Feeds:
نوشته
دیدگاه

Archive for سپتامبر 2014

بورکانی قینی گەل

با بێنە پێش10547281_318336751673018_3550809453118333134_o

شەوپەرستانی مەرگ چێن

ئافاتی ڕەشی ژین ژاکێن

پۆل پۆل با بێن و بزانن

دۆزەخێکیان بۆ داخراوە ئێسک تاوێن

بڵێن با بێن

دەستە دەستە

بۆ سەیری شانۆی هاوپشتی

بۆ بینینی

گۆڤەندی بەرگری گشتی

لێرە لە شاری کۆبانی

کۆیلە لە دیلیی ڕاساوە

گزنگی باوەڕ بەخۆیی کچان لێرە

لە لوتکەی شۆڕشی داوە

چۆپی گری شایی خەباتە ژن لێرە

ڕچە شکێنی ڕێگای نەجاتە ژن لێرە

لێرە لە شاری کۆبانی

شانۆی خەباتی ڕزگار بوون لەژێر دەستی

بۆ سەربەستانە ژیان و

دەستەبەرکردنی یەکسانی

ئەکتەرەکانی جیاوازن

ئەمان بە خوێن

نەمامی ژیان ئاو ئەدەن

ژن ناکوژن

ئەمان بەگیان

پارێزگاری

لە ئازادی و سەربەخۆیی ئینسان ئەکەن

ژن نافرۆشن

لەبەر هەموو ئەم جوانیانە

دڕندەکانی داعشستان

شاری شورەی خۆڕاگری

کۆبانیان

بەم شێوەیە

کردە نیشانەی نەفرەتیان

باشە با بێن!

دەستە دەستە

ڕەوەی ئەو شەوپەرستانە

دۆزەخی هێزی گەل لێرە

نێڵەی دێ و چاوەڕوانیانە.

سەعید ئەمانی

٢٦/٩/٢٠١٤

Read Full Post »