Feeds:
نوشته
دیدگاه

Archive for فوریه 2016

لە فارسیەوە: سەعید ئەمانیwatar

شێعرەکانی ڕاگە دالتۆن و کورتەیەک سەبارەت بە سێ لە کتێبەکانی.
تا ئەو جێگایەی دەگەڕێتەوە بۆ داستانە کەسەربارەکانی ڕاگە دالتۆن شاعیری ( ئیلسالوادۆر ١٩٧٥-١٩٣٥)، ڕەنگە خەمناک ترین داستانەکانی ئامریکای ناوەندی بن. لە ساڵی ١٩٥٠ وەک خوێندکارێکی ڕشتەی مافناسی، بەرچاو ترین کەس لە بزوتنەوەیەکی ئەدەبیدا بوو کە لە ئێستادا وەک بەرەیەکی بەدەروەست و خاوەن تەعەهود سەرنجیان ئەدرێتێ، دەستەیەک لە نووسەرانی چەپی نیزامێک کە لە هونەریان وەک کردارێکی شۆڕشگێڕانە دەڕوانی.» تەعەهود» بەواتای پەیوەست بوون بە بزووتنەوەی شۆڕشی کومونیستی بوو. لەوێوە کە هەموو جۆرە دژایەتیەک لەگەڵ دیکتاتۆڕی نیزامی لە دەیەی ١٩٣٠ دا لە ئیسالوادۆر بە نا یاسایی ڕاگەیەندرابوو، پەیوەست بوون بەم هەوڵانەشەوە ئاکامەکەی زیندان، دوورخرانەوە و یان مردن بوو.

دالتۆن ئاوێنەی باڵانوێنی رۆحی ئەم بزووتنەوە ڕادیکاڵ، تەجروبی و نا سوننەتیە بوو- ئەو بەهەمان ڕادە بۆ ئاوێتە کردنی سیاسەتی چەپی نا سازش گەرایانە لەگەڵ شێعری ئازادی ئاوانگارد لە وڵاتانی جۆراو جۆری هاوشانی شۆڕەوی دەناسرا، کە بۆ سەرگەرمی و پەیڕەوی کردنی لە خواردنەوە و ماجەراجویی! ئەو بەشێک لە کۆمەڵە شێعرەکانی خۆی ناوناوە » کولاژی ئەدەبی»، کە مەبەستی ئاوێتەیەک لە ( بەڵگەی مێژویی، هەواڵ، ئەشعاری کۆن و هیترە) و ناوەرۆکی شێعرەکانیشی، هێندێک جار سەبارەت بە کومونیزم لە ئامریکای لاتین، مێژووی ئیسالوادۆر و یان ژیانی خۆی لە تەبعید دا بوو.

لەگەڵ شێوازێکی موحاویرەیی، یانی شێوە وتووێژکارانە، دا کە ڕێچکەی شێعری موبالغە ئامێزی ئەدەبی بوو ( دالتۆن وتی کە » هیچ پێوەندیەکی بە بنەماڵەی نێرۆداوە نییە»)، ئەو زمانی خەڵکی ئاسایی ئیسالوادۆری کردە دەستمایە و ژیانێکی سادەی ئاوێتە بە هەستێکی بوێرانە لە تەنزی بەرجەستە کردەوە. شێعرەکانی، ئەگەرچی جاروبارە بە کومونیزم و شۆڕشەوە پەیوەند ئەدرێنەوە، بەو حاڵەشەوە دەنگدانەوەی ئەزمونی ئاسایی ئامریکای لاتینن: مێژووی ئەو حکومەتە گەندەڵانەی لەلایەن گوروپێکی بچوک لە بنەماڵە دەوڵەمەندەکانەوە و یان لە لایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئامریکا بە ڕەزامەندی چینی مامناوەندی ماستاوچی و بۆرۆکراتە نا کاریگەرەکانەوە، لەدەسەڵاتدا ڕاگیرا بوون. ناوی ئەو سەرۆک کۆمار و ژنڕاڵانەی کە ئەو باسیان دەکات، تەنیا دەبێ بگۆڕدرێن بۆ ئەوانەی ئەم سەردەمە و ئێستا. لە دنیای ڕاگە دالتۆندا، ڕاستیەکانی ئیلسالوادور بە ڕادەیەک لەکوڵ و ئاڵۆز بوو کە بژاردەکان یان بۆ پێکەنین بوون یان پەیوەست بوون بە شۆڕش. یان هەردووکیان. دالتۆ بە ئەڕتەشی خەڵکی شۆڕشگێڕ پەیوەست بوو. یەکێک لەو پێنج گوروپە نهێنیەی کە سەرئەنجام لە ساڵی ١٩٨٠ دا ڕیکخراوی میلیشیایەیی FALN یان پێکهێنا کە ئێستا حیزبێکی سیاسیە لە دەوڵەتدا. ERP وەک توندڕەوترین باڵی بزوتنەوەی چەپی ئیلسالوادۆر چاوی لێدەکرا.

تراژیدی دالتۆن بە شێوەیەکی کتوپڕ لە ساڵی ١٩٧٥ دا ڕوویدا، کاتێک کە دوای ساڵانێك لە دوورخرانەوە و یان زیندان گەڕابۆوە بۆ ئیسالوادۆر. ئەو لە لایەن هاوڕێکانی خۆیەوە کە ئەویان بە پیاوی سازمانی CYA تاوانبار کرد کوژرا. چلۆنایەتی کوژرانی بەهۆی نهێنی بوونی کرداری نێوخۆیی ڕێکخراوی ERP یەوە و ڕاستیەکی کە تاوانبارانی کوشتنی ( رێبەرانی ERP بوون قەت ئاشکرا، و محاکەمە و دادگایی نەکران. بە ناڕوونی مایەوە.)

ئەگەرچی بەشێوەیەکی بەرین لە ئامریکای لاتیندا، شێعرەکانی دالتۆن لەبەر دەستدا بوون، بۆ ژمارەیەکی زۆریش لە خەڵکی ئیلساوادۆر بەهۆی قەدەغەکرانیان تا ساڵی ١٩٩٢، کاتێک کە شەڕی نیوخۆیی ئەم وڵاتە کۆتاییهات، بە نەناسراوی مایەوە. درێژەی مانەوەی شوێنەواری ئیدئۆلۆژیەکی، کە بەرهەمەکانی ئەویان لە ڕادەبەدەر کردبووە جێی قسەوباس بۆ ئەوەی بکرێ لە قوتابخانەکاندا بخویندرێن، بە شێوەیەکی کاریگەر داهێنەر ترین نوسەرێک کە لە ئیسالوادۆردا ژیابوو، مەحکوم بەوە بوو لەبیر بچێتەوە، مەگەر ئەو خوێنەرانەی لە باری سیاسیەوە مایل بە بەشوێندا گەڕانیدا بوون. بە بۆچونی زۆر کەس، ئەمە بە شێوەی گشتی یارمەتی خراپ تێگەیشتن لە کارەکانیدا بوو: بنەماخوازان ئەوەیان وەک تەبلیغاتێک ڕەد کردەوە، و چەپی، پێداگر لەسەر پاراستنی بکوژانی دالتۆن، شێعرەکانی ئەویان خستەژێر تیشکی کاریگەری سیاسەتەکانیەوە.

ڕێبەری سەرەکی ئەم گوروپە لە ئێستادا لە بریتانیا، لە جێگایەک کە ئەو بە شێوەیەکی سەرسوڕ هێنەر لە چریکێکی مائۆیستەوە سوڕاوە بۆ تەفسیرگەرێکی محافزەکار، ژیان بەسەر دەبات. بیست و پێنج ساڵ دوای مردنی دالتۆن، سەرۆک کۆماری ئیسالوادۆر، بەڕەسمی ددانی بە گرنگی کاری شاعیر لە ئەدەبیاتی ئەم وڵاتەدا نا. بنەماڵەی دالتۆن بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کە یەکێکی تر لە بکوژە تاوانبارەکان، وەزیری دەوڵەتەکەیەتی، گرنگیان بەم قسەیە نەدا.

لە ویکی پیدیادا هاتوە: ڕاگە دالتۆن لە ساڵی ١٩٦١ دەچێت بۆ کوبا و لەوێ پێشوازیەکی گەرمی لێدەکرێت. ئەو لە ساڵی ١٩٦٥ دا، بە شێوەیەکی نهێنی دەگەڕێتەوە بۆ ئیسالوادۆر و بەخێرایی دەکەوێتە زیندان. ئەو کە لە زینداندا چاوەڕێی حوکمی ئێعدامی خۆیەتی، بەشیوەکەی چاوەڕوان نەکراو دەتوانێ هەڵبێت، کاتێک کە دیواری ژورەکەی، بەهۆی بولەزیەکەوە دەروخێ. ئەو بە یارمەتی هاوڕێ شۆڕشگێرەکانیەوە سەرلەنوێ دەچێتەوە بۆ کوبا. لەوێ وەک هەواڵنێری توێژینەوە و شرۆڤەکاری بابەتە ئەنترناسیۆنالیستیەکان دەنێردرێت بۆ پراگ، لەوێیەکە بەرهەمە بە ناوبانگە جیهانیەکەی بەناوی  Taberna y Otros Lugares  و بیوگرافی ناوداریMiguel Mármol، کومونیستی ناسراوی ئیلسالوادۆری کە لە ئاخێزی جوتیاری ساڵی ١٩٣٢ دا بەشدار بوو وە لە شاری پراگ لە تەبعید دەژیا؛  دەنوسێت. دالتۆن لە ساڵی ١٩٧٠ دا دەبێتە سیمایەکی ناسراو لە بزوتنەوەی چەپی ئیسالوادۆردا. ئەو کە دەیویست ببێتە سەربازی شۆڕش، داواکاری پەیوەست بوون بە ریزی گوروپێکی ملیشیای سیاسی دەبێت بەڵام لە لایەن ڕێبەریەوە ڕەد دەکرێتەوە و دەڵێن کە دەور و نەخشی ئەو لە شۆڕشدا، شاعیرییە نەک بوون بە سەربازی پیادە نیزام.

لە ساڵی ١٩٧٥ کە دالتۆن سەرلەنوێ چوبۆوە بۆ ئیلسالوادۆر و بە نهێنی خەریکی کاری سیاسی بوو، ڕێکخراوەکەی بەهۆی رێبازە چریکیەکەیەوە توشی چەند بەرەکی هات و دالتۆن وەک ئەندامێکی (ERP ) لەسەر گرنگی پێوەندی ئەڕتەشی ئازادی خەڵک لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی وەک پێگە جەماوەریەکەی جەختی کردەوە. ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە کە دژی بۆچونەکانی بوون؛ ئەویان تاوانبار بە چەند بەرەکی نانەوە کرد لە ڕێکخراوەکەدا، و گومان خستنەسەری وەک مۆرەی سازمانی سیا. ناسراو ترین ڕێبەری گوروپەکە کە ناوی(Atilio) Joaquin Villalobos بوو، لە ١٠ ی مانگی مەی 1975، چوار رۆژ بەر لە گەیشتن بە تەمەنی چل ساڵی، سزای مردنی بۆ دەرکرد و دوو ئەندامی ڕێکخراوەکە بە ناوەکانی  Joaquin Villalobos وJorge Melendez،Edgar  کە لە لایەن   Alejandro Rivas Mira وە، نێردرا بوون، لە ماڵێکدا لە گەڕەکی ی Santa Anita  سان سالوادور، دالتۆنیان کوشت. ڕەنگە لە کوشتنی دالتۆندا کەسانێکی دیکەش دەستیان هەبووبێت، بەڵام ئەم کەسانەی ناویان هاتوە کەسانێکن کە ئێستاش لە ژیانداماون.

Villalobos  کە مائۆیستێکی تۆخ بوو، لەمرۆدا بۆتە محافزەکارێکی تەفسیرگەر و لە ئینگلستان دەژی و Melendez یش ئێستا یەکێک لە ئەندامانی مەجلیسە بۆ شاری سان سالوادۆر. ئەو عەمەلیاتی پلاستیکی ئەنجام داوە و بە ڕواڵەتێکی بەدەڵەوە دەژی. چەند نموونەیەک لە شێعرەکانی:

شێعری ئەویندارانەی نۆیەم
ئەوانەی کە لە کاناڵی پانامادا گیانیان بەخت کرد و
( سواری کالیسکەیەکی نوقرەیی و نەک کالیسکەیەکی تەڵاییان کردن)
ئەوانەی کە ناوگانی ئوقیانوسی ئارامیان
لە پێگە نیزامیەکانی کالیفۆرنیادا نۆژەن کردەوە
ئەوانەی کە لەبەر دزی، قاچاغچێتی، کڵاو لەسەرنان
لە گواتمالا، میکزیک، هۆندوراس و نیکاراگوئە
لەبەر برسیەتی
لە زینداندا بەشێنەیی مردن.
بۆ هەتا هەتایە گومانبەرەکان
( باسی ئەو کەسە دەکەم
گیرابوو لەبەر ئەوەی شاهید بووە
بە پەرۆشاوی(تەشەتوتی) ئیسالوادۆر بوونەوە)
ئەوانەی کە باڕەکان و لەشفرۆشخانەکان
هەموو بەندەر و پێتەختەکانی ناوچەکە پڕدەکەن
( ئەشکەوتی ئاوی، ژێر کراس، سەرزەمینی پیرۆز)
ئەوانەی کە لە دارستانە بێگانەکاندا گەنمەشامی دەچینن
پادشایانی جورم و جەنایەت.
ئەوانەی کە قەت کەس نازانێ لە کوێوە دێن
باشترین پیشەوەرانی دنیا،
ئەوانەی کە بە گوللەکان کاتی پەڕێنەوە لە سنورەکان کۆمەڵ کوژ کران و
یان بە چزوی مار و دوپشکەکان
لە مەزرای مۆزدا،
ئەوانەی کە بە مەستی بۆ سرودی نیشتمانی گریاون
لە تۆفانی ئوقیانوسی ئارام و یان بەفری باکوردا.
مەستەکان، سواڵکەرەکان و حەشیش کێشەکان
دایک …کانی ئیلسالوادۆر
ئەوانەی وا کەمێک بەختەوەر ترن
نایاساییە ئەبەدیەکان
کە هەرچی دەکەن، هەرچیەک دەفرۆشن، هەرچیەک دەخۆن
یەکەم کەسانێکی کە چەقۆ کێشی دەکەن
غەمگین ترین غەمگینەکانی دنیا
هاوڵاتیەکانی منن
براکانی منن.
شێعری سانزدەهەم

کۆمەڵێک یاسایان داناوە بۆ ئەوەی لە لایەن هەژارانەوە
پەیرەو بکرێن.
یاساکان لە لایەن نۆکەرەکانەوە داندراون
تا نیزامی چەوسانەوە ڕێکبخەن.
هەژارەکان، لە مێژوودا تەنیا بەڕێوەبەرانی قانونن
ئەو کاتەی کە هەژاران یاسا پەسند دەکەن
ئیتر سەرمایەدارێک بوونی نییە.

 

 

سەرچاوە: ئینترنێت

Read Full Post »