کورته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی شاعیر:
سه‌عید ئه‌مانی ساڵی 1339 هه‌تاوی – 1960 زاینی له ئاوایی شیلاناوی سه‌ربه ناوچه‌ی سه‌قز له دایک بووه.، به‌شی زۆری ته‌مه‌نی له شاری بۆکان ژیاوه.، وه‌ک کرێکارێک له شاره‌کانی تاران، ته‌ورێز، هه‌مه‌دان، مه‌لایر، مهاباد و شه‌بسته‌ر کاری کردوه..
له ساڵه‌کانی دوای شۆڕشی 57 ی خه‌ڵکی ئێران تێکه‌ڵ به کاروباری سیاسی ده‌بێت. وه‌ک بۆچوونی سیاسی رێبازی کۆمه‌ڵه هه‌ڵده‌بژێرێت و له ساڵی 1360 هه‌تاوی ڕه‌سمه‌ن به ته‌شکیلاتی نهێنی کۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت. له سێ قۆناغدا سه‌رجه‌م پێنج ساڵ له‌لایه‌ن ڕژیمی کۆماری ئیسلامیه‌وه زیندانی ده‌کرێت.
ساڵی 1381 هه‌تاوی هاورێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌چێته کوردستانی عێڕاق و له‌به‌شی ته‌شکیلاتی ئاشکرای کۆمه‌ڵه «ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومۆنیستی ئێران» دا ده‌ست به‌کاری سیاسی ته‌شکیلاتی ده‌کات که تائێستاش درێژه‌ی هه‌یه..
له‌ساڵه‌کانی 76 و 77 هه‌تاویه‌وه شێعری نوسیوه و تائێستا ته‌نیا توانیویه‌تی به‌رگێک له شێعره‌کانی به‌ناوی<> به چاپ بگه‌یه‌نێت. زیاتر له به‌شی ڕاگه‌یاندندا سه‌رقاڵی ئیش بووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌رجه‌م شێعر و نووسین و بابه‌ته وهرگێردرواوهکانی له گۆڤار و ڕۆژنامه و ڕادیۆ و سایته جۆراوجۆره‌کاندا بڵاو کراونه‌ته‌وه. بێجگه له باقی شێعر و نووسینه‌کانی خۆی سێ کتێب که له فارسیه‌وه کردونی به کوردی ئاماده‌ی چاپن به‌ڵام باری ئابووری ده‌رفه‌تی چاپی نه‌داون.
له‌به‌شی ئاشکرای ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه دا وێڕای ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه ته‌شکیلاتیه‌کانی سه‌رنووسه‌ری ده‌وره‌ی دووهه‌می گۆڤاری «پێشه‌نگ» یشی وه‌ئه‌ستۆ گرتوه و تا ئێستا واته له ده‌وره‌ی دووهه‌می دا 23 ژماره‌ی لێ بڵاو کراوه‌ته‌وه. هه‌ر به‌هۆی ئه‌و چالاکیانهشهوه بووه به ئه‌ندامی کارای سه‌ندیکای ڕۆژنامه نووسانی کوردستان.
ڕێکه‌وتی: هاوینی 1391- 2012
بیان دیدگاه