Archive for ژوئیه 2012
کتێبی شێعری «باران و دلۆپە»
Posted in Uncategorized on 31 ژوئیه 2012| Leave a Comment »
میراتگری شۆڕش….
Posted in Uncategorized on 31 ژوئیه 2012| Leave a Comment »
کارلۆس فۆئینتس، نووسه‌ری ناوداری مێکزیکی له ته‌مه‌نی هه‌شتاوسێ ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له مێکزیکۆسیتی ماڵئاوایی له ژیان کرد. ئه‌و نووسه‌ری به‌رهه‌م گه‌لێکی وه‌ک «گرینگۆی پیر» و «مه‌رگی ئاڕتیمۆ کڕوس» بوو. ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌رهه‌مه‌کانیشی وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی فارسی.
کارلۆس فۆئینتس، نووسه‌ری ناوداری مێکزیکی، ڕۆژی شه‌مه 15 مانگی مه‌ی ساڵی 2012 له ته‌مه‌نی هه‌شتاوسێ ساڵی دا له مێکزیکۆسیتی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه گیانی له ده‌ستدا. مه‌رگی ئه‌و له‌لایه‌ن جولیۆئۆرتێگاوه، نووسه‌ری ژیاننامه‌ی فۆئینتس و ئوستادی توێژینه‌وه‌ی ئیسپانیایی زانکۆی براون، شوێنێکی که فۆئنتس خۆیشی ساڵانێکی دووروو درێژ له‌وێ ده‌رسی وتۆته‌وه، پشتڕاست کراوه‌ته‌وه.
فۆئینتس به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا. به‌پێی ڕاپۆرتێکی هه‌واڵنێری ئاسوشیتێد پرێس دکتۆری تایبه‌تی چاره‌سه‌ری فۆئینتس وتوویه‌تی که ئه‌و له ناوه‌وه توشی خوێنبه‌ربوون بووه.
ئه‌م نووسه‌ره مێکزیکیه گه‌لێک به‌رهه‌می وه‌ک شانۆنامه، کورته چیرۆک و ڕۆمانی له‌کارنامه‌دا هه‌یه، به‌ڵام زۆرترین ناوبانگی به نووسینی دوو ڕۆمانی «گرینگۆی پیر» و «مه‌رگی ئاڕتیمۆ کڕۆز» ه‌وه به‌ده‌ست هێناوه. له‌و به‌رهه‌مانه‌ی که له‌م نووسه‌ره کراونه‌ته فارسی ده‌کرێ ئاماژه به ڕۆمانه‌کانی «ئائورا»، «مه‌رگی ئاڕتیمۆ کرۆز»، «گرینگۆی پیر»، «سه‌ری هیدار»، «توێژ هاویشتن»، «ئینس» و «خزمانی دوور» بکرێت.
بیست و چواره‌مین و ئاخرین ڕۆمانی» چاره‌نووس و ئاره‌زوو» ش سه‌رنجی ڕه‌خنه‌گران و خوێنه‌رانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوه و نیۆیۆڕک تایمز ناوی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی له‌پاڵ ناوی «شه‌ڕ و ئاشتی» لیئۆ تۆلستۆیدا دانابوو به جه‌غتکردنه‌وه له‌وه‌ی که هیچ به‌رهه‌مێکی ئه‌م نووسه‌ره مێکزیکیه لاسایی کردنه‌وه‌ی ڕۆمانی شه‌ڕ و ئاشتی نییه.
فۆئینتس تا ڕۆژی مه‌رگی له‌حاڵی پیاسه کردندا بووه. دواین نووسینی وتارێکی ته‌حلیلی سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له فه‌ڕانسه بوو که ڕۆژی شه‌مه 15ی مانگی مه‌ی له ڕۆژنامه‌ی مێکزیکی ڕیفۆڕما بڵاوکرایه‌وه.
فۆئینتس به به‌رده‌وامی چێژی له نووسین وه‌رده‌گرت و ده‌یوت، ته‌نانه‌ت کاتێک که له جێ‌وبانی خه‌ودایه به‌دڵ ئاواته خوازه هه‌رچی زوتر ڕۆژبێته‌وه تا بتوانێ ده‌ست بکاته‌وه به نووسین. ئه‌و ده‌یوت:<< ڕه‌مزی به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌یه که به‌ڕێوه‌به‌ری کارێک بیت که چێژی لێ وه‌رده‌گری>>. ئه‌و خه‌ڵاتێکی زۆری له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌ده‌بی خۆیدا وه‌رگرت که خه‌ڵاتی سروانتس له ساڵی 1987 دا یه‌کێک له‌وان بوو.
کارلۆس فۆئینتس له دووتوێی به‌رهه‌مه‌کانیدا ده‌ستیداوه‌ته گێڕانه‌وه‌ی مێژووی مێکزیک به ئاوێته کردنی به تێم گه‌لی ئه‌وینداری، مه‌رگ و بیره‌وه‌ری. ده‌وترێ که ئه‌و مێکزیکی له به‌رهه‌مه‌کانیدا دروستکردۆته‌وه؛ هه‌روه‌ک دۆست و هاورێی دێرینی گابریل گارسیا مارکێس که به ڕیئالیزمه جادویه‌که‌ی، شوێنێکی وه‌ک << ماکۆندۆ>>ی خوڵقاند.
فۆئینتس له 11 ی نوامبری ساڵی 1928 له وڵاتی پاناما له دایک بوو. باوکی دیپڵۆمات بوو هه‌ر له‌م ڕوه‌وه ئه‌ویش له ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه ڕێگای بۆ وڵاتانی جۆراوجۆری ئه‌مریکای باشوور کرایه‌وه و ماوه‌یه‌ک له‌وێ ژیانی به‌سه‌ر برد. بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌ساڵی 1936 دا بۆماوه‌ی چوار ساڵ له واشینگتۆن نیشته‌جێ بوو که ئه‌مه‌ش بووبه هۆی زاڵبوونی فۆئینتس به‌سه‌ر زمانی ئینگلیزی‌دا. ئه‌و ته‌مه‌نی 16 ساڵ بوو که سه‌رئه‌نجام له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا گه‌ڕایه‌وه بۆ مێکزیک.
میرات گری شۆڕش، پابه‌ند به بنه‌ماکانی یه‌کسانی
فۆئینتس یه‌کێک له نووسه‌ره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیی ناسراوبه «بایه‌قوش» ه که له ده‌یه‌کانی 60 و 70 ی زایینی دا به‌رهه‌مه‌کانی وه‌ک ئاسه‌واری باقی نووسه‌رانی ئامریکای لاتین که‌وته‌به‌ر سه‌رنج و پێشوازیه‌کی به‌رینی ئوروپایه‌کان. له ئه‌ده‌بیاتی ئیسپانیایی زماندا ناوی فۆئینتس هاوشانی باقی نووسه‌رانی گه‌وره‌ی وه‌ک گابریه‌ل گارسیا مارکێز، ماریۆ بارگاز یوسا و خولی‌و کۆرتاسار داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها ڕۆمانی گرینگۆی پیر یه‌که‌مین ڕۆمانی نووسه‌رێکی مێکزیکی بوو که توانی له ئه‌مریکای باکوردا پله‌ی یه‌کێک له پڕفرۆش‌ترین ڕۆمانه‌کان به‌ده‌ست بێنێت. ئه‌م ڕۆمانه سه‌باره‌ت به شۆڕشی مێکزیک نووسرا و له‌ساڵی 1985دا له ئه‌مریکای باکور پێشوازیه‌کی باشی له ئاستی گشتیدا لێ‌کرا.
هه‌وێنی سه‌ره‌کی نووسینی گرینگۆی پیر چاره‌نووسی نادیاری ئه‌مبروز بی یێرس، نووسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریکایی، بوو که له کۆتایه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستی زایینی دا به نووسینی وتار و ناوه‌رۆکی کتێبه‌کانی ئاژاوه‌یه‌کی زۆری له ئه‌مریکادا دروستکرد بوو. بی ئێرس له‌ساڵی 1913 و له ته‌مه‌نی 71 ساڵیدا چوو بۆ مێکزیک تا به شۆڕشه‌وه په‌یوه‌ست بێ به‌ڵام دوای ئه‌وه هیچ که‌س نازانێ چی به‌سه‌رهات. له‌ساڵی 1989دا فیلمێک له ڕۆمانی گرینگۆی پیر، هه‌ر له‌ژێر ئه‌م ناوه‌دا، دروستکرا به ڕۆڵتێدا گێڕانی جین فۆندا و گریگۆری پێک.
فۆئینتس که له به‌رهه‌مه‌کانیدا باسی مێکزیک ده‌کات، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو که ئاهه‌نگی ڕه‌وتی ژیانی زۆربه‌ی دانیشتوانی مێکزیک زۆر خاوه و ئاوێته‌یه‌کشه له کێشه‌وگرفت، توندوتیژی و ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام له بارودۆخی ژیان و داواکار بوو هێز و تینێک بخرێته‌وه‌به‌ر ئه‌م ئاهه‌نگه نیوه گیانه و ببوژێندرێته‌وه.
کارلۆس فۆئینتس پێیوابوو: << ئێمه ده‌بێ بایه‌خ بۆ فه‌رهه‌نگ، مێژوو، کلتوور و دڵته‌نگیه‌کانمان دابنێین و هاوکات خه‌بات له پێناو هێنانه‌دی و دامه‌زراندنی ئازادی و یه‌کسانیشدا له‌بیر نه‌که‌ین … ئێمه میرات گرانی شۆڕشین و ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش ئه‌رکی نه‌وه‌ی ئێمه بووبێت که بنه‌مای عه‌داڵه‌ت و یه‌کسانی، به‌رابه‌ری و دیموکراسی به کرده‌وه سه‌قامگیر بکات.>>
فۆئینتس نه ته‌نیا له ڕۆمانه‌کانی دا به‌ڵکو له ژیانی سیاسیشی دا پێبه‌ند بوون به‌م بنه‌مایانه‌ی له خۆی نیشان ده‌دا. ئه‌و له ساڵی 1975 دا بووبه سه‌فیری مێکزیک له فه‌ڕانسه، به‌ڵام دووساڵ دواتر له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵبژێردرانی گۆستاو دیاز ئۆرداز وه‌ک سه‌فیری میکزیک له ئیسپانیا ده‌ستی له کاره‌که‌ی کێشایه‌وه. هۆی ده‌ست له کاركێشانه‌وه‌که‌شی ئه‌وه بوو که له کاتی سه‌رۆک کۆماری دیاز ئۆرداز دا له ساڵی 1968 ئه‌ڕته‌ش گولله‌ی به خوێندکارانی خۆپیشانده‌ری ناڕازی له سه‌قامه‌کانی مێکزیکۆ سیتیه‌وه نابوو.
سه‌رچاوه: ئیتێرنێت
له فارسیه‌وه: سه‌عید ئه‌مانی
«شاملو » ڕوناكبیرێكی سوسیالیست و ئازادی خواز
Posted in Uncategorized on 31 ژوئیه 2012| Leave a Comment »
له پانزه ساڵی ڕابردوودا و به تایبه‌تی دوای كۆچی دوایی شاملو (1379) و دوا به دوای ئاڵوگۆڕه‌كانی ناسراو به بزوتنه‌وه‌ی دووی خوردادی 76 لیبڕاڵه‌كانی نێو ئێران له ڕێگای بڵاوكراوه‌كانی سه‌ر به ڕیفۆرمخوازی هه‌وڵێكی به‌رینیان ده‌ست پێكرد تا شایه‌د بتوانن له پله و پایه‌ی بێوێنه‌ی شاملو بۆ یارگیری و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئیعتباری ڕێكخراوه سیاسیه‌كه‌یان كه‌ڵك وه‌ربگرن. به‌ڵام شاملو به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی «ڕوناكبیران»ی موده‌عی پێشكه‌وتنخوازی هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بڵاوكراوانه‌وه (جامعه، توس، نشاگ، عصر ێ‌زادگان و …) درگای ماڵه بچوكه‌كه‌ی به ڕوویاندا نه‌كرده‌وه و داواكاریه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌وانی بۆ وت و وێژ وڵام نه‌دایه‌وه. به‌م حاڵه‌شه‌وه ڕیفۆرم خوازه دووی خوردادیه‌كان چه‌ندین جار له بڵاوكراوه‌كانی خۆیاندا سه‌ردێڕ گه‌لێكیان تایبه‌تدا به ئه‌حمه‌د شاملو. ناوی وتار و یادداشته‌كانی خۆیان له شێعره‌كانی ئه‌و وه‌رده‌گرت – به‌بێ ئاماژه به ناوی شاعیر – و له مردنی شاملودا فرمێسكی تیمساحیان ڕشت. له كاتی خۆیدا تا ئه‌و جێگایه‌ی كرابێ ڕه‌خنه له‌م فرسه‌ت ته‌ڵه‌بیه‌ی ریفۆرم خوازه‌كان گیراوه. به‌ڵام وا ده‌رده‌كه‌وێ كه لیبڕاڵه‌كانی ئێران نایانه‌وێ ده‌ست له‌كۆڵ شاملو بكه‌نه‌وه. و ڕواڵه‌تی مه‌سه‌له‌كه به‌م چه‌شنه‌یه كه بورژوازی لیبڕاڵی ئێرانی به مه‌به‌ستی بێ ئیعتبار كردنی شاملو –یان به‌ده‌ست هێنانی ئیعتبار و شكۆبۆخۆی- بۆ چه‌نده‌مین جار و ئه‌م جاره‌ش به شێوه‌یه‌كی زه‌بونانه خۆی به ته‌نافی شاملوه‌وه هه‌ڵواسی. ڕیفۆرم خوازانی چالاك له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا به‌دوای شكستی دووی خورداد دا به هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر توانی یه‌ك دوو بڵاوكراوه‌ی پڕ سود بێنێته ژێر چنگی خۆی و به شێوه‌ی باقی هاو قه‌تاره‌كانی هاوكات له‌گه‌ڵ كوتان و به خه‌تاكار دانانی ڕێبازی چه‌پ به چه‌شنێك ده‌ستیان دایه ده‌ست به‌سه‌را گرتن و وێران كردنی كه‌سایه‌تی شاملو كه به‌ڕاستی جێی سه‌ر سوڕمانه. هه‌ر ئه‌ڵێی ئه‌یانه‌وێ تۆڵه‌ی گشت ئه‌و ڕخنه و هه‌ڵوێسته بوێرانه‌یه‌ی به‌رانبه‌ر به چه‌وسێنه‌ران و شكه‌نجه گه‌رانی ڕه‌نگاوڕه‌نگی سه‌رمایه‌داری گرتویه‌تی له شاعیر بكه‌نه‌وه. مه‌به‌ستی كۆتایی لیبڕاڵه‌كان –كه له سایه‌ی سه‌رمایه زۆر و زه‌وه‌نده‌كه‌یانه‌وه خاوه‌نی به‌شێكی به‌رچاو له بڵاوكراوه‌ی به‌هێزن- هه‌ڵبه‌ت واوه‌تر له هێرش بۆسه‌ر شاملوی شاعیره. شاملو وه‌ك ڕوناكبیرێكی سوسیالیست و ئازادی خواز سه‌كۆیه‌كه كه لیبڕاڵه‌كان له ڕێگای هێرشی مه‌به‌ستدار ڕوو به‌و سه‌كۆیه، له ڕاستیدا ڕه‌وت و ڕێبازی چه‌پیان كردۆته ئامانج. هاوبیرانی ئێحسان نراقی و هاو قه‌تارانی برایمی یه‌زدی له ڕێگای ئه‌م بڵاوكراوانه‌وه، هاوجیهه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ڵته‌نه‌ت خوازه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ نوێ محافزه‌كارانی ئا‌مریكا (فارن ئه‌فیر) به چه‌شنێكی پلان بۆ داڕێژراو ده‌ست ده‌ده‌نه وه‌رگێڕان و ته‌بلیغی ئه‌فكاری فون هایك و هانتینگتۆن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له زمان مو‌سا غه‌نی نیژاده‌وه ده‌ڵێن وڵاتانی ئیستیعمارگه‌ر هیچكات ئێمه‌یان نه‌چه‌وساندۆته‌وه به‌ڵكوو ئه‌وه ئێمه‌ین كه هه‌وڵ و ته‌لاشی چه‌ند سه‌د ساڵه‌ی ئه‌وانمان به قیمه‌تی چه‌ند به‌رمیل نه‌وتی بێ بایه‌خه‌وه داگیر كردوه. وه‌ك بڵێی هێرشی ئا‌مریكا بۆسه‌ر عێراق و ئه‌فغانستان به‌هۆی مه‌یلی مازوخیستی ئه‌وانه‌وه‌یه به چه‌وسێنرانه‌وه و ئیستسمار كران. ئه‌م عالی خه‌نابانه هێرش بۆسه‌ر ڕوناكبیرانی چه‌پیان خستۆته ده‌ستوری كاری خۆیانه‌وه و هه‌ر به‌م به‌هانه‌یه‌ش شاملویان كردۆته نیشانه.
له‌و نموونانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ شاملوی پێ بشكێنن سه‌رنج بده‌نه ئه‌م دێڕانه‌ی خواره‌وه له زمان موفه‌تیشی فه‌رهه‌نگیه‌وه:
(( ته‌نانه‌ت ڕادیكالیسمی نوستوو و شاراوه له شێعری مودێرندا –كه شاعیران به دژی سه‌ڵته‌نه‌تی شا به‌كاران دێنا- خۆی یه‌كێك له ئاسه‌وار و نیشانه‌كانی شێوه مودێرنیسمی په‌هله‌وی بوو كه له شێعری شاعیرانێكی وه‌ك ئه‌حمه‌د شاملودا خۆی ده‌رده‌خست و ئه‌وان له‌گه‌ڵ بوونی مه‌رزبه‌ندی سیاسی له ئاسۆی فه‌لسه‌فی و دنیا بینی ئاینی (لائیسیزم)دا له‌گه‌ڵ ئه‌م نیزامه سیاسیه‌دا هاوڕێ و هاوڕا بوون…)) (سه‌ر وتاری شهروند امروز، ساڵی 1386، ش 33)
وه‌ها بێ شه‌رمیه‌ك كه ده‌كۆشێ دنیا بینی سوسیالیستی شاملو له ڕێگای ئۆپۆرتونیسمی ژورنالیستیه‌كی هاو جیهه‌ت له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ی تا ڕاده‌یه‌ك دژه ئاخوندی ڕژیمی شادا بگونجێنێ، به‌وه‌شه‌وه ناوێستێ و ده‌ڵێ: ((شێعری مۆدێرن له هه‌ڵوێست گرتنی سیاسی‌دا هه‌ندێكجار شێعرێكی شۆڕشگێڕانه بووه له پێناو ڕه‌خنه له دیكتاتۆری په‌هله‌وی و سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی و ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوا كه ئه‌وكات به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پا. ده‌سته‌یه‌ك له شاعیران له ئاستی جه‌ده‌لێكی سیاسی‌دا ده‌مانه‌وه و به هۆكاری كورتی ته‌مه‌ن و گیان به‌ختكرن (نه‌وه‌ك شاعیرێك به‌ڵكوو وه‌ك چریك و پێشمه‌رگه‌یه‌ك) له گه‌یشتنه لوتكه‌ی شێعریدا سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بوون و زیاتر له‌به‌ر بیر و باوه‌ڕه سیاسیه‌كه‌یان ده‌بوونه شاعیرانێكی ناودار و ده‌سته‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌رچه‌ند له ڕوانگه‌ی جیاوازی سیاسیه‌وه حیسابی ئۆپۆزسیۆنیان بۆ ده‌كرا به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رجه‌سته كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی فكری خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات هه‌وڵیان ئه‌دا سود له لایه‌نی لائیك بوونی حكومه‌ت وه‌رگرن و حه‌یاتی شێعری خۆیان تا داگیر كردنی لوتكه به‌رزه‌كانی شێعر درێژه پێبده‌ن. خوسره‌و گوڵسورخی شاخس و نموونه‌ی ده‌سته‌ی یه‌كه‌م و ئه‌حمه‌د شاملوش نوێنه‌ری ده‌سته‌ی دووهه‌م بوو كه ڕژیمی په‌هله‌وی له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵیاندا تووشی حاڵه‌تێكی هاودژ و جیاواز كردبوو. له‌لایه‌كه‌وه شاملوی هاوجیهه‌ت له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌دیت و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ستی به دژایه‌تی بۆچوونی سیاسی له‌گه‌ڵیدا ده‌كرد.))
مرۆڤ ئه‌بێ له‌لایه‌نی ئه‌خلاقیه‌وه گه‌لێك داڕما و و ڕووخاو بێ كه ئه‌و گشته ستایش و لایه‌نگریه‌ی شاملو له خه‌باتگێران و تێكۆشه‌رانی چه‌پ و دژی دیكتاتۆری په‌هله‌وی –له‌وانه ته‌قی ئارانی، مورته‌زا كه‌یوان و كه‌سانی تر- كه هه‌م خاوه‌نی لایه‌نی به‌هێزی مه‌عریفه شناسییه و هه‌م له ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵناسی سیاسییه‌وه ده‌رخه‌ری سه‌رده‌می نه‌گبه‌تیار و قه‌ره‌قوشی ڕۆژگاری نیزامی پاشایه‌تیه له‌به‌رچاو نه‌گرێ و شاملو له‌گه‌ڵ ڕژیمی په‌هله‌ویدا –ته‌نیا به‌هۆی به ڕواڵه‌ت لائیك بوونیه‌وه- هاو جه‌هه‌ت نیشان بدات و بڵێ كه ته‌نیا له‌باری سیاسیه‌وه بۆچوونی جیاوازیان بووه! شتێك له ئاستی جیاوازی و دژایه‌تی مێهدی بازرگان و شادا. ئه‌م چه‌شنه دنیا بینیه‌ی لیبڕاڵی ئێرانی كه به توندی په‌له‌قاژه‌یه‌تی تا شایه‌د بتوانێ دژایه‌تی سیاسی كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی گوێله مستی شادا كه‌م بایه‌خ ده‌ربخات چه‌ندان جێی سه‌ر سوڕمان نییه. ئه‌وان (سه‌رانی جه‌بهه‌ی میللی و نێهزه‌تی ئازادی) به‌م هۆیه‌وه كه ته‌نیا كه‌مێك دڵ ئێشاوی سیاسیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بوو و داوایان له «ئه‌علا حه‌زره‌ت» ده‌كرد به مقامی شكۆداری سه‌ڵته‌نه‌ت ڕازی بێت و یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات به كرده‌وه ده‌ربێنێ و بفه‌رمێ كه‌مێكیش جێگا بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه له ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌نه‌وه، بێشك گشت خه‌باتگێرانی چه‌پ و سوسیالیست و دژی سه‌رمایه‌داریش به هاوجه‌هه‌تی خۆیان ده‌زانن.
ئه‌م ته‌یفه له لیبڕاڵه‌كانی سه‌رده‌م بۆ درێژه‌دان به‌م پلانه‌یان له ڕێگای بڵاوكراوه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كانیانه‌وه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له كه‌سانی وه‌ك ده‌وڵه‌ت ئابادی (وه‌ك ئه‌وه‌ی هێنایانه قسه بۆ نه‌قدی شێعر و هه‌ڵوێسته ته‌عه‌هوددار و سیاسیه‌كانی شاملو –شهروند امروز 18 ێ‌ژر 1387 ش 38، ص 73) كه‌وتونه‌ته شكاندنی كه‌سایه‌تی و ڕه‌د كردنه‌وه‌ی ستایشی قاره‌مانیه‌تی خه‌باتگێرانی ئازادی خواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ت و شاملوی شاعیر. جێی داخه له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا به‌هۆی نا سیاسی بوون و كه‌م ده‌ركییه‌وه و نه‌ناسینی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌كان كه‌س یان كه‌سانێكی خۆش ناو له بواری فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتدا ده‌كه‌وێته داوی ئه‌و ڕیاكارانه‌وه و ده‌بێته ئامرازی به‌ره‌و پێش چوونی مه‌رامه ئاشكرا و شاراوه‌كانیان (له هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌ركۆماریدا هه‌ر هه‌مان ئاغای ده‌وڵه‌ت ئابادی بوو به جاڕده‌ر و لایه‌نگری سیاسه‌ت و بۆچوونه‌كانی ئاغای موسه‌وی.) ئایا ستایشی خه‌بات و خۆ ڕاگری ته‌قی ئارانی و كاك فواد و وارتان و تێكۆشه‌رانی دیكه‌ی ڕێگای ڕزگاری ئینسان له هه‌ر چه‌شنه سته‌م و زۆرداریه‌ك له شێعردا و له‌لایه‌ن شاملوه‌وه كۆنه گه‌رایی و كۆنه پارێزیه یان لایه‌نگیری له سیاسه‌ته‌كانی میر حوسێنی موسه‌وی كه تا ئه‌نیشك ده‌ستی به خوێنی تێكۆشه‌رانی چه‌پ و ئازادی خوازی ئێرانی سووره له ماوه‌ی نزیك به یه‌ك ده‌یه ده‌سه‌ڵاتداری دا، وه‌ك ئاغای ده‌وڵه‌ت ئابادی ده‌یڵێت و ده‌یكات!! ((شاملو ده‌ڵێ پێویسته هونه‌رمه‌ند تا سه‌ر ئێسقان موته‌عه‌هێد بێت. من بایه‌خ بۆ هونه‌ری بێ ته‌عه‌هود دانانێم. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێموایه خۆم تا ناخی وجودم موته‌عه‌هدم.)) (قه‌راگوزلو، 1382،ص 84)
ئا: سه‌عید ئه‌مانی
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕانێكی ئازاده له وتارێكی به‌ڕێز محه‌مه‌د قه‌راگوزلو له‌ژێر ناوی «احمد شاملو خار چشم اصلاح گلبان» 39 تیر 1389
نووسینی بیره‌وه‌ریه‌كانی زیندان، له‌چه‌ند ڕوانگه‌وه
Posted in Uncategorized on 31 ژوئیه 2012| Leave a Comment »
ده‌كرێ وه‌ك شێوه‌یه‌ك له ئه‌ده‌ب چاو له نووسینی بیره‌وه‌ری بكرێ. له نووسینی بیره‌وه‌ریش دا وه‌ك هه‌ر شێوه‌یه‌كی تری ئه‌ده‌ب شگردی گێرانه‌وه، شێوه‌ی دارشتن، دروست كردنی فه‌زا، سه‌رنج و كورت وێژی، ده‌بنه پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن. ئه‌گه‌ر له‌م گۆشه‌یه‌وه بڕوانین، نووسینی بیره‌وه‌ری وه‌ك شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی، له‌گه‌ڵ ڕۆمان دا شیاوی به‌راورد كردنه. له گۆشه‌یه‌كی تره‌وه، نووسینی بیره‌وه‌ری له‌گه‌ڵ ڕۆمان دا به‌راورد ناكرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌كانی نه‌ك له خه‌یاڵا و ڕه‌وتی ئازادی زه‌ین، به‌ڵكو له ڕاستیه‌كانی ژیان پێك دێنێ. ئه‌گه‌ر هه‌وڵی ڕۆمان، خۆڵقاندنی ڕووداوێكه دروست كراوی خه‌یاڵی نووسه‌ر، به پێچه‌وانه، هه‌وڵی بیره‌وه‌ری نووس، سه‌ر له نۆی دارشتنه‌وه‌ی وردی ڕووداوه‌كانه. ڕووداو گه‌ڵێكی كه شایه‌د په‌یوه‌ندی به ڕابردوی دووری بگێره‌وه هه‌یه و ئه‌مرۆ به قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی زیندوویان ده‌كاته‌وه. كه‌وا بوو نووسینی بیره‌وه‌ری دیسان گێڕانه‌وه‌ی ڕواڵه‌تێك له مێژووه كه مێژوو نووسی ڕه‌سمی به ئانقه‌ست پشت گوییان ده‌دا. كه‌وا بوو ده‌بێته ڕسواكه‌ری ڕواڵه‌تی دزێوی جه‌نایه‌تكاران یش.
له نووسینی بیره‌وه‌ری دا وه‌ك شێوه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی، به هۆی حوزوری ڕاسته‌وخۆی نووسه‌ر، تاك (فردیت) لایه‌نێكی به‌ر چاوی هه‌یه. جه‌وهه‌ری سه‌ره‌كی نووسینی بیره‌وه‌ری ((من)) ه. نووسه‌ر تێده‌كۆشی له به‌ستێنی ڕووداو دا ((من)) به خۆێنه‌ر پیشان بدات. له‌م پرۆسه‌یه‌دا نووسه‌ر له ده‌ره‌وه‌دا ده‌ڕوانێته ((من)) مه‌ودای لێده‌گرێ تا له پێش دا بیبینێ و دواتر بتوانێ بیخاته به‌ر زه‌ین و داوه‌ری خۆینه‌ر، بۆ خۆینه‌ر كاتێ ڕووداوه‌كان هه‌ست پێده‌كرێن كه بزانێ ئاخێوه‌ر چۆن ئه‌مانه‌ی ژیاندوه. ئه‌و كاته‌یه كه خۆینه‌ری توانا خۆی دێنێته جێی ڕاوی و ده‌كه‌وێته به‌راورد كردن و هه‌ڵسه‌نگاندن. نه‌ك ته‌نیا وه‌ك شایه‌دێك ده‌ربكه‌وێ. لێره‌دا ئه‌م پڕسیاره دێته گۆرێ: بۆچی ده‌نووسین؟ یه‌كیك له پاڵنه‌ره گرینگه‌كان له نووسین سه‌باره‌ت به زیندان، له‌قاودانێكی سیاسی و هه‌ستی به‌رپرسی كردن ده‌رحه‌ق به كه‌سانێكه كه كوژراون به بێ ئه‌وه‌ی مافی داكۆكی كردن له خۆیان پێدرابێ. ئه‌و، زیندانیه‌كی دۆێنێ، شایه‌دی گشت ئه‌و جه‌نایه‌تانه بووه، له پاڵ كه‌سانێكه‌وه ژیاوه كه له ئانێك دا ڕۆچنه‌ی ژیانیان لێ به‌ستن و ده‌نگێان كپ كردن. ئه‌و كه به زیندویی ماوه‌ته‌وه به‌رپرسیاری و بارێك به سه‌ر شانیه‌وه قورسایی ده‌كات. شێوه‌یه‌ك هه‌ست به به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركێك، واته گه‌یاندنی ده‌نگی كپ كرا‌و و چاره‌نووسی هاوبه‌ندیه‌كانی به گوێی خه‌ڵكی دنیا.
ئیستا بابه‌تی زیندان به‌شێكی به‌رچاو له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێك دێنێ. یادداشت، نووسینی بیره‌وه‌ری ، ته‌رح و داستان و گه‌لێك كاری توێژینه‌وه ، سه‌بارت به زیندان، فه‌سلێكی له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا كردۆته‌وه. زیندانی، ده‌بێته پاڵه‌وانی داستان و شانۆ گه‌ریه‌كان. ((قاره‌مانێكی)) كه ڕواڵه‌تی سه‌رده‌مه‌كه‌یه‌تی. ئه‌و، هه‌م زیندانی «ته‌عزیر» و «حه‌ده» كانه و هه‌م پاڵه‌وانی ڕاوه‌ستان و هه‌م به‌زینه‌كان. هه‌ردوو كه‌سایه‌تی، ده‌بنه پاڵه‌وانی ڕاستیه‌كان. به‌ڵام ته‌نیا هه‌ر له تاراوگه نییه كه باس له زیندانیان و به تایبه‌تی زیندانیانی كۆماری ئیسلامی، به چه‌شنێكی بێ په‌رده و ئاشكرا ده‌كرێ، له بڵاوكراوه و كتێبه‌كانی ناوخۆی ئێرانیش دا، ئه‌م بابه‌ته قاچاغه، خه‌ریكه كه‌م كه‌م جێگای خۆی ده‌كاته‌وه. حوزوری ئه‌مانه بۆته هۆی شكڵ گیری بابه‌تێك به نێوی ئه‌ده‌بیاتی زیندان.
ده‌مه‌وێ لێره‌دا هه‌ڵویسته له سه‌ر نووسینی بیره‌وه‌ری زیندان بكه‌م. ئه‌م لایه‌نه له ئه‌ده‌بیات، به هۆی بایه‌خی موسته‌نه‌د بوونی و هه‌روه‌ها له‌به‌ر پێشوازیه‌كی كه له لایه‌ن خۆینه‌رانه‌وه لێی ده‌كرێ، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌وتۆته به‌رسه‌رنج. له ساڵانی ڕابردوودا لانی كه‌م 23 كتێب، وه‌ك بیره‌وه‌ری زیندان، و به ده‌یان بیره‌وه‌ری كورتی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاو بۆته‌وه. هه‌ر ئه‌م سه‌رنج دانه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له‌م ساڵانه‌ی دوایدا چه‌ندین كتێب و بابه‌تی تر له مه‌ڕ زیندانه‌كانی رژیمی په‌هله‌وی بڵاو بێته‌وه.
نووسراوه‌كانی پاشماوه‌ی زیندانیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له به‌راورد له‌گه‌ڵا پێشینیان دا خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیه. نووسراوه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه له زیندانیه‌كان، نه‌ك نه‌زه‌ریه‌په‌ردازان و كه‌سانی به‌رچاوی سه‌رده‌می خۆیان – وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ نمونه له ئه‌ده‌بیاتی ده‌یه‌ی بیستی هه‌تاوی دا ده‌بیندرێ – به‌ڵكو به‌گشتی كه‌سانێكی بێ ناونیشانن. یه‌كێك له‌و به‌سه‌دان هه‌زار مرۆڤه‌ی تامی تاڵی زیندان و شێڵاق ی ده‌سه‌ڵات دارانی كۆماری ئیسلامی یان چێشتوه. شایه‌د بۆ یه‌كه‌م جاریش بێ كه ئه‌نووسێ. به پێچه‌وانه‌ی ڕابردوو، به‌شێكی به‌ر چاوی ئه‌م نووسراوانه هی ژنانن. له‌گه‌ڵا ئه‌مانه دا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تریش له نووسراوه‌كانی ئه‌م به‌ره‌یه‌دا به‌ر چاو ده‌كه‌وێ. ئێمه شاهیدی گۆڕانێك له ڕوانینی ئه‌م نووسه‌رانه سه‌باره‌ت به ڕابردووی خۆیان ین. ئه‌ویش حوزوری چالاكانه‌ی تاكی بگێره‌وه(ڕاوی) یه. به‌سه‌رنجدان به نووسینی بیره‌وه‌ری به‌ره‌ی توده‌ییه‌كان، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه تاك له لای ئه‌وان هیچ جێگا‌و شوێنێكی نیه و به جێگای به‌رپرسیاریه تاكیه‌كان، خه‌تاو هه‌ڵه‌كان ده‌خرێته ئه‌ستۆی كه‌سانی تر. و هه‌روه‌ها له نووسینی هێندێك له بیره‌وه‌ریه‌كانی نه‌سڵی تێكۆشه‌رانی دواتر، واته زیندانیه‌كانی ده‌یه‌ی 50 ی هه‌تاوی دا كه به‌ده‌سته‌وه‌ن، فه‌ردیه‌تی ڕاوی به‌ته‌واوی وه‌لانراوه. ئه‌م نووسراوانه، نه‌ك وه‌ك نووسینی بیره‌وه‌ری، به‌ڵكو ته‌نیا به مه‌به‌ستی هه‌ڵخراندن و له قاودانی تاوانه‌كانی ڕژیمی په‌هله‌وی نووسراون. ئه‌زموونه پڕكاره‌ساته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دوای شۆڕشی 57 ی ئێران، له‌به‌ریه‌كبڵاوبوونی ئۆردوگای، به‌نێو سوسیالیستی، چوونه ژێر پرسیاره‌وه‌ی زۆرێك له ئاڕمانه‌كانی ڕابردو، و شكستی ڕوانگه ئیدئۆلۆژیه‌كان بوونه هۆی ئاڵوگۆڕ پێكهاتن له ڕوانگه‌ی به‌شێك له تێكۆشه‌رانی به‌ره‌ی ئه‌مڕۆیی. به‌رهه‌مه تاڵه‌كه‌شی، دوودڵی و ته‌نیاییه‌كانه. پشتیوانه‌كانی دوێنێ و «ئێمه»كانی پاڵپشت، ئیترحوزوره پته‌وه‌كه‌ی دوێنێ یان نییه. تاك تووشی سه‌رلێشێواوی یه و تێده‌كۆشێ فه‌ردیه‌تی خۆی و»من» بكاته جێنشینی «ئێمه». له نووسینی بیره‌وه‌ریه‌كانی به‌ره‌ی ئه‌مڕۆدا، ئێمه شایه‌دی هه‌وڵ گه‌لێكن باس له قه‌بووڵی به‌ر پرسیاری فه‌ردی له به‌رانبه‌ر كرده‌وه و ئاكاره‌كانی خۆیدا ده‌كا و هه‌وڵێكه له پێناو نواندی وێنه‌ی «من» دا. به‌داخه‌وه له نووسینی بیره‌وه‌ریه‌كانمان له زیندان ئه‌م ((من)) ه جار جاره حوزوورێكی شه‌رمێونانه‌ی هه‌یه و جاری وایه به شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ته‌نیا نووسینی بیره‌وه‌ریه‌كانی زیندان ناگرێته‌وه. له باقی بیره‌وه‌ری نووسینه‌كانی دیكه‌ش دا، وته‌نانه‌ت له شێعر و ڕۆمان و نوسراوه‌كانی تریش دا ئه‌م سوننه‌ته به‌سه‌رماندا زاڵه. هه‌ر ئه‌ڵێی شتێكی ناشیاوه كه نووسه‌ر، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراویش بێ، باس له عاتفه، ناهومێدی، په‌شیمانی، تاسه و نیازه‌كانی بكات و ته‌نانه‌ت باس له شادیه‌كانیشی ناكا. هه‌رچه‌ند ڕووداو له زمان یه‌كه‌م كه‌سی تاكه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، به ڵام به گشتی ئه‌م «منه» بێ ڕواڵه‌ته . یان له هه‌یئه‌تی «ئێمه» دا ون ده‌بێ.
نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی زیندان ده‌توانێ به چه‌ندین مه‌به‌ست ئه‌نجام بدرێ ، یه‌كێك له ئه‌نگیزه‌كانی، ئه‌م هه‌سته‌یه كه ئه‌و، واته ڕاوی، چاره‌نووسێكی تایبه‌ت و بێ هاوتای هه‌بوه. وه‌ها هه‌ستێك ده‌یخاته سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه كه ڕه‌نگه گێڕانه‌وه‌ی سه‌ر برده‌كه‌ی بۆ گوێگر و خوێنه‌ر سه‌رنج ڕاكێش بێت. كه بابه‌ته‌كه‌ش باس له دنیای پڕ له ڕه‌مز و ڕازی زیندانه. ئه‌و شتگه‌لێكی ناوه‌ته پشت سه‌ر و ئه‌زموونی كردوه كه به دژواری به بیری كه‌سانی دیكه دا دێ. به‌ڵام ئه‌م هه‌ست به تاك بوون و تایبه‌تمه‌ندییه، هه‌رچه‌ند ده‌توانێ هانده‌ر بێ بۆ به ئاكام گه‌یاندنی كارێكی پڕ بایه‌خ، واته نووسینی ژیانی زیندان، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستێكی شادی به‌خش نییه. هه‌ستێك له‌گه‌ڵ ژان و ئازار و ته‌نیایی دا ته‌نراوه. ژیان له كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگایه‌ك دا كه ئه‌زمونه تاڵ و ناخۆشه‌كانت نه‌ناسێ، و شایه‌د هه‌ر مایل به بیستنیشی نه‌بن، ده‌توانێ به‌ره‌و گۆشه‌گیری و ته‌نیایی ڕاپێچتبكات.
كه‌وابوو نووسین سه‌باره‌ت به دنیای یاساخی زیندان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه تۆڵه ئستاندن له خاوه‌ن زیندانه‌كانه، چه‌شنێك داوای هاوده‌ردیشه. یان به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ گۆشه‌گیری و ته‌نیایی. به پێی ئه‌و تاقیباتانه‌ی سه‌باره‌ت به پاشماوه‌كانی ئۆردوگای مه‌رگی نازیه‌كان كراوه، و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانیان، ئه‌م هه‌ست به ته‌نیایی و گۆشه‌گیریه تایبه‌تیه، به ڕوونی نیشان ده‌دات. ژان ئامری، نووسه‌ر، و له پاشماوه‌كانی ئاشویتس، كه بیست و چه‌ند ساڵ دوای ڕزگار بوونه‌كه‌ی له ئۆردوگا، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا، ده‌نووسێ: ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌زمون كردوه، هه‌رگیز ناتوانێ دنیا وه‌ك ماڵی خۆی چاولێبكات.
دوورنیه نووسین سه‌باره‌ت به زیندان، چه‌شنێك دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌سته‌ش بێ. ده‌نوسین تا نه‌یسه‌لمێنین كه جێگایه‌كمان له‌م دنیایه دا نیه.
* ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕانی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له نووسراوێكی مونیره براده‌ران ه به ناوی: زیندان له هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات دا.
تێپه‌ڕبوونى سی ساڵ! یادێك له ئه‌حمه‌دی شاملو و «كتێبی جومعه»
Posted in Uncategorized on 31 ژوئیه 2012| Leave a Comment »
كتێبی جومعه یه‌كێك له بڵاوكراوه پێشه‌نگه‌كان به‌سه‌ر ده‌بیری ئه‌حمه‌دی شاملو بوو كه له چاپدانی دوای شۆڕشی ساڵی ٥٧ی خه‌ڵكی ئێران، به هاوكاری «شۆڕایه‌ك له نووسه‌ران» ده‌ستی پێكرد.
ئه‌حمه‌دی شاملو له به‌هاری ساڵی ٥٨ه‌وه، واته هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆشكردنی بواری ده‌ركردنی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌وه، به پێداگری له‌سه‌ر «كاری شۆڕایی» كه له ڕاستیدا زیاتر به‌هره‌مه‌ند بوون له یارمه‌تی گرایشه جۆراوجۆره نه‌زه‌ری و سیاسیه‌كانی نێو ئێران بوو تا «شوڕا»به واتا دخاڵه‌تگه‌رانه گشت لایه‌نیه‌كانی، ده‌ستی دایه پێكهێنانی میزگردێك بۆ هێنانه گۆڕی بنه‌ماكانی دیاری كردنی ڕوانگه‌و ڕێباز‌و شێوه‌كاری ئه‌م گۆڤاره‌و به بانگهێشت كردنی چه‌ند كه‌سێك له نوێنه‌رانی هێزه سیاسیه چه‌په‌كان و نوێنه‌رانی گرایشه نا ڕێكخراوه‌كان هه‌وڵیدا كاری گه‌ڵاڵه كردنی ناوه‌ڕۆكیی (به‌رنامه ڕێژی موحته‌وایی) كتێبی جومعه به‌ره‌وپێش به‌رێت و چه‌شنێك شێوه‌كاری شوڕایی له بواری ڕۆژنامه نووسیدا جێ بخات. هه‌نگاونان له‌م پێناوه‌دا، ئه‌گه‌رچی به واتای پێكهێنانی شوڕا چاو لێنه‌ده‌كرا و ئه‌حمه‌دی شاملو بۆخۆشی ئه‌مه‌ی ده‌زانی، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌ویش له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه خۆیان له بواری چاپه‌مه‌نیه‌وه به خاوه‌ن نه‌زه‌ر ده‌زانی بابه‌تێكی نوێ و شیاوی ڕێز لێنان بوو.
هه‌ڵبه‌ت له بابه‌ت چه‌مكی شوڕاوه، دواتر چه‌ندین مقاله له‌لایه‌ن گرایشاتی جۆراوجۆری نه‌زه‌رییه‌وه له كتێبی جومعه‌دا به‌چاپ گه‌یشت.
كتێبی جومعه له سه‌ره‌تاوه، داوای هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌م بڵاوكراوه‌یه له چریكه‌فیداییه‌كانیش كرد‌و ئه‌م ڕێكخراوه‌ش دوو كه‌س له ئه‌ندامانی خۆی، تێكۆشه‌ری گیانبه‌خت كرد‌و مه‌نوچێهری كه‌ڵانته‌ری( ) هاوڕێ له‌گه‌ڵ عه‌باسی سه‌ماكار بۆ هاوكاری كردن نارده ده‌فته‌ری ئه‌م بڵاوكراوه‌یه. مه‌نوچێهری كه‌ڵانته‌ری دوای یه‌ك، دوو كۆبوونه‌وه، به‌هۆی ئه‌رك و كاری زۆری ڕێكخراوه‌یی نه‌یتوانی درێژه به هاواری له‌گه‌ڵ كتێبی جومعه بدات و قورسایی كار‌و ئه‌ركه پێ سپێردراوه‌كان كه‌وتنه سه‌رشانی عه‌باسی سه‌ماكار.
له خواره‌وه ناوه‌ڕۆكی وتووێژی یه‌كه‌مین دانیشتن و میزگردی كتێبی جومعه ده‌خوێنینه‌وه كه له ژوماره ٤ی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌دا چاپ كراوه.1- مه‌نوچێهری كه‌ڵانته‌ری (ب‌رای سه‌عیدی كه‌ڵانته‌رییه كه، له سه‌رده‌می ڕژێمی شادا له‌لایه‌ن ساواكه‌وه له‌گه‌ڵ بیژه‌نی جه‌زه‌نی له‌سه‌ر گرده‌كانی ئه‌وین ئیعدام كرا) له ساڵی ٦١ له به‌لوچستان كه‌وته ده‌ست پاسداره‌كانی كۆماری ئیسلامی و دواتر ئیعدامیان كرد.
كتێبی جومعه
ساڵی یه‌كه‌م ژماره‌٤
سه‌ره‌تای خه‌رمانانی ١٣٥٨ی هه‌تاوی
سه‌باره‌ت به ئه‌ركه‌كانی ئه‌م گۆڤاره
میزگردێك به به‌شداری: فه‌ره‌یدونی ئاده‌میه‌ت، باقری په‌رهام، محه‌ممه‌د عه‌لی سپانلوو، عه‌باسی سه‌ماكارو خوسره‌و شاكری.
ده‌ستپێكی شوڕای نووسه‌رانی كتێبی جومعه:
ئه‌م ڕاستیه‌ی كه به ته‌نیایی ناتوانین ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كێشه‌و گرفت و پرسه جۆراوجۆر‌و ئاڵۆزه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران به وردی بده‌ینه به‌ر باس، هه‌ر له سه‌ره‌تای كاره‌وه بۆ شوڕای نووسه‌رانی كتێبی جومعه ڕوون و ئاشكرا بوو.
ئێمه ده‌مانزانی كه ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌وته‌نامه‌یه بڕیاره‌و ده‌یه‌وێ له به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت پێویسته پاڵوه هێزوتوانا ڕوو له گه‌شه‌و هه‌ڵدانه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه‌دات. ده‌كرا ئه‌م پشت به‌ستنه‌ش له ڕێگای جۆراوجۆره‌وه به ئاكام بگه‌یشتایه. كه هاسانترین و دیموكراتیكترین ڕێگایش كه به نه‌زه‌ر ده‌گه‌یشت ئه‌مه بوو داوا له نوێنه‌رانی لایه‌ن و گرایش و هێزه ڕادیكاڵه‌كان و نوێنه‌رانی بۆچوون و ئه‌ندێشه كارا و ناڕێكخراوه‌كان بكه‌ین تا بێن و له ده‌وری میزێك بۆچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به مه‌سائیل و بابه‌تگه‌لێكی كه ته‌رح ده‌كرێن به شێوه‌یه‌كی گونجاو و مه‌نتیقی باس بكه‌ن، به هه‌ست كردن به‌م ڕاستیه‌ی كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خودی ئه‌م بۆچوونانه له حه‌وته‌نامه‌كه‌دا، ده‌توانێ باس و لێكدانه‌وه‌كان بگوازێته‌وه بۆ نێو جه‌ماوه‌رێكی به‌رینی هۆگر.
ڕوون و ئاشكرایه كه له هه‌ندێك بابه‌تدا پێویست ده‌كات ته‌نیا كه‌سانێكی شاره‌زا و لێزان بكه‌ونه قسه‌وباس و ڕاوێژ تا به‌شێك له ئاڵۆزیه‌كان له ڕوانگه‌ی فه‌ننی و زانستیه‌وه شیبكه‌نه‌وه.
دیاره كه نوێنه‌رانی گشت لایه‌ن و گرایشه‌كان ڕه‌نگه نه‌توانن به‌رده‌وام له‌م كۆبوونه‌وه‌و میزگردانه‌دا ئاماده بن.
به‌هه‌رحاڵ هه‌وڵه‌كان له‌م ڕاستایه‌دان، وه‌ئه‌وه‌ی له‌خواره‌وه ئاماده كراوه سه‌مه‌ره‌ی یه‌كه‌مین میزگرده‌كه‌مانه.
باقری په‌رهام: له یه‌كه‌مین دانیشتنی میزگردی كتێبی جومعه‌دا، ئیزن بده‌ن له‌م باره‌یه‌وه قسه بكه‌ین كه گۆڤار یان بڵاوكراوه‌یه‌ك به تایبه‌تمه‌ندی كتێبی جومعه‌وه له‌م بڕگه زه‌مه‌نیه‌دا ده‌توانێ چ ڕۆڵێك بگێرێ و كام ڕساڵه‌تی له ئه‌ستۆیه. ڕه‌نگه ئه‌م باسه دواتر یارمه‌تی كاریگه‌رتر بوونی هه‌وڵه‌كانی بدات. كه‌وایه با له به‌ڕێز شاملو كه بنچینه‌ی ئه‌م كاره‌ی داڕشتووه، داوا بكه‌ین بۆچوونه‌كانی خۆی له‌م باره‌یه‌وه بخاته ڕوو.
ئه‌حمه‌دی شاملو: ئێمه ئه‌م گۆڤاره به‌و مه‌به‌سته ده‌رده‌كه‌ین كه به‌و بابه‌تانه‌ی بۆ كۆمه‌ڵ مه‌تره‌حه، به‌ڵام چه‌ندی و چۆنییه‌كه‌یان نادیاره وڵام بدرێته‌وه. بۆ نموونه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كه له‌گه‌ڵ دۆستاندا بۆ دامه‌زراندنی گۆڤاره‌كه بوومان، من پێشنیارم كرد كه له كاتی خۆیدا، له سندوقی گۆڤاره‌كه خه‌رج و مخارجی لێژنه‌گه‌لێك دابین بكه‌ین تا بچن له بواری مه‌سائیلی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵگای ئێران – له‌وانه سه‌باره‌ت به دێهاته‌كان، كرێكاران، هه‌لومه‌رجی شار، ئاینی و هیتر– توێژینه‌وه بكه‌ین، ته‌نانه‌ت گه‌ر هه‌ندێك له‌و توێژینه‌وانه دوو یان سێ مانگیش بخایه‌نێ. مه‌سائیلی ناڕۆشنی كۆمه‌ڵگای ئێمه یه‌ك و دوان نین. ئه‌م پرس و بابه‌تانه ده‌بێ ته‌رح كرێن و كه‌سانی خاوه‌ن نه‌زه‌رو شاره‌زا له باره‌یانه‌وه بۆچوون و نه‌زه‌ر بده‌ن تا گۆڤاره‌كه بتوانێ به‌ش به حاڵی خۆی ڕێگا چاره بۆ دابین كردنی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵ بخاته به‌ر چاو.
باقر په‌رهام: مه‌به‌ستتان پێداویستی هه‌نوكه‌یی بۆ گشت كۆمه‌ڵگایه، نه‌ك زه‌روره‌ته‌ن له ڕوانگه‌ی گوروپ و یان توێژ و ڕێكخراوێكی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگایه‌ك؟
ئه‌حمه‌د شاملو: بێ گومان؛ چو‌ن به‌و شێوه‌یه گۆڤاره‌كه ده‌بوه ئورگانی گروپێكی تایبه‌ت. من پێم وایه ده‌بێ ئه‌م بابه‌تانه له ڕوانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه هه‌ڵبسه‌نگیندرێت تا بوار بۆ هه‌ڵبژاردنی وڵامی دروستتر له ئارادا بێت.
باقر په‌رهام: له ڕاستیدا پێگه‌یه‌ك بێت بۆ چه‌شنێك هاوكاری دیموكراتیك له نێوان چه‌ند گوروپی ڕوناكبیریدا؛ واته چ ئه‌وانه‌ی كه له پێگه‌ی تایبه‌تی ڕوناكبیری خۆیانه‌وه ده‌ڕوانن و چ ئه‌وانه‌ی كه ته‌عه‌هودی سیاسیان به ڕێكخراوه جۆراوجۆره‌كانه‌وه هه‌یه بتوانن به‌شێكیان له ڕۆشن كردنه‌وه‌ی پرس و بابه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌بێت.
ئه‌حمه‌دی شاملو: مه‌سائیلێكی به‌رینی چاره نه‌كراو هه‌یه كه له بنه‌ڕه‌تدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به كێشه سیاسی و عه‌قیده‌تیه‌كانی ده‌سته‌و گوروپه‌كانه‌وه نییه. ئێمه كار بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌كه‌ین كه نه‌یانهێشتووه هیچ وێنایه‌كی ڕاست و دروستمان لێی به‌ده‌سته‌وه بێت. ناسینی دروستی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه واوه‌تره له تێكهه‌ڵچوونی نه‌زه‌ری و عه‌قیده‌تی و بابه‌تێكه قازانجی گشت لایه‌ن و ده‌سته سیاسیه‌كانی تێدایه.
موحه‌ممه‌دعه‌لی سپانلو: به تایبه‌تی كه له كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوو له باری په‌روه‌رده‌و بارهێنان و زانیاری گه‌یاندنه‌وه، نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ كه هه‌موو شتێك ته‌نیا له پێگه‌ی سیاسی و یان پێگه‌ی پسپۆڕی سیاسیه‌وه ناكرێ ببیندرێ. به‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ناچاره‌ن سی ساڵ له خه‌ودا بووه لانیكه‌م ده‌توانین كه‌مێك وشیاریگه‌لی گشتی بده‌ین.
ئه‌حمه‌دی شاملو: بۆ نموونه وشیاریگه‌لێك له بواری خۆبه‌ڕێوه‌بردن له كارگه‌كان و كارخانه‌كان یان له شوڕا و یه‌كێتی جوتیاران و بابه‌تی دیكه‌ی له‌م شێوانه كه گشتیان له بابه‌ته بنه‌ڕه‌تیه‌كانن و واوه‌ترن له فرقه گه‌رایی و سكتاریسم.
باقر په‌رهام: واته دوو ئاستی كار بوونی هه‌یه؛ ئاستی یه‌كه‌م دانی هه‌ندێك زانیاریه‌و ناسیاوی گه‌لێكی ورد‌و ده‌قیق كه ڕه‌نگه بكرێ ناوی بنێین «ئاكادمیك»، بۆ نموونه كاتێك كه مه‌سه‌له‌ی «خۆبه‌ڕێوه بردن» له گۆڕێدایه بڵاوكراوه‌یه‌ك ده‌توانێ سه‌مه‌ری شناختێكی كه له‌مبو‌اره‌دا له دیدگا‌و بۆچوونه جۆراوجۆره‌كان بوونی هه‌یه به له‌به‌رچاو گرتنی پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێستای ئێران به ده‌سته‌وه بدات. له‌م بواره‌دا كه‌سانێكی كه خاوه‌ن ئه‌زموون و هونه‌رمه‌ندن ده‌توانن بنووسن یان ڕه‌نگه زیاتر كاری وه‌رگێڕان بكه‌ن به مه‌به‌ستی هێنانه گۆڕی ئه‌م باسانه له په‌یوه‌ند به نیازه‌كانی كۆمه‌ڵ. ئاستی دووه‌م، ئاستی ته‌رح كردنی مه‌سائیلی ئێرانه، ئه‌م بڵاوكراوه‌یه ده‌توانێ به دوور له كێشه‌ی ده‌سته‌به‌ندیه‌كان ڕۆڵی زانیاری گه‌یاندنی ئه‌رێنی و به سوود بگێرێ. بۆ نموونه ئێوه ئاماژه‌تان به لێژنه‌ی توێژینه‌وه كرد، باشه ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی وه‌ك شۆڕا هاتۆته گۆڕێ، لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌ركامه‌و له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتیش به‌لای گشت كۆمه‌ڵگاوه ئه‌م بابه‌ته جێگای باسه‌و ده‌كرێ به‌ناردنی لێژنه‌ی توێژینه‌وه له‌گه‌ڵ گشت دیارده شوڕاییه‌كان كه كه‌م تا زۆرله كاتی شۆڕشی ٥٧ی گه‌لانی ئێران‌دا له‌گه‌ڵی ئاشنا بوین په‌یوه‌ندی بگرین. وه‌ك ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی له كارخانه‌كاندا پێكهاتن كه مه‌به‌ستیان به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن و یان رێگخستنی خه‌بات دژی ڕژێم بوو. ئه‌ركێكی دیكه‌ی ئه‌م گۆڤاره ناسینی ورد‌و ده‌قیقی ئه‌م شتانه‌یه كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌دی هاتوون و ڕاگه‌یاندنی ئاكامی شناخته‌كان به خه‌ڵك.
ئه‌حمه‌د شاملو: وه حه‌تمه‌ن ئاكامی به‌ده‌ست هاتووش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌كرێ له‌لایه‌ن ڕێكخراوه سیاسیه‌كانه‌وه هه‌رچی زیاتر به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێ. تۆ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگره گوروپێكی سیاسی كه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو ده‌بێ له ڕێگای دێهاته‌وه بێی و شاره‌كان گه‌مارۆ بده‌ی. من له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا به‌رخوردێكی جێی سه‌رنجم بوو. سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سیمینارێك له هه‌مه‌دان به‌ڕێوه‌چوو بۆ به‌ڕه‌سمی كردنی هۆكاری كۆچی دێنشینه‌كان به‌ره‌و شار. ئاكامی ئه‌م سیمیناره سه‌رنج ڕاكێش بوو؛ له‌به‌ر ئه‌وه له خۆیان ڕانه‌دی گوزارشه‌كه‌ی به یارۆ بده‌ن. به‌رگێك له سوڕه‌ت جه‌له‌سه‌ی سیمیناره‌كه لای من بوو منیش دام به دووسێ كه‌س هه‌ر له‌و ئاغایانه تا بیخوێننه‌وه. ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه ئه‌و به‌ڕێزانه تازه بۆیان ده‌ركه‌وتبوو له گه‌لێك ناوچه‌ی ئێران كۆمه‌ڵگای دێهاتی به واتایه‌كی كه ئه‌وان ده‌یانناسی هه‌ر ئاسه‌واریشی نه‌ماوه، به واتایه‌كی تر نانی كۆمه‌ڵگای دێهات له‌لایه‌ن شاره‌وه دابین ده‌كرێ! ئاكامی هه‌وڵی ئێمه‌ش ده‌توانێ دانی زانیاری بێت به ڕێكخراوه‌كان تا لانی كه‌م بتوانن تێئۆریه‌كانیان به پێی واقه‌عیه‌ته‌كان پیاده بكه‌ن.
محه‌مه‌د عه‌لی سپانلو: مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه وه‌ها بڵاوكراوه‌یه‌ك پێگه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تێكی فه‌رهه‌نگی به‌ده‌ست بێنێ. كه‌وایه پێویسته واوه‌تر له ده‌سته‌به‌ندیه‌كان كار بكرێ، به مه‌به‌ستی زانیاری گه‌یاندن به كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تینوی ئاگاهیه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ڕۆشنه ئێمه ئه‌ساس و بنه‌ڕه‌تی دیموكراتیكی خۆمان ده‌پارێزین و دیاریشه كه كتێبی جومعه پێگه‌ی ئه‌ندیشه كۆنه‌په‌ره‌ست و دواكه‌وتووه‌كان نابێت.
خوسره‌و شاكری: به باوه‌ڕی من هه‌ر گۆڤارێك كه له‌بان گرایش و جه‌مسه‌ر به‌ندیه سیاسییه‌كانه‌وه‌و له ناخی چه‌پی دیموكراتیك‌دا بیه‌وێ ده‌ربچێت، له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك ئێران‌دا پێویسته له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێبكات كه له ماوه‌ی شه‌ست و حه‌فتا ساڵی ڕابردوودا چ ڕوداوگه‌لێك ڕوویانداوه یان ئه‌وه‌ی كه ده‌بوو ڕووبده‌ن و ڕوویان نه‌داوه. له‌م وڵاته‌دا ته‌مه‌دونێك تێپه‌ڕیوه و «نیمچه ته‌مه‌دونێكیش»كه جێی گرتۆته‌وه هاوته‌ریبی گشت پێداویستیه فه‌رهه‌نگیه‌كانی نه‌بووه. واته ئه‌گه‌ر قوتابخانه هاتووه، كتێب هاتووه، به واتایه‌كی تر، ئاگایی و زانیاریه‌كی كه له‌ژێر ناوی فه‌رهه‌نگدا ده‌بوو به‌م كۆمه‌ڵگایه بدرێ نه‌دراوه. دیاره خه‌فه‌قانی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا نه‌یهێشتووه ئه‌و زانیاریانه بدرێ.
ئه‌حمه‌د شاملو: واته له زانكۆكاندا ده‌رسی ئابوری ده‌ڵێنه‌وه، به‌بێ ماركس! ڕژیم هه‌زاردانه چه‌قۆی ساز كردووه‌و یه‌كیان ده‌سكی نییه.
خوسره‌و شاكری: چه‌ند گۆشه‌یه‌ك له دانشی جیهانی به شێوه‌ی پچڕ پچڕ هاتووه، به‌ڵام ئه‌و به‌شانه‌ش كه بنه‌ڕه‌ت و پایه‌ی ئه‌و دانش و زانسته جیهانیه بوون نه‌یانهێشتووه بكه‌ونه ده‌ست خه‌ڵك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یتوانی ببێته پایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕوخاندنی ڕژێمی په‌هله‌وی. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها له ئاستی حكوومه‌تی په‌هله‌ویدا نه‌وه‌ستاوه، ئۆپۆزسیۆنیش گیرۆده‌ی ئه‌م ئافه‌ته بوون، به‌م هۆ‌یه‌كی كه ئاڵ‌و گۆڕ‌و نوێ بوونه‌وه‌ی «فه‌رهه‌نگی» له كۆمه‌ڵگادا به‌رده‌وام له ئارادا بووه.
عه‌باس سه‌ماكار: له ڕاستیدا دیارده‌یه‌كی سه‌رچاوه گرتووه‌له سیستمی سه‌رمایه‌داری وابه‌سته.
خۆسره‌و شاكری: ده‌قیقه‌ن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ده‌بێ ئه‌مانه بناسین؛ بزانین كام له‌و زانست و دانشانه ته‌زویر، واته «شێوه زانست» بووه. خودی كۆمه‌ڵگای ئێران بناسین. ڕووداوه‌كانی حه‌فتا ساڵی ڕابردوو بناسین. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له كوێوه هاتووه، چ په‌یوه‌ندی و مناسباتێكی هه‌بووه‌و ئێستا له چ په‌یوه‌ندیه‌كدایه؟ كاتێك ده‌ڵێین سه‌رمایه‌داری وابه‌سته، مه‌به‌ستمان له‌م مناسباته به‌رهه‌م هێنه دیاریكراوه چییه؟ چ شوێنه‌وه‌ارێكی فه‌رهه‌نگی له‌سه‌ر زه‌ینی ئێمه داناوه‌و ئاكامی ئه‌م كاردانه‌وه فه‌رهه‌نگیه له سیاسه‌ت و ده‌سته‌به‌ندیه‌كاندا كه زۆربه‌یان داواكارییه‌كی چینایه‌تی یه‌كسانیان هه‌یه‌و له به‌رانبه‌ری یه‌كتریشدا ڕاوه‌ستاون چییه؟ ده‌بێ ئه‌مانه له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی لێكدانه‌وه‌ی دیاریكراوی سه‌رهه‌ڵدانی مێژوویان له بواری ئابوری و فه‌رهه‌نگیدا شی بكه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر ناسینی كۆی كۆمه‌ڵگای ئێران و گشت ورده‌كاریه‌كانی مه‌سه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشان. كام ده‌سته‌ی سیاسی ده‌توانێ بڵێ كه وه‌ڵامی گشت لایه‌نه‌كانی ناسینی زه‌حمه‌تكێشان له ئێرانی داوه‌ته‌وه؟ به بڕوای من هیچكامیان. له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێزوئیحترامێكی كه بۆ هێزه شۆڕشگێڕه‌كانم هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه هیچ كامیان ڕه‌نگه به‌هۆی سه‌ركوت و خه‌باتێكی به‌رده‌وامی سیاسی نه‌یانتوانیوه شناختێكی ته‌وایان له چینێك هه‌بێ كه ده‌یانه‌وێ نوێنه‌رایه‌تیان بكه‌ن. ئێمه لێكدانه‌وه‌ی ته‌واومان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران نییه، نه به‌شێوه‌ی ورد‌و نه به‌شێوه‌ی گشتی. ئه‌م گۆڤاره ده‌بێ ببێته ئه‌و سه‌رچاوه فه‌رهه‌نگیه. لێژنه‌كانی توێژینه‌وه له دێهات و له كارخانه‌كان پێویسته ئه‌و توێژینه‌وه بنه‌ڕه‌تیانه ئه‌نجام بده‌ن و بیخه‌نه به‌رده‌م هه‌مووان. توێژینه‌وه‌ی زانستی نابێت ببێته كاڵایه‌ك كه ته‌نیا فڵانه ده‌سته و گوروپێ تایبه‌ت ئیرایه‌ی ئه‌دات. به بڕوای من ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ركی ئێمه‌یه. سه‌باره‌ت به دانش و شێوه‌دانشیش ده‌بێ بڵێم و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه بۆ نموونه ئێمه ناتوانین له ماركسیسم، وه‌ك زانستێك، زانستی سه‌رده‌م چاوپۆشی بكه‌ین. چو‌ن ئه‌وه‌كی كه تا ئێستا له ئێران بوونی هه‌بووه به بڕوای من شێوه ماركسیسیم بوه نه‌ك ماركسیسم.
عه‌باس سه‌ماكار: ده‌مه‌وێ ئه‌وه زیادكه‌م كه لێكدانه‌وه‌یه‌كمان له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی هێزه‌كان،و هه‌لومه‌رجی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات هه‌بێ كه دواتر دێمه سه‌ری. سه‌باره‌ت به بوونی سكتاریسم قسه‌و باسێك كرا. من پێموایه سكتاریسم، وه‌ك گرایشێكی دیاریكراوی چینایه‌تی وه‌رگیراوه،و له حاڵێكدا كه گرایش به‌ره‌و چین و توێژێك و هه‌بوونی ئورگانێكی سیاسی بۆ ڕێكخراو یان حیزبێكی چینایه‌تی به هیچ شێوه‌یه‌ك سكتاریسم نییه؛ به‌ڵكوو ده‌قیقه‌ن لایه‌نگری به‌ره‌ولای چینێكه، به‌ڵام پێویست ناكات ئێمه ئه‌م كاره له‌م گۆڤاره‌دا بكه‌ین. له‌مڕۆدا ڕیزبه‌ندیه‌كان دیاریكراون و به داخه‌وه له‌م ڕیزبه‌ندیانه‌شدا پاشاگه‌ردانیه‌كی زۆر ده‌بیندرێ. به‌هۆی بوونی دیكتاتۆری له‌مه‌ودای ساڵانێكی دوور و درێژداو نه‌بوونی ئاگایی سیاسی و ئیدئۆلۆژیك، خه‌ڵك نه‌یانتوانیوه هیچ چه‌شنه لایه‌نگریه‌كی دیاریكراو بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. جیا له‌م هێزانه‌ی به چه‌ند هۆیه‌ك له په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌تی سیاسی ته‌شكیلاتی دیاریكراودا خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و یان به‌شێك له‌و ڕووناكبیرانه‌ی كه سه‌ره‌ڕای زاڵ بوونی كه‌ش و هه‌وایه‌كی سه‌نگین و پشووبڕ هه‌ندێك هه‌وڵیان داوه. به‌ڵام به گشتی، كۆمه‌ڵگا له‌م فازه‌دا نه‌بووه. وه ئه‌گه‌ر هێزی چه‌پ لایه‌نگری به‌ره‌و چینی كرێكار به ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی خۆی ده‌زانێ نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بچێته‌وه كه جیهه‌تگیریه‌كیش به‌ره‌و خه‌باتی دیموكراتیك به شێوه‌ی گشتی ده‌بێ له نه‌زه‌ردابێ. ده‌بینین هێزگه‌لێك له‌م وڵاته‌دا بوونیان هه‌بووه كه هیچ جیه‌تگیریه‌كیان نه‌كردووه و له‌مڕۆدا به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات سوڕاون. كه‌وایه ده‌بێ ئه‌م هێزانه ته‌علیم بدرێن. ناكرێ ئه‌م هێزانه‌ش له ڕێگای جیه‌تگیری ئیدئۆلۆژیكیه‌وه به‌ره‌و ئاڕمانی چینی كرێكار ڕابكێشیت. ده‌كرێ به شێوه‌ی گشتی مه‌سائیلی دیموكراتیكی كۆمه‌ڵگا له‌به‌رچاو بگری و به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه سیستمی سه‌رمایه‌داری وابه‌سته چ به‌ڵایه‌كی به‌سه‌رماندا هێناوه مه‌سه‌له فه‌رهه‌نگیه‌كان له ڕوانگه گشتیه‌كه‌یه‌وه ته‌رح بكه‌یت تا ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی هیچ ڕێبازێكی ڕاسته‌قینه‌و دیاریكراو نین به‌ره‌و هێزه ڕاسته‌قینه شۆڕشگێڕه‌كان بێن. نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه هه‌موو گۆڤارێك یان بڵاوكراوه‌یه‌ك كه‌م تا زۆر هه‌ڵگری گوتارێكی تایبه‌ته ڕووبه چین و توێژێك.
فه‌ره‌یدون ئاده‌میه‌ت: وه‌ها بڵاوكراوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و شته بێت كه له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا پێی ده‌وترێ وشیار كردنه‌وه‌ی ئه‌فكار، گه‌لێك به قازانجه. وشیار كردنه‌وه‌ی ئه‌فكار سه‌باره‌ت به پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی گۆمه‌ڵ و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له داهاتوودا له‌گه‌ڵیان ده‌سته‌ویه‌خه‌ین. بۆ نموونه مه‌جلیسی خوبره‌گان و شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ناتوانێ له دیاری كردنیاندا هیچ ڕۆڵێكی هه‌بێت. كه من خۆم ئه‌ساسه‌ن باوه‌ڕم به‌و شتانه نییه.
محه‌ممه‌د قاعید: من پێم وایه له‌و دوو بابه‌ته‌ی كه باس كران یه‌كه‌میان به‌لای گشتیه‌وه په‌سه‌ند بێت. هه‌ندێك بڵاوكراوه‌ی دیموكراتیكی كه‌لای ئێمه زۆر كه‌من؛ شوێنێكی كه‌سه‌كان بتوانن بۆچوونه‌كانیان ده‌رببڕن و هاوڕێیانێكی تێدا بدۆزنه‌وه و بۆیان ده‌ربكه‌وێ كه نه‌یاره‌كانیان چ كه‌سانێكن. پێموایه گشت هاوڕێیان دانیان به‌وه‌دانا كه‌بۆ خۆبواردن له سكتاریسم، پێویسته كه‌شێكی دیموكراتیك زاڵ بێت. سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌عیه‌تیش، قسه‌یه‌كی زۆر ڕاسته. ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه وشه‌ی چاپی هه‌ڵگری ته‌قه‌دوس و پیرۆزیه، شوێنه‌واری قوڵ داده‌نێ و تا ڕاده‌یه‌ك حاڵه‌تی مه‌رجه‌عیه‌ت به‌خۆی ده‌گرێ. پێویسته ئێستا چی بكرێ تا ئه‌م بزاوته دیموكراتیكه به ته‌نیایی نه‌چێته قالبی چه‌شنێك ئاڕمانی فكریه‌وه- واته ته‌نیا ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت نه‌بن كه ده‌یانهه‌وێ و كه‌سانی تریش نا- وابێ نه‌كه‌وینه خولانه‌وه له بازنه‌یه‌كی بۆشدا وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر تێیدا بووین. به‌ڕێوه‌به‌رانی گۆڤاره‌كه پێویسته بۆچوونیان ئه‌وه بێت كه ئه‌مه تریبونێكی ئازاده، شوێنێكه بۆ قسه كردن، كه‌ره‌سه‌و مه‌جالێكه بۆ نووسین و بۆ وتن.
هوما ناتق: هه‌ده‌فی هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك كه له‌م بڕگه مێژووییه‌دا داده‌مه‌زرێ پێویسته ناسینی كۆمه‌ڵگاو ناساندنی بێت، له‌و لایه‌وه كه دیموكراتیسم خۆی خه‌سڵه‌تی هه‌ڵسوڕاوانی پێشكه‌وتن خوازه واته عه‌ناسورێكی كه له خاڵی ناسین و لێكدانه‌وه‌وه حه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ن، گۆڤارێكی كه به ده‌ستی ڕوناكبیران و هه‌ڵسوڕاوانی دیموكراتیك داده‌مه‌زرێ ده‌بێ له ڕاستای ئه‌م ناسین و لێكدانه‌وه‌یه‌دا بێت. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ڕوناكبیری به ده‌روه‌ست به جێگای جه‌ماوه‌ر بیر نه‌كاته‌وه و نوسخه‌ی چاكسازییان بۆ نه‌پێچێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وان و به ناسینیان و به سه‌رنجدان به داواكاریه‌كانیان گۆڤاره‌كه بڵاو بكاته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لی سپانلو: له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتین بڕۆین به‌ره‌و مه‌رجه‌عیه‌تێك، به‌ره‌و وشیار كردنه‌وه‌و وه‌ئاگا هێنان. وه ئه‌م ته‌وافوقه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌كه ئێمه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی توێژینه‌وه، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری گه‌یاندن بناسن.
باقری په‌رهام: ئاغای قاعید شتێكی تازه‌ی باس كرد‌و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كاره‌كه ته‌قریبه‌ن دیاریكراوه: دامه‌زراندنی پێگه‌یه‌كی دیموكراتیك بۆ باس له‌سه‌ر مه‌سائیلی جۆراوجۆر. به‌ڵام ئێمه له‌م بواره‌دا به كرده‌وه ده‌توانین چی بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گشت بۆچوونه‌كان و ته‌رحی بابه‌ته‌كان له لایه‌نی گشتیه‌وه‌و یان له‌و لایه‌نه بونیادیانه‌ی كه ده‌كرێ په‌یوه‌ست به گشت كۆمه‌ڵگاوه بن له بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا گیرنه‌خۆین و به كرده‌وه مورادێك حاسڵ بووبێت. من پێموایه سه‌باره‌ت به پاراستنی خسڵه‌تی دیموكراتیك ئێمه ئه‌ساسه‌ن ده‌بێ كراوه بین و كۆبوونه‌وه و میزگرده‌كانمان شوێنی ته‌رحی ئازادانه‌ی گه‌لێك له ڕوانگه فكرییه جۆراوجۆره‌كان بێت و به پێداگری له‌سه‌ر میعیاره‌كانی خۆمان له گۆڤاره‌كه‌شدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بێت. پێویسته ئێمه بۆمان ده‌ركه‌وێت كه ئاڕاسته‌ی بزوتنی هێزه ڕوو له گه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا چییه -به چاوپۆشی له ماهیه‌تی سیاسیان و به له‌به‌رچاو گرتنی سوكه دابه‌ش كردنێك- بزانین حه‌ره‌كه‌تی كۆمه‌ڵگا له كام لاوه به‌ره‌و ته‌ره‌قی و به كه‌ماڵ گه‌یشتنه. به‌ڵام ئێمه پێویسته له‌م بواره‌دا به‌ڕوونی قسه بكه‌ین. واته ئه‌گه‌ر شوعارێك به هه‌ڵه ته‌رح ده‌كرێ ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌بێ زانیاری و ناسینی ته‌واو سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگاكه‌مان باس ده‌كرێ، ئێمه به سه‌رنجدان به‌و شه‌ڕافه‌ته فكریه‌ی كه بۆخۆمان دیاری كردووه سه‌میمانه و به پێداگریه‌وه‌و به خستنه ڕووی شناختێكی دروستتری كه خۆمان شكی ده‌به‌ین بڵێین به‌م هۆیانه ئه‌م بۆچوونه ته‌واو نییه. بێلایه‌ن چاو پۆشی له شته‌كان نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر بابه‌تێكمان لاپه‌سه‌نده له هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه‌گرانه‌مان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ش خۆ گێل نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره سه‌میمانه ئه‌نجام بده‌ین و خه‌ڵك و ئه‌و هێزانه‌ی كه جێی مه‌به‌ستی ئێمه‌ن هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه له‌گه‌ڵیان ڕووڕاستین پێموایه ده‌توانین بیانكه‌ینه هاوكاری خۆمان.
عه‌باس سه‌ماكار: پێویسته خراپ حاڵی بوون و به‌رداشتێكی كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له دیموكراسی هه‌یه یان كرا‌و وه‌لا بنرێ. له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، واتای دیموكراسی به شێوه‌یه‌ك لێكدراوه‌ته‌وه كه به هاسانی ده‌كرێ زۆربه‌ی دیموكراته‌كان به پاوه‌نخواز له قه‌ڵه‌م بده‌ی. ئه‌وان هه‌ر چه‌شنه به‌رخوردێكی دیموكراتیك له هه‌ڵوێستی كرێكاریه‌وه به به‌رخوردێكی نا دیموكراتیك ده‌زانن. ئه‌گه‌ر بڵێی ده‌ته‌وێ له گۆشه نیگای ماركسیستیه‌وه بڕوانیته مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی ده‌سبه‌جێ ئه‌ڵێن تۆ ده‌ته‌وێ دیموكراسی به‌رته‌سك بكه‌یته‌وه. له ڕاستیدا ئه‌مانه گرایشی دیموكراتیكیان له‌گه‌ڵ بێلایه‌نی، نه‌بوونی جیهه‌تگیری و یان خولانه‌وه له‌نێو ئیدئۆلۆژیه‌كاندا هاوته‌ریب گرتووه. به‌داخه‌وه به‌رداشتێكی هه‌ڵه‌ش له‌نێو هێزه چه‌په‌كاندا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه له بره‌ودایه. هه‌ن كه‌سانێك كه كاری دیموكراتیك به كارێكی محافزه‌كارانه و فرسه‌ت ته‌ڵه‌بانه ده‌زانن و یان له‌گه‌ڵ گرایشی لیبڕالیسم و شتێكی له‌م چه‌شنه‌دا به‌راورد ده‌كه‌ن. ده‌بێ هه‌ردووی ئه‌م به‌رداشته نادروستانه وه‌لاوه بندرێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه وترا ئێمه توێژێكی تایبه‌ت له‌به‌رچاو نه‌گرین، دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه؛ له جێگایه‌كدا جیهه‌تگیری به‌ره‌و چینێك له ئارادایه، بۆ نموونه ڕوو به كرێكاران، و له شوێنێك ڕووی قسه‌مان له توێژێكی تایبه‌ت له نوخبه و كه‌سانی وشیار كه‌ڵكێكی ئه‌وتۆی نییه. له سه‌رده‌می محه‌مه‌د ڕه‌زا شادا ئه‌م كاره كراوه، چو‌ن ئه‌مانه خۆیان هه‌موو شتێك ده‌زانن. هه‌رچه‌ند ده‌زانم كه ده‌ركی نیاز و پێداویستیه‌كانی ئه‌و توێژه‌ش كه توێژێكی وشیاره خۆی كارێكی گه‌وره‌و گرینگه. دیاره ئه‌مانه‌ش هه‌موو شته‌كان به وردی نازانن كه پێویسته بۆیان شی بكرێته‌وه. واته حه‌ره‌كه‌ت له‌م ڕاستایانه‌دا نه‌ته‌نیا سكتاریسم نییه؛ به‌ڵكوو له ڕاستای ڕه‌دكردنه‌وه‌ی سكتاریسمدایه. له‌م هه‌وڵانه‌دا، هه‌رچه‌ند ڕاسته‌وخۆ ڕووی قسه‌مان له جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش نییه نابێ توشی ئه‌و گومانه بین كه خه‌ریكین كارێكی جه‌ماوه‌ری ده‌كه‌ین. ئێمه ئه‌گه‌ر بڵێین به‌رده‌وام كاری ئێمه ته‌نیا له پێناو و ڕوو به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بێت، گه‌لێك له ئه‌ركه‌كانمان له‌بیر كردووه. گرینگ ئه‌وه‌یه كه هه‌ده‌فێكی دیاریكراومان هه‌بێ و له ڕێگای ئه‌وه‌وه، پێداویستیه‌كانمان به لێكدانه‌وه‌یه‌كی دروستی چینایه‌تی دیاری بكه‌ین. ئه‌و كاته‌یه كه ڕاست له ڕاستای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا حه‌ره‌كه‌تمان كردووه؛ هه‌رچه‌ند زمانی بڵاوكراوه‌كه‌مان كه‌مێك قورس بێت و یان ئه‌وه‌ی كه ناوه‌ڕۆكی ڕووبه ڕوناكبیران، یان پێشڕه‌وانی چینی كرێكار بێت.
محه‌مه‌د سپانلو: ئه‌مه‌ش نوكته‌یه‌كه دیسان هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌م تاكتیكه‌وه هه‌یه. تۆ باشتر ده‌زانی كه ئه‌ده‌بیاتی نوێی ئێرانیش –ئه‌ده‌بیاتێكی كه له‌سه‌ر ده‌ستی نیما و هیدایه‌ت ده‌ستی پێكرد- هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌چووه پێش؛ ناڕاسته‌وخۆو به واسیته له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ده‌دوا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زمانی فه‌ننی ئه‌ده‌بی زمانێكه له‌گه‌ڵ زمانی ڕۆژانه‌و ئاسایی جه‌ماوه‌ردا جیاوازیه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، به‌هۆی نه‌فسی ئاڵۆزی مه‌سه‌له‌كانه‌وه. تۆ به هیچ قیمه‌تێك ناتوانی زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان به شێوه‌یه‌ك ده‌رببڕی كه جه‌ماوه‌ر، ئه‌ویش له وه‌ها وڵاتێكدا به‌و ژوماره زۆره نه‌خوێنده‌واره‌ی كه هه‌یه‌تی، لێی تێبگه‌ن. كه‌وایه هه‌ر ئه‌و ئه‌ده‌بیاته، هه‌ر ئه‌و زمانه، گه‌لێكجار له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وانی چین و توێژه‌كاندا دێته قسه، و ئه‌و كاته‌یه كه ئه‌وانیش ده‌چن به‌پێی شوێن و هه‌لومه‌رج پیاده‌یان ده‌كه‌ن و ڕێگاچاره به كرده‌وه ده‌به‌خشنه ئه‌م تیئۆریانه. كه‌وایه دواندنی ناڕاسته‌وخۆ له‌م وڵاته‌دا ڕه‌واڵێكی ئاساییه.
خوسره‌و شاكری: پێویسته داوا له خوێنه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خوێنه‌راندا په‌یوه‌ندیان هه‌یه بكه‌ین تا پێداویستیه‌كانیان باس بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د شاملو: وه ده‌بێ داوای هاوكاری و یارمه‌تی له گشت ڕێكخراوه سیاسی، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكه‌ین، چو‌ن له‌مڕۆدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران – مه‌سایلێكی جۆراوجۆری وه‌ك مه‌سایلی دێهاته‌كان، كرێكاران، مه‌سایلی عه‌شیره‌تی و هیتر – جیا له په‌یوه‌ندیه‌كی هاودڵ و هاوكارانه له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه به‌رینه‌دا بۆ گۆڤاره‌كه‌مان نامومكینه.
عه‌باس سه‌ماكار: به‌ر له‌وه‌ی كه ژوماره‌ی یه‌كه‌می گۆڤاره‌كه بڵاو بكرێته‌وه و من له‌م قسه‌و باسانه به‌شداری بكه‌م لای خۆمه‌وه باسی پێداویستیه‌كانیم ده‌كرد. پێموابوو كه ئه‌م گۆڤاره ده‌بێ زیاتر له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕووناكبیراندا بێت و هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه كه‌مێك له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كاندا قسه‌م كرد. و چه‌ند پرسیارێكم وه‌ك نموونه یادداشت كرد كه له ئێستادا پێداویستیه‌كان كامانه‌ن، دواتر سه‌باره‌ت به ئاكامه‌كه‌ی ده‌دوێم.
باقر په‌رهام: له كۆی ئه‌وه‌ی لێره‌دا وترا ده‌كرێ ئه‌وه هه‌ڵێنجین كه جیا له به‌رخوردگه‌لێكی دیار‌و تایبه‌تی سیاسی– ئیدئۆلۆژیكی كه هه‌ر ده‌سته‌و گروپێك له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كان هه‌یبێت – چه‌شنێك به‌رخوردی عه‌قڵانیتر یان به‌رخورد له زاویه‌ی ورد و ده‌قیق ناسینی بابه‌تیشه‌وه ئیمكانی هه‌یه. دۆستان قسه‌یان كرد‌و گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه گۆڤاره‌كه‌مان ده‌توانێ پێگه‌یه‌كی دیموكراتیك بێت بۆ به‌رخوردێك له چه‌شنی دووهه‌م. ئاغای سه‌ماكار ئاماژه‌یان به ته‌رحی مه‌سایلێك به لایه‌نی گشتی و بنه‌ڕه‌تیه‌وه كرد‌و چین و توێژێكی دیاریكراو، و هه‌روه‌ها ڕۆشنگه‌ری سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كان ته‌نانه‌ت بۆ پێشڕه‌وان و توێژی وشیارو حاڵی له شته‌كان. ئاغای دوكتور ئاده‌میه‌ت هه‌وڵیدا بابه‌ته‌كه له زاویه‌ی وشیاری ئه‌فكاره‌وه باس بكات كه‌له ڕاستیدا ڕوونكردنه‌وه‌ی واتا‌و چه‌مكه بنه‌ڕه‌تی مه‌سه‌له‌كانه بۆ هه‌موو لایه‌ك. من هه‌ر به دوای قسه‌ی ئاغای شاملودا ئاماژه‌م به‌وه كرد كه وێڕای ئه‌م بابه‌ته ئێمه ده‌توانین بۆ ناسینی مه‌سه‌له‌كانی كۆمه‌ڵگا، هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م زانیاری و شناختانه بده‌ینه خه‌ڵك و ئاماژه‌شم به‌وه كرد كه به گرتنه‌به‌ری شێوه‌كاری كراوه‌و دیموكراتیك له به‌ڕێوه‌بردنی گۆڤاره‌كه‌دا تا په‌یوه‌ندیمان به هه‌موانه‌وه پته‌وترو به‌رینتر بكات.
ئاغای سپانلو سه‌باره‌ت به «بوونه سه‌رچاوه»ی وه‌ها گۆڤارێكه‌وه قسه‌ی كرد. ئاغای شاكریش مه‌سه‌له‌ی ئاڵ‌و گۆڕی ڕابردووی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی هێنایه گۆڕێ و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه كۆمه‌ڵگای ئێمه چ قۆناغگه‌لێكی بڕیوه تا گه‌یشتۆته ئێره. له ده‌وره‌كانی ڕابردوودا چه‌شنێك ته‌مه‌دونی ناته‌واو جێگای ته‌مه‌دونی لۆكاڵی ئێمه‌ی گرتبۆوه‌و ئێمه به جێگای زانست خاوه‌نی شێوه زانست بوین و له‌باتی فه‌رهه‌نگ، زڕه فه‌رهه‌نگێك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌پاوه. له ڕاستیدا قسه‌كه‌یان ئه‌وه بوو كه یه‌كێك له ڕساڵه‌ته‌كانی ئه‌م گۆڤاره به‌رخورد به‌م بابه‌ته‌یه. هه‌ر له‌م بواره‌دا ئاغای قائید ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئێمه به چ شێوه‌یه‌ك كار بكه‌ین تا له‌به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌م ئه‌ركه گرینگه‌دا ئاستی هه‌ڵسوڕانمان به‌رته‌سك نه‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ته‌عه‌هودمان داوه ده‌نگمان بگه‌یه‌نینه هێزێكی به‌رینی كۆمه‌ڵگاكه‌مان. پێشنیاری ئاغای شاكریش ئه‌وه‌بوو كه یارمه‌تی له‌خوێنه‌رانیش – كه ئه‌ساسه‌ن زۆرترین په‌یوه‌ندیمان به‌وانه‌وه‌یه - وه‌ربگرین. وه له‌كۆتایدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئاغای شاملو ئاماژه‌ی پێكرد داوامان له‌گشت هێز و ڕێكخراو و هۆگرانی مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه بۆ وڵامدانه‌وه به نیاز‌و مه‌سه‌له ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌م وڵاته یارمه‌تیمان بده‌ن.(ئه‌م بابه‌ته له پێشه‌نگ ی ١٩ دا بڵاوكراوه‌ته‌وه)
ن: عه‌باسی سه‌ماكار و: سه‌عید ئه‌مانی 2009-07-11
زیندان و شێعر…
Posted in Uncategorized on 31 ژوئیه 2012| Leave a Comment »
هه‌رچه‌ند شێعر و باقی ژانره‌كانی دیكه‌ی ئه‌ده‌بیات به‌رده‌وام یار و یاوه‌ری كات و ساته‌كانی ته‌نیایی و گۆشه‌گیری مرۆڤ بوون، به‌ڵام شێعر له زینداندا، ئه‌ویش له‌كاتی پشوبڕی ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆحی، شه‌لاق و لێداندا، شتێكی تایبه‌تتر بووه. كه‌متر زیندانیه‌ك ده‌توانی ببینی كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ قایم و خۆڕاگر بێت و پایه‌دار له زینداندا، له سلوله تاكه‌كه‌سیه‌كاندا، له ڕۆژگاری ته‌بعید و دوورخرانه‌وه‌یدا، نه‌خزابێته ژێر سایه‌بانی ئه‌من و پڕ له ئاسایشی شێعره‌وه. كه‌متر زیندانیه‌ك ده‌بینی، له‌كاتی به‌ڕێ كردنی ساته پڕ له ئازاره‌كانی ته‌نیایی و بێ پشت وپه‌ناییدا له زیندان، به خوێندنه‌وه‌ی سرود یان زه‌مزه‌مه‌ی شێعرێك له شێعره‌كانی خۆڕاگری، وره‌ی نه‌گرتبێته‌وه.
ڕه‌نگه پێویست بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌مز و ڕازی كاردانه‌وه‌ی جادویی شێعر له‌سه‌ر گیان و ئه‌ندێشه‌ی زیندانی، ئیجازی شێعر به وردی بپشكنین؛ ده‌ربڕینی چڕوپڕی چه‌مكه ئینسانیه‌كان له هه‌یكه‌لی ئوستوره‌یی شیعردا؛ چه‌مكگه‌لی وه‌ك خۆڕاگری، پاراستنی نهێنی، چۆكدانه‌دان و پارێزگاری له سنووری بیر و باوه‌ڕه ئینسانی و سیاسیه‌كانی خۆی، ئه‌وده‌مه‌ی كه زیندانی ئازاركێشانه نیازمه‌ندی كه‌سێكه تا ته‌نیاییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ش بكات، برینی جێی دابه‌زینی قامچی و شه‌لاقه‌كانی سه‌ر جه‌سته و ئه‌ندێشه‌ی له‌گه‌ڵدا ساڕ‌ێژ بكات و بتوانێ به‌سه‌ر دوودڵیه‌كانی له سه‌رده‌می كێشمه‌كێشی خۆڕاگری و ته‌سلیمبووندا زاڵ‌بێت. له‌م رووه‌وه‌یه كه له‌گشت گۆشه و قوژبنه‌كانی زینداندا، هه‌ر سوچێكی كه زیندانیه‌كی سیاسی تێیدا قه‌راری گرتبێت، ئاسه‌وارێك له شێعری خۆڕاگری به ڕوخساری دیواره‌كانه‌وه به‌دی ده‌كه‌یت. هیچ دیارده‌یه‌ك ناتوانێ ڕونتر و ڕه‌وانتر له شێعر هه‌لومه‌رجی ئه‌وكاته‌ی كه زیندانیه‌ك شێعرێك بۆ یادگاری له‌سه‌ر دیواری سلوله‌كه‌ی هه‌ڵده‌كه‌نێ، ده‌رببڕێ. جا ئه‌م شێعره به‌رهه‌می خۆی بێت یان بۆ ده‌ربڕینی مه‌به‌ستێك له كه‌سانی دیكه‌ی وه‌رگرتبێت.
كه‌متر سلولێك ده‌سده‌كه‌وێ زیندانیانی سیاسی، ده‌ورانی لێپرسین و بازجویی خۆیان تێدا به‌سه‌ر بردبێت، به‌ڵام شێعرگه‌لێكی وه‌ك «وارتان قسه‌ی نه‌كرد» و «لای هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی به‌رزه‌مژی چۆن بژی شه‌رته نه‌وه‌ك چه‌نده بژی» به دیواره‌كه‌یه‌وه نه‌نوسرابێت. زۆربه‌ی ئه‌و زیندانیانه به خوێندنه‌وه و زه‌مزه‌مه كردنی شێعری سه‌ر دیواره‌كان په‌یامی پایه‌داری و خۆڕاگری خۆیان و هیوا به داهاتوویه‌كی گه‌ش و شكست و سه‌رشۆڕی دوژمنانیان چرپاندۆته گوێی باقی زیندانیه‌كانی دیكه‌وه.
به‌ڵام، بانتر له كاردانه‌وه‌ی شێعری خۆڕاگر، له‌سه‌ر گیان و ئه‌ندێشه‌ی زیندانی سیاسی، نووسینی ئه‌م شێوه شێعره له‌لایه‌ن خودی زیندانیانه‌وه، یه‌كێك له ڕێگا كاریگه‌ره‌كانی مانه‌وه و خۆڕاگری زیندانیان بووه له هه‌لومه‌رجی سه‌خت و دژواری به‌ندیخانه‌دا. زۆربه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی له‌ناو زینداندا پێیان ناوه‌ته به‌ستێن و بواری شێعر نووسینه‌وه، به‌ر له چوونه زیندان خاوه‌نی هیچ ئه‌زموونێكی ئه‌ده‌بی نه‌بوون. ئه‌م زیندانیانه، چه‌ند ساتێكی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی به گۆشت و پێسته‌وه له به‌ندیخانه‌دا ئه‌زمونیان كردووه، له‌ڕێگای زمانی شێعره‌وه گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌وان، سه‌ره‌تا بۆ ساڕێژی ئازاره‌كانی ڕۆح و گیانی خۆیان و خاڵیكردنی زوخاوی په‌نگخواردو له ده‌رونیاندا و دواتر بۆ سه‌بتی ساته ئازاراویه‌كانی زیندان له زه‌ین و بیره‌وه‌ری مێژوودا و گواستنه‌وه‌ی له‌م ڕێگایه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، یان بۆ كه‌سانێك كه له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌ست به‌م ئازارانه نا‌كه‌ن، له‌ژێر ساباتی شێعردا ده‌فته‌ری پڕ له ئه‌زموون و ئازاریان واڵا كردوه.
زیندانی/ گه‌ر بیه‌وێ/ له ده‌ربیجه‌ی/ ته‌سكی سلوولی ژانه‌وه /به‌ره‌و كووچه‌ی /هه‌ستی ئینسانی بڕوانێ
شووشی قامچی ده‌بنه په‌رده. /گه‌ر بیه‌وێ / مه‌لی فڕین ده‌سته‌مۆ كات /به سێداره‌وه ده‌نیشێ. /له‌جیات په‌نجه‌ی حه‌وانه‌وه‌ش /جه‌سته‌ی/ له‌رز ڕایده‌ژێنێ /به درێژایی/ ته‌مه‌نی گشت شه‌و و ڕۆژێ /وه‌رزێرێكه /له مه‌زرای بیر و خه‌یاڵا/ بۆ داهاتووی /تۆوی هومێد داده‌چێنێ.*
له‌م ڕوه‌وه ئاماژه كردن به لایه‌نی فه‌ننی و ته‌كنیكیه‌كانی شێعر، بێبه‌شمان ده‌كات له هه‌ستكردن به پێویستی ئه‌و ساتانه‌ی كه نووسه‌ری شێعره‌كه ئه‌زموونی كردووه. پێویست به ئاماژه‌یه ئه‌و شاعیره مه‌زنانه‌ی كه خۆیان به‌ندیخانه‌یان ته‌جروبه كردوه، به‌شێك له جوانترین و نه‌مرترين به‌رهه‌مه‌كانیان، كه ده‌كرێ پێیان بڵێین شێعری خۆڕاگری، له ده‌ورانی زیندانی بووندا هۆنیوه‌ته‌وه. له‌نێو ئه‌م به‌ندیانه‌شدا كه‌سانێك هه‌بوون هه‌رچه‌ند بۆ یه‌كه‌مجار بووه ده‌ستیان داوه‌ته نوسینی شێعر، به‌ڵام به‌رهه‌مگه‌لێكی نه‌مر و پڕبایه‌خیان خوڵقاندووه.
له‌كۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند به‌رهه‌مێكی شێعری ده‌خوێننه‌وه كه یان له زینداندا نووسراون، یان بۆ زیندانی نووسراوه له‌لایه‌ن شاعیرێكه‌وه كه‌خۆی زیندان و ئازاره‌كانی ئه‌زموون كردووه.
ئه‌حمه‌د موسه‌وی له شێعرێكی نیمچه درێژدا، كه من كورته‌یه‌كم لێ كردووه به كوردی، به‌م شێوه‌یه باسی زیندان و زیندانی ده‌كات:
«لێره»
خۆر به دلۆڤانیه‌وه
له‌ولاوه‌تر
له‌پشت ئه‌م زاخه شێداره‌وه
له پانتایی ده‌شتی لاله‌زار – ئه‌م ده‌شته سوورباوه -
له‌گه‌ڵ نه‌سیمدا
سه‌رگه‌رمی سه‌مایه‌كی به‌هارانه‌ن و
بولبولانی سه‌رخۆش له پشكوتنی گوڵ
به خونچه‌ی سوور به لێوه‌وه
باڵ ده‌بزوینن و ده‌فڕن له په‌لكێكه‌وه بۆ په‌لكێكی تر
تا چێژی تێكشكانی زستان ڕازاوه‌تر بكه‌ن.
٭ ٭ ٭
لێره
له‌م زاخه تاریك و شێداره‌دا
كۆمه‌ڵێك ژن و پیاو خزاونه‌ته كونجی بێده‌نگیه‌وه
دوای تێپه‌ڕبوونی درێژترین ڕۆژ و مانگه‌كان
چو‌ن، هه‌ر وشه‌یه‌ك تاوانێكه به به‌رینایی شه‌و.
لێره
دانیشتوان كۆمه‌ڵێك ژن و پیاو به‌بێ هیچ بزوتنێك
به‌پشت سه‌ری تێپه‌ڕبوونی ڕۆژه درێژه‌كانه‌وه
وه‌ك بڵێی كۆمه‌ڵێك كه‌ژ و لوتكه‌ی سه‌ربه‌رزن
له شكڵ و شێوه‌ی ئینسانی‌دا
چو‌ن، هه‌ر جوڵه‌یه‌ك تاوانێكه
به درێژایی چه‌ند شه‌و و ڕۆژێك
مانه‌وه له قه‌ره‌نتینه
به توێشوی قورسی ئازاره به‌رده‌وامه‌كانیه‌وه.
٭ ٭ ٭
واوه‌تر به‌هاره و پشكوتنی گوڵ
سه‌ڵاو ئاوازی مه‌لانی ڕه‌نگاو ره‌نگ
له‌گه‌ڵ سه‌مای سه‌رمه‌ستانه‌ی داری بی و
زایه‌ڵه‌ی پڕ له چێژی ئاوی خڕ و لاشیوان
كه‌وا له دڵی شاخه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵێن و ئه‌خرۆشێن
تا ئه‌چنه كۆشی ده‌شتێكی سه‌وز و بژوێن.
٭ ٭ ٭
لێره،
به‌جێگای كه‌روێشكه‌ی سه‌وزه‌ڵانی ده‌شت
ته‌نیا ڕوانینه واتای گرتووه
. . .
پایه‌داری و مانه‌وه‌ی ئینسان به دووباره ژیاندنه‌وه و به‌دیهێنان و خوڵقاندنه‌وه به‌نده. ئه‌مه پێویستیه‌كه له زینداندا زیاتر زه‌روره‌تی خۆی ده‌سه‌لمێنێ. زیندانی له‌ڕێگای خوڵقاندنی به‌رهه‌می هونه‌ریه‌وه نه‌مری بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌یه كه له چوارچێوه‌ی زینداندا جاری واهه‌یه جوانترین و نه‌مرترین به‌رهه‌می هونه‌ری ده‌خوڵقێ. له زینداندا هونه‌ر ئامرازێكه زیندانی له ڕێگای ئه‌وه‌وه، جیا له‌وه‌ی كۆڵنه‌دان و ڕاوه‌ستاوی خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانیدا ڕاده‌گه‌یه‌نێ ته‌نانه‌ت مژده‌ی شكست و به‌چۆكدا هاتنی به‌رانبه‌ره‌كه‌شیمان به گوێدا ده‌دات.
بۆ نمونه گۆرانی شاعیر له‌م سروده‌دا:
به‌سته‌ی نه‌به‌ز
من ئه‌و دیله‌م له زیندانی تاریكا
هه‌تاوی بیر ڕوناك ئه‌كا به‌ر چاوم؛
به‌ناو هه‌زار حه‌ڵقه‌ی داوی باریكا
قه‌فی زنجیر ئه‌پچڕێنێ هه‌نگاوم!
من ئه‌و دیله‌م له پشت شوورا‌ی پۆڵاوه
ئاسۆی هیوای گه‌شم هه‌رگیز ون ناكه‌م؛
له‌ڕووی ئاسمان به گڕی سوور نوسراوه
به‌ند به به‌ندی ئایین نامه‌ی بڕواكه‌م!
من ئه‌و دیله‌م ئامانجم قیبله‌ی گشته؛
با سامدار بێ و پڕ دڕك بێ ڕێی ڕاستم،
مادام هێزی زۆربه‌ی گه‌لم له‌پشته:
دڕك گوڵه و ترس ئارامه بۆ خواستم!
من ئه‌و دیله‌م كه سرنجی بێباكم،
سڵ له چاوی پڕ له قینی زه‌ق ناكا؛
دانه‌چیڕه‌ی گورگی هاری سه‌ر لاشم
زاتی گیانی نه‌له‌رزیوم له‌ق ناكا!
من ئه‌و دیله‌م كه دیل كه‌ری زۆردارم،
دڵی له‌به‌ر گوڕی ناڵه‌م ئه‌له‌رزێ؛
تا شڕتر كا كه‌ڵبه‌ی له‌شی زامارم،
خۆی خراپتر له‌ناو خوێنا ئه‌گه‌وزێ!
من سه‌ربازی ئامانجێكم: پیرۆزه،
فیداكاری ڕێگایه‌كم: بێگه‌رده،
ڕه‌نجێك ئه‌ده‌م ڕه‌نجی كه‌سی دڵسۆزه،
له ڕێیه‌كا بێ‌باك ئه‌مرم: ڕێی مه‌رده!…
كه‌م و زۆر، ئازار و ئه‌شكه‌نجه، هه‌ست به ته‌نیایی و بێ ده‌ره‌تانی كردن، هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌ره‌سه و ئامرازێك تا به هۆیه‌وه بتوانێ وره بگرێ، پارێزگاری له نهێنیه‌كانی بكات و سه‌رئه‌نجام هه‌ست به براوه بوونی خۆی و دۆڕانی به‌رانبه‌ر بكات، له دنیای ده‌روونی زیندانیانی گشت دنیادا هه‌ستێكی له‌یه‌ك نزیك پێكدێنێت. هه‌ربۆیه ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه باس له هه‌لومه‌رجی زیندان، لایه‌نه جۆراوجۆره ڕۆحی و ڕه‌وانیه‌كانی زیندانی و خه‌ون و ئاواته‌كانی ده‌كات سه‌رئه‌نجام ده‌بێته به‌رهه‌مێكی جیهانی و بۆ زۆربه‌ی زمانه‌كان ته‌رجومه ده‌كرێ. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستیه سه‌رنج بده‌نه ئه‌م دوو ده‌قه‌ی خواره‌وه كه یه‌كه‌میان له عه‌ره‌بیه‌وه و له‌لایه‌ن مامۆستا گۆرانه‌وه كراوه به كوردی و دووهه‌میشیان له فارسیه‌وه هادی محه‌مه‌دی وه‌ریگێڕاوه:
گه‌ڕانه‌وه له زیندان
ده‌رچووم… ده‌رچووم.. به‌ندم پسان
له‌گه‌ڵ هاوڕێ و براده‌ران
هاتینه‌وه ده‌ر له زیندان
دڵ پڕ له كینه‌ی زۆرداران
وه‌ك ده‌می بوڕكان خرۆشاین
له تاریكی‌دا دره‌وشاین
گرتمانه ده‌س (مه‌شخه‌ڵ) بۆ ڕێ
له‌و نركه‌ی تۆپانه‌ی كه دێ
له به‌ند، له زنجیر… نه‌ترساین،
(له‌گیان بووردوو)ی ڕێگای ئاشتین!
به دوشمنی ئاشتی گه‌لان
چه‌شین وه‌كوو پڵنگی لان!
ئه‌یخنكێنین، خوێنی ئه‌مژین
دایئه‌ڕێژین بناغه‌ی ژین!
ئه‌قیڕێنین: بژی خه‌بات،
ڕۆیشت دیلی، ئازادی هات
ئه‌ی گه‌لانی ئازا و به‌زات،
هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و ئاوات!
«سزا»
ن: ئه‌حمه‌د شاملو
و: هادی محه‌مه‌دی
ئالێره‌دا چوار زیندانه
له‌هه‌ر زیندان چه‌ن ڕیز داڵان، له‌هه‌ر داڵان سیاچاڵان،
له‌هه‌ر چاڵێك چه‌ندین به‌ندی له‌زنجیردان…
یه‌كێ له‌م به‌ندییانه، له‌نێو یاوی ڕه‌ش و تاری بێوه‌ختانێكا
ژنه‌كه‌ی خۆی به زه‌بری نه‌شته‌ر كوشتووه.
یه‌كێ تریان
له نیوه‌ڕۆی هاوینێكی سوتێنه‌ردا له كۆڵانی هه‌ڵقرچاوا
نانی مناڵه‌كانی خۆی، له‌نێو خوێنی نان فرۆشێكی لاسارا
خووساندوه.
چه‌ن كه‌سێكیان
له خه‌ڵوه‌تی ڕۆژێكی بارانیدا ڕێیان له سه‌د خۆر گرتووه.
چه‌ن كه‌سێكیان
به‌سه‌ر دیواری نزمه‌وه خۆیان بۆ بان سه‌رخستووه.
چه‌ن كه‌سێكیان
نیوه‌شه‌وێك له‌نێو گۆڕه تازه‌كانا دان ئاڵتوونی مردووه‌كانیان شكاندوه.
به‌ڵام ئه‌من
له شه‌وێكی تاریك و ته‌متوومانا هیچ كه‌سێكم نه‌كوشتووه
به‌ڵام ئه‌من له ژینمدا ڕێم له سه‌د خۆر نه‌گرتووه
به‌ڵام ئه‌من نیوه‌شه‌وێك خۆم بۆ سه‌ربان سه‌رنه‌خستووه.
٭ ٭ ٭
ئالێره‌دا چوار زیندانه
له‌هه‌ر زیندان چه‌ن ڕیز داڵان، له هه‌ر داڵان سیاچاڵان،
له‌هه‌ر چاڵێك چه‌ندین به‌ندی له‌زنجیردان…
له‌نێو ئه‌م به‌ندیانه پیاوانێك هه‌ن لاشه‌ی مردووی هه‌ر ژنێكیان
خۆشده‌وێ.
پیاوانێك هه‌ن هه‌موو شه‌وێ له خه‌ونیانا ژنێك به ترسی مه‌رگه‌وه
ئه‌قیژێنێ له‌جه‌رگه‌وه.
به‌ڵام ئه‌من له ژناندا هیچ نابینم – ئه‌گه‌ر ڕۆژێكی له ناكاو
ئاوه‌ڵدوانه‌م كپ و خامۆش نه‌بینمه‌وه –
به‌ڵام ئه‌من له‌نێو ناخی چیای به‌رزی خه‌ونه‌كانما بێجگه له زایه‌ڵه‌ی نزمی
ئه‌م بژارانه‌ی بیابان كه ده‌ڕوێن و داده‌ڕزێن و وشك هه‌ڵدێن و ده‌وه‌رێن،
ده‌نگێكی تر نابیسمه‌وه.
گه‌ر زنجیری ئه‌م ئه‌ركه گه‌وره و گرانه نه‌بووبایه
ڕه‌نگه ئه‌من كازیوه‌یه‌ك وه‌ك یادێكی دوور و له‌رزان
به‌جێم ده‌هێشت ئه‌م زه‌مینه په‌سته‌ی پاوان…
ئه‌مه‌یه تاوان!
ئه‌مه‌یه تاوان!
زیندانی شاره‌وانی 1336
باغ اینه.
__________________________
سه‌رچاوه‌كان:
ئینترنێت
گۆڤاری ئاره‌ش
دیوانی گۆران
كتێبی باران ودڵۆپه.
٭ شيَعريَكى: پيمان
ن: سەعيد ئەمانى
کتێبی شێعری باران و دلۆپە
Posted in Uncategorized on 31 ژوئیه 2012| Leave a Comment »