپۆرت و هەواڵ گەلێكى وەحشەتناكتر بینا كراوە. وەحشەتناكتر نەك تەنیا لەبەر ئەوەى كە هێشتا بە هەزارانى وەك باوكى سەلمانى 22 ساڵە، كە لە ڕۆژى هەوەڵى ژانویەى 2008 دا سەرى بىَ پەیكەرى منداڵەكەى هەڵگرتەوە و لە شارى نەجەف بە خاكى سپارد، بە هۆى لەدەستدانى كەس و كاریان ماتەمبار دەبن، بەڵكوو كارەساتەكە لەوەش خراپترە: ئا‌مریكا سەرگەرمى ڕێكخستنى هێزەكانى پێشووى سەدام و باقى هاوتاكانیانە، ئەویش نەك لە شێوەى ئەڕتەشێكى مودێڕن، بەڵكوو لە چەشنى دەستە و تاقمى موجاهیدەكانى ئەفغانستان. ئەڕتەشى ئا‌مریكا دیوارى بێتۆنى هاوشێوەى دیوارى ئاپارتاید لە ئیسڕائیل خەریكە لە زۆربەى شەقام و كۆڵانەكانى شارى بەغدا دادەمەزرێنىَ. و ڕوون نییە لە كاتى تێپەڕین بەم تونێلى وەحشەتانەدا لەگەڵ چیدا ڕووبەڕوو دەبین، ئەوەى ڕوون و ئاشكرایە ئەوەیە كە نابودى بە تەواوەتى كۆمەڵگاى مەدەنى و نەك بە تەنیا لەناو چوونى پایەكانى دیموكراسى، خەریكە لە عێراق بەرنامە ڕێژى بۆ دەكرىَ.
دەكرىَ بڵێین، ئا‌مریكا بۆ ئەوەى بتوانىَ سەرچاوە نەوتیەكانى عێراق بخاتە ژێر چنگى خۆیەوە دیاردەیەكى خوڵقاند كە دەكرىَ نێوى بنرىَ سوسیۆساید، واتە، كوشتارى كۆمەڵایەتى.
ناوەندە تایبەت و ئینحساریە هەواڵگریەكان، نە باس لە وەحشەتى ساڵى ڕابردوو دەكەن، نە لێكدانەوەیەك سەبارەت بەوەى لە پێشدایە ڕائەگەیەنن. كەوایە ناچارین ئاوڕێك لە بەشێك لەو ڕاپۆرت و توێژینەوانە بدەینەوە كە هەركامەو بە چەشنێك موسیبەتەكانى ژیانى خەڵكى عێراقیان لە ساڵى ڕابردوودا، و ئەگەرى ئەو كێشانەى كە ڕەنگە لە ساڵى 2008دا داوێن گیریان بێت، كردۆتە هەوێنى بابەتەكانیان، لەوانە ڕاپۆرتەكەى جەیمز كوگان. كە بەشێك لەو ئامار و ئەرقامانەى لە سەرەتاى وتارەكەوە ئاماژەیان پێكرا لە نموونەكانیانن. لەو ڕوانگەیەوە كە بەشێكى زۆرى نەخشە و پیلانەكانى گوروپە چەكدارەكان، و تەنانەت خودى ئامریكاش، بە شێوەیەكى نهێنى دەبرینە پێشەوە، زۆرجار لێكدانەوەى جیاواز و دژ بە یەك لە بەرنامە جەنگیەكان ئیرایە ئەدرىَ. بۆ نموونە لە حاڵێكدا كە كوگان باس لە پێكهاتنى نێوان ئا‌مریكا و موقتەدا سەدر دەكات، ئیسكات ریتێر، بازڕەسى پێشووى سازمانى ملەل باوەڕى بەوەها پێكهاتنێك نییە و پێى وایە كە نەك تەنیا ئا‌مریكا و سەدر، بۆ شەڕ دژى یەكترى، لە ڕێگاى ڕێكخستنى میلیشیاكانیانەوە خەریكى خۆ ئامادە كردنن، بەڵكوو باڵى سەدر بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گروپ و دەستە و تاقمەكانى تر‌ى شیعەى لایەنگرى ئێران، ڕەنگە بە فیتى ئا‌مریكا و ئێران، خۆى ئامادە كردووە. گۆشەیەكى ڕاپۆرتەكەى جەیمز كوگانیش دەڵێت كە:
لە سىَ مانگى كۆتایى ساڵدا توند و تیژیەكان بە شێوەیەكى كاتى كەم بوونەوە، بەڵام نەك لەبەر ئەوەى كە دژایەتى لەگەڵ داگیركارى دابەزیبێت، یان، ئاڵ و گۆڕێك لە هەل و مەرجى ژیانى كارەسات بارى خەڵكى عێراقدا ڕوویدابێت، بەڵكوو ئەوە ئاكامى هێندێك پێكهاتن و تەوافوقى لە ڕووى ناچاریەوەى ئا‌مریكا لەگەڵ گوروپە چەكدارە سونیەكانە، تا لەو ڕێگایەوە بوارى ئاگر بەستێكى كاتى لەگەڵ نەیارەكانیدا بڕەخسێنىَ.
ئێستا كەم تا زۆر خەریكە ناوەڕۆكى پێكهاتنەكان ئاشكرا دەبن. دەركەوتوە، لانى كەم 77000 میلیشیاى سوننى لە بەشى ڕۆژئاواى بەغدا بوونەتە مووچە خۆرى ئەڕتەشى ئا‌مریكا. ڕێبەرانیان، كە زۆربەیان پێشتر پەیوەندیان بە ڕ‌ژێمى بەعسەوە هەبوووە، خوازیارى دەور و نەخشێكى سیاسى زیاترن لە دابەشكردنى دەسەڵات لە عێراقدا.
ئەم ڕاپۆرتەش ئاماژە بەوەدەكات كە، بە دوو ملیۆن پەنابەرى عێراقى، كە پەڕیوەى وڵاتى سوریە بوون، دەوترێت وێناچىَ بتوانن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان. پێیان وتوون كاتێك ئەتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و شوێنى پێشویان كە سەر بەو دەستە و تاقمە چەكدارانە بن كە لە ئێستادا شوێنى ژیانیان داگیر كردون. بەر بە هەزاران هاو وڵاتى سەر بە گشت پێكهاتە نژادى و ئاینیە جۆرا و جۆرەكان گیراوە و نایەڵن بچنەوە سەر ماڵ و زیندەگى پێشویان، و زۆربەى ئەو گەڕەكانەش لەلایەن هێزەكانى ئامریكاییەوە بە دیوارى بێتۆنى 12 میترى داخراون.
بێكارى و نەبوونى خزمەتگوزارى بنەڕەتى، قین و تووڕەیى خەڵك سەبارەت بە دابەشكردنى شارەكان لەسەر ئەساسى ئەو ڕێك كەوتنانەى لە ئاكامى گوفتوگۆكاندا بەدەست هاتوون، و مەجاڵێكى زۆرى بە میلیشیاكان داوە تا ڕاشكاوانەتر دخاڵەت لە ژیانى خەڵك دا بكەن، دەچەندان كردووە. بێكارى تەواو و نیوە بێكارى لە هێندێك شوێن گەیشتۆتە نزیك بە 70 لەسەد. دیارە قورسایى ئەم نە هامەتیانەش، بە پلەى یەكەم بە سەر ژیانى كرێكاران، زەحمەتكێشان و خەڵكى بەش مەنەت و بێ پشت و پەناى گشت پێكهاتە جۆراوجۆرەكانى كۆمەڵگاى عێراق دا شكاوەتەوە. و بە هەموو مانایەك حزورى ئا‌مریكا و ئاكامەكانى، ژیانى لێكەردون بە دۆزەخ.
ساڵى 2007، ساڵی پشت گوىَ خستنى ویست و داواكاریەكانى خەڵكى كوردستان، لە لایەن ئا‌مریكا و دەوڵەتى بەغداوە، و بەرتەسكتر كردنەوەى بازنەى گوشارەكان بوو بۆ پاشەكشە پێكردنیان:
جىَ بە جىَ نەبوونى مادەى140یش لە كاتى خۆیدا و درێژ كردنەوەى ماوەكەى بۆ 6 مانگى دیكە، كێشەى گرێبەستە نەوتیەكانى هەرێمى كوردستان لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكان و گەلێك كێشە و گرفتى دیكەى ماڵى و ئیدارى حكومەتى هەرێمى كوردستان و حكومەتى ناوەندى لە بەغدا، لە كاتێكدا كە كار بە دەستانى ئامریكایش پشتگیرى لەو بڕیارانەدەكەن كە لەلایەن بەغداوە دەردەچن و، نا ڕاستەوخۆ گوشار خستنە سەر دەسەڵاتى كوردەكان، بۆ مل كەچ كردن بۆ بڕیارەكانى حكومەتى بەغدا، ئاماژە بە لەبەردەمدا بوونى ساڵێكى پڕلە كێشە و كارەسات، بە نیسبەت خەڵكى كوردستانیشەوە دەكات.
سەرچاوە: ئینتێرنێت
*****************************************************************************************
ئارەزوویەكى وەدى نەهاتوو ….
سەعید ئەمانى
ڕۆژنامەگەرى ئازاد و ڕەخنە گرتن لە زۆربەى وڵاتانى دنیادا بووەتە ئارەزوویەكى وەدى نەهاتوو. چونكە سانسۆڕ و ڕژیمە دیكتاتۆریەكان هەر شتێك كە خۆیان بە مەسڵەحەتى نەزانن ئیزنى بڵاو كردنەوەى پێنادەن. ڕۆژنامەكان لەو وڵاتانەدا بوونەتە ئامرازى پیاهەڵدان و ستایش كردنى دەسەڵات. و بەم هۆیەوە ویژدانى ئاگاى ڕۆژنامە نووسى سەربەخۆ و ئازادیخواز بەردەوام لەژێر گوشارى سانسۆر و بارى گرانى بەڕێچوندا دەهاڕدرىَ. بارودۆخى نالەبار و تەگەرە و گیر و گرفتەكانى سەر ڕێگاى كار كردنیان سكاڵا و گازندەى ئەم بەشە لە ڕۆژنامە نووسانى بەرز كردۆتەوە و لە زۆر شوێن تەنگ و چەڵەمەى گەلێك جیدى بۆ پێك هێناون كە لە وڵاتانى وەك ئێران، عێراق، ئەفغانستان، فەلەستین، لیبى، سوریە، میسر، عەرەبستان، سودان، سومالى و ئەندونزى لەچاو شوێنەكانى دیكەى دنیا گەلێك بەرچاوترە.
ئەم كێشمەكێش و بەرەوڕوو بوونەوەیە تەنیا تایبەت بە سەردەمى ئێستا نیە، بەڵكو پێشینەیەكى بە درێژایى مێژووى تەمەنى رۆژنامەگەرى لەپشت سەرە. سانسۆر و بەرتەسك كردنەوەى ئازادى قەڵەم و بیروڕا دەربڕین، پىَ بە پێ و شان بە شانى نووسین و قەڵەم وەشاندن هاتۆتە پێش و بێجگە لە چەند دەورەیەكى كورت، ئەویش سەردەمى گۆڕانكاریە بنەڕتیەكان لەو وڵاتانەى شۆڕش و ئاڵ وگۆڕ تێیاندا ڕوویداوە وەك سەردەمى شۆڕشى مەشروتەخوازى و شۆڕشى ساڵى 1357ى هەتاوى لە ئێران، و دواى ڕاپەڕینى 91ى میلادى، بۆ ماوەیەك لە كوردستانى عێراق و ئاڵوگۆڕى لەم بابەتانە، یان هێندێك جار سەرودەمى هەڵبژاردنەكان لێرە و لەوىَ كەمێك فەزاكە دەكرێتەوە، هەرچەند زۆرجار گوشارى زیاترى بۆسەر بوارى ڕاگەیاندن بە دواوە بووە، بە بەردەوامى مەیدانى گەشە و هەڵدانى لە نووسەران و قەڵەم بە دەستان بەرتەسك كردۆتەوە و بەرى بە هەوڵەكانیان گرتووە.
ئەم بەربەستانە بوونەتە لەمپەر لەبەردەم ڕۆژنامەنووس و نەیهێشتوە ڕۆژنامەنووس بەباشى بتوانىَ و‌ڵامى چاوەڕوانیەكانى خوێنەرانى بداتەوە كە ئەویش خۆى لەم خاڵانەى خوارەوەدا دەبینێتەوە: ڕۆژنامە نووس پێویستە ڕاست بێژ و پارێزەر و پشتیوانى شێلگیرى ئازادى بێت، ڕەخنەگر و دەربڕى ڕاشكاوى دەرد و مەینەتیە كۆمەڵایەتیەكان و لایەنگیرى دیمەكراسى و دادپەروەرى بێت.
ئەم چاوەڕوانیانەش لەوێوە سەرچاوە دەگرىَ كە ئەساسیترین تایبەتمەندیەكانى ڕۆژنامەنووس چاونەترسى، ژیرى، وشیارى، دوورئەندێشى و خۆڕاگری یە. ڕۆژنامەنووسى ڕاستەقینە و ڕاست بێژ، هەواڵنێرى ئەو ڕاستیانەیە كە لە دنیاى دەور و بەریدا ڕوو دەدەن. بە پێچەوانەى هەندێك لە هاوكارەكانى كە پیاهەڵدەر و ستایشگەرى دەسەڵات و سوڵتەن، دەستەمۆى دەسەڵات نابىَ. ئەو پارێزەر و پاڵپشتى سەربەخۆیى یە، و لە ئازادى قەڵەم، ڕادەڕبڕین، كۆڕ و كۆمەڵ و ئەنجوومەن و ڕێكخراوەكان داكۆكى دەكات. لە ناخى دەروونەوە لەسەر ئەو باوەڕ و قەناعەتەیە كە مرۆڤ ئازاد و سەربەخۆیە و هیچ كەسێك بۆى نییە ئەم ئازادى و سەربەخۆییەى لىَ بەرتەسك بكاتەوە و پێشێلى بكات…
دیارە، ئەو ڕۆژنامە نووسانە جێى مەبەست و چاوەڕوانى خەڵك و جوێنەرانى جیدین كە زانیارى و شارەزایى تەواویان لەسەر پرسە سیاسى و كۆمەڵایەتییەكان هەیە، كەسێكە نەخزیوەتە كونجى خەڵوەتى خۆیەوە و لە پڕۆسەیەكى گەڵاڵە بۆ داڕێژراودا سەرى كێشاوەتە گشت كەلێن و قوژبنەكانى ژیانى سیاسى و كۆمەڵایەتى كۆمەڵگاكەیەوە و توانایى شیكردنەوە و هەلاجى كردنى پرس و بابەتە جۆراوجۆرەكانى هەیە و لە هەمان حاڵ‌دا پرۆِژە و ڕێگا چارەش دەتوانىَ ئیرایە بدات.
جیا لەو نووسەر و ڕۆژنامە نووسانەى بە شێوەیەكى بەرین لە ئاستى دنیادا بۆ بەردەوامى ڕۆژنامەكەیان و دوور خستنەوەى پیشەكەیان لە مەترسى دەست درێژى لایەنە دژى ئازادى، كۆنە پەرست و دەسەڵاتە دیكتاتۆریەكان، دەستیان داوەتە خۆ سانسۆرى، ژومارەیەكى بەرچاو لە ڕۆژنامە نووسان بەردەوام ویستویانە ئەركە پیشەیەكەى خۆیان بەباشى بە ئەنجام بگەیەنن و كارەكانیان لە ئاستى چاوەڕوانیەكانى خوێنەرانیان دابێت. بۆیە ئێمە ڕۆژانە شاهیدى دەست و پەنجە نەرم كردنى ئەو ئینسانە خاوەن هەڵوێستانە لەگەڵ ئەو مەترسیانەداین كە هەڕەشە لە ژیان و پیشەكەیان دەكات. دیارە ئەو مەترسیانەش تەنیا لەلایەن دەسەڵاتە سەرەڕۆ و دیكتاتۆریەكانەوە نییە بەڵكو زۆرجار دەكەونە بەر هێرشى گوروپە توندڕەو و تیرۆریستەكانیش. لە ساڵى ڕابردوودا، واتە ساڵى 2007، كە یەكێك لە ساڵە پڕلە كارەساتەكان بوە بۆ ئەو كەسانەى لە بوارى راگەیاندن دا ئیشیان كردوە، ژومارەى ئەو ڕۆژنامە نووسانەى لە شوێنە جۆراوجۆرەكانى دنیادا گیانیان لەدەست داوە گەیشتوەتە زیاتر لە 86 ڕۆژنامە نیگار لە 21 وڵاتى جۆراوجۆر دا و 67 رۆژنامەنووسى تریش لە 15 وڵاتى دیكە ڕفێندراون و زیاتر لە 887 كەسیشیان لىَ دەستگیر كراوە. لەو ساڵە دا عێراق زۆرترین قوربانى لێ گرتوون كە زیاتر لە 57 كەسە. ئێرانیش وەك یەكێك لە نا ئەمنترین وڵاتانى دنیا بە ئەژمار دێت بۆ رۆژنامە نووسان لە ساڵى 2007دا. ژومارەیەكى بەرچاو ڕۆژنامە نووس تێیدا ڕووبەڕووى دەستگیر كردن، زیندان و ئەشكەنجە و مەرگ بوونەتەوە. وەك بەشێك لە نوێترین ڕووداوەكانیش لە ناوچەكەدا دەكرىَ ئاماژە بە ڕۆژنامە نووسان عەدنان حەسەن پوور، هیوا بوتیمار، یەعقوب میهر نیهاد لە ئێران، پەرویز كامبەخش لە ئەفغانستان كە حوكمى ئیعدامیان بۆ دەرچووە و بىَ سەر و شوێن بوونى دوو ڕۆژنامە نووسى ئینگلیسى لە بەسرەى عێراق بكەین.
لەگەڵ ئەوەى دابین كردنى بژێوى ژیان، وەك باقى چین و توێژە كەمداهاتەكانى نێو كۆمەڵ، بە زەقى داوێنى نووسەران و ڕۆژنامەنووسانیشى گرتووە و ئەم گرفتى بەدەست هێنانى بژیوە گەیشتۆتە ئاستێك كە تاقەت و بڕستى لىَ چنیون و بەشێكى بەرچاوى لىَ ناچار كردوون پێشێلى بەشێكى زۆر لەو بایخ و ئەرزش و بەرپرسیاریانە بكەن كە لە ئەستۆیانە، ژومارەیەكیش قایم و پتەو، بە ئیرادەیەكى ڕاسخەوە بڕیاریان داوە تا ئاخر داكۆكیكار و پارێزەرى ئەرزش و بایخ و ئەركە بنەڕەتیەكانى بوارى ڕۆژنامەگەرى ئازاد بن و نەهێڵن هیچ بڕوبیانوویەكى، وەك پاراستنى بایخ و نەریتە وەهمیە كۆمەڵایەتیەكان!، پاراستنى ئەمنى قەومى و شتى تر‌ى لەم بابەتانە بوارى چالاكى پیشەكەیان بەر تەسك بكاتەوە. كێشە و ململانێى نێوان دەسەڵات و ڕۆژنامە نووسان لە ئێران و لە هەرێمى كوردستان دەتوانىَ لە نموونە هەرە بەرچاوەكانى ئەم ململانێیە بێت.
************************************************************************
یاد و بیرەوەرى یەک سەدەمین ساڵڕۆژى هەشتى مارس
رۆژى جیهانى ژن هەرچى پڕشکۆتر ڕێز لێ بگرین …..
ئا: سەعید ئەمانى….
سەدەمین ساڵگەردى 8ى مارس، ڕۆژى جیهانى ژن لە رێرەدایە. هەشتى مارس، دەسکەوتێکى گرنگى تێکۆشەرانى ڕێبازى سوسیالیزم و ئازادى و بەرابەرى ژنان و پیاوانە، مێژوویەکى کە لەگەڵ ئەوەى گیانبازى زۆرى لە پێناودا کراوە دەسکەوتێکى پڕ بایەخى بۆ ژنان لەگەڵ خۆیدا هێناوە.
لە ڕۆژى 8ى مارسى 1875 دا، ژنانى کرێکارى پارچە چنینى شارى نیۆیۆرک، بە داواکارى 10 کاتژمێر کارەوە دەستیان دایە ناڕەزایەتى دەربڕین و خۆ پیشاندان کە ئەم خۆَپیشاندانە لەلایەن پۆلیسەوە بە توندترین شێوە سەرکوتکرا. لە ساڵى 1908دا، حیزبى سویالیستى ئامریکا بە پێکهێنانى «کۆمیتەى نەتەوەیى ژنان» خوازیارى مافى رەئى دان بۆ ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا بوو. هەر لەو ساڵەدا، کرێکارانى ژنى بەشى چنین بە دروشمى قەدەغەکردنى کارى منداڵان و دەستەبەر کردنى مافى رەئى دان ناڕەزایەتى و خۆپیشاندانیان وەرێ خست. لە ئاکامى بەردەوامى ئەم هەوڵ و خەباتە شێلگیرانەى کریکارانى پارچە چنین لە ساڵى 1909دا، ڕۆژى هەشتى مارس وەک ڕۆژى نەتەوەیى ژنان لە ئامریکا بە ڕەسمى ڕاگەیەندرا. لە ساڵى 1910دا، لە کۆنگرەى نێونەتەوەیى سوسیالیستەکان کە لە شارى «کۆپنهاک»ى پێتەختى دانمارک بەسترا، کلارازتکین، ژنە تێکۆشەر و کۆمونیستى ئەندامى هەڵکەوتە و پایەبەرزى حیزبى سوسیال دیموکراتى ئاڵمان، هەشتى مارسى بۆ ڕێز گرتن لە هەوڵ و خەباتى پڕ لە گیانبازى و بێ وچانى کرێکارانى ژنى پارچە چنینى شارى نیویۆرک، وەک ڕۆژى جیهانى ژن بە کۆنگرە پێشنهاد کرد. ئەم پێشنهادکردنە لەگەڵ پێشوازى گەرم وگوڕى نوێنەرانى کۆنگرەدا بەرەو ڕوو بوو، وە لە ئاکام دا پەسەند کرا.
لە ڕێ و ڕەسمى ڕیز گرتن لە هەشتى مارسى ساڵى 1911دا، لە هەندێک لە وڵاتان بە تایبەتى لە دانمارک، سوئێد، ئاڵمان، ئوسترالیا و زۆر شوێنى تر، ڕێ پێوان و خۆ پیشاندانگەلێکى پڕشکۆ بەڕێوەبران کە ژنان و پیاوانى ئازادى خواز، بەرابەرى تەڵەب، سوسیالیست و کریکاران حوزورى چالاکانە و دەور و نەخشى تایبەتیان تێدا گێڕا. ئەم خەبات و تێکۆشانانە و ڕێز گرتن لە ڕۆژى جیهانى ژن، ساڵ لەگەڵ ساڵ زیاتر پەرەى گرت و بە هاتنە ئاراى شۆڕشى مەزن وشکۆمەندى ئوکتۆبرى 1917ى ڕووسیە، ڕۆژى هەشتى مارس لە سەرتاسەرى دنیادا و لە ئاستێکى بەریندا ناسێندرا و ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ گەشەى بەرچاو و بەرەو پێشەوە چوونى بزوتنەوەى ژنان لە دنیادا. تا واى لێهات لە ئاکامدا هەشتى مارس لە ساڵى 1975، لەلایەن ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان ەوە، وەک ڕۆژى جیهانى ژن پەسەندکرا. وەک لە سەرەوە بۆمان دەرکەوت، ڕۆژى هەشتى مارس، بە هەوڵ و خەباتى شێلگیرانە و بێ پسانەوەى ژنان و پشتیوانى بزوتنەوەى کریکارانى سوسیالیست و گشت ئینسانە ئازادى خواز و بەرابەرى تەڵەبەکان ەوە بەسەر سیستمى سەرمایەدارى و دەوڵەتەکانى پارێزەر و پشتیوانیدا سەپاوە.
ئێستا نزیک بە سەدساڵ بەسەر بە فەرمى ناسرانى ئەو ڕۆژەدا تێپەڕدەبێ و خەبات دژى پێشێلکرانى مافەکانى ژنان و سرینەوەى هەر چەشنە زوڵم و توندوتیژیەک بەرامبەر بە ژنان و دامەزراندنى نیزامێک کە لەوێدا ژن و پیاو لە گشت بوارە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتى، ئابوورى و سیاسیەکاندا خاوەنى مافى بەرابەر بن لە ئاست و بوارە جۆراوجۆرەکان دا درێژەى هەیە.
با ڕێ وڕەسمەکانى هەشتى مارسى ئەمساڵ بکەینە گۆڕەپانى ناڕەزایەتى دەربڕین و بە گژدا چوونەوەى هەر چەشنە دەسدرێژى، توندوتیژى، پێشێل کردنى ماف و ئازادى و حورمەت و کەرامەتە ئینسانییەکانى ژن و یەکگرتووانە خوازیارى سزادانى ئەو کەس و لایەنانە بین کە توندوتیژى بەرانبەر بە ژنان دەنوێنن و ماف و ئازادیەکانیان زەوت دەکەن.
**********************************************************************************
«زیندان و شێعر»
سه‌عید ئه‌مانی
هه‌رچه‌ند شێعر و باقی ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بیات به‌رده‌وام یار و یاوه‌ری كات و ساته‌كانی ته‌نیایی و گۆشه‌گیری مرۆڤ بوون، به‌ڵام شێعر له زینداندا، ئه‌ویش له‌كاتی پشوبڕی ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆحی، شێلاق و لێداندا، شتێكی تایبه‌تتر بووه. كه‌متر زیندانیه‌ك ده‌توانی ببینی كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ قایم و خۆڕاگر بێت و پایه‌دار له زینداندا، له سلوله تاكه‌كه‌سیه‌كاندا، له ڕۆژگاری ته‌بعید و دوورخرانه‌وه‌یدا، نهخزابێته ژێر سایه‌بانی ئه‌من و پڕ له ئاسایشی شێعره‌وه. كه‌متر زیندانیه‌ك ده‌بینی، له‌كاتی به‌ڕێ كردنی ساته پڕ له ئازاره‌كانی ته‌نیایی و بێ پشت وپهناییدا له زیندان، به خوێندنه‌وه‌ی سرود یان زه‌مزه‌مه‌ی شێعرێك له شێعره‌كانی خۆڕاگری، وره‌ی نه‌گرتبێته‌وه.
ڕه‌نگه پێویست بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌مز و ڕازی كاردانه‌وه‌ی جادویی شێعر له‌سه‌ر گیان و ئه‌ندێشه‌ی زیندانی، ئیجازی شێعر به وردی بپشكنین؛ ده‌ربڕینی چڕوپڕی چه‌مكه ئینسانیه‌كان له هه‌یكه‌لی ئوستوره‌یی شیعردا؛ چه‌مكگه‌لی وه‌ك خۆڕاگری، پاراستنی نهێنی، چۆكدانه‌دان و پارێزگاری له سنووری بیر و باوه‌ڕه ئینسانی و سیاسیه‌كانی خۆی، ئه‌وده‌مه‌ی كه زیندانی ئازاركێشانه نیازمه‌ندی كه‌سێكه تا ته‌نیاییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ش بكات، برینی جێی دابه‌زینی قامچی و شێلاقهكانی سه‌ر جه‌سته و ئه‌ندێشه‌ی له‌گه‌ڵدا ساڕ‌ێژ بكات وبتوانێ به‌سه‌ر دوودڵیه‌كانی له سه‌رده‌می كێشمه‌كێشی خۆڕاگری و ته‌سلیمبووندا زاڵ‌بێت. له‌م رووه‌وه‌یه كه له‌گشت گۆشه و قوژبنه‌كانی زینداندا، هه‌ر سوچێكی كه زیندانیه‌كی سیاسی تێیدا قه‌راری گرتبێت، ئاسه‌وارێك له شێعری خۆڕاگری به ڕوخساری دیواره‌كانه‌وه به‌دی ده‌كه‌یت. هیچ دیارده‌یه‌ك ناتوانێ ڕونتر و ڕه‌وانتر له شێعر هه‌لومه‌رجی ئه‌وكاته‌ی كه زیندانیه‌ك شێعرێك بۆ یادگاری له‌سه‌ر دیواری سلولهكهی هه‌ڵده‌كه‌نێ، ده‌رببڕێ. جا ئه‌م شێعره به‌رهه‌می خۆی بێت یان بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌ستێك له كه‌سانی دیكه‌ی وه‌رگرتبێت.
كه‌متر سلولێك ده‌سده‌كه‌وێ زیندانیانی سیاسی، ده‌ورانی لێپرسین و بازجویی خۆیان تێدا به‌سه‌ر بردبێت، به‌ڵام شێعرگهلێكی وه‌ك «وارتان قسه‌ی نه‌كرد» و «لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه‌مژی چۆن بژی شه‌رته نه‌وه‌ك چه‌نده بژی» به دیواره‌كه‌یه‌وه نه‌نوسرابێت. زۆربه‌ی ئه‌و زیندانیانه به خوێندنه‌وه و زه‌مزه‌مه كردنی شێعری سه‌ر دیواره‌كان په‌یامی پایه‌داری و خۆڕاگری خۆیان و هیوا به داهاتوویه‌كی گه‌ش و شكست و سه‌رشۆڕی دوژمنانیان چرپاندۆته گوێی باقی زیندانیه‌كانی دیكه‌وه.
به‌ڵام، بانتر له كاردانه‌وه‌ی شێعری خۆڕاگری، له‌سه‌ر گیان و ئه‌ندێشه‌ی زیندانی سیاسی، نووسینی ئه‌م شێوه شێعره له‌لایه‌ن خودی زیندانیانه‌وه، یه‌كێك له ڕێگا كاریگه‌ره‌كانی مانه‌وه و خۆڕاگری زیندانیان بووه له هه‌لومه‌رجی سه‌خت و دژواری به‌ندیخانه‌دا. زۆربه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی له‌ناو زینداندا پێیان ناوه‌ته به‌ستێن و بواری شێعر نووسینه‌وه، به‌ر له چوونه زیندان خاوه‌نی هیچ ئه‌زموونێكی ئه‌ده‌بی نه‌بوون. ئه‌م زیندانیانه، چه‌ند ساتێكی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی به گۆشت و پێسته‌وه له به‌ندیخانه‌دا ئه‌زمونیان كردووه، له‌ڕێگای زمانی شێعره‌وه گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌وان، سه‌ره‌تا بۆ ساڕێژی ئازاره‌كانی ڕۆح و گیانی خۆیان و خاڵیكردنی زوخاوی پۆنگخواردو له ده‌رونیاندا و دواتر بۆ سه‌بتی ساته ئازاراویهكانی زیندان له زه‌ین و بیره‌وه‌ری مێژوودا و گواستنه‌وه‌ی له‌م ڕێگایه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، یان بۆ كه‌سانێك كه له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌ست به‌م ئازارانه ناكه‌ن، له‌ژێر ساباتی شێعردا ده‌فته‌ری پڕ له ئه‌زموون و ئازاریان واڵا كردوه.
زیندانی/ گه‌ر بیه‌وێ/ له ده‌ربیجه‌ی/ ته‌سكی سلوولی ژانه‌وه /به‌ره‌و كووچه‌ی /هه‌ستی ئینسانی بڕوانێ
شووشی قامچی ده‌بنه په‌رده. /گه‌ر بیه‌وێ / مه‌لی فڕین ده‌سته‌مۆ كات /به سێداره‌وه ده‌نیشێ. /له‌جیات په‌نجه‌ی حه‌وانه‌وه‌ش /جه‌سته‌ی/ له‌رز ڕایده‌ژێنێ /به درێژایی/ ته‌مه‌نی گشت شه‌و و ڕۆژێ /وهرزێرێكه /له مه‌زرای بیر و خه‌یاڵا/ بۆ داهاتووی /تۆوی هومێد داده‌چێنێ.*
له‌م ڕوه‌وه ئاماژه كردن به لایه‌نی فه‌ننی و ته‌كنیكیه‌كانی شێعر، بێبه‌شمان ده‌كات له هه‌ستكردن به پێویستی ئه‌و ساتانه‌ی كه نووسه‌ری شێعره‌كه ئه‌زموونی كردووه. پێویست به ئاماژه‌یه ئه‌و شاعیره مه‌زنانه‌ی كه خۆیان به‌ندیخانه‌یان ته‌جروبه كردوه، به‌شێك له جوانترین و نه‌مرترین به‌رهه‌مه‌كانیان، كه ده‌كرێ پێیان بڵێین شێعری خۆڕاگری، له ده‌ورانی زیندانی بووندا هۆنیوه‌ته‌وه. له‌نێو ئه‌م بهندیانهشدا كه‌سانێك هه‌بوون هه‌رچه‌ند بۆ یه‌كه‌مجار بووه ده‌ستیان داوه‌ته نوسینی شێعر، به‌ڵام به‌رهه‌مگه‌لێكی نه‌مر و پڕبایه‌خیان خوڵقاندووه.
له‌كۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند به‌رهه‌مێكی شێعری ده‌خوێننه‌وه كه یان له زینداندا نووسراون، یان بۆ زیندانی نووسراوه له‌لایه‌ن شاعیرێكه‌وه كه‌خۆی زیندان و ئازاره‌كانی ئه‌زموون كردووه.
ئه‌حمه‌د موسه‌وی له شێعرێكی نیمچه درێژدا، كه من كورته‌یه‌كم لێ كردووه به كوردی، به‌م شێوه‌یه باسی زیندان و زیندانی ده‌كات:
«لێره»
خۆر به دلۆڤانیه‌وه
له‌ولاوه‌تر
له‌پشت ئه‌م زاخه شێداره‌وه
له پانتایی ده‌شتی لاله‌زار – ئه‌م ده‌شته سوورباوه -
له‌گه‌ڵ نه‌سیمدا
سه‌رگه‌رمی سه‌مایه‌كی بههارانهن و
بولبولانی سه‌رخۆش له پشكوتنی گوڵ
به خونچه‌ی سوور به لێوه‌وه
باڵ دهبزوینن و ده‌فڕن له پهلكێكهوه بۆ په‌لكێكی تر
تا چێژی تێكشكانی زستان ڕازاوه‌تر بكه‌ن.
٭ ٭ ٭
لێره
له‌م زاخه تاریك و شێداره‌دا
كۆمه‌ڵێك ژن و پیاو خزاونه‌ته كونجی بێده‌نگیه‌وه
دوای تێپه‌ڕبوونی درێژترین ڕۆژ و مانگه‌كان
چون، هه‌ر وشه‌یه‌ك تاوانێكه به به‌رینایی شه‌و.
لێره
دانیشتوان كۆمه‌ڵێك ژن و پیاو به‌بێ هیچ بزوتنێك
به‌پشت سه‌ری تێپه‌ڕبوونی ڕۆژه درێژهكانهوه
وه‌ك بڵێی كۆمه‌ڵێك كه‌ژ و لوتكه‌ی سه‌ربه‌رزن
له شكڵ و شێوه‌ی ئینسانی‌دا
چون، هه‌ر جوڵه‌یه‌ك تاوانێكه
به درێژایی چه‌ند شه‌و و ڕۆژێك
مانه‌وه له قه‌ره‌نتینه
به توێشوی قورسی ئازاره به‌رده‌وامه‌كانیه‌وه.
٭ ٭ ٭
واوه‌تر به‌هاره و پشكوتنی گوڵ
سه‌ڵاو ئاوازی مه‌لانی ڕه‌نگاو ره‌نگ
له‌گه‌ڵ سه‌مای سهرمهستانهی داری بی و
زایه‌ڵه‌ی پڕ له چێژی ئاوی خڕ و لاشیوان
كه‌وا له دڵی شاخه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵێن و ئهخرۆشێن
تا ئه‌چنه كۆشی ده‌شتێكی سه‌وز و بژوێن.
٭ ٭ ٭
لێره،
به‌جێگای كهوێشكهی سه‌وزه‌ڵانی ده‌شت
ته‌نیا ڕوانینه واتای گرتووه
. . .
پایه‌داری و مانه‌وه‌ی ئینسان به دووباره ژیاندنه‌وه و به‌دیهێنان و خوڵقاندنه‌وه به‌نده. ئه‌مه پێویستیه‌كه له زینداندا زیاتر زه‌روره‌تی خۆی ده‌سه‌لمێنێ. زیندانی له‌ڕێگای خوڵقاندنی به‌رهه‌می هونه‌ریه‌وه نه‌مری بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌یه كه له چوارچێوه‌ی زینداندا جاری واهه‌یه جوانترین و نه‌مرترین به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌خوڵقێ. له زینداندا هونه‌ر ئامرازێكه زیندانی ڕێگای ئه‌وه‌وه، جیا له‌وه‌ی كۆڵنه‌دان و ڕاوه‌ستاوی خۆی له به‌رانبه‌ر ئهشكهنجهگهرانیدا ڕاده‌گه‌یه‌نێ ته‌نانه‌ت مژده‌ی شكست و به‌چۆكدا هاتنی بهرانبهرهكهشیمان به گوێدا ده‌دات.
بۆ نمونه گۆرانی شاعیر له‌م سروده‌دا:
به‌سته‌ی نه‌به‌ز
من ئه‌و دیله‌م له زیندانی تاریكا
هه‌تاوی بیر ڕوناك ئه‌كا به‌ر چاوم؛
به‌ناو هه‌زار حه‌ڵقه‌ی داوی باریكا
قه‌فی زنجیر ئه‌پچڕێنێ هه‌نگاوم!
من ئه‌و دیله‌م له پشت شوورای پۆڵاوه
ئاسۆی هیوای گه‌شم هه‌رگیز ون ناكه‌م؛
له‌ڕووی ئاسمان به گڕی سوور نوسراوه
به‌ند به به‌ندی ئایین نامه‌ی بڕواكهم!
من ئه‌و دیله‌م ئامانجم قیبله‌ی گشته؛
با سامدار بێ و پڕ دڕك بێ ڕێی ڕاستم،
مادام هێزی زۆربه‌ی گه‌لم له‌پشته:
دڕك گوڵه و ترس ئارامه بۆ خواستم!
من ئه‌و دیله‌م كه سرنجی بێباكم،
سڵ له چاوی پڕ له قینی زه‌ق ناكا؛
دانه‌چیڕه‌ی گورگی هاری سه‌ر لاكم
زاتی گیانی نه‌له‌رزیوم له‌ق ناكا!
من ئه‌و دیله‌م كه دیل كه‌ری زۆردارم،
دڵی له‌به‌ر گوڕی ناڵه‌م ئه‌له‌رزێ؛
تا شڕتر كا كه‌ڵبه‌ی له‌شی زامارم،
خۆی خراپتر له‌ناو خوێنا ئه‌گه‌وزێ!
من سه‌ربازی ئامانجێكم: پیرۆزه،
فیداكاری ڕێگایه‌كم: بێگه‌رده،
ڕهنجێك ئه‌ده‌م ڕه‌نجی كه‌سی دڵسۆزه،
له ڕێیه‌كا بێ‌باك ئه‌مرم: ڕێی مه‌رده!…
كه‌م و زۆر، ئازار و ئه‌شكه‌نجه، هه‌ست به ته‌نیایی و بێ ده‌ره‌تانی كردن، هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌ره‌سه و ئامرازێك تا به هۆیه‌وه بتوانێ وره بگرێ، پارێزگاری له نهێنیه‌كانی بكات و سه‌رئه‌نجام هه‌ست به براوه بوونی خۆی و دۆڕانی به‌رانبه‌ر بكات، له دنیای ده‌روونی زیندانیانی گشت دنیادا هه‌ستێكی له‌یه‌ك نزیك پێكدێنێت. هه‌ربۆیه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه باس له هه‌لومه‌رجی زیندان، لایه‌نه جۆراوجۆره ڕۆحی و ڕهوانیهكانی زیندانی و خه‌ون و ئاواته‌كانی ده‌كات سه‌رئه‌نجام ده‌بێته به‌رهه‌مێكی جیهانی و بۆ زۆربه‌ی زمانه‌كان ته‌رجومه ده‌كرێ. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه سه‌رنج بده‌نه ئه‌م دوو ده‌قه‌ی خواره‌وه كه یه‌كه‌میان له عه‌ره‌بیه‌وه و له‌لایه‌ن مامۆستا گۆرانه‌وه كراوه به كوردی و دووهه‌میشیان له فارسیه‌وه هادی محه‌مه‌دی وه‌ریگێڕاوه:
گه‌ڕانه‌وه له زیندان
ده‌رچووم… ده‌رچووم.. به‌ندم پسان
له‌گه‌ڵ هاوڕێ و براده‌ران
هاتینه‌وه ده‌ر له زیندان
دڵ پڕ له كینه‌ی زۆرداران
وه‌ك ده‌می بوڕكان خرۆشاین
له تاریكی‌دا درهوشاین
گرتمانه ده‌س (مه‌شخه‌ڵ) بۆ ڕێ
له‌و نركه‌ی تۆپانه‌ی كه دێ
له به‌ند، له زنجیر… نه‌ترساین،
(له‌گیان بووردوو)ی ڕێگای ئاشتین!
به دوشمنی ئاشتی گه‌لان
چه‌شین وه‌كوو پڵنگی لان!
ئهیخنكێنین، خوێنی ئه‌مژین
دایئهڕێژین بناغه‌ی ژین!
ئه‌قیڕێنین: بژی خه‌بات،
ڕۆیشت دیلی، ئازادی هات
ئه‌ی گولانی ئازا و به‌زات،
هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و ئاوات!
«سزا»
ن: ئه‌حمه‌د شاملو
ئالێره‌دا چوار زیندانه
له‌هه‌ر زیندان چه‌ن ڕیز داڵان، له‌هه‌ر داڵان سیاچاڵان،
له‌هه‌ر چاڵێك چه‌ندین به‌ندی لهزنجیردان…
یه‌كێ له‌م به‌ندییانه، له‌نێو یاوی ڕه‌ش و تاری بوختانێكا
ژنه‌كه‌ی خۆی به زه‌بری نه‌شته‌ر كوشتووه.
یه‌كێ تریان
له نیوه‌ڕۆی هاوینێكی سوتێنه‌ردا له كۆڵانی هه‌ڵقرچاوا
نانی مناڵه‌كانی خۆی، له‌نێو خوێنی نان فرۆشێكی لاسارا
خووساندوه.
چه‌ن كه‌سێكیان
له خه‌ڵوه‌تی ڕۆژێكی بارانیدا ڕێیان له سه‌د خۆر گرتووه.
چه‌ن كه‌سێكیان
به‌سه‌ر دیواری نزمه‌وه خۆیان بۆ بان سه‌رخستووه.
چه‌ن كه‌سێكیان
نیوه‌شه‌وێك له‌نێو گۆڕه تازهكانا دان ئاڵتوونی مردووه‌كانیان شكاندوه.
به‌ڵام ئه‌من
له شه‌وێكی تاریك و ته‌متوومانا هیچ كه‌سێكم نه‌كوشتووه
به‌ڵام ئه‌من له ژینمدا ڕێم له سه‌د خۆر نه‌گرتووه
به‌ڵام ئه‌من نیوه‌شه‌وێك خۆم بۆ سه‌ربان سهرنهخستووه.
٭ ٭ ٭
ئالێره‌دا چوار زیندانه
له‌هه‌ر زیندان چه‌ن ڕیز داڵان، له هه‌ر داڵان سیاچاڵان،
له‌هه‌ر چاڵێك چه‌ندین به‌ندی لهزنجیردان…
له‌نێو ئه‌م به‌ندیانه دا پیاوانێك هه‌ن لاشه‌ی مردووی هه‌ر ژنێكیان
خۆشده‌وێ.
پیاوانێك هه‌ن هه‌موو شه‌وێ له خهونیانا ژنێك به ترسی مه‌رگه‌وه
ئه‌قیژێنێ لهجهرگهوه.
به‌ڵام ئه‌من له ژناندا هیچ نابینم – ئه‌گه‌ر ڕۆژێكی له ناكاو
ئاوهڵدوانهم كپ و خامۆش نه‌بینمه‌وه –
به‌ڵام ئه‌من له‌نێو ناخی چیای به‌رزی خه‌ونه‌كانما بێجگه له زایه‌ڵه‌ی نزمی
ئه‌م بژارانه‌ی بیابان كه ده‌ڕۆین و داده‌ڕزێن و وشك هه‌ڵدێن و دادهوهرێن،
ده‌نگێكی تر نابیسمه‌وه.
گه‌ر زنجیری ئه‌م ئه‌ركه گه‌وره و گرانه نه‌بووبایه
ڕه‌نگه ئه‌من كازیوه‌یه‌ك وه‌ك یادێكی دوور و له‌رزان
به‌جێم ده‌هێشت ئه‌م زه‌مینه په‌سته‌ی پاوان…
ئه‌مه‌یه تاوان!
ئه‌مه‌یه تاوان!
زیندانی شاره‌وانی 1336
باغ اینه.
_________________________________________________
سه‌رچاوه‌كان:
گۆڤاری ئاره‌ش ژماره…
دیوانی گۆران
كتێبی باران ودڵۆپه
كتێبی هه‌رێمی شین.
————————————–
٭شێعرێكی: سه‌عید ئه‌مانی
****************************************************************************
ده‌ردو ژانی ئه‌فغانی بوون!
باسێک سه‌باره‌ت به ڕۆمانی» ئه‌فغانی» عارف فه‌رمان.
نووسین و ئاماده کردنی: سه‌عید ئه‌مانی
ئازاری گشت ئه‌و ئینسانانه ئازادی خواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بانه‌ی داواکاری ژایانێکی ئاسووده و دوور له‌هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵاواردنێکی چینایه‌تی، ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وایه‌تین و به که‌متر له‌وه‌ش رازینابن، زوڵم و زۆرداری ده‌سه‌ڵاتدارانی چه‌وسێنه‌ر و دژی ئازادی و مافه‌کانی مرۆڤ، برسیه‌تی و بێ ئیمکانتی ژیان و به‌ڕێچوون و ده‌مارگرژی کۆنه‌په‌رستانه‌ی زاڵ به‌سه‌ر ژینگه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییاندا ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون و به ناچاری روویان کردۆته هه‌نده‌ران، ته‌قریبه‌ن هاوشێوه‌یه و که‌م و زۆر ژانێکی نزیک له‌یه‌ک ته‌جروبه دکه‌ن. ناوه‌رۆک و ڕووداوه‌کانی دووتوێی ڕۆمانه‌که‌ی عارف فه‌رمان که به‌سه‌رهاتی کۆچبه‌ری وڵاتێکی ئاسیاییه زۆر زوو ناخی خوێنه‌ری ئاواره‌ی ئێرانی ده‌سمێت و ئاوێته‌ی هه‌ست و ئێحساسه‌کانی ده‌بێت و به سانایی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یباته پیاسه‌ی گۆڕپانی ڕووداوه‌کان. ئه‌و رووداوه ناخ هه‌ژێنانه‌ی له ژیانی ئاواره‌یه‌کی ئه‌فغانیدا رووده‌ده‌ن.
ئه‌فغانی بوون ده‌ردێکی که‌م نییه! به‌تایبه‌تی که کۆچبه‌رێکی نایاسایی ڕۆژڕه‌ش بیت و سه‌رله ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ده‌ربێنیت. ڕه‌نگه ژن یان پیاوی ئاواره و شه‌ڕلێدراوی ئه‌فغانی، ته‌نیا له ئێران، و له نزیکه‌وه شاهیدی بێگانه بوون، ڕه‌تکرانه‌وه و سووکایه‌تی پێکرانی خۆی و وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌ی بووبێت. ئه‌مه بهرداشتێکه که له ناوه‌رۆکی ڕۆمانی» ئه‌فغانی» نووسینی عارف فه‌رمان ده‌کرێ. ئه‌مه ڕۆمانێکه که له ناخی خۆیدا کرداری ڕوانگه‌ی ڕاسیستی له کۆمه‌ڵگای ئێرانی ژێر حاکمیه‌تی نیزامی ئیسلامی دا ده‌نوێنێ. نووسه‌ره‌که‌ی ئێرانی نییه. ئه‌و ئه‌فغانیه و به‌باشیش توانیویه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت و شێوه‌ی ڕوانینی به‌شێک له دانیشتوان و مرۆڤی ئێرانی سه‌باره‌ت به هاوڕه‌گه‌زه‌که‌ی له‌و ڕۆمانه‌دا پیشان بدات.
ئه‌فغانی زاراوه‌یه‌که که ڕه‌نگه له گوێی هه‌ر په‌نابه‌رێکی ئه‌فغانیدا که ڕێی که‌وتبێته ئێرانه‌وه زرینگانه‌وه‌یه‌کی مه‌ترسیدار و ئازارده‌ری هه‌بێت. عه‌لی، که‌سی یه‌که‌می ڕۆمانه‌که گه‌لێک جار به پاڕانه‌وه، به هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه و ده‌لیل داوای له‌وکه‌سانه کردوه که به‌م واژه‌یه سووکایه‌تی پێده‌که‌ن و ئازاری ئه‌ده‌ن به ناوه‌که‌ی خۆی بانگی بکه‌ن. وه‌ک نووسه‌ر ده‌نووسێت:
نووسه‌ر ویستوویه‌تی وه‌ک کۆچبه‌رێک سه‌باره‌ت به‌م جۆره دیاردانه له زات و هه‌ستی مرۆڤی ئێرانی دا بابه‌تێک بنووسێت. ئه‌و داستانی خۆی و به‌سه‌رهاتی ئاواره‌یی و په‌رته‌وازه بوون و بێ پشتوپهنایی هاووڵاتیه‌کانی له زمان ڕاوییه گه‌نجه‌که‌یه‌وه ده‌گێڕێته‌وه. له داستانه پێکه‌وه چنراوه‌کانی ئه‌م ڕۆمانه‌دا، ئێمه ده‌بینه ئه‌و شاهیده سه‌ر سووڕماوانهی له ئاوێنه‌یه‌که‌وه که له ڕوانین، بیر و ئه‌ندێشه و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانمان چێمان کردوه، هاتووینه‌ته ده‌رێ و به سه‌رنجه‌وه ده‌ڕوانینه قامه‌تی نا هه‌مواری خۆمان. شک له‌وه‌دانیه که بڵاو بوونه‌وه‌ی ڕۆمانێکی له‌م چه‌شنه ده‌توانێ کاریگه‌ریه‌کی به‌رچاو له‌سه‌ر ئه‌ندێشه و بیر و بۆچوونی ئه‌و به‌شه له دانشتوانی ئێران به‌جێبێڵێ که جێی سه‌رنجی نووسه‌رن.
ئێمه ئه‌و ڕوانینه تایبه‌ته ئێرانیه‌ی سه‌باره‌ت به بیانیه‌کان بوونی هه‌یه و عارف فه‌رمانیش ده‌یبینێ و له ڕۆمانه‌که‌یدا ده‌ریده‌خات، به‌رده‌وام و به درێژایی مێژوو له ڕوانگه‌ی ئێرانی بۆ ئێرانیشدا بووه و گه‌لێک جاریش له ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕه مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بۆته کۆسپ و به‌ربه‌ستی به‌رده‌م به‌سه‌مه‌ر گه‌یشتنی زۆربه‌ی بزووتنه‌وه‌کان و بێده‌نگ بوون و له پێ که‌وتنی هێز و ڕه‌وته سیاسیه‌کان. ئه‌مه له ڕوانگه‌ی ڕۆمانی» ئه‌فغانی»یه‌وه زه‌نگی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌تریشی لێداوه. له ڕاستیدا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به تایبه‌تمه‌ندیه‌کی به‌م شێوه وێرانگه‌ر و دژی ئینسانیه‌وه ناتوانێ پێ بنێته شاڕێی ته‌مه‌دونی به‌شه‌رییه‌وه. به‌ستێن و بوار خۆشکه‌ری به‌ره‌وپێش چوون به‌جاده پڕپێچ و ههورازو نشێوه‌کانی مێژوودا و تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ کاروانی گه‌وره‌ی ته‌مه‌دونی به‌شه‌ری هاوئاهه‌نگی، هاودڵی، هاوخه‌می و دۆستی و خۆشه‌ویستییه. له ڕوانگه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌وه ئێمه هه‌ژار و بێهه‌ست و هیچ له‌ده‌ست نه‌هاتووین. هه‌ژارین؛ چون هێشتا عیشق و خۆشه‌ویستیمان به‌رانبه‌ربه هاوڕه‌گه‌زه‌کانمان نه‌کردۆته سه‌رچاوه و بنه‌مای هه‌ڵسوکه‌وته‌کانمان. بێ هه‌ستین؛ بهوخاترهی که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ویست و ئاوات و ئاره‌زووی هاوبه‌شین، به بوونی ئه‌و تایبهتمهندیانهشهوه که باسیان کرا، خاوه‌نی هێزو شۆرو شه‌وقی یه‌کگرتن و کاری هاوبه‌ش نیین له پێناو سڕینه‌وه و کۆتایی پێهێنانی ڕه‌نج و ئازار و نه‌هامه‌تیه‌کانی یه‌کتردا.
له ڕۆمانی» ئه‌فغانی»دا ده‌بینین که ئێرانیه‌کان له‌هه‌ر تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ک بن و سه‌ربه هه‌ر چین و توێژێک، کۆچبه‌ری ئه‌فغانی ته‌نیا به ئه‌فغانی! بانگ ده‌که‌ن. له‌حاڵه‌تی ئاسایی دا ئه‌فغانی له ڕوانگه و بۆچوونی ئه‌وه‌وه دزو قاچاغ فرۆشه. ئه‌گه‌ر بۆ سه‌رگه‌رمیش بووه ده‌کرێ له په‌نا و په‌سیوی کوچه‌و کۆڵانه‌کاندا بیخهیهبهر گاز‌و گیر و وه‌ک تۆپی یاری ههڵیدهی به‌ملاولادا.
ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به پێنه‌بوونی کارتی ئیقامه‌ت و مانه‌وه بکه‌وێته ده‌ست پاسدار و هێزه نیزامیه‌کان سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی سیناریۆیه‌کی پڕله ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی تاقه‌ت پڕوکێنه بۆی. یه‌کێک له‌و لۆمپه‌نه هه‌وسار پچڕاوانه‌ی به‌ردراوه‌ته شه‌قام و کۆڵانه‌کان یان مه‌ئمورێکی حکومه‌تی ئیلاهی که جه‌واز و ئیزنی ڕاوکردن، ئه‌شکه‌نجه و له به‌ین بردنی ئه‌م بێگانه چاره‌ڕه‌شه‌ی له ته‌نگه‌ی باخه‌ڵدایه، به‌خۆی ناڵێ که ئه‌وه‌ی من خه‌ریکم به مشت و پێله‌قه پیادهکێشم، مێشک و چاوی مرۆڤێکه! ئه‌وه قه‌ڵه‌می ده‌ست و پێ و ئێسکی پشت و په‌راسوی ئینسانێکه تێکیدهشکێنم! ئه‌مه مرۆڤێکی ئهفغانیهو هیچی له باری ئینسانیه‌وه له‌من که‌متر نییه! نا، ئه‌مجۆره هه‌ڵسوکه‌وته سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ری ئه‌فغانی به‌لای ئه‌وه‌وه پاساوی شه‌رعی بۆ هێنراوه‌ته‌وه سووره له‌سه‌ر به‌ڕێوه بردنی.
به‌وته‌ی ڕۆمانی عارف فه‌رمان، کۆچبه‌ری ئه‌فغانی ته‌نانه‌ت مافی کارکردن له چێشتخانهکانیشیدا نییه. ئه‌و یان ده‌بێ له به‌شی به‌خێوکردنی په‌له‌وه‌ر یان له کورهخانهکاندا خه‌ریکی قوڕبه‌سه‌ری بێت یان له کاری بیناسازی دا گیان و ژیانی بنێته پێناو په‌رواری هه‌رچی زیاتری خاوه‌نانی سه‌روه‌ت و قازانج په‌رستی خاوه‌نکاران و سه‌رمایه‌دارانی چاوچنۆکه‌وه. په‌نابه‌ری ئه‌فغانی نێچیرێکی له‌به‌ر ده‌ست و گونجاوه بۆ سه‌رمایه‌دارانی خوێنمژ و بێ‌ویژدان که به‌به‌رده‌وامی له دژوارترین هه‌لومه‌رجی کاری‌دا هێزی کاره‌که‌یان به‌نرخێکی گه‌لێک هه‌رزان به‌تاڵان ده‌به‌ن و شیله‌ی گیانیان ده‌کێشن و ته‌نانه‌ت گه‌لێکجار هه‌ڕه‌شه‌ی دانه‌ده‌ست پۆلیسیان لێده‌که‌ن و دوور له‌هه‌ر هه‌ستێکی مرۆڤانه حه‌قده‌سته‌که‌یان ناده‌نێ و به‌ده‌ستی به‌تاڵ له‌سه‌ر کار وه‌ده‌ریان ده‌نێن.
به ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستیانه له ڕۆمانی» ئه‌فغانی»دا ده‌کرێ لایه‌نه جۆراوجۆره شاراوه‌کانی ژیان له ئێرانی ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی کۆماری ئیسلامی و ئاکامه‌کانی شه‌ڕی ئێران و عێڕاق دا بدۆزینه‌وه. ده‌کرێ هه‌ست به‌و کاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه بکه‌ین که به‌سه‌ر ئه‌م چارهڕهشانهدا هاتوه له ساڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بهبرهک کارمه‌ل له ئه‌فغانستان و شه‌ڕی هێزه‌کانی شۆڕه‌وی پێشوو له‌گه‌ڵ موجاهیدینی ئه‌فغان و باقی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوونه جه‌نایه‌تکارانه و کۆنه پهرهستانهکانی نێوخۆی ڕه‌وته کهلهۆوشکه مه‌زهه‌بیه‌کان و ئاسه‌واره وێرانگه‌ره‌کانی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ئه‌م خه‌ڵکه و ئاواره‌بوونیان به‌ره‌و ئێران.
» عه‌لی» ئه‌و که‌سه‌ی به‌سه‌رهاته‌که ده‌گێڕێته‌وه له کوه‌یته‌ی پاکستانه‌وه و له ڕێگای قاچاخه‌وه دێته زاهیدان. ئه‌وکاته زاهیدان شارێکه خامۆش ئه‌ڵێی خۆڵه‌مێشی خه‌مت به‌سه‌را دابێشتوه به دانیشتوانێکی مه‌سخ کراو و له ڕواڵه‌ت که‌وتووی که به‌ڕاده‌یه‌ک نامۆیانه ده‌ڕوانێته بێگانه‌کان یان ئه‌فغانییه ئاواره‌کان که ده‌رفه‌ت نادات هیچ چاوهڕوانیهکت لێی هه‌بێ. ژیانی ئه‌و له‌م شاره‌دا له‌گه‌ڵ هه‌سته ده‌روونیه‌کان و ئه‌و ڕۆژگاره‌ی تیا قه‌راری گرتوه، پیشانده‌ری په‌یکه‌ره‌ی ئه‌ڕواحه له شه‌وی شارانی تاعون لێدراودا. زمانی ساده‌و ساکاری ده‌ربڕی ئازاری سووکایه‌تی و بێڕێزی پێکران، ئه‌شکه‌نجه و ئه‌م گشته ئاوێته‌ی غه‌می نانه‌ی ڕاوی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێکدا که خۆی ئه‌زموونی ده‌کات، بکاته هاوڕێ و له به‌ستێنی ئه‌و ڕووداوه مه‌ترسیدارانه‌دا که به‌سه‌ریدا ڕماون، هه‌ست و ئیحساسی خۆی به‌شێوه‌یه‌کی نه‌رمونیان ئاژینکاته ناخیه‌وه.
خوێنه‌ر ناچاره شانبه‌شانی به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌م کۆچبه‌ره سه‌رگه‌ردانه له شاره‌کانی تر له‌وانه شیراز و تاران‌دا ڕێبکات. به‌م شێوه‌یه بینین و ناسینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر نووسه‌ردا هاتووه، له جێگاوشوێنی تایبهتداو له که‌ش و هه‌وایه‌کی پڕ گێژاودا که هه‌ستی بێ پشتوپهنایی و داماوی و هه‌ژاری و ته‌نیایی پێکی دێنێ؛ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئه‌داتێ که سهرکهتوانه هه‌واڵی ترس و دڵهڕاوکێکانیمان پێ ڕابگه‌یه‌نێ.
داستانی برسی مانه‌وه‌ی له زاهیدان ناخ هه‌ژێنه. سووکایه‌تی پێکران و ئه‌شکه‌نجه و ئازاری خۆی و هاووڵاتیه‌کانی له نێو کۆڵان و شه‌قام و کومیته و ئیداره‌ی پۆلیسی شاره‌کانی شیراز و تاران‌دا تا ئاست و سنووری شێتبوون ئهسهفباره. داستانی ئه‌وینداری ئه‌و له‌گه‌ڵ کچی خاوه‌ن ماڵه‌که‌یدا و بهواتایهکیتر کچه هاوشاریه‌کی حافز، شاعیرێکی که به به‌رده‌وامی له زه‌ین و ئه‌ندێشه‌ی دا حازربوو، له وه‌ها بارودۆخێکدا که ئه‌وی تێدایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه شکستی هێناوه. ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، خۆشه‌ویستی ئه‌م دوو ئه‌وینداره لاو و بێ ده‌سه‌ڵات و بێ سه‌روه‌ت و حورمه‌ت وڕێزه به‌گاڵته ده‌گرێ. ئه‌ڵێی هێشتا ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئه‌نگیزه و پاڵنه‌ره‌کانی ئه‌وینداری به بابه‌تێکی ئینسانی نازانێت، ئه‌مه کاره‌ساته‌که‌یه.
رۆمانی» ئه‌فغانی» باس له ده‌رد و ئازاره‌کانی ده‌یان ساڵ له‌وه‌پێشی کۆچبه‌رانی ئه‌فغانی واته سه‌ره‌تاکانی تاراوگه نشینیان ده‌کات. مه‌ینه‌تی و فه‌لاکه‌تێک که له ئێستادا و له ئاسته جۆراوجۆره‌کانی ژیانی ئه‌م تاراوگه نشینانهدا به‌ده‌یان قات زیادی کردوه و حکومه‌تی ئیسلامی ئێران و کۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش به‌جێی که‌م کردنه‌وه‌ی ئازاره‌کانیان به هاوده‌ستی و هاوکاری یه‌کتر و پیلانی هه‌مه‌ڕه‌نگ خه‌ریکی ههڵکهندیانن له‌و شوینانه‌ی به‌هه‌زار ده‌ردو مه‌راره‌ت لێی جێگیر بوون و توانیویانه ژیانێکی کوله‌مه‌رگی تێدا پیکه‌وه بنێن و خۆبه دوور بگرن له‌و مه‌رگه‌ساته‌ی له وڵاته‌که‌یاندا له ئارادایه. ئه‌م لایه‌نه به‌شه‌ر دۆستانه! ده‌یانه‌وێ ئه‌و خه‌ڵکه چاره‌ڕه‌شه به زۆر بنێرنه‌وه بۆ ئه‌فغانستان، بۆ جه‌هه‌ننه‌مێک که وڵاته خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌ندامی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆیان خوڵقاندوون و رۆژ نییه به ده‌یان که‌س له دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا نه‌بێته قوربانی.
دوکتور ئه‌کڕه‌م عوسمان له پێشه‌کیه‌کی کورت‌دا که بۆ ئه‌م ڕۆمانه‌ی نووسیوه ده‌ڵێت:» ئه‌م به‌رهه‌مه له شێوه‌ی سهفهرنامهیهکدا نووسراوه که ڕیوایه‌تێکی به‌ڵگه‌مه‌ندی سه‌فه‌رێکی بێ کۆتایی و بێ مه‌قسه‌ده. ئه‌م به‌رهه‌مه ڕۆده‌چێته ناخی ڕاستیه‌کانه‌وه. ئه‌م ستڕاتیژه، ناخی ڕووداوه‌که ده‌کۆڵێ.
به‌کورتی ئه‌م داستانه خاوه‌نی داڕشتنێکی پته‌و، ڕێک‌و پێک و قایموقۆڵی تاێبه‌ته و لایه‌نگرانی خوێندنه‌وه به‌ره‌و قوڵایی تڕاژیدی ژیان له وڵاتی ئه‌فغانستان په‌لکێش ده‌کات.» وێڕای ته‌ئیدی بۆچوونه‌کانی دوکتور ئه‌کڕه‌م عوسمان ده‌بێ بوترێ که ئه‌م داستانه له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا، ئه‌و به‌شه له مرۆڤی ئێرانیش که تیشکی ڕه‌خنه‌ی ئاڕاسته کردوون به‌ره‌و پاڵاوتنی ئه‌ندێشه‌و ڕه‌وان و ڕوانگه‌کانی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا پاڵپێوه ده‌نێت.
سه‌رچاوه‌کان: چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئینتێرنێتی
1_ ناشر: نه‌شری ئه‌رزان( ئیستکهۆلم)
چاپی یه‌که‌م، 2012
نووسین و ئاماده کردنی: سه‌عید ئه‌مانی
********************************************************************
بیان دیدگاه