چاوپێکەوتن لەگەڵ: سه‌عید ئه‌مانی، تائێستا پێموایه هه‌ر له سه‌ره‌تادام و هیچم نه‌کردوه
ئەم وتووێژە لەلایەن «تەرزە تۆفیق» ەوە ئامادەکراوە و لە سایتی «واڵاپرێس» یش بڵاوکرواوەتەوە
Posted in Uncategorized on 26 آگوست 2012| Leave a Comment »
چاوپێکەوتن لەگەڵ: سه‌عید ئه‌مانی، تائێستا پێموایه هه‌ر له سه‌ره‌تادام و هیچم نه‌کردوه
ئەم وتووێژە لەلایەن «تەرزە تۆفیق» ەوە ئامادەکراوە و لە سایتی «واڵاپرێس» یش بڵاوکرواوەتەوە
Posted in Uncategorized on 10 آگوست 2012| Leave a Comment »
Posted in Uncategorized on 7 آگوست 2012| Leave a Comment »
خاوه‌نی ئیمتیازی گوڤاری هه‌نگاو
سازدانی: په‌یمان
پ: هاورێ شۆرش جه‌نابت وه‌ك خاوه‌ن ئیمتیاز و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌ری وه‌رزه گۆڤاری «هه‌نگاو» ده‌كری بلین هه‌نگاو له چ هه‌ل و مه‌رجیكدا پیی نایه گۆره‌پانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردییه‌وه و مه‌به‌ست و ولام دانه‌وه به‌كام نیازی كۆمه‌لایه‌تی بوو له‌بواری نووسیندا و پر كردنه‌وه‌ی كام كه‌لینی رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستانی عیراق دا بوو؟
و: راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991، سه‌رده‌می رژیمی به‌عسی خوینریژی كۆتایی پێ‌هینا له كوردستانی ئازاد كراودا، به‌مه‌ش ده‌روازه‌یه‌كی نوی كرایه‌وه‌له‌سه‌ر ئازادیه‌كانی خه‌لك. بواری رۆژنامه‌گه‌ریش له‌م نیوه‌نده‌دا جیگای خوی كرده‌وه، رۆژنامه و گۆڤاره جیاوازه‌كانیش له‌ریزی یه‌كتری له‌سه‌ر شۆسته و كتیبخانه‌كان كه‌وتنه به‌ر ده‌ستی خوینه‌ران، به‌لام زۆربه‌ی زۆری ئه‌و رۆژنامه و گۆڤارانه له چوارچیوه‌ی حیزبه سیاسییه‌كان ده‌رنه‌چوو، كه ئه‌وه تا ئیستاش به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای ماددی كوردستان كه‌وتۆته ژیرده‌سه‌لاتی حیزبه‌كانه‌وه، ئه‌مه‌ش جاریكی دیكه بووه ریگر له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆدا و، زۆربه‌ی زۆری رۆژنامه و گۆڤار و بلاوكراوه‌كان، له‌نیو باوه‌شی حیزبه‌كاندا بلاو بوونه‌وه.
به‌مه‌ش كێ‌بركێی نیوان حیزبه‌كان له‌و بواره‌شدا په‌ره‌ی گرت، به تایبه‌تیش له‌نیوان هه‌ردوو هیزه ده‌سه‌لاتداره‌كه، هه‌ریه‌ك هه‌ولی زیاتری ده‌دا بۆ كۆنترول كردنی ژماره‌یه‌كی زیاتر له رۆشنبیران، له دام و ده‌زگا رۆشنبیریه‌كانیاندا. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه‌دا هه‌ولی زۆر درا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی رۆشنبیریه‌كی سه‌ربه‌خۆی دور له‌ده‌ست تیوه‌ردانی حیزبه‌كان، زۆریك له‌و پرۆژانه له‌به‌ر خراپی باری دارایی نه‌یانتوانی به‌رده‌وام بن، به‌لام له كۆل نه‌دان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، رۆژنامه‌ی هاولاتی و چه‌ندان رۆژنامه و گۆڤاری دیكه له‌دایك بوون، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ست تیوه‌ردانی حیزبه‌كان ئیستا ده‌رده‌چن. له‌گه‌ل ئه‌مه‌ش نابیت رۆلی ئه‌و ده‌ست پیشخه‌ریه‌ی حكومه‌تی سلیمانی له‌به‌رچاو نه‌گرین كه بریاری دا بۆ پالپشت كردنی میدیای سه‌ربه‌خۆ كه گۆڤاری هه‌نگاویش كه‌لكی له‌و بریاره وه‌رگرتووه. هه‌ست ده‌كریت باوه‌شكردنه‌وه بۆ رۆژنامه و گۆڤاره سه‌ربه‌خۆكان زیاتره له‌لایه‌ن خوینه‌رانه‌وه به به‌راوه‌رد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی سه‌ربه حیزبه‌كانن، جگه له‌وه‌ی قه‌یرانیكی زۆریشی بۆ بلاوكراوه حیزبیه‌كان دروست كرد.
پ: هه‌نگاو چه‌ند ژماره‌ی لی ده‌رچوه و پیشوازی خوینه‌ران له چ ئاستیك دابوه؟ ئایا هه‌نگاو توانیویه‌تی خوینه‌ری تایبه‌ت بۆ ناوه‌رۆك و بابه‌ته‌كانی به‌ده‌ست بینی؟
و:هه‌نگاو گۆڤاریكی وه‌رزیه و تا ئیستا 4 ژماره‌ی لی ده‌رچووه، ئه‌وه‌ی بزانین پیشوازیه‌كی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن خوینه‌رانه‌وه بۆ گۆڤاری هه‌نگاو، ئه‌ویش به‌وه‌ی له زۆربه‌ی ئه‌و شوینانه‌ی دامزراون بۆ فرۆشتن، هه‌ر زوو فرۆشراون. له‌و ماوه‌یه‌ی ژماره‌كانی هه‌نگاوی تیدا ده‌رچووه، هه‌ست ده‌كریت خوینه‌رانیكی زۆر په‌یوه‌ندیمان پیوه ده‌كه‌ن،كه زۆربه‌یان ده‌یانه‌وی هاوكاری بكه‌ن له گۆڤاره‌كه‌دا، جگه له‌وه‌ی ئیمه په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان به ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هه‌یه و، رۆشنبیرانیكی زۆر له‌ویوه به‌شداریمان له‌گه‌ل ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆری گۆڤاره‌كه ده‌گاته ولاتانی ده‌ره‌وه و له‌وی ده‌فرۆشری.
پ: ئاستی روشنبیری پیشكه‌وتن خواز و كریكاری له‌م به‌شه‌ی كوردستان دا چۆن ده‌بینن؟
پاش ئه‌و هه‌موو گۆرانكاریه به‌رفراوانانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له‌گشت بواره‌كانی ژیاندا رویان داوه، ناكری به شیوه‌یه‌كی پیش‌تر رۆشنبیر پۆلین بكه‌ین، به‌لكو ده‌كری باس له دیالۆگ بكه‌ین له‌نیوان رۆشنبیریه‌كاندا، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش ته‌وژمیكی ره‌خنه‌گرانه‌ی پیشكه‌وتن خوازی هه‌یه، كه ره‌خنه له یه‌كجه‌مسه‌ری جیهانی و بازاری ئازاد و ئه‌و یاسا و ریسایانه ده‌گری و به‌رپه‌رچیان ده‌داته‌وه، كه زیاتر ولاتانی كه‌نار برسی و ولاتانی ناوه‌ند ده‌وله‌مه‌ندتر ده‌كات ئه‌م ئاسته‌ش له‌بیر كردنه‌وه، ده‌توانری به تێ‌روانینی چه‌په‌كان دابنری. به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش چه‌ندان ته‌وژمی دیكه‌ی سه‌له‌فی و ئه‌وانه‌ی پروپاگه‌نده بۆ بازاری ئازاد و كۆتایی میژوو ده‌كه‌ن، هه‌موو داهاتووی مرۆڤایه‌تی به داهاتوی لیبرالیزمی نوێ‌وه ده‌به‌ستنه‌وه.
له بارودۆخی نائاسایی كوردستانی ئازاد كراویشدا، ئه‌مانه هه‌مووی ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆیان هه‌بووه، له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیری و بیركردنه‌وه‌ی رۆشنبیرانیش.
پ: بۆ هه‌رچی زیاتر په‌ره و گه‌شه پیدانی هزری چه‌پ و پیشكه‌وتن خواز پیویستیمان به چ هه‌ول و هه‌نگاویكی تایبه‌تیتره؟
و: به هۆی ئه‌و هه‌موو گۆرانكاریانه‌ی له جیهاندا رویان داوه و به‌ره‌و پیش چونی ته‌كنولوژیا، گه‌یشتۆته ئاستی سه‌ر سورهینه‌ر، سه‌رمایه‌داریش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌پێی بۆچونه‌كانی پیشوتر هه‌ره‌س به‌ینی، خۆی نوی كرده‌وه و تا ئیستاش ری ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نی قه‌یرانه‌كانی نیو هه‌ناوی سه‌رمایه‌داری كۆتایی هاتووه. هه‌ر بۆیه زۆر ریك له‌و چه‌مك و بۆچونانه‌ی دۆگماوی كرابوون و بیرۆكراسیه‌تی زال ده‌وره‌ی دابوون، پیویسته پیدا چونه‌وه‌ی تیدا بكریت و زۆریكیشیان بخرینه به‌رده‌م پرسیاری سه‌رده‌مه‌وه.هه‌ر بۆیه لی خورد بونه‌وه و پیداچونه‌وه و تیرامانی نوێی ده‌وی و داننان به‌و راستیانه‌شدا، خۆی له‌خۆیدا هه‌نگاو نانه بۆ پیشه‌وه.
بیری چه‌پ و پیشكه‌وتن خوازی، پیویست به‌وه ده‌كات كه خۆی دابمالی له‌و به‌رگ و فۆرمه كۆنه‌ی و به به‌رگ و فۆرمیكی نوێ‌وه كه سه‌رده‌م باوه‌شی بۆ بكاته‌وه، به‌رده‌وامی به تیكۆشانی خۆی بدات، كه خودی هزره‌كه‌ش باس له ناوه‌رۆكی ئه‌و گۆرانه ده‌كات.
ئه‌مه‌ش پیویستی به‌وه هه‌یه كه به چاویكی ره‌خنه‌گرانه له رابردوو بروانین و به بیر و بۆچونه‌كانماندا بچینه‌وه و ورده‌كاری تیدا بكه‌ین، ئه‌وكات ده‌توانین له‌بواری كار كردن‌دا، گیان بكه‌ینه‌وه به به‌ر ئه‌و له‌شكره زۆره‌ی هه‌ژاراندا بۆ به‌رده‌وامی تیكۆشان و رزگار بوون له نه‌هامه‌تی و برسیتی.
ئه‌و رۆژانه‌ش كۆتایی پێ‌هات كه بیر كردنه‌وه له قالب بدری و ته‌نها ناوندیك هه‌بیت بۆ ئاراسته كردن، به‌لكو هه‌ركه‌س به‌پیی هه‌ل و مه‌رجی شوینی كاركردن ده‌توانی باشترین ریگا هه‌لبژیری بۆ تیكۆشان.
پ: دوای روخانی یه‌كیتی سۆڤیه‌ت و به‌و به‌هانه‌یه‌وه له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی نه‌زمی نویی جیهانییه‌وه شایی مه‌رگی باوه‌ره ئینسانی و عه‌داله‌ت خوازه‌كان گیردرا، جه‌نابت بارودۆخه‌كه چۆن ده‌بینی؟
و: روخانی یه‌كیتی سۆڤیه‌ت و بلوكی رۆژهه‌لاتی كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌بوو، له‌سه‌ر هه‌موو ته‌وژمه چه‌پ و هیزه پیشكه‌وتن خوازه‌كانی جیهان، به‌وانه‌ی له‌و ناوه‌نده‌وه سیاسه‌تیان بۆ داده‌ریژرا و، به‌وانه‌شه‌وه كه ره‌خنه‌گر بوون له‌و ناوه‌نده.
كیشه‌كه له‌وه‌دا بوو، كه سۆڤیه‌ت و ئه‌و ناوه‌نده كه‌وتبونه نیو كێ‌به‌ركێ یه‌ك له‌گه‌ل سه‌رمایه‌داریدا، كه كێ‌به‌ركێ‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تیدا نه‌بوو، جگه له‌وه‌ی ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ی كه پروپاگه‌نده‌ی سوسیالیستییان ده‌كرد، ولاته‌كانی خۆیان له‌ژیر ئه‌و ناوه‌دا كردبووه به‌ندیخانه‌ی گه‌له‌كانیان.
كه ئه‌مه‌ش پیچه‌وانه‌ی ئه‌و بیره‌یه كه ئه‌وان پروپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌كرد به پیچه‌وانه‌وه لایه‌نگرانی نه‌زمی نوێی جیهانی و رابه‌رانی بازاری ئازاد و پروپاگه‌نده‌ی زۆر شیواویان كرد، بۆ هه‌ره‌س هینانی فكری سوسیالیستی، نه‌ك هه‌ره‌س هینانی سیستمیك كه له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌تال ببۆوه.
ئه‌مه زۆری له‌سه‌ر گوتراوه، له میانه‌ی وه‌لامی پرسیاریكدا ناتوانین وه‌لام به هه‌موو لایه‌نه‌كانی بده‌ینه‌وه، كه ئه‌و ره‌وته له‌گه‌ل خۆیدا هینای و پاشانیش سه‌رده‌میكی نوی له‌گه‌ل خۆی بردی. ئیستا بارودۆخه‌كه ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو شته‌كان زیاتر ئاشكرا و رونن و ئیستا كویرانه ته‌پل بۆ ئه‌و رژیمانه لی نادرێ كه گه‌له‌كانیان به‌ند كردبوو. ئیمه‌ش له‌رێی حیزبه‌كانه‌وه، كه پیاده‌ی سیاسه‌تی سۆڤیه‌تیان ده‌كرد به كویرانه، ئیلهاممان وه‌ر ده‌رگرت، كه ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ئیجابیه‌تیكی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س بتوانی ریگای راستی تیكۆشانی خۆی دیاری بكات ئیستاش له هه‌موو كاتێ زیاتر پیویست به به‌خۆدا چونه‌وه ده‌كات و، ده‌بی خۆیندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌مان هه‌بی بۆ واقعی خۆمان و سه‌ربه‌خۆییانه سیاسه‌تی خۆمان دابریژین و، ده‌رگا له‌سه‌ر هه‌موو را و بۆچونه‌كان بكه‌ینه‌وه و به دیالوگ بگه‌ینه راستیه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیبرالیزمی نوی و سه‌رمایه‌داری جیهانی ناتوانی رزگاری بێ له‌و قه‌یرانانه‌ی له‌ناو خۆیدا به‌رهه‌می ده‌هینی و، ناتوانی مژده‌ی یه‌كسانی بدات به مرۆڤه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه داهاتوو هه‌ر بۆ ئه‌و هزره‌یه كه رزگار كه‌ری مرۆڤایه‌تییه مرۆڤ ناتوانی ده‌ست برداری بیت، چونكه تا ئیستا ته‌نها ئالترناتیوه به‌ده‌ست سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تییه‌وه.
Posted in Uncategorized on 7 آگوست 2012| Leave a Comment »
وت‌و ویژ له‌گه‌ل به‌ریز شێرزاد حه‌سه‌ن
سازدانی: سه‌عیدی ئه‌مانی
سه‌ره‌تا زۆرت سپاس ده‌كه‌م بۆ ئه‌و مه‌جاله‌ی كه پێت دام تا بتوانم ئه‌م وت و ویژه‌ت له‌گه‌ل دا پێك بێنم.
شیرزاد حه‌سه‌ن: زۆر سپاس. منیش خوشحالم به‌م دیداره.
پ: چونه تا به ئیستاش خه‌می شیرزاد حه‌سه‌ن هه‌ر له دووپات بوونه‌وه‌دایه؟ بۆ وێنه ئه‌گه‌ر باسی «حه‌سار و سه‌گه‌كانی باوكم» و «پیده‌شتی كارمامزه كوژراوه‌كان» و داویین به‌رهه‌مت واته «ته‌می سه‌رخه‌ره‌ند» بكه‌ین. ده‌بینین كه تیمی سه‌ره‌كییان یان باشتر بلێین ئه‌و بیره‌ی كه ده‌وری سه‌ركی ده‌گێرێ، واته باوك سالاری و سته‌م لیكراوی ژن، به‌رده‌وام به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه؟
شیرزاد حه‌سه‌ن: هه‌لبه‌ت بابه‌تێك نیه كۆتایی بێت. یانی با بلین ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر سیستمی پاتریاكیت بكه‌ین سیستمی باوك سالاری یا میردسالاری یا پیاوسالاری ئه‌مه شتیكه ئه‌گه‌ر تۆ ده‌یان و سه‌دان ده‌قی له‌سه‌ر بنووسی كۆتایی نایه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌وه‌سانه‌وه‌ش بێت بۆ نموونه تۆ باسی سێ رومانت كرد، ئه‌گه‌ر سه‌یری پێ ده‌شتی كارمامزه كوژراوه‌كان ده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر سه‌یری ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند ده‌كه‌ی هه‌ر دووكیان باس له كوشتنی ئیروسیه‌ته، باس له كوشتنی ژیان دووستیه. كلتوره‌كه كلتوریكه كه پاشخانی كار كردن و بیركردنه‌وه و ئاراسته كردنی بۆ بینینی دونیا به بروای من پاشخانیكی ئاینیه و له ئاییندا حه‌لال و حه‌رام هه‌یه. ئه‌گه‌ر باس له حه‌سار و سه‌گه‌كانی باوكم ئه‌كه‌ی دیسانه‌وه ده‌گه‌ریمه‌وه سه‌ر پێ ده‌شت و ده‌گه‌ریمه‌وه ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند. سه‌یر ئه‌كه‌ی له‌ویدا دیسانه‌وه هه‌ر سێ‌كیان قسه له‌سه‌ر چه‌وسانه‌وه‌یه‌ك ده‌رحه‌ق به ژن، ده‌رحه‌ق به په‌یوه‌ندی نێر و مێ، ده‌رحه‌ق به په‌یوه‌ندی ئینسانه‌كان ده‌كه‌ن با وا قسه بكه‌ین به‌گشتی من له هه‌ر سێ‌كیان دا وه تاكو ماویشم ئه‌گه‌ر من ئه‌و بابه‌ته یا تیمه‌ی سه‌ره‌كیم وه‌ستانیك بێ دژ به‌و سیستمه كه ناوی سیستمی باوك سالاری، مێرد سالاری، پیاوسالارییه. ره‌نگه ده‌یه‌ها ده‌قیتر بنوسم تیر نه‌بم بۆیه من ناوی نانیم دووپات بونه‌وه. دووپات بوونه‌وه ئه‌وه‌یه تۆ خۆت دووباره بكه‌یته‌وه، به‌لام من كاریكته‌ری جیاوازم هه‌یه. راسته فه‌زاكه هه‌مووی كوردستانه، شوین و كات و زه‌مه‌ندی خۆمانه، به‌لام تو هه‌میشه له‌ریگای چه‌ند كاره‌كته‌ریكی جیاواز له‌ریگای چه‌ند رووداویكی جیاواز ئه‌توانی دایمه‌ن ئه‌و شته قولتر كه‌یته‌وه و هه‌ول بده‌ی سه‌رنجی خه‌لك بۆ ئه‌و بابه‌ته راكێشی كه ئه‌گه‌ر ناوی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنه، ئه‌گه‌ر ناوی چه‌وسانه‌وه‌ی مناله، ئه‌گه‌ر ناوی قسه كردنیكه له‌سه‌ر سیستمی باوك سالاری كه ئه‌زانین ئیمه گیروده‌ین هه‌تا له‌بواری كۆمه‌لایه‌تی و سیاسیش به‌ده‌ست ئه‌مجۆره ته‌رح و بیركردنه‌وه‌یه، بۆیه من به پیچه‌وانه‌ی ئه‌و پرسیاره ئه‌گه‌ر دووپات بوونه‌وه‌یه‌ك بێ یان دوباره كردنه‌وه بێ ئه‌و خۆ دوباره كردنه‌وه‌كه له پیناو جه‌خت كردنه‌و و روشنایی خسته‌نه سه‌ر زیاتری ئه‌و كیشه‌یه‌یه كه واته له وی‌دا گرفتیك هه‌یه و ئه‌گه‌ر بێت و ئیمه بگه‌رێینه‌وه سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی كوردی هیشتا قوناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی له بواری نوسین تیر نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كیشه و گرفت و ده‌رده سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و قوناغه به‌رجه‌سته بكه‌ین، من تاكه نوسه‌ریك كه ئیستا له یادمه حه‌سه‌نی قزلجییه، له «پیكه‌نینی گه‌دا»دا ئه‌گه‌ر به هه‌له‌دا نه‌چوبم ئه‌و توانیویه‌تی هه‌ندی شت باس بكا به‌لام هیشتا ده‌یان حه‌سه‌ن قزلجی و دیان كتیب، كۆمه‌له چیروك و ده‌یان رومانی زیاترمان پیویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه زیاتر ئه‌و كیشه و گرفت و ده‌رده سه‌ره‌یانه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بروامان به‌وه بێ، ئه‌ده‌ب هه‌لكولینیكه له‌ناو كۆمه‌لگا و چوونه ناو بنج و بناوانی ئه‌و ده‌رد و كیشانه‌یه. من بروام به‌وه نیه كه زۆر كه‌س ته‌سه‌وری وایه ئه‌ده‌ب چاره‌سه‌ره. نوسینی رومان و چیرۆك پتر په‌رده هه‌لدانه‌وه‌یه له شته شاراوه‌كانی ژیانی ئیمه، كه ده‌لێم ژیانی ئیمه مه‌به‌ستم ئه‌و ژیانه فه‌رهه‌نگی و ئه‌خلاقیه‌یه كه ئیمه تێیدا جوانین یان ناشیرین، له كویدا ده‌بی هه‌موو به‌رجه‌سته بكرێ؟
بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە ئەتوانن سەردانی گۆڤاری «پێشەنگ» ژومارە ٢ بکەن، بەم ئادرەسەی خوارەوە:
http://komalah.org/peshang/doc/peshang2.pdf
Posted in Uncategorized on 7 آگوست 2012| Leave a Comment »
له فارسیه‌وه: سه‌عید ئه‌مانی
ئه‌م وتووێژه رێكه‌وتی 22/5/1375 ی هه‌تاوی ئه‌نجام دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 9 ساڵی به‌سه‌ر دا تێپه‌ڕیوه به‌ڵام ئێستاش زۆر له قسه و باسه‌كان هه‌ر تازه‌ن و شیاوی دیسان گۆی لێگرتنه‌وه‌ن.
من هه‌مان شه‌ریفی» ساڵه هه‌وریه‌كان «م
پرسیار: چۆن بویته نووسه‌ر ؟
وڵام: به رێكه‌وت، له ساڵی سێی ناوه‌ندی(كه ده‌كاته ساڵی یه‌كه‌می دواناوه‌ندی ئێستا) ئینشایه‌كم نووسی و به‌توندی ته‌شویق كرام. ئه‌مه بوارێكی ڕه‌خساند تا په‌ی به توانایی خۆم له نووسین دا ببه‌م.به‌ڵام تا سی ساڵه‌گی شتێكم چاپ نه‌كرد. له زانكۆ و كۆلیژی باڵا(دانشسه‌رایعالی) به هۆی ئاشنایی له‌گه‌ڵ جه‌لال ئال ئه‌حمه‌د، دكتور ئه‌میر حسێن ئاریان پور و دواتر له‌گه‌ڵ باقرموئمنی، بێ ئازیزین و… نووسینم بۆ بوو به ئه‌مرێكی جیددی. به تایبه‌تی جه‌لال ئال ئه‌حمه‌د و خانمی دكتور سیمین دانشوه‌ر هانیاندام بۆ نووسین. و هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه به گشتی به ڕێكه‌وتیان ده‌زانم.
پ: شێوه‌ی كارتان به چ چه‌شنێكه؟ هه‌موو ڕۆژێك ده‌نووسن یان چاوه‌ڕێی ئیلهام ده‌مێننه‌وه؟
و: گشت ڕۆژێك ده‌نووسم. هیچ كاتێك چاوه‌رێی ئیلهام ناكه‌م. كارێكی به‌رده‌وام و ڕۆژانه. من كارێكی جیا له خۆێندنه‌وه، ئه‌زمون كردن له ژیان و نووسینم نیه. سه‌باره‌ت به ئیلهامیش بۆچوونی خۆم له خۆاره‌وه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
پ: ئایا به‌ر له نووسین شكڵێكتان له زه‌ین دا هه‌یه بۆی؟
و: پێشتر سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی كه سه‌رنجی ڕاكێشاوم، بیر ده‌كه‌مه‌وه. شكڵ و فۆرمه‌كه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك دیاری ده‌كه‌م و دوایه ده‌ست ده‌كه‌م به نووسین. ئه‌م بیر كردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ڕه‌نگه مانگێك بیرم به خۆیه‌وه خه‌ریك بكات.
پ: نووسه‌ران و شاعران قاعیده‌ته‌ن ده‌فته‌رچه‌ی یادداشتیان به به‌رده‌وامی له گیرفان دایه، ئه‌ی ئێوه؟
و: به‌ڵێ، ده‌فته‌رچه‌ی یادداشت به یه‌كێك له كه‌ره‌سه سه‌ره‌كیه‌كانی نووسه‌ر ده‌زانم. خۆزگه دایك و بابێكم هه‌بوایه هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵیمه‌وه ناچار به نووسینی بیره‌وری و ڕوداوه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی بكردایه‌م. ئه‌مه په‌سه‌ندازێكی گه‌وره‌و گه‌نجێكی پڕ بایه‌خ ده‌بێ بۆ داهاتووی مڕۆڤێك، چ ببێته نووسه‌ر و چ نه‌بێته نووسه‌ر. پێشنیار ده‌كه‌م به‌ر له‌وه‌ی حیسابی بانكی بۆ مناڵه‌كانتان بكه‌نه‌وه ده‌فته‌رچه‌یه‌كی یادداشتی ڕۆژانه‌ی بۆ بكڕن. به‌ڵێنی ده‌ده‌م ئه‌مه‌ی به قازانجتره.
بۆ درێژەی بابەتە کە ئەتوانن سەردانی گۆڤاری «پێشەنگ» ژومارە 12 لاپەڕەی 55 بکەن، بەم ئادرەسەی خوارەوە:
Posted in Uncategorized on 5 آگوست 2012| Leave a Comment »
Posted in Uncategorized on 5 آگوست 2012| Leave a Comment »
نووسینی: بێرتۆلد برێشت له‌فارسییه‌وه: سه‌عید ئه‌مانی
كاتێ ده‌نووسی، وانیشانبده كه له‌حاڵی خه‌باتدای! ڕاسته‌قینه‌گه‌رایی هێرشبه‌رانه! ڕاستی شان به شانی تۆیه، كه‌وایه تۆش شان به شانی ڕاسته‌قینه خه‌باتكه! بێڵه با ژیان وه‌قسه بێت! توندوتیژ له‌گه‌ڵیدا مه‌جووڵێوه! و بزانه كه بۆڕژواكان ئیزنی قسه‌كردن به ژیان ناده‌ن! به‌ڵام تۆ، تۆ ده‌توانی خۆت به شایسته‌ی ئه‌م ئه‌ركه بزانی. ته‌نانه‌ت وه‌ها بژارده‌یه‌ك بۆ تۆ ناچارییه. ڕوانگه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره كه له‌ودا ڕاسته‌قینه ون و پۆشراوه. جێ گۆڕكێی پێكراوه و ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هێنراوه. هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕووبه‌ند له ڕواڵه‌تی ڕاسته‌قینه ئه‌ركی تۆیه. به‌جێگای تاك وێژی، دژوناكۆك قسه‌بكه. هۆكارو به‌ڵگه‌كانی تۆ، مرۆڤێكی زیندووه كه ده‌ست ده‌داته كردار و له‌م ڕێگایشه‌وه بوار بۆ ژیان ده‌ڕه‌خسێنێ.
بوێربه، چون پێوه‌ندی به‌ڕاستیه‌وه هه‌یه! ئه‌گه‌ر له بۆچوونه‌كانتدا حه‌ق به تۆ بێت، له ئاكام دا ده‌بێ بتوانی ناكۆكیه‌كانی دنیای ڕاسته‌قینه‌ش ته‌حه‌مولكه‌ی، پشكنینی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان له ڕواڵه‌ت و سیمای به گشتی سه‌ر‌سامکه‌ر و ئاڵۆسكاوی دا.
له به‌رانبه‌ر هه‌مواندا كارێك بكه تا ئاڕمانه چینایه‌تیه‌كانت گه‌شه‌بكه‌ن، كه ئاڕمانی گشت مرۆڤایه‌تییه. هیچ شتێك به‌و بیانوه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ئاكام و پێشنیار و هیواكانتدا ناگونجێن، وه‌لامه‌نێ، پێویسته خۆ له‌وه‌ها كردارێك بپارێزی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌روره‌ته‌كه‌ی په‌یوه‌سته به ڕاستیه‌وه. نیشانی بده كه كێشه‌وگرفته‌كان به هه‌موو قورساییانه‌وه شیاوی چاره‌سه‌رن.
له‌م خه‌باته‌دا تۆ به ته‌نیا نیت، و ئه‌گه‌ر بتوانی خه‌باته‌كه هیدایه‌ت و ئاڕاسته بكه‌ی خوێنه‌ره‌كانیشت هاوشانی تۆ خه‌بات ده‌كه‌ن. تۆ به ته‌نیا ڕێگاچاره نادۆزیته‌وه، ئه‌مه به‌ته‌نیا له ئه‌ستۆی تۆدا نییه، ئه‌ویش له‌م گه‌ڕان و پشكنینه‌دا هاوبه‌شه.
نووسینی: بێرتۆلد برێشت
له‌فارسییه‌وه: سه‌عید ئه‌مانی
Posted in Uncategorized on 5 آگوست 2012| Leave a Comment »
«پێشكەشە بەو ئازارانەى مەحمود ساڵحى لە زینداندا دەست و پەنجەى لەگەڵ نەرم كردن «وەرگێڕ
گێڕانەوەى دۆستێك سەبارەت بە نازم حیكمەت
ن: محەممەد عەلى ئایبار
لە فارسیەوە: سەعید ئەمانى
«نازم حیكمەتیان هێنا!…» لە زیندانى «پاشا قاپوس»دا هەواڵەكە وەك بۆمب دەنگى دایەوە. لە ڕۆژێكى تاو و ساوى بەهاریدا. یەكەم ڕۆژەكانى مانگى مەى ساڵى 1950. ڕامكرد بەرەو ژوورى بەرپرسى زیندان. بىَ پشوو بە پلیكانەكاندا چوومە سەر. ڕاست گەیشتمە دەم درگاكە و درگاكە كرایەوە: نازم… یەكتریمان لە باوەش گرت. «چ كارێكى باشت كرد بوویتە كۆمۆنیست.» وتم: «وریابە دیوارەكان گوێیان هەیە.» دەستمان كرد بە پێكەنین.
ساتێك بەو گومانەوە كە نازم دەهێننە بەندەكەى ئێمە هیوایەكم لە دڵ گەڕا. هەرچەند دەمزانى هیوایەكى بىَ سەمەرە. شتێكى سروشتى بوو كە نازم بدەنە بەندى كۆمۆنیستەكان. بە پلیكانەكاندا هاتینە خوارىَ. زیندانیەكان لە چاوەڕوانیدا بوون. ژوورەكە تەقریبەن هەر لەو ئاستەدا قەرارى گرتبوو. سات و سەردمەكانى بەختەوەرى دیسان گیانیان تێگەڕایەوە. هاوڕێیانى نازم تەخت و جێ و بانەكەیان بۆ ئامادە كردبوو.
جار جارەیەك سەردانێكى بەندەكەیانم دەكرد، هەندێك جاریش نازم حیكمەت دەهاتە دیوەكەى ئێمە. لەوەى كە بە یەكەوە بووین هەستمان بە بەختەوەرى دەكرد. ئەگەرچى مەجلیسى میللى بەهۆى بەڕێوە چوونى هەڵبژاردنەوە داخرابوو، نازم بەنیاز بوو درێژە بەو مان گرتن لە خواردنە بدات كە لە زیندانى «بورسا»دا دەستى پێكردبوو. وە بەم شێوەیەش مان گرتنەكەى بىَ بەردەنگ (مخاتەب) دەبوو. بەڵام نازم هەر بەو ڕادەیەى كە هەوڵى دەدا هەڵس و كەوتى لەلایەن ڕاى گشتیەوە نەبێتە هۆكارێك بۆ لێكدانەوەى هەڵە و پێچەوانە تێگەیشتن، هەر بەو ڕادەیەش پێ‌داگر بوو لەسەر ئەوەى بۆ گوشار خستنە سەر مەجلیسى تازە و حكومەت، مان گرتنەكە هەرچى زووتر دەست پێبكاتەوە. ئاسن تا گەرمە چەكوش دەگرێتە خۆى. ڕاستى دەكرد، ئێمەش حەقمان بوو دەترساین لە دەستى بدەین.
نازم دەستى بە مان گرتنەكەى كردەوە. تەنیا ئاوى دەخواردەوە و سیغارى دەكێشا… پێمان دەوت بخەوێت. بەلایەوە گرنگ نەبوو. بەردەوام دەهاتنە سەردانى. ئەگەر بڵێم یەكەم ڕۆژەكانى لە ژوورى بەرپرسى زیندان بەسەر برد، درۆم نەكردووە. بە تەواوى شادى و خۆشحاڵى بە ڕواڵەتیەوە بەدى دەكرا بەڵام لەگەڵ تێپەڕ بوونى ڕۆژەكاندا ئەتوت سەبرتر دەجوڵێتەوە. پێشنیارم پىَ كرد مان گرتنەكەى لەژێر چاودێرى دوكتۆردا درێژە پىَ بدات. وتى: «ئیتر تۆش دەست پىَ مەكەوە.» ئاگادارى ئەوە بووم كە ئەو هاوڕێیانەى دەهاتنە دیدارى داوایان لىَ كردووە لە نەخۆشخانە بخەوێت. وتم: «من لایەنى سیاسى مەسەلەكەم لەبەر چاو گرتووە، تۆ گەورەترین شانسى بە سەركەوتن گەیشتنى چەپى توركیەى، نابىَ بمرى.» پێكەنى و وتى: «زیادەڕۆیى مەكە.»
مان گرتنەكەى لە ئاستێكى بەریندا دەنگى دابۆوە. ڕۆژنامەكان هەواڵیان لەم پەیوەندیەدا بڵاو دەكردەوە. بىَ تاوانى نازم بۆ ڕاى گشتى دەركەوتبوو. لاوانى خوێندكار گۆڤارێكیان بە ناوى «نازم حیكمەت» دەركرد. هەندێك لە ڕوناكبیران ئیمزایان بۆ ئازادى نازم كۆ دەكردەوە و دایكیشى تابلۆیەكى بە دەستەوە گرتبوو داواى لە خەڵك دەكرد یارمەتى ڕزگار بوونى ڕۆڵەكەى بدەن. بەشێك لە بڵاوكراوەكانى دەرەوەش هەواڵ و بابەت گەلێكیان لەم بارەیەوە بڵاو كردبۆوە. مان گرتنى نازم ببوو بە ڕوداوێكى ڕۆژ… ڕۆژ بە ڕۆژ، حاڵ و وەزعى نازم حیكمەت بەرەو خراپتر بوون دەچوو. لە ئاكامدا ڕ‌ازى بوو بچىَ بۆ نەخۆشخانە. ئەویان بردە نەخۆشخانەى «نەشتەرگەرى پاشا» دوكتۆرەكان حاڵى نازم حیكمەتیان بە مەترسیدار ڕاگەیاند و دوو كەس لە هاوڕىَ نزیكەكانى (والا و زەكەریا) بە وەبیر هێنانەوەى ئەوەى كە، بەهۆى تەعتیلى مەجلیسەوە، مردنەكەى هیچ سەمەرێكى نابێت، بوونە هۆى ئەوەى نازم كۆتایى بە مان گرتنەكەى بهێنێت. دواى ماوەیەك، حیزبى دیموكرات دەسەڵاوتى بە دەستەوە گرت و لێخۆشبوونى گشتى ڕاگەیەنرا و بەو شێوەیە، ڕەنج و ئازارى سێزدە ساڵەى نازم حیكمەتیش كۆتایى هات.
دواى ئازاد بوونى لە زیندان، نازم حیكمەت لە كۆمپانیاى «ئیپك فیلم» دەستى كرد بە كار، هەڵبەت سیناریۆكانى بە ناوى خوازراوەوە دەنووسى. ماڵەكەى من مەودایەكى زۆرى لەگەڵ ئەو شوێنەى نازم و دایكى و ژنەكەى تێیدا دەژیان، نەبوو. بەردەوام یەكترمان دەبینى. «مونەوەر» (هاوسەرەكەى نازم) دووگیان بوو… كە دواتر كوڕێكیان بوو. بە ڕواڵەت بەختەوەرانە دەژیان…
هەرچەند نازم لە تافى لاوی‌دا بە هۆى نەخۆشیەوە لە هێزى دەریایى وەدەر نرابوو وە لەو ساڵانەشدا كە لە زینداندا بوو، گیرۆدەى گیرانى دەریچەى دڵ و نەخۆشى سیپەلاك ببوو وە بەرپرسانى بەشى قەزایى و زیندانیش لێى ئاگادار بوون، بەڵام زۆرى نەخایاند كە نازمیان بۆ تێپەڕ كردنى دەورەى سەربازى بانگ كردەوە. بانگ كردنەوەى نازم حیكمەتى نەخۆش بۆ سەربازى و دەورەى ئیجبارى، پەرەى بەم گومانە دەدا كە ڕەنگە هەل و مەرجى سەردەمى ڕابردوو لەحاڵى گەڕانەوەدایە.
نازم خۆى بە ئیدارەى نیزام وەزیفە ناساند و وەزعى خۆى بۆ باس كردن. هەڵس و كەوتى بەرپرسى یەكە ئیداریەكە بە شێوەیەك بوو ئەتوت هەستى بە بار و دۆخى خراپى نازم كردووە، بەڵێنى پێدابوو یارمەتى بدات. چەند مانگێك بەسەر ئەم مەسەلەیەدا تێپەڕى و هیچ هەواڵێك نەبوو. گشتمان خۆشحاڵ بووین. بەڵام دیسان نازمیان لە دایرەى نیزام وەزیفەوە داوا كردەوە. بڕیارەكە لەلایەن مەقاماتى سەرەوە دەركرابوو. دەیانویست بینێرن بۆ یەكێك لە پارێزگاكانى ڕۆژهەڵاتى وڵات. حەوتوویەكیان مەجاڵ دایە تا خۆى ئامادە بكات بۆ بەڕىَ كردن. هەموو سەرمان سووڕ مابوو. نازم وتى: «ناتوانم دوو ساڵ دەوام بێنم». بەڵام ئەوەى هەموومانى خستبووە فكرەوە، مەبەستێك بوو كە لەپشت ئەو بانگ كردنەدا خۆى مەڵاس دابوو. دەیانتوانى بە دوو شاهیدى درۆیینە، سەر لە نوىَ نازم بخەنەوە زیندان یان گوللەیەكى كە لەلاى لابەلاوە…
هەر لەو ڕۆژانەدا بوو نازم وتى: «دەڕۆم.» گەنجێك كە لە باوكەوە خزمى نازم حیكمەت بوو، بەنیاز بوو بە بەلەمێك بیگەیەنێتە دەریاى ڕەش و لەنێو ئاودا سوارى كەشتى بكات… وتم: «ڕیسكێكى گەورەیە». و‌ڵامى داوە: «بەڵىَ ڕیسكە، بەڵام چارەیەكى دیكەم نییە». یەكترمان لە ئامێز گرت و ئیتر نەمانتوانى لەو كاتە بە دواوە یەكتر ببینینەوە.
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری «پێشه‌نگ»ی ژماره١٧‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
Posted in Uncategorized on 5 آگوست 2012| Leave a Comment »
سەبارەت بەفیلمنامەیەك……..
…..ن: گابریل گارسیا ماركێز
لەفارسیەوە: سەعید ئەمانى……
كاتێك كە لە سیپتامبرى 1978 دا دەستەیەك لە تێكۆشەرانى «بەرەى ڕزگارى بەخشى میللى ساندینیست» هێرشیان كردە سەر «كۆشكى میللى» (مەجلیسى نوێنەران)ى نیكاراگوئە، دەستیان بەسەر مەجلیسدا گرت و عەمەلیاتەكەیان سەركەوتوانە بەڕێوە برد، كەم كەس پێیان وابوو دواى كەمتر لە ساڵێكى تر ئاناستازیا سوموزا دیكتاتۆرى حەڵقە لە گوێى ئەو وڵاتە لە كورسى دەسەڵات بكێشرێتە خوارىَ و كۆتایى بە دەسەڵاتى سەرەرۆیانەى بنەماڵەیى ئەو خوێن ڕێژە بهێنرىَ. ئەم عەمەلیاتە بە جێ و ڕىَ و گەڵاڵە بۆ داڕێژراوە، كە گریلاكان بەو بۆنەیەوە كە ئەندامانى مەجلیسى نوێنەرانى ڕ‌ژێمى سوموزاى تێدا بە بارمتە گیرابوون ناوى «عەمەلیاتى هۆڵى بەرازەكان»یان لێنابوو، وە بە دواى خۆیدا بوارى بۆ ڕاپەڕینى سەرتاسەرى جەماوەرى، مانگرتنى گشتى كرێكاران، وەرزێران، كارمەندانى ناوەندە خزمەتگوزاریەكانى شارەكان، مامۆستایان و باقى سینف و چینەكانى تر، تیرى كۆتایى نابوو بە مێشكى ڕ‌ژێمى دیكتاتۆر نیكاراگوئەوە.
هەر لەو سەردەمەدا گارسیا ماركێز ڕ‌اپۆرتێكى زیندوو، هەمە لایەنە و بەڵگەنامەیى لەم عەمەلیاتى بارمتە گرتنە، كە ڕەنگە تا ئەو كاتە یەكێك لەو چالاكیە جەسوورانە، دەقیق و شۆڕشگێڕانە بووبێت كە بەڕێوە چووبوو، بەرهەم هێنابوو كە هەر ئەوكات چاپ و بڵاو كرایەوە. فەرماندەیى و ڕێبەرى ئەم چالاكیە سەركەوتوانەیە لە ئەستۆى «ئادن پاستورا» بوو. پاستورا ئەو فەرماندە «سفرە» بە نێو بانگە بوو كە بە وتەى ماركێز «قسە خۆشى و شۆخى بازیەكەى» نەدەبوە هۆى ئەوەى زەڕەیەك لە شایستەگى و لێهاتوویى ئەو بۆ ڕێبەرى و فەرماندەیى وەها چالاكیەك داشكێنىَ كە یەكێك لە دژوارترین و بىَ وینەترین چالاكیە چریكیەكانى ئامریكاى لاتین بوو. (لە بەشێك لە فیلمنامەكەى ماركێزدا ژومارەى سفر بە چەشنێكى گاڵتە ئامێزانە بە پالائیس دەڵێت: «هەموو لایەكت بانگهێشتى میوانیەكەت كردبوو ئێمە نەبىَ…» پالائیس لە وڵامدا دەڵىَ: «كاكى برا! ئەگەر ویستبات دەتوانى تۆش بێیت… درگا بۆ هەمووان كراوە بوو…)
«چالاكى هۆڵى بەرازەكان» بە بەشدارى 26 گریلاى چەكدارى بە ئەزموون بەڕێوە چوو. یەكێك لە تایبەتمەندى و خاڵە بەهێز و بەر چاوەكانى ئەم گوروپە ئەوە بوو كە هەموویان گەنج بوون و بێجگە لە خودى پاستورا كە لەو سردەمەدا پێى نابووە تەمەنى چل و دوو ساڵیەوە، باقى ئەندامانى گوروپەكە لە تەمەنى هەژدە بۆ بیست ساڵى دا بوون.
یەكەم ئەندامى گوروپەكە كە پێشتر پێى نابووە كۆشكى پاڕلمانەوە فەرماندە «سفر» بوو. پاستوڕا، ئەویش بە منداڵى لەگەڵ دایكى بۆ دانى ماڵیات چووبوونە ئەوىَ. فەرماندەى ژومارە دوو، دورا ماریابلز، تەنیا ئەندامى ژنى گوروپ شكڵ و شێوەیەكى ناڕِۆشنى لە ساڵۆنى سەوزى پاڕلمان كە شوێنى كۆبوونەوەى نوێنەرانى بوو، لە زین دا مابوو ئەویشى لە تەلەفزیۆنەوە چەند جارێك دیبوو. باقى ئەندامانى گوروپەكە یان «مەجلیسى مەیللى»یان نەدیبوو یان تا ئەو كاتە تەنانەت پێیان نەنابووە نێو ماناگواى پێتەختەوە. ڕێبەڕانى بەرەى ڕزگارى بەخش ڕۆژى 22ى ئاگۆستیان بۆ دەست پێكردنى ئەم چالاكیە هەڵبژارد چون لەو ڕۆژەدا باس و وتوێژ سەبارەت بە «بووجەى ساڵانە» سەرنج و لىَ ورد بوونەوەیەكى تایبەتى دەویست. لە كاتژمێر 30/9 سەر لە بەیانى ڕۆژى دیارى كرا‌و، كاتىَ تۆڕى ئەمنیەتى ئەوەى تەئید كرد كە نوێنەران بەبىَ ترس و دوو دڵى دەتوانن كۆبوونەوە بكەن، بیست و سىَ گەریلاى بەشدار لە چالاكیەكەدا لە گشت وردەكاری عەەلیاتەكە ئاگادار كران و هەر كامە و مەئموریەتێكى تایبەتى خرایە ئەستۆ. گوروپەكە بەسەر شەش دەستەى چوار كەسى دا دابەشكرا.
لە كاتژمێر 50/11 دا «مەجلیسى نوێنەران» بە پێى ڕەواڵى ئاسایى كۆبوونەوەى خۆى لە «ژوورى سەوز» دا گرێدا. لەو هەل و مەرج و سەردەمەدا تەنیا دوو حیزب ئیزنى چالاكى یاساییان پێ‌درابوو: حیزبى لیبڕاڵ، كە حیزبێكى سوننەتى و سەر بە بنەماڵەى سوموزاى دیكتاتۆر بوو، لەگەڵ حیزبى پارێزگاران كە ڕۆڵى «ئۆپۆزسیۆن»ى وەفادارى وە ئەستۆ گرتبوو. نزیك بە تەواوى نوێنەران هاتبوونە كۆبوونەوەى ئەوىَ ڕۆژى پاڕلمان و لانى كەم دوانیان بە ئەندازەى كێشى خۆیان، بە بەراورد لەگەڵ تەڵادا، بۆ ساندینیستەكان بایەخدا بوون: «نوئل پالائیس دبایلە» (كە لە فیلمنامەكەى ماركێزدا بەو ناوە هاتووە) ئامۆزاى ئاناستازیا سوموزا و خوزە ئابرگۆ، كوڕى ژنڕاڵ خوزە سوموزا، كوڕى زڕ براى دیكتاتۆر. قسە و باس سەبارەت بە «بوجەى میللى» دەستى پێكردبوو كە دوو كامیۆنى زەیتوونی ڕەنگى نیزامى چوونە حەوشەى پاڕلمانەوە. هەر وەك چاوەڕوان دەكرا دوو پاسەوان لەملا و لاى درگاى چوونە ژوورى حەسارى پاڕلمانەوە وێستابوون بەڵام بە چەشنێك غەرقى ئەرك و وەزیفەى ڕۆژانەیان بوون كە سەرنجیان نەدایە ئەوەى ڕەنگى ئەم دوو كامیۆنە سەوزتر و ڕۆشنترە لە ڕەنگى ماشێن و كامیۆنەكانى «گاردى نەتەوەیى». لە پڕێكدا سىَ دەستە لە كۆماندۆكان بە بیستنى فەرمانى نیزامى بە فرزى لە سەیارەكان پەڕینە خوارىَ و ڕوویان كردە كۆشكى نوێنەران. لە بەشى خۆر هەڵاتى درگاى چوونە ژوورى كۆشكى پاڕلمانەوە یەكەم كەس كە لە كامیۆنەكان دابەزى فەرماندە «سفر» بوو. سىَ دەستە لە كۆماندۆكانى بە شوێنەوە بوو. ژومارە دوو، دورا ماریا، دەستەى سێهەمى ڕێبەڕى دەكرد. كاتێك كە فەرماندە «سفر» دابەزى و فەرمانى دا: «ڕێگا چۆڵكەن! دوور كەونەوە! سەرۆك بە ڕێوەیە!» پۆلیس و پاسەوانەكان لە ڕێوە كشانەوە و ڕێگایان كردەوە. فەرماندە «سفر» هاوڕىَ لەگەڵ دەستەكەى بە پلیكانەكاندا سەركەوت و گەیشتە نهۆمى یەكەم و هەروا بە چەشنێكى وەحشیانەى هاو شێوەى كردارى ئەفسەرانى «گاردى نەتەوەیى»، كە بە شێوەى ئاسایى كاتى هاتنى دیكتاتۆریان ڕادەگەیاند، درێژەى بە هەراوهوریا و توڕەبوون دەدا. كاتىَ گەیشتنە دوو پاسەوانى كۆشك فەرماندە «سیفر» یەكێكیانى چەك كرد و فەرماندەى ژومارە دووش چەكى ئەویتریانى وەرگرت و هەروا بە تووڕەییەوە فەرمانیان ئەدا و ئەیان وت «سەرۆك بە ڕێوەیە!». دواتر جەماوەرى نێو ڕىَ ڕەوەكان بە بیستنى فەرمان و بینینى كەسانى چەك بە دەست هەر كەسە و خۆى خزاندە سووچێكەوە. لە ماناگوا پێتەختى نیكارا كوئە ئەم هەڵس و كەوتە، بە كردەوە، وەك دژكردەوەى ڕۆژانەى جەماوەر چاولێدەكرا: هەر كاتێك سوموزاى دیكتاتۆر لە شوێنێك نزیك دەبۆوە، جەماوەر هەڵدەهات و لەو ئاقارە نەدەمان.
كاتێكى كە فەرماندە «سفر» گەیشتە بەردەم درگاى شوشە بەندى «ژوورى سەوز» بە لوولە تفەنگە G-3 كەى درگاكەى كردەوە و «مەجلیسى نوێنەران»ى یەكسەر بە زەویدا ڕ‌اكشاو دیت: چل و نۆ ئەندامى نوێنەرانى مەجلیس ترسا‌و و ڕەنگ پەڕیو لەوپەڕى سەرسوڕماندا چاویان بڕیبووە درگاكە. «سفر» كە بەشێكى بەر چاو لە ئەندامانى مەجلیسى نوێنەران لە هاو پۆلەكانى دەورانى پەیمانگاى ژوزئیتەكان بوون، لەبەر ئەوەى نەیناسنەوە ڕەگبارێكى لە میچى كۆشكى نوینەران كرد و هاواری كرد: «گارد! هەموو خۆ بە زەویدادەن!» ئەندامانى مەجلیس بە گشتى بێجگە لە «پاڵائیس دبایلە» بە پەلە لە پشت میزەكانیانەوە خۆیان بە زەویدا كێشا. پاڵائیس كە بە تەلەفون سەرگەرمى قسە كردن بوو گێژ و سەرسوڕماو وێستا. دواتر ئەندامانى مەلیس هۆكارى ترس و وەحشەتى خێراى خۆیان باسكرد و وتیان: ئەوان پێیان وابوو «گاردى نەتەوەیى» بەسەر سوموزا دا ڕاپەڕیوە و چۆتە كۆشكى نوێنەرایەتى تا ئەندامەكانى تیر باران بكات.
گەریلا كۆماندۆكان بە پێى گەڵاڵەیەكى لە پێشدا داڕێژراو درگاكانیان لە ژوورەوە بە قوفڵ و زنجیر داخست. چەند ساتێك پێش، زیاتر لە 2500كەس لە (نوێنەرانى مەجلیس و كارمەندانى ئیدارى كوشك) بە زەویدا كەوتبوون و بیریان لە چارەنووسى خۆیان دەكردەوە. بە پێى بەرنامەى دارێژراو سەرجەمى چالاكیە كە لە مەوداى سىَ خولەكدا كۆتای هات. بیست خولەك دواى عەمەلیاتى دەست بەسەردا گرتن، سوموزا یەكەمین پەیامى بەرەى ساندینیستەكانى لە كۆشكى نوێنەران و لە ڕێگاى تەلەفوونەوە پێگەیشت. ئەم پەیامەى لە زمان ئامۆزاكەیەوە پێ ڕاگەیەنرا كە تێیدا هاتبوو: یان تیرەندازیەكان ڕاگرن یان ئێمەش دەست دەكەین بە ئیعداى بارمتەكان، هەردوو كاتژمێر و كەسێك ئیعدام دەكەین تا ناچار دەبن وت و وێژ لە پەیوەند لەگەڵ داواكاریەكانى ئێمەدا قەبوڵ بكەن. لێرەدا بوو كە سوموزا دەستى لە گەمارۆى كۆشكى مەجلیسى نوێنەران هەڵگرت.
لە نێو بیناى نوێنەراندا كەشێكى ئارامتر لەوەى چاوەڕوان دەكرا دەبیندرا. زۆربەى كارمەندانى بیناى مەجلیسى نوێنەران هاودەردى خۆیان لەگەڵ گریلاكاندا دەردەبڕى. لە یەكێك لە ژوورەكاندا بەردەوام قاوەیان بۆ نوینەران و گریلاكان ساز دەكرد، خزمەت و پێڕاگەیشتن لەو پەڕى خۆى دابوو هەست بە كەم و كەسرى نەدەكرا. گریلاكان سىَ ئوسقۆفیان بۆ میانجگەرى كردن قەبوڵ كرد كە یەكێكیان هەر ئەو كەسە بوو كە ناوى لە فیلمنامەكەشدا هاتوە: «ئوباندۆى براوو». بەرە لە رێگاى ئەم سىَ كەسەوە داواكاریەكانیان هێنایە گۆڕىَ كە بریتی بوون لە ئازادى خێرا و بىَ ڕاوەستانى هەموو زیندانیانى سیاسى، بڵاو بوونەوەى ڕادیۆ و چاپەمەنیەكانى بەرەى ساندینیست وەك ڕاگەیاندنە سیاسی و نیزامیەكان، پاشەكشەى هێزە چەكدارەكانى دەوڵەتى تا مەوداى سێسەت میترى دەور و بەرى كۆشكى مەجلیسى نوێنەران، قوبوڵ كردنى داواكاریەكانى كرێكارانى مانگرتووى نەخۆشخانەكان، 10 ملیۆن دۆلار پوڵ، و دواى گەیشتن بە تەوافوق و پێكهاتن زەمانەتى پاراستنى گیانى زیندانیان و گریلاكان.
سەموزا سىَ وڵام نامەى بۆ ساندینیستەكان نووسى. دیكتاتۆر لە سەرەتاوە پێى وابوو بە كوشتنى كات دەتوانىَ هەلێك بۆ هێرش كردنە سەر كۆشكى مەجلیس بڕەخسێنىَ. بەڵام بەرە بەرە پاشە كشەى كرد. هەر وەك چۆن لە فیلمنامەكە دا ئاماژەى پىَ كراوە سەبارەت بە دانى پارە، گەلیك دەست قووچاوى لە خۆى نیشاندا و تەنیا حازر بە دانى 500هەزار دۆلار بوو. ماركێز لەو ڕاپۆرتەدا كە پێشتر ئاماژەمان پێكرد دەڵىَ: لە دەقى وڵامنامە سەرەكیەكەى سوموزا دا گریلایەك لە بەرانبەر وشەى پێنج هەزار دۆلاردا سىَ نیشانەى سەرسوورمانى داناوە!
ئاخرین داواكارى كۆماندۆكانى بەرەى ساندینیست ئەوە بوو كە نابىَ هیچ چەشنە ڕێبەندان و ترافیك و هێزێكى نیزامى لە مەوداى نێوان كۆشك و فرودگادا لەسەر ڕێیاندا بێت. هیچ كام لەم داواكاریانە جىَ بە جىَ نەكران. حكومەت «گاردى نەتەوەیى» لە تەواوى شەقامەكاندا جێگیر كرد تا بەربە هەرچەشنە خۆپیشاندانێكى پشتگیرى، لەلایەن جەماوەرەوە لە گەریلاكان بگرىَ. لەمپەر و پێش‌گرتن كەڵكى نەبوو چون تێپەڕینى ئوتوبوس (پاس)ى هەڵگرى گەریلا و بارمتەكان بانگ و هاوارى هەور ئاساى جەماوەرى بەرز كردەوە، خەڵك ڕژانە سەر شەقامكان تا جێژنى سەركەوتن بەرپا بكەن. كاروانێك لە ماشێن و ماتۆڕ سكلێت، كە سات بە سات ڕوو لە زیادبوون بوو، ئوتوبوسى هەڵگرى گریلاكانى تا فرودگا بەڕىَ كرد. لەم نێوەدا نوێنەرێك بە ناوى «ئیدواردوچامورتو» بە توندى كەوتبوە ژێر كاردانەوەى ئەم گڕكانى شادى دەربڕینەى جەماوەر و داچڵەكابوو. فەرماندەى ژومارە یەك كە لە پەنایەوە دانیشتبوو وە ئێستا دەیتوانى پشویەكى ئاسودە هەڵكێشىَ بە تەوسەوە ڕووى تێكرد و وتى: «جوان بڕوانە، ئەمە تەنیا شتێكە كە ناكرىَ بە پارە بكڕدرىَ.»
گارسیا ماركێز لە فیلمنامەكەى دا ئاماژەى بە نزیك بە تەواوى ئەو ڕووداوە گرینگانەى لە پەیوەند بە بەڕێوە چوونى ئەو چالاكى و عەمەلیاتە دەقیق و سەرسووڕ هێنەرە سەركەوتوانەیە كردوە، چالاكیەكى كە بە «عەمەلیاتى هۆڵى بەرازەكان» بە نێوبانگە. بەڵام بۆ ڕیعایەت كردنى پێداویستى و هەڵگریى ڕاگەیاندنى سینەما نموونەیەكى چەند بەرابەر بچووكتر لە «چالاكى هۆڵى بەرازەكان»ى لەبەر چاو گرتبوو تا هەر كات پێویست بێت دەست بداتە كورت و درێژ كردنەوەى. سینەما هونەرى جووڵە و بزووتنە بەڵام زیاترى ڕووداوەكان لە نێو ماڵەكەى كاستیلۆدا ڕوو دەدات و لە ئاكامدا فەزاى زاڵ بەسەر فیلمنامەكەدا فەزایەكى شێوە تیاتریانە و بەدیهێنانى كردارێكى دراماتیك (ئاكسیۆن) دوو جۆر ئامادە كارى بۆ بەكار هێناوە: یەكەم ئەوەى كە لە سەرەتاى فیلم نامەكەدا بە گەڕانەوە بۆ ڕابردوو، واتە (فلاش بەگێك) ڕووداوەكانى كێشاوەتە شەقامەكانى ماناگوئەوە، سەرى كێشاوەتە مەخفیگاكانى گەریلاكانەوە و بە چاو گێڕانێك بەسەر پڕۆسەى خۆ ئامادە كردنى گریلاكان بۆ بەڕێەوە بردنى عەمەلیاتەكە دەگەڕێتەوە بۆ سەحنەى یەكەم و دواتر لە سەرتاسەرى فیلمنامەكەدا بە چوون بۆ زیندان، نیشاندانى ئەشكەنجەدانى زیندانیانى ئەشكەنجە كرا‌و، گاردى نەتەوەیى و شتى تر‌ى لەم بابەتە جووڵەیەك دەخاتە پێكهاتەى فیلمەكەوە. دووەم ئەوەى كە بە تێوەگلاندنى ڕووداوى لاوەكى و لە رێگاى كورتە وتووێژى چەندوشەییەوە (كە زیاتر سەمەرەى زمانى چڕكراوە، زیندوو ژورنالیستى ماركێز خۆیەتى) و بڕگە گەلى تیژ تێپەڕ و تێكشكاندنى ئوسلوب و قەواعیدى زەمانى تەك هێڵى و لابردنى توخم و ڕەگەزە زیادى یەكان خۆى لە درێژوێژى لە سەحنەكاندا دەبوێرىَ. زمانى فیلمنامە بە تایبەتى لەو شوێنەدا كە دەچێتە سەر ناوەڕۆكى حەرەكەتى گریلاكان بەرەو فرودگا هەر ئەڵێى دادخاستێك بەدژى گشت ستەمگەران، تاڵانگەران و دیكتاتۆرە سەرەڕۆ و گوێ لە مستەكانى ئا‌مریكا دەخوێنێتەوە، حەماسى، داپڵۆسینەر و زیندووە.
سەرچاوە: گۆڤارى ئادینە
Posted in Uncategorized on 2 آگوست 2012| Leave a Comment »
ساڵی ١٣٧٦ی هەتاوی سێ شێعری سەعید ئەمانی لە رۆژنامەی «پێشڕەو» ئورگانی کومیتەی ناوەندی کۆمەلە دا بەناوی نهێنی «پەیمان» لە لاپەرەی ٦ دا و لەبەشی «هونەر و ئەدەبیاتی پێشڕەو» بڵاو کراوەتەوە. ناوی شێعرەکان بریتین لە «هانی هەستان، لاوێن، لێبڕان». هۆی ئەوەی کە سەعید ئەمانی لە ناوی نهێنی «پەیمان» کەڵکی وەرگرتووە ئەوە بووە کە لە بەشی نهێنی تەشکیلاتی کۆمەڵەدا خەریکی کار و چالاکی بووە.
ئەتوانن بۆ بینینی ئەم شێعرانە سەردانی ئەو لینکە بکەن