» بەرەو هەرێمی تێکۆشان»
ن: سەعید ئەمانی
پەخشانە شێعرێک پێشکەشە بە گشت ئەو کچ و کوڕانەی، لە دەورە جیاوازەکاندا، بۆ یەکەمجارە بە ڕیزی پڕ لە شانازی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پەیوەست دەبن.
( بۆ پێشوازی لە ٣١ ی جۆزەردان رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە)
سەرەتای سەفەرە و
ماوەیەکە
لەسەر کارێزی ئەندێشەی
ڕێکخراوێکدا لامداوە
چەند قومێک زانیاری ڕوونم
لەو سەرچاوە هەڵێنجاوە.
ئاسمانی زەینم ساماڵە
گەواڵە هەوری گومان و دڵەڕاوکێی
تاڕادەیەک
تیانەماوە.
باریکە ڕێی
هەورازی ملەی تێکۆشان
شارەزام و ناشارەزاش
تاپۆی مژی بەدگومانی
بەری ئاسۆی ئەرخەیانیی
بە تەواوی بەرنەداوە.
سەرەتای وەرزی بەهاری
هۆشیاریمە
درەختی باخی زانیاریم
چرۆی کردووە و
هێشتاکە گوڵی نەداوە.
* * *
سواری تەوسەنی خەیاڵم
ڕێگە دەبڕم بەرەو لوتکە و
ترۆپکی شاخی بەرخۆدان
هەگبەی هیوام بە کۆڵەوە
هیوای شیرین
خەونی ڕەنگین
بۆ خۆم و ئەوان، بۆ هەموان.
هەگبەی کەیلی
ڕوئیا و خەوی ڕاپەڕینم
لە هۆکاری بێبەشیم و
توڕهەڵدانی کۆت و زنجیر
زنجیری نەریتی کۆن و
یاسا‌و ڕێسای
زاڵمانەی چەوسێنەران.
* * *
کەوتومەڕێ و
لە خەیاڵما
دارێکی تەنیا و تەریکم
لە دامێنێ
سود و سێبەری تەنیاییم
بێ ئەسەرە
ئاسودەیی و بەختەوەری
نە بۆ خۆم و
نە بۆ کەسی تر ناهێنێ
تاکو نەچمە
ڕیزی پتەوی دارستان.
کەوتومەڕێ و
لە زەینمدا
کانیاوێکی قەتیس ماوم
لە بنارێ
چی دەکۆشم
قەوزە و گژ و گیا ناهێڵێ
تینوێتی کەسێک بشکێنم
هاتووم تێکەڵ بە ڕووبار بم
بە پەیوەست بوونم بە دەریا
ببمە ووزە، ووزە
بۆ ناخی هەڵچووی شەپۆلان.
* * *
من ئێستاکە
خۆری بیرم
هەوری گومانی لاداوە و
گەش و ڕوون
ئەدرەوشێتەوە
دار ئەرخەوانی هۆشیاریم
گوڵی داوە و
بە شنەی شەماڵی بەهاری دڵنیایی
ڕادەژێت و دەشنێتەوە
هەورازەکان نەوی بوون و
لوتکە لە ئامێزی گرتووم
بە سینەمدا هەڵواسراوە:
میداڵی پڕ لە شانازی و سەرفەرازی
بوون بە پێشمەرگەی هەژاران
باسکی بەهێزی چەکداری
چەوساوان و کرێکاران.
* * *
ئێستا، پێشمەرگەی کۆمەڵەم
ئەو هێزەی وا
بۆتە ئاسۆگەیی هیوا و
سەرچاوەی تین و توانایی
بۆ ئینسانە بێ هێزەکان
پشت و پەنا و بڕوا هێنان
بە هێزی خۆ
بۆ ژێردەستان
ڕێبەر و ڕێ نیشاندەری
خەباتی شۆڕشگێڕانە
لە ئێران و لە کوردستان.
* * *
بوومە پێشمەرگەی ڕێبازێک
یەکسانی خواز
بۆ شاهیدیی، تێکۆشانی لێبڕاوانەی
هەزاران ئەستێرەی گەشی
لە ئاسمانی تاریکەشەوی ژیانی
بێبەشاندا داگیرساوە
سەرقافڵەی شەهیدەکانی
پۆلێک خەباتکاری مەزن
ڕێبەرانی خۆشەویست و
لوتکەی متمانەی هەژاران
هاوڕێیان، » خانەی موعینی»
کاک » حەمە حسێنی کەریمی»
دوکتور » جەعفەری شەفیعی»
کاک «سەدیقی کەمانگەر» و
» فۆئاد مستەفا سوڵتانی».
* * *
ئێستاکە، من پێشمەرگەم و
وا هەست دەکەم
شەپۆلی قین و تووڕەیی دەریای هەڵچووی
جەماوەری بەش مەینەتم
ڕایدەماڵم
هەرچی زوڵم و زۆردارییە
بە بەستێنی ژیانەوە
باسکی هەڵبڕاوی دارستانم
دەنەخشێنم
خۆری ئازادی و یەکسانی
بە ئاسمانی ژیانەوە.
» چاوەڕوانی»
سەعید ئەمانی
تۆ کە پێشتر
شێعر و پەخشانت لێم دەویست
بۆ دیکلەمە
بەستەی جوان و
وشەی نیانت لێم دەویست
بۆچی ئاوا
هەموو دەرگا و دەربیجەکانی پێوەندیت
داخستوە
بزانە، من هەموو وەرزێ
پۆپەشمینی چاوەڕوانیم
لەبن، دار توەکەی
مەیلی تۆدا ڕاخستوە.
» ون بوون»
سەعید ئەمانی
گەلێک جار
دەگەڕێم بەدوای خۆمدا
وەدەزانم
بەجارێک ونم کردوە
کاتێک وەبیرم دێتەوە
دەبینم
لەلای تۆ
بەجێـم هێشتوە.
» چەتر»
سەعید ئەمانی
هەموو جارێک
ئەو کاتانەی
پروشەی
بارانی خەمێک
لەناخمدا
هەست پێدەکم
وەک پەنایەک
بە ئەسپایی
چەتری
یادی تۆ
هەڵدەکەم.
» سوکنایی»
سەعید ئەمانی
گوڵە باخەکەی
باخچەکەی یادت
گاهێ، بە شنەی
تەنیایی و تاسەم
لە بەیانیانا
چرۆ دەر ئەکا
تاوێ، بە تاوی
خەم و پەژارەم
لە نیوەڕوانان
پشکۆ دەر ئەکا
دەمێک، نیوەشەو
شەونمی تەمی دەڵتەنگیەکانم
ئەتکێتە لەپی
گەڵاکانیەوە و
ڕایئەچڵەکێنێ
غونچە ئەپشکون
کوڵی ئامیزە و
سوکنایی دێنێ.
لە یاریی ژیاندا بەردەوام داشی مەرگی نابەوەخت بەسەر لاوازەکاندا سوارە!
سەعید ئەمانی
مەرگی بێوەخت و لە ناکاو
هەر بە منی لاواز دەوێرێ
لە بوسەمدا لە گشت شوێنێ
لە بولەرزە و لافاو و توشی و تۆفانا
وەک حەزیایەک
هێرش و هاشاوڵم بۆ دێنێ
لە بۆمبی بیر و ئەفکاری داعشانە و
سوتانی » پلاسکۆ» کاندا
بڵێسەکانی ئاگرە و دەمبرژێنێ
بە بنار و بە بەرزایی شاخانەوە
لەسەر ڕێگای کۆڵبەریمدا
ڕنوی بەفرە و دێ بەرومدا
لەسەر سنور گوللەی پاسدار و مەئمورە
جەستەی کردومە نیشانە
لە شوێنی کار و کارخانە
گەردیلەی گاز و دوکەڵە
ئاوێتەی هەناسەدانمە
دێوەزمەی بێکاریە و
بەردەوام لەسەر شانمە
پەتی سێدارەی دوژمنە
گەروم دەگوشێ
زەخت و گوشاری زۆردارە
دەمتارێنێ
سەرمای وەرزی نەهامەتیە
دەمتەزێنێ
لە ڕێگای کۆچ کردنم‌دا بۆ هەندەران
شەپۆلەکانی دەریایە دەمخنکێنێ
سوکایەتی تاراوگەیە دەمتاوێنێ
دەبێتە شەڕ و ئاژاوە
پێم دەفرۆشرێ
دەکرێتە بومب و گوللە
تێمی دەگرن
ئاوێتەی پیلان و خورافەیە
بە لامەوە پیرۆز دەکرێ
دەبێتە تیری بێ هیوایی و
بەدەستی خۆم دامدەبێژێ
دەستی بە هێزی زۆردارە و
هەر رۆژەو بە چەشنێ منی بێ هێز
دەسڕێتەوە
داری هیوام بەرناهێنی
لە ڕەگەوە دەیبڕێتەوە
***
ئەو دوژمنانەی تا ئێستا
منیان کوشتوە
ئەو دەستانەی لە بێ هێزی من بەهێز بوون
هیواکانمیان ناشتوە
ئەو دەنگانەی بەسەر دەنگمادا دلێر بوون
هەر خۆم بە توانام کردون و
لە بێدەنگی من بوێر بوون
***
من بە ئەژمار
مەزنترین هێزی دنیام
ژیان بەخش و خوڵقێنەری
ئاسودەیی و هەرچی ئەشیام
گەر بمەوێ لەو بەهەشتەی
لەم جیهانە خوڵقاندومە
بەشم هەبێ
ئازار و مەرگ بتارێن و
وەکو مرۆڤ لە خۆشی‌دا
کەشم هەبێ
دەبێ هێزم کۆبکەمەوە
داسی خەبات و تێکۆشان
بۆ دروێنەی
ئازار و ژان
هەڵبڕینی لاسکی زوڵمی زۆرداران
تیژ و دەمەزەرد کەمەوە
دەبێ بەخۆمدا بێمەوە!
ئەو نەزمە پێچەوانەیە
بۆباری خۆی هەڵگێڕمەوە.
» تەنیایی «
سەعید ئەمانی
ئەو کاتانەی
غەم و تەنیایی
گەمارۆم ئەدەن و
بەچڕی هاشاوڵم بۆ دێنن
ئەو کاتانەی
بێجگە لە » فوئاد»
کەس پلوکە بەردی وەشەیەک
نا هاوێتە ئەم گۆمەوە و
نای هەژێنن
پەنا دەبەمە بەر وێنەکانت
بە بێدەنگی دێنە قسە و
تا سوکاناییم پێدەبەخشن
دڵسۆزانە ئەمدوێنن.
» حەسرەت»
ن: نازم حیکەمەت
و: سەعید ئەمانی
دەمەوێ بگەڕێمەوە بۆ دەریا و
وێنای باڵاکردوی خۆم
لە ئاوێنەی ئاودا ببینمەوە
من دەمەوێ بگەڕێمەوە بۆ نێو دەریا
پاپۆڕەکان
بەرەو ئاسۆی روون دەئاوژوێن
بەبێ ئەوەی کەسەرێک
بایەوانەکانیان شلوێ بکات.
رۆژێک
تەمەنم لە کەشتیەکاندا کۆتایی دێت
گەرکمە
وەک تیشکێک کە بەناخی ئاوەکاندا رۆدەچێ
تێیاندا بکوژێمەوە.
دەمەوێ بگەڕێمەوە بۆ دەریا
گەرکمە بەرەو دەریا بگەرێمەوە.
» ماچ»
سەعید ئەمانی
ماچت ناردوە
بە گوڵ ڕازاوە
دڵێکی گەرم و پڕ لە ئەوینت
لەگەڵ داناوە
ئاماژەت بە چاو
چێژی دنیایە
وەسفی شادمانیم
کۆتایی نایە
بەرەو دیارت
پەپولەی ماچی منیش بەڕێوە
دەنیشێتە سەر
لاپەڕەی گوڵی ئەو جوتە لێوە.
ده‌ستانێكی پڕمێهری بێ به‌ڵام و ئه‌گه‌ر و ئاشكرام گه‌ره‌كه
شێعرێك بۆ پێشوازی لە ٨ ی ماڕس رۆژی جیهانی ژن
ن: مه‌رجان ئه‌نساری
و: سەعید ئەمانی
چاره‌نووسم ئه‌پشكنم
كێ بوو یه‌كه‌مین نه‌یارم
له كوێوه چرۆی كرد نه‌مامی لادانم
چییه چه‌قاله‌ی میوه‌ی ئه‌م شكۆفه لاره؟
* * *
له‌سه‌ر چوارپایه‌ی ته‌نیاییم
لهچواردیوارییهكدا دانیشتووم
لهنۆرهدام تا له نۆبه‌ی خۆم دا با‌نگم كه‌ن:
فاتمه…
تا دیسان شه‌ڕم له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ئه‌شكه‌نجه‌م بده‌ن
بابزانم شانس و به‌خت چیم پێده‌لێن
شێلاقه یان زیندان
مه‌رگه…یان!…
هه‌رچه‌ند
جه‌سته‌م نازانم له كه‌یه‌وه
له‌گه‌ڵ شێلاق و لێدان دا ڕاهاتوه و
رۆحیشم نازانم له‌كه‌یه‌وه
عاده‌تی بهسووكایهتی و له‌خۆ بێگانه بوونه
گرنگ نییه
ئه‌زانم چۆن خۆیان له‌به‌ردا ڕاگرم.
شێداره سینگی باڵنجه‌كه‌م هه‌رچی شه‌وه
به‌فرمێسكی بوغز و قینم
هه‌وه‌ڵین و ئاخرین یاری وه‌فادارم بوو
ته‌نیا په‌ناگه‌م ئامێزی گه‌رم و پڕله هێمنی ئه‌وه.
چاره‌نووسم ئه‌پشكنم
كێ بوو یه‌كه‌مین نه‌یارم
له‌كوێوه چرۆی كرد نه‌مامی لادانم
چییه چه‌قاله‌ی میوه‌ی ئه‌م شكۆفه لاره؟
* * *
كچۆڵه‌یه‌كی سه‌رگه‌ردان بووم
حه‌یران و پڕلهپرسیار به‌دوای مێهری دایك و بابه‌وه
بۆچی كه‌م، یان، ون بوو نیگای پڕلهخۆشهویستیان؟
له‌به‌رچی ده‌سته‌كانیان به‌ره‌ڵا كردم
وشه‌یه‌كه، چی بوو تاوان؟ كواوڵامم؟
كچۆڵه‌یه‌ك بووم بێ ئه‌زموون
لێم روون نییه و تێناگه‌م
چییه جیاوازی كچ و كوڕ
یان
پیاو و ژن؟
چییه جیاوازی دایك و باب؟
بێ مانایه له‌لای مناڵان جیاوازی ڕه‌گه‌ز
كامه‌یان دلۆڤان ترن
كامه‌یان چاره‌ساز ترن.
میلاكی گرنگ ئه‌مه‌یه
كه نازانن من هه‌ردووكیانم خۆشده‌وێ
ته‌نانه‌ت، ههرئێستاكانێش
هه‌رچه‌ند ههركمان لارێ ده‌رۆین
پێشمان وایه به‌جێ ده‌رۆین.
* * *
به‌بێ به‌ڵگه بههانهدهگرن و ده‌لێن
» ژن بێ ده‌ركه و بیری كورته»
ئه‌مانه گشت قسه‌ی سووكن
ئه‌مانه گشت حه‌دیسی بێ ناوه‌رۆكن
سه‌رپاك به‌هانه‌و درۆیه
بۆ دیلكردن و ئه‌ساره‌تی من و تۆیه.
تا له ده‌ست یه‌كسانی ڕاكه‌ن، چی‌یان نه‌هۆنیوه‌ته‌وه؟
تا پێمانبلێن سه‌رابه، چی‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه؟
ئه‌م گشته ناڕه‌واییه چۆن وێستاوه
له‌سه‌ر پایه‌ی سستی درۆ؟
له‌سه‌ر ئه‌ساسی سوننته یاسای ژن و مناڵ داری
ئه‌مه هه‌موو كێشه‌كه‌یه
بۆته هه‌وێن له ئێران دا نه‌ریتی كۆن
بۆگیرسانی یاسای ئه‌مرۆ.
لارداندرا بناغه‌ی دیواری هه‌ستیم
بۆیه‌ش لاره په‌رژینی باخی زینده‌گیم.
چاره‌نووسم ده‌پشكنم
كێ بوو یه‌كه‌مین نه‌یارم
له‌كوێوه چرۆی كرد نه‌مامی لادانم
چییه چه‌قاله‌ی ئه‌م شكۆفه لاره‌م؟
* * *
ده‌بم به‌بووك
چ شانسێكه!
هه‌تا دوێنێ یاریم ده‌كرد
له‌گه‌ڵ سۆما و ئاسۆ و مناڵانی تر.
ته‌مه‌ن چه‌نده زووتێپه‌ڕی
دوێنێ نۆساڵه بووم و ئه‌مرۆ ده
ئێستاكانێ خۆم بوومه بووك
بووكی ڕاستی
ده‌لێن زاوا پوڵدار و چل ساڵ ته‌مه‌نه.
سه‌ره‌تا زۆر خۆشه‌ویست بووم
چه‌شنی گولێك له‌سه‌ر ده‌ست بووم
باڵنجه‌كه‌م بیر چوو بۆوه
ده‌ستی غه‌ریبیم ته‌واو لێ نزیك ببۆوه.
زۆر پێ نه‌چوو
رۆژی شادمانیم ئاوا بوو
شه‌وی چاره‌ڕه‌شیم داهات
به‌ره‌و دنیایه‌كی تریان برد منی ته‌مه‌ن ده‌ساڵانه
دوای هەڵاتن به رۆژ و شه‌و
ئاواره بووم بهكۆڵانا
پیره ژنێك ددان كه‌ل و چڵكن و كۆم
داوی داخست و پێوه بووم
به‌باشی له خشته‌ی بردم
گزه و دزی و درۆی لام حه‌ڵاڵ و
گیرفان بڕینی فێركردم.
بوومه ژنێ باڵابه‌رز و شیرین ئه‌ندام
دوای چه‌ند سالێ
بوومه ژنێ په‌رچه‌م درێژ، ئه‌فسووناوی
مشته‌ری دێنایه مالێ.
جه‌سته‌یه‌كی له‌به‌ردڵان له‌لای پیاوان
كه‌س بۆ هه‌ستم به‌هایه‌كی دانه‌ده‌نا
له‌به‌ر شه‌واره‌ی جه‌سته‌ما
پێیان به پاكیما ده‌نا
له‌م گشته دا، كوا ئامێزێ
چاوه‌ڕوانیه‌كی لێم نه‌بێ؟
كوا ئامێزێ، بێ مه‌به‌ست و سه‌میمی بێ؟
بۆچی! من ئێستا شتێك شك ده‌به‌م
ئامێزی بێ چاوه‌ڕوانی باڵنجه‌كه‌م باڵنجه‌كه‌م.
به‌ڵام له‌م چوار دیواریهداو له‌سه‌ر ئه‌م چوارپایه
له‌ناو ئه‌م سه‌رماو شێیهدا تا مردنم
كوا له‌كوێیه باڵنجه‌كه‌م ده‌ستی بكاته گه‌ردنم!؟
* * *
نیگابانێ هات و هاواری كرد:
فاتمه ناسراو به » قوروموش»
فرمێسكه‌كانی سڕیم و باسكی گرتم
به تووڕه‌ییه‌وه وتم: فاتمهعهبدوللاهی
نیگابانهكه پرسیه‌وه:
» قوروموش»!!؟
هاوارم لێ به‌رزبۆوه
ڕایكێشام و رۆیشتین
تابزانین چی ده‌بێ حوكم و سزامان
چی له چه‌نته دا ئه‌م به‌خت و شانسه
شێلاقه و زیندان یان چوونه پای دار
ڕه‌نگه هیچ كامیان، ببێته سه‌نگسار.
وادیسانیش
چاره‌نووسم ده‌پشكنم
تابزانم
كێ بوو یه‌كه‌مین نه‌یارم
له‌كوێوه چرۆی كرد نه‌مامی لادانم
چۆنه چه‌قاله‌ی میوه‌ی ئه‌م شكۆفه لاره؟
كڵافه‌ی هه‌ستم ئالۆزه و
سه‌ری هه‌ودای نادیاره.
» پێشمەرگە:
پەرژین و شورەی پۆڵاینی شۆڕشە»
گەر قەندیلی قەڵای ڕاسان
هەتا ئێستا بە شکۆوە
سەربەرز و ئازاد وێستاوە
گوشاری هێزی دوژمن و
گورزی پیلان و شگردی نەیارانی
بە چۆکیدا نەهێناوە
شەقڵی بن چەکمە و پۆتینی داگیرکەران
لەسەر پشت و شان و پیلی
نە نەخشاوە
هەنگی شۆڕش
لەنێو کەندوی ئەشکەوتیدا
لە ئامێزی دارستان و
لێڕەواری سەر سەوزیدا
پوورەی داوە
بۆتە ڕووگە و ئاسۆی هیوای
چەوساوەکان
ژێردەستان و زۆر لێکراوان
لە چوار لاوە
چون دیواری شورەی ورەی
هێزی گەریلا و پێشمەرەگەی
گەلێک بەرزە و
وەک پاوانێک
بەو پەرژینە پارێزراوە.
ئەحمەد ی شاملو دەڵێ:
ئەو کەسانەی ئێمە
لە هاوڕێیەتی لەگەڵ ڕەگەزی بەرانبەر
بە ئاگری دۆزەخ دەترسێنن
خۆیان نوێژەکانیان
بە هیوای جووت بوون لەگەڵ
حۆریەکانی بەهەشت دەخوێنن.
سەعید ١٤/١٢/٢٠١٦
«سەودای سەفەر»
سەعید ئەمانی
دەمەو ئێوارەی تەمەنە و
بەفری کەسەر کولو کولو
بەسەر شان و ملی کزی
تەنیاییمدا دادەبارێ
کزەبای خەم
موسیقایەکی حەزین
بەژێی بیرەوەریە تاڵەکان دەژەنێ
هەور و تەمی ئەم جستانی دڵتەنگیە
گشت رووناکیی دەلاقەکانی ژیان
بە پێدزکێ دادەشارێ
پەڕەسێلکەی نەسرەوتوی تاسە
بێ ئۆقرەیە و
دەگەڕێ لەدووی هێلانەی
گەرمی ئەوینی دڵدارێ
دەفڕێ بۆ دوور
دەبڕێ سنوور
دەپشکنێ بن گوێسوانەی هەستەکان و
گوێدەگرێ لە
ورتەی گەڵای دارەکانی لێڕەوار و
سریوەی باوەشی سەوزی
سنەوبەری گوێ شەقام و پارکی دڵی هەموو شارێ
*****
چاوەڕوانیم
جەستەی شەو دەگرێتە ئامێز
پەڕەسێلکەی شەوارە بوو
بێ سۆراغە و نایەتەوە
سەودای سەفەر کردویەتە
نێجیری چنگی تەوارێ.
» ئاوابوونی بەیان»
پەخشانە شێعرێک پێشکەشە بە » مەلەکە» ی خەمە مەزنەکانی شۆرشی چەوساوەکان
سڵاو » مەلەکە» ی خەمی مەزن
سڵاو لوتکەی ئازاری برینی شۆڕش
ئەوا ئێوارەی شەوی ناسۆرێکی تر
» بەیان» ی هیوای ژینی لێ ئاوا کردی
ئەی ئاسمانی کەسەری
چەندین ئەستێرەی گەش تێدا کوژراو
ئەی سەیوانی بیرەوەری
چەندین خەمی مەزنی شۆڕش و هیوای هەژاران تێدا نێژراو
تەنیا هەر تۆی بەرگە ئەگری
تەنیا هەر تۆی ئەتوانی
هەگبەی ئەم ژانە قورسانە لە کۆڵ بگری
ڕێبوارانی ڕێگای
کاک فوئاد و دوکتور جەفەر
هاوسەنگەرانی شەهیدەکانی تر
شان بە شانت وان لەژێر تابوتی
ئەم خەمە گەورەدا و دێن تاوەکو
لە بیرەوەریدا بینێژن
هاتون بەشداری خەمت بن و
لە ناخەوە ئازارەکانت بچێژن
» مەلەکە» ی خەمی بەرزە باڵای گەل!
کۆتری شەڵاڵی خوێنی سەر ئاڵای گەل
هێور بەوە و چاوێک لە دەوروبەرت کە
چاوێک لە بەشدارانی بێ ئەژماری کۆڕی خەمت کە
بڕوانە چۆن
لە گەمارۆی خۆشەویستی و ڕێز گیراوی
بڕوانە چۆن وەک نگینێک
لە تاجی شکۆ و شانازی دراوی
هێور بەوە و سەبوری ئێمە بەرەوە
تۆ لە هەموان بەهێز تر و خاراو تری
لە قۆزاخەی خەم بشکۆفێ و
وەکو پێش‌و بەرەنگاری
لەشکری بەرینی خەمی
پڕ لە ناسۆرت بەرەوە
ئەی یادگاری خەمی شکۆدار و مەزن
سەبوری ئێمە بەرەوە.
سەعید ئەمانی
سلێمانی ١٦ ی خرمانانی ٩٥ ی هەتاوی
» بەخێر هاتی»
سەعید ئەمانی
لەوکاتەوە
لەزگەی مرواری وشەکانت
پچڕایەوە و
ڕژایە لەپی هەستمەوە
چەپکێ کەزیەی ئەوینیشت
کەلەپچە ئاسا
مەچەکی دڵی بەستمەوە.
ئەم دیلیە
ئازاد بوونی پێ بەخشێوم
لە داوی کەسەر ڕزگار و
بەرەو شادمانی خۆشیوم
هەرچەندیش
کەمێک دێرهاتی
لەناخەوە
هاوار دەکەم
بەخێر هاتی.
» ئێمە هەمومان مرۆڤ بووین»
کورتە شێعرێکی » سادق هیدایەت»
و: سەعید ئەمانی
لە ڕاستیدا
ئێمە گشتمان مرۆڤ بووین!…
تا ئەوەی کە
ڕەگەز!
پێوەندیمانی هەڵبڕی!!
ئاین!
ئێمەی لەیەکتر دابڕی!!
سیاسەت!
دیواری خستە نێوانمان!! و
سەروەت!
چینی لێ دروست کردین!!
هەموان ئازادیان دەوێت
بەبێ ئەوەی بزانن کۆیلایەتی چییە!
کۆیلایەتی بەو میلانە نییە
کە دەوری جەستەتی داوە
بەو حەسار و دیوارەیە
کە ئابلۆقەی بیر و ئەندێشەتی داوە.
» پێچەوانە»
ن: سەعید ئەمانی
منداڵێکی بچکۆلانە
لەسەر جادە
چەنێ بەرز
لەسەر ئەو کورسیە نەویە
دانیشتوە و
خەریکی بۆیاغ لێدانە.
تەوەزەلێک پێڵاو لەپێ
لاقی لەبەردەم داناوە
چەنێ نزم
بەسەریەوە ڕاوێستاوە!
» زیندە بەچاڵ»
سەعید ئەمانی
ناته ژێر پێ
بلووری به‌ڵێنه‌كانت و
زۆر له‌خۆ بایش ڕۆیشتی.
میوانێك بووی:
ئیزنت نه خواست هاتیه ژوورێ,
بێ ماڵا ئاواییش ڕۆیشتی.
زهریایهكم
له تاڵاوی په‌ژاره و
خه‌ما سه‌ر ڕێزم
چۆن بتوانم ؟
بۆهه‌تایه
سه‌ڵای ئه‌م عشیقه ناكامه‌ش
له داوێنی
ناڵه شكێنه‌ی
بیره‌وه‌ریدا بنێژم.
24/4/1375 هه‌تاوی بۆكان
«هیوا»
له بێخاڵی خامۆشیدا
تاڤگه‌یه‌كی شه‌وه‌های شه‌و
تیخی به‌سته‌ی بلاوێنت
به‌ندی ڕه‌شماڵی بێده‌نگی
لێڕه‌واری ههڵبرێوه.
له دامێنی شه‌كه‌ت بوونا
چاوه‌ی كانی سه‌نگه‌رانی
له‌وه‌تا هه‌ی
تۆزی ماندویی رۆخساری
رێبواری یاغیت سڕیوه.
له ئامازۆنی ون بوونا
رێگایه‌كی بێمهترسی
له گیژاوی دوودڵیدا
پاپۆڕی گه‌وره‌ی یه‌قینی
له توێی هه‌وری ماته‌مینا
بارانێكی پێكه‌نینی
بارانێكی پێكه‌نینی.
» رێبوار»
سۆڵه‌ی گڕی
ئه‌م سۆبانه
ناتوانن گه‌رمم كه‌نه‌وه.
ئه‌م گڵۆپه بچكۆلانه
ڕوناكی ته‌واو نابه‌خشن.
كوا ئه‌م كوێره رێگایانه
ئه‌و شاڕێیهن
من ده‌مه‌وێ؟
كه‌ی ته‌وسه‌نی
هه‌ڵوه‌داییم
به دووی خۆردا
به‌هه‌وساری
ئه‌م بیرۆكه كورت و كۆنانه
ده‌سره‌وێ؟
هاوار … هاوار
له‌م شه‌وگاره زستانیه‌دا
كه‌سیره بووم.
رێبوارێكم
تا ئه‌و كاته‌ی
باڵه فڕه‌ی مه‌لی ویستم
به هه‌ودایه‌ك
كه زیهی زه‌ردی
خۆره تاوێ ده‌به‌ستمه‌وه
ڕێگه ده‌بڕم.
تیشكی سۆمای
چاوه‌كانی خۆشتم ده‌یه
ئه‌م گڵۆپه بچكۆلانه
ڕووناكی ته‌واو نابه‌خشن.
دستت بێنه
بیانخه ناودهستمهوه
سۆڵه‌ی گڕی ئه‌م سۆبانه
ناتوانن گه‌رمم كه‌نه‌وه .
2/12/ 75 هه‌تاوی بۆكان
» رۆژی مناڵانی كار «
رۆژێك دادێ، زۆر دوور نا
مناڵان لە گشت دونیا
مناڵانی سەرشەقام
بێ ناز و برسی و ناكام
گارگەرانی كەم تەمەن
لە بیر كراوانی زەمەن
قۆڵ لە قۆڵی یەك دەخەن
یەك دەگرن خۆرێك دەخەن
ڕوو لە ئێمە گەورەكان
ڕوو لە دایكان و باوكان
لە دەسەڵات بە دەستان
لە پارە خۆشەویستان
لەرزە دەخەنە سەر ئەرز
دەڵێن بە بانگێكی بەرز :
ئێمە مناڵانی كار
بێ ئەژمارین، بێ ئەژمار
بست بە بست ئەم دنیایە
نموونەی ئێمەی تیایە
شاگردی ناو دوكانان
كۆنەكڕی كۆڵانان
كیسە و تەلیس لە كۆڵین
بە زبڵدانا وێڵین
لە باخ دا میوە دەڕنین
لە گەڵ تەونا گوڵ دەچنین
بۆیاغچی و دەست فرۆشین
بۆ بژی‌و تێدەكۆشین
نموونەی چەوساوەیین
بێ خۆشی و حەساوەیین
خوێندن و قوتابخانە
لێمان بۆتە ئەفسانە
داهاتومان دزراوە
شیلەی گیانمان مژراوە
كۆیلەی دەستی سەرمایەین
بەدەست ژیانەوە كایەین.
نیمانە فریاد ڕەسێ
بە دادمان ناگات كەسێ
***
بۆیە هەموو یەك هەڵوێست
پێكەوە و دەست لە ناودەست
دێینە خیابان و ئەڵێین:
ئێمە مناڵانی كار
بێ ئەژمارین، بێ ئەژمار
بۆ دەرچون لەم ژیانە
لەم دەرد و برك و ژانە
وزە و یەك بوون پێویستە
ئەویش هێزی خۆمانە.
سەعید ئەمانی
2010/11/2
……………………………………………………………………………………………
ئه‌رخه‌وانی یاد
بۆ شه‌هیدانی كیمیابارانی دۆڵی بۆتێ
هه‌موو ساڵێك
له مانگی گوڵاندا
شكۆفه‌ی بیره‌وه‌ریتان
به په‌لكی دار ئه‌رخه‌وانی
غه‌می گه‌وره‌ی
شه‌هید بونتانه‌وه ده‌پشكوێ و
منیش بهئسپایی
ده‌ست ده‌به‌م دایبگرم و
بیده‌م له به‌رۆكی شێعرێك.
هه‌موو سالێك
له‌و كاتانه‌دا ده‌مه‌وێ
قامه‌تی شێعرم باڵا بكات
به‌قه‌د باڵای
شاخه‌كانی دۆڵی بۆتێ
به ئێوه‌وه ئارامگرتوو له ئامێزیان
سه‌ری له هه‌وری ئاسمانی شانازی بسوێ.
وه‌ك كانیاوه‌كانی ئه‌و دۆڵه
به‌زایه‌ڵه‌ی نه‌رمی ڕه‌وتی
له ڕێبازی ئینسانیتان
له‌خه‌بات و گیانبازیتان
بۆ گوێی سه‌وزی ئه‌و دارانه‌ی
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ناخی دێڕه شه‌پۆله‌كانیان
سه‌ری سه‌ودای تێفكرینیان
نه‌وی كردوه، بدوێ.
سه‌د مخابن
سمۆره‌ی سركی شێعر
زیز ده‌بێت و
به‌سینه‌ی كاغه‌زدا ده‌خوشێ
ماسی ئاسا
به‌نێوان په‌نجه‌كانی هه‌ستمدا ده‌ربازده‌بێ و
لێم دێته‌گۆ:
كه‌ی من ئه‌وه‌نده به‌هێزم
بارگه‌ی غه‌می
ئه‌م كۆسته گه‌وره لهكۆڵنێم؟!
كوا دبمه ئه‌و ئاوێنه باڵا نوێنه‌ی
له‌ده‌ستم بێ
ئامانجی پۆله شه‌هیدێك
ئینسانه بهشمهینهتهكان
هه‌ڵاتنی خۆری ڕزگاری و سه‌ربه‌ستی
خۆیانیان تێدا ده‌بینی
پیشان بده‌م؟!
له‌من گه‌ڕێ
ساڵه‌هایه ده‌ركه‌وتوه
په‌لكی گوڵی
یادی ئه‌م خۆشه‌ویستانه
له گوڵدانی دڵی خه‌ڵكی
زۆرلێكراودا پشكوتوه.
گوڵانی ١٣٩٢
سلێمانی
سەعید ئەمانی
…………………………………………………………………………………………………….
گەزیزە
نه‌ورۆزه
گه‌زیزه
به‌ده‌م شنه‌ی شه‌ماڵه‌وه
سه‌مایه‌تی
له باوه‌شیدا هه‌نگی ئه‌وینه و
به‌ده‌م چنینی هه‌ڵاڵه‌وه
ته‌مایه‌تی
بێژێ:
هه‌تاکو ته‌مه‌ن ماوه
ده‌م له ده‌م و لێو له ڕوومه‌تی یارم
هه‌ڵناگرم بێترسم له ئه‌غیار
زستانی تووشه
ئه‌ویش
مه‌رگی نزیکه و
کاتی
چوون و فهنایهتی.
سه‌عید ئه‌مانی
……………………………………………………………………………………………………….
ئاوەژوو بونەوە
ڕوو به‌و كه‌سانه‌ی دژی حیزبێكی كۆمۆنیست، وه‌ك ئامرازێكی گرینگی
خه‌باتی چینایه‌تی سه‌رجه‌م كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانن.
زۆرله‌مێژه ده‌ركه‌وتوه
زه‌مزه‌مه‌ی شوومی پیلانێك
له ئاهه‌نگی ڕه‌وتی ئه‌م قافڵه‌یه دایه
هه‌رچه‌ند جووجه‌ڵه‌ی مه‌به‌ستیان
به‌ئاشكرا نه‌جووقاوه و
هه‌ر له هێلكه‌ی
» كاسه‌ی ژێر ئه‌م نیوكاسهیه دایه».
به بارێك دا
جاڕی «به‌رابه‌ری خوازی» ئه‌ده‌ن
به زاره‌كی، كۆمۆنیست و لایه‌نگری
هه‌موو خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و كرێكارن
كه‌چی له ناوه‌رۆكیش دا، سه‌رسه‌ختانه
له‌گه‌ڵ ئامرازی خه‌باتیان
واته، حیزبه‌كه‌یاندا نه‌یارن،
ئه‌م كرداره‌ش میتۆدێكی ناسراوه و
پێناسه‌كه‌ی
» یه‌ك بان و دووهه‌وایه».
٭٭٭
» وه‌ك گوریسی نێو هه‌نبانه»
ئه‌م كه‌سانه
خۆ ناده‌نه به‌ر تیشكی ڕاستی و
پێی لێنانێن كه‌وا
له ڕوانگه‌ی ڕابردویانه‌وه ئاسۆی بینینیان تاریكه.
ڕاشكاوانه پێمان ناڵێن
په‌له‌قاژه و هه‌وڵی زۆریان
بۆ ده‌رباز بوون له‌م گێژاوی بیركردنه‌وه
دۆزینه‌وه و گرتنه به‌ری
كۆنه ڕێیه‌كی باریكه.
٭ ٭ ٭
ئه‌ڵێین ئه‌گه‌ر
له ڕه‌هه‌ندی بۆلێڵی ئهندێشهتانا
ڕێگای ترتان بنیات ناوه
پیرۆزتان بێت
كه‌س نه‌بۆته له‌مپه‌ری ڕێ
مافێكی ڕه‌وای خۆتانه
ڕێبازی نوێ دیاری بكه‌ن و
پشت بكه‌نه بۆچوونی دوێ.
بێ گرێ و گۆڵ
ڕوو به ئێمه و (كه به باشی لێتان حاڵین)
گشت ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستتانه
قسه‌ی دڵتان بدركێنن
چون بێسوده «ئه‌زمون كرا‌و ئه‌زمون كردن»
چێوی ئاوه‌ژوو بوونه‌وه ش
«وه‌ك هه‌موو ئه‌وانی پێشوو»
له‌سه‌ری كه‌س دا مه‌شكێنن.
سلیمانی كۆتایی 2008
سه‌عید ئه‌مانی
……………………………………………………………………………………………………….
» باوه‌شێن»
پێشکه‌شه به یادو گیانبازیی پڕسهمهرو پڕشکۆی کاک حهمهحسێنی که‌ریمی.
مرۆڤێ
شنه‌بای به‌تین و ته‌وژمی
گیانبازیی پیرۆزی
ته‌کاندی توێژاڵی ژیله‌مۆی
سهرگۆناو ڕووخساری سکڵی نێو
سێکوچکه‌ی خه‌باتی نهێنی تادوێنێ
که‌سێ وا
به‌مه‌رگی پڕاوپڕ له ژینی
دایگیرساند مهشعهلێ بۆ ڕێگای
خه‌باتی ئاشکرای سبه‌ینێ
ئه‌و که‌سه‌ی
قوقنووسی گیانی خۆی هه‌ڵقرچاند
بۆ ئه‌وه‌ی
له‌ناخی هێلانه‌ی پڕ گه‌رای خه‌باتا
ڕێبواری شێلگیری ڕێبازی
به‌شێوه
وه‌کوو خۆی
بچوێنێ
ئه‌ندازیار کرێکار حسێنی که‌ریمی
ناسراو به‌وه‌ستا ساڵه بوو
ڕێبه‌ری
خه‌باتی به‌کردار
بۆمافی
هه‌ژاران، بێبه‌شان،
چه‌وساوه‌و کرێکار،
جووتیار‌و پاڵهبوو.
سه‌عید ئه‌مانی
24/1/2012
……………………………………………………………………………………………………….
هه‌ڵچوون
«پێشكه‌شه به ڕاپه‌ڕینه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خه‌ڵكی وهگیانهاتوی وڵاتانی عه‌ره‌بی»
هاته جۆش بوڕكانی
قینی گه‌ڵ هه‌ڵده‌چێ
شۆلاوگه‌ی بۆگیانی
خوێن مژان
زۆر به‌خوڕ كه‌وته رێ.
گوێ هه‌ڵخه‌ن!
قه‌ف قه‌فی زنجیری زۆرداره
كرته كرت
له‌یه‌كتر به‌رئه‌بێ و ئه‌قرتێ.
شكۆفه‌ی هیوایه، یه‌ك بوونه
یه‌ك به یه‌ك ئه‌پشكوێ.
ته‌وژمێ له‌ڕێدا
په‌یامی وه‌هایه:
هه‌ناسه‌ی په‌نگ خواردووی
نێو ناخی ده‌ریایه
گشت ئه‌بێ به هه‌ور و
گه‌واڵه و گه‌واڵی یه‌ك ئه‌گرێ و
له‌پاڵ یه‌ك ئهترنجێ.
چه‌خماخه‌ی توڕه‌یی
وه‌ك شمشێر
شه‌وگاری ئاسمانی
ئه‌م نه‌زمه ئهسمێت و
به‌ر چاوان ڕوون ئه‌كات
نم نمه‌ی بارانی
زه‌وی و زار ئه‌دوێنێ
چرۆی دار ئه‌پشكوێ و
سه‌وزایی ئه‌ڕوێنێ.
یان ئه‌بێ به جۆگه و لافاوی
زبڵ و زاڵ ئه‌ماڵێ و ئه‌ڕفێنێ.
ئه‌گه‌ر بێ و دیوه‌زمه‌ی
خه‌ڵتان
سوارشانی شه‌پۆلیان نه‌بووبێ
داخوازی
ژیانێكی ئینسانی بۆ هه‌موان
به‌رز بێ و
كه‌ژاوه‌ی ئاواتی یه‌كسانی
بۆ لارێ نه‌چووبێ
یه‌قینه‌ن:
به‌سته‌ڵه‌ك ئه‌فه‌وتێ
به‌هاری بژوێنی
بۆ ژیان ئهڕازی و
ئه‌رزانی ئه‌هێنێ.
سه‌عید ئه‌مانی
2011/1/29
……………………………………………………………………………………………………….
«كاردانه‌وه»
به‌و تاوانه‌ی
ده‌یانه‌ویست بڵێن
با به‌س كرێكاران
پرێسكه‌ی به‌تاڵی بێكاری
به كۆڵه‌وه
كۆڵانه و كۆڵانی شاری غه‌ریبی
به‌شوێن كاردا بنێنه ژێر پێی
كه‌سه‌ری جێهێشتنی خێزان
ته‌بعیدیان كردن.
وتیان با ئیتر
مناڵانی كوره‌خانه
مناڵانی كار
خۆڵ و خاكی یارمه‌تی دانی
به‌ده‌ست هێنانی بژێوی بنه‌ماڵه
دانهبێژن به‌سه‌ر
پرچ و كاكۆڵی ئاواتی ساوایان دا
له خوێندن و زانكۆ بێبه‌شیان كردن.
وتیان
ژنانی بێبه‌ش له نه‌وازشی
ده‌ستی خۆشیه‌كانی ژیان
تابه‌كه‌ی چڕنوكی بێ هیوایی
ڕوخساری داهاتوویان بڕوشێنێ
سه‌نگساریان كردن.
ده‌یانویست بڵێن
نابێ هه‌یمه‌نه و هێژموونی
سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵات
له‌وه زیاتر
ئاسمانی چاره نووسی مرۆڤه‌كان بسوێ.
نایه‌ڵین چیتر
پاشنه‌ی تیژی پیڵاوی زۆرداران
لاسكی گوڵی هیوای
بێبه‌شان بجوێ
به كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر كار ده‌ریان كردن.
وتیان با
عیشوه‌ی خۆری ئازادی
بۆ ئه‌وینی هه‌موان بێ
با ماچی پڕ له گه‌رمای ژیانی
بۆ لیوی هه‌موان بێ
زیندانیان كردن.
وتیان با چیتر
دایكی هیچ كاممان
باوه‌ش به گریانی یادی
ڕۆڵه شههیدهكهیدا نه‌كات
ئیعدامیان كردن.
سعید ئه‌مانی
……………………………………………………………………………………………………….
ئه‌یار
من بڕیاری یه‌ك گرتنم
به مه‌ره‌كه‌بی خوێن نووسراوم
من ڕۆژی یه‌كی ئهیارم.
من به‌رهه‌می
چه‌وسانه‌وه و ڕه‌نج و كارم.
ڕووبارێكم:
لافاوی قینی كرێكار
به به‌سته‌رم دا كه‌وته ڕێ
ئاسمانێكم:
له شه‌وگاری تاریكی دا
به ملیۆن ئه‌ستێره‌ی هیوام
تێدا هه‌ڵدێت.
مهیدانێكم:
به به‌رینی هه‌موو دنیا
بانگی ڕزگاری یه‌كجاریم تێدا ده‌درێت
* * *
ئه‌و باسكه پڕلهوزهم وا:
ئه‌سپی سه‌ركه‌شی سه‌رمایه
هه‌وسار ده‌كات.
باوه‌شێكم:
كه‌یلی گوڵاڵه‌ی
یه‌ك ڕه‌نگی.
گۆرانی یه‌ك:
پڕاوپڕ به‌سته‌ی
یه‌ك ده‌نگی.
* * *
سروودی مه‌رگی سه‌رمایه‌م
له سه‌ر زاران .
بڵێسه‌ی ئاگری كووره‌ی زوڵم تاوێن
بۆ جه‌سته‌ی
یاسای زۆرداران
* * *
من زامنی سه‌ركه‌وتنم
شاڕێ یه‌كم :
به‌ره‌و ڕزگاری یه‌كجاری
له حوكمی ڕه‌شی سه‌رمایه
بۆ مه‌ڵبه‌ندێك
كرێكار تێیا بڕیارده‌ر بێت
ئاسایش و
به‌رابه‌ری
بێته كایه.
سه‌عید ئه‌مانی
سلێمانی
2003
……………………………………………………………………………………………………….
[ گوردانی شوان ]
ئه‌وان چاوه‌ڕێی به‌یان و
شه‌ویش چرتر ده‌بێته‌وه .
ئه‌وان هومای ڕزگارین و
له گه‌مارۆی دێوه‌زمه‌ی
مه‌رگی تووشا ،
سه‌وڵی سه‌ربه‌رزی ڕاوه‌ستان
له نێو بازنه‌ی بانگه‌وازی
چۆكدادانا .
پۆله ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی
هیوای گه‌شی چه‌وساوه‌كان
له ناو تارمایی سێبه‌ری چڵكه هه‌وری
ڕق و قینی چه‌وسێنه‌ران
پۆله كۆترێكی سپی دادوه‌ری بوون
به گوێسوانه‌ی زه‌مانه‌وه .
شوشی زله‌ی عه‌داڵه‌ت بوون
به بنا گوێی تاوانه‌وه .
تریشقه‌ی بروسكه‌ی ڕاسان
له شه‌وی بێهومێدی دا .
ڕووبارێكی خورۆشاوی
قینی گه‌ل بوون
بۆ شتنه‌وه‌ی به‌ستێنی ژین له ناپاكی
هاۆرێیانی گوردانی شوان ،
هه‌وێنی وره‌و بێباكی .
* * *
ئه‌ی هاورێیان !
مه‌رگی سورتان
هه‌تاوێكه :
لووتكه‌ی » قه‌ندیل «ی شۆڕشی
ئه‌نگاوتوه .
بازوویهكه :
ئاڵای هیوا به داهاتووی
به سه‌ر لوتكه‌ی » ئابیدهر «ی
بڕواماندا چه‌قاندوه .
به‌ڵگه‌یه‌كه :
مۆری باوه‌ڕ به ڕێباز و
قاره‌مانی ئێوه‌ی پێوه .
سرودێكه :
بانگه‌وازی مافخوازانی
گشت جیهانی له سه‌ر لێوه .
* * *
» یادتان ده‌كه‌ین :
له به‌ر به‌یانی شادی ئازادییا .
یادتان ده‌كه‌ین »
له ڕۆژانی دوور له زوڵم و بێدادییا .
ڕه‌شه‌مه‌ی 1381
سه‌عید ئه‌مانی
……………………………………………………………………………………………………….
ڕووخان
له بن گوێسوانه‌ی ماڵهك
دوو قومری هێلانه‌یان بوو
به جووت ده‌فڕین
به‌جووت ده‌هاتن و ده‌نیشتن .
گه‌لێك جار ده‌مه و ئێواران
كچه قهیرهكهی ماڵه‌وه
به‌لایاندا ڕاده برد و
لۆچێ دانی پڕله سۆزی
بۆ ده‌ڕشتن.
زۆر ئێواره
له‌به‌ر درگا بۆماوه‌یه‌ك ده‌مایه‌وه
ده‌نك ده‌نك
گوڵه‌به‌رۆژه‌ی
چاوه‌ڕوانی دهتروو كاند.
× × ×
رۆژێك كهشتهنگ
پێڵووی درگای حه‌وشه‌ی لێكنا
له پشت میله‌ی ئاسنینی درگاكه‌وه
ده‌یڕوانیه
خولانه‌وه‌ی دوو كۆتره‌كه به‌ئاسمانا.
ده‌یڕوانیه
ئارامشی خۆری ده‌مكه‌ل
له‌ئامێزی كێوه كانا.
سیله‌ی سه‌رنجێكی دایه
نه‌رمه پووشی بن گوێسوانه و
ده‌ستی دایه لینگه كه‌وشێك
پلاری گرته هێلانه.
سهعیدئهمانی
21\1\2005
……………………………………………………………………………………………………….
» رۆژی مناڵانی كار «
رۆژێك دادێ، زۆر دوور نا
مناڵان له گشت دونیا
مناڵانی سه‌رشه‌قام
بێ ناز و برسی و ناكام
گارگهرانی كه‌م ته‌مه‌ن
له بیر كراوانی زه‌مه‌ن
قۆڵ له قۆڵی یه‌ك ده‌خه‌ن
یه‌ك ده‌گرن خۆرێك ده‌خه‌ن
ڕوو له ئێمه گه‌وره‌كان
ڕوو له دایكان و باوكان
له ده‌سه‌ڵات به ده‌ستان
له پاره خۆشه‌ویستان
له‌رزه ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌رز
ده‌ڵێن به بانگێكی به‌رز :
ئێمه مناڵانی كار
بێ ئهژمارین، بێ ئه‌ژمار
بست به بست ئه‌م دنیایه
نموونه‌ی ئێمه‌ی تیایه
شاگردی ناو دوكانان
كۆنهكڕی كۆڵانان
كیسه و ته‌لیس له كۆڵین
به زبڵدانا وێڵین
له باخ دا میوه ده‌ڕنین
له گه‌ڵ تهونا گوڵ ده‌چنین
بۆیاغچی و ده‌ست فرۆشین
بۆ بژی‌و تێده‌كۆشین
نموونه‌ی چهوساوهیین
بێ خۆشی و حهساوهیین
خوێندن و قوتابخانه
لێمان بۆته ئه‌فسانه
داهاتومان دزراوه
شیله‌ی گیانمان مژراوه
كۆیله‌ی ده‌ستی سه‌رمایه‌ین
به‌ده‌ست ژیانه‌وه كایهین.
نیمانه فریاد ڕه‌سێ
به دادمان ناگات كه‌سێ
***
بۆیه هه‌موو یه‌ك هه‌ڵوێست
پێكه‌وه و ده‌ست له ناوده‌ست
دێینه خیابان و ئه‌ڵێین:
ئێمه مناڵانی كار
بێ ئهژمارین، بێ ئه‌ژمار
بۆ ده‌رچون له‌م ژیانه
له‌م ده‌رد و برك و ژانه
وزه و یه‌ك بوون پێویسته
ئه‌ویش هێزی خۆمانه.
سه‌عید ئه‌مانی
2010/11/2
……………………………………………………………………………………………………….
[ دێوجامه‌ی نه‌زمی تازه ]
له سێڵی ته‌فره‌قه‌ی ده‌سوون
نووكی زمانی بڵێسه‌ی
ئاگری ته‌نووری نه‌زمی نوێ
تا به‌ڵێنی داهاتووی باشتر، گوڵ ده‌كا و
ده‌پشكوێ
برێشكهی هیوا و ئاواتی له مێژینه‌ی خه‌ڵه‌تاندن
پڕ ده‌كه‌ن گیرفانی بێ مافی خه‌ڵك
به لاوێچی گه‌وره‌ی درۆ.
به بن میچی
كۆشكی خه‌یاڵی داهاتووی ئه‌م نه‌زمه‌وه
بۆ به شه‌واره خستنی ئه‌و چاوانه‌ی
ده‌ست به‌رداری
چه‌مكی سێبه‌ری گومان نین به هاسانی
به شكۆوه
چلچرای دێ‌و جامهیهك
ڕه‌نگاڵه‌یی
هه‌ڵده‌واسرێ.
مێرگی سه‌وزی خۆشباوه‌ڕی ژوماره‌یه‌ك
لهسهركێشیی ، ئه‌سپی بێ هه‌وساری
به جیهانی بوون دا
ڕه‌ها ده‌كرێ.
خه‌مساردی ده‌ڕێژێ
چاوی لێكدانه‌وه یان
به سوورمه‌ی بێگانه‌یی داهاتوویه‌ك:
له بازاڕی بهڕێچونیا
به پانتای هه‌موو دنیا
له بۆسه‌دان ده‌ستی بازاڕ
چاوی دووكان
بۆ به كالایی كردنی
سه‌رتاپای سرووشتی به‌شه‌ر.
داهاتوویه‌ك
هه‌موو ڕۆژێ ڕیچه‌ی مه‌رگی
ڕواڵه‌تی ژین ده‌ڕووشێنێ
په‌نجه‌ی غه‌می نانی سبه‌ی
خونچه‌ی شادیی ژیانی ئه‌مڕۆی ده‌ژاكێنێ.
داهاتوویه‌ك
مایه‌ی بوونی
به هه‌وێنی شه‌ڕ ده‌گیرسێ
جنتل مه‌نێك:
كلكهوانهی په‌نجه‌یه‌تی
حه‌ڵقه‌ی هه‌موو نارنجۆكی
چاره‌نووسێ.
سه‌عید ئه‌مانی
16/1/2006
……………………………………………………………………………………………………….
دیدار
بۆ یادی ئه‌و دایك و باوكه‌ی له ڕێگای دیداری كوڕه پێشمهرگهكهیاندا به‌سه‌ر میندا كه‌وتن و شه‌هید بوون.
بڕیاری دیدارێكیان دا بوو
به تاسه‌ی وڕگ گرتوویان.
بڕیاری باوهشێكیان دا بوو
به ئامێزی
پڕاپڕ خۆشه‌ویستیان.
ده‌ستی پیری
گۆچانی هیوا له ده‌ستا
«دایك و باوك»
سه‌ری هه‌ودای
كڵافه‌ی ڕێ ده‌كه‌نه‌وه
به‌ره و سنوور.
پێی هه‌نگاوی به‌ره‌و سه‌فه‌ر
لاجانگی ڕێ ڕاده‌مووسن
به‌ره‌و ژوانگه‌ی ئازیزی دوور.
جانتای كۆڵیان
پڕ كولێره‌ی ماچی گه‌رمی
ته‌نووری ناخی سنه‌یه
ئاسمانی ڕوونی چاوانیان
كه‌یلی گوڵ ئه‌ستێره‌ی گه‌شی
باوه‌شی باخی سنه‌یه
بۆ ناو دڵی كۆڵه‌پشتی و
بۆ به‌رۆكی كوڕه پێشمه‌رگه‌ی ڕێبواری
ڕێی ڕزگاری بێ به‌شان و
باڵاشهكێنی ئاڵای سوور.
* * *
نه‌یان زانی ڕێگای سنوور
بست به بستی
مینی مه‌رگی تیا چێندراوه
نه‌یان زانی تاپۆی قینی شه‌وپه‌ره‌ستان
دوژمنانی خۆشه‌ویستی
ئه‌و ناوه‌ی گه‌مارۆ داوه.
وه‌ڕێ كه‌وتوون
گوڵی پشكوتووی بزه‌یان
به‌سه‌ر لێوانه‌وه دیاره
شان به شان و
ده‌ست له ناو ده‌ست
چوونه ریزی شه‌هیدانی
كاروانه ڕێی ئه‌و دیداره.
ن: سه‌عید ئه‌مانی
هاوینی 2003
……………………………………………………………………………………………………….
«تۆرانی زه‌رده‌خه‌نه»
پێشكه‌شه به یادی كرێكاری پێشمه‌رگه، هاورێ فه‌رزاد میلادپور، كه ڕۆژی 4/9/2007 له شاری سلێمانی تهزووری كاره‌با لێیدا و به هۆیه‌وه گیانی به‌خت كرد.
كه‌سێك نه‌هات
دوای كۆچی نابه‌وه‌ختی تۆ
پێكه‌نین ژیر بكاته‌وه.
كه‌سێك نه‌هات
دوای تۆرانی
له لێوی تۆ
زه‌رده‌خه‌نه ئاشت كاته‌وه.
كه‌سێك نه‌هات
پشتی چه‌ماوه‌ی دار تێلێك
ڕاست كاته‌وه
ئه‌و كاته‌ی وا
هه‌گبه‌ی خه‌می له ده‌ستچوونی
بێواده‌ی تۆ
دایهێنابوو.
ته‌زووی كاره‌بای تێلهكان
ڕه‌وانه‌ی ماڵان كاته‌وه
له وه‌ختێكا
به دیار لاشه‌ی نیوه گیانی
كرێكارێكی كه تۆ بی و
ئاشنایه‌كی دێرینه‌وه
ماتهمبارانه
دامابوو.
چون به گشتی
ناباوه‌ڕانه تاسا بوون
له خه‌ونیشا ههواڵانت
تاوڵی خه‌می بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌یان
له زه‌یندا هه‌ڵنه‌دابوو.
* * *
ده‌ریا ئاسا
ده‌ربیجه‌ی زه‌ینی ساماڵت
چاوه‌كانت،
جمه‌ی ده‌هات
له ژیان دۆستی و
هیوای شیرین به داهاتوو
بۆیه نه‌مدی
بۆ ساتێكیش
گه‌ردی خه‌می
ناهۆمێدیت له ڕوو نیشتوو.
* * *
كه‌سێك ویستی
حیكایه‌تی
شه‌ونخونی و
كاری وشیاری ده‌رانه‌ی،
كه‌سێك ویستی
كۆی سه‌ر بورده‌ی
تێكۆشانی شێلگیرانه و
پیشمه‌رگانه‌ی
وه‌ك نهقیمێك
بخاته سه‌ر
كلكهوانهی ژیانێكی
سه‌ربه‌رزانه بۆ داهاتووی
بابێ و
له‌چاپخانه‌ی شۆڕش
سه‌ده‌فی
ئه‌زموونه‌كانی بشكێنێ
له قووڵایی زه‌ینی كامپیۆتێڕهكاندا
له‌سه‌ر به‌ستێنی لاپه‌ڕه‌كانی پێشڕه‌و
مرواری وڵام ده‌ربێنێ.
با سۆراغی هه‌ودای
تیشكی بیر و باوه‌ڕی
له تان و پۆی ڕووناكایی
جار و باره‌ی
گڵۆپی ماڵه كورته‌باڵاكانی
گونده‌كان و
گه‌ڕه‌كه فه‌رامۆشكراوه‌كانی شار بگرن.
با ڕازی شكۆی
به سه‌ربه‌رزانه‌ی مردنی
له‌و دارتێلهی له ئامێزیا
له‌گه‌ڵ ته‌زووی كاره‌با دا
ئاوێته‌ی كردن
بپرسن.
* * *
له دوای كۆچی نابه‌وه‌ختی
وا هه‌ست ده‌كه‌م،
به ئیلهام له تیشكی چاوی،
شۆقی دیده‌ی گڵۆپهكانمان گه‌شتره
ڕۆشناییان
له‌چاو جاران،
گه‌لێ گه‌لێ
ڕوو خۆشتره.
ن: سه‌عید ئه‌مانی (په‌یمان)
10/9/2007
……………………………………………………………………………………………………….
به‌رامه‌ی شۆڕش
بۆ گشت زیندانیانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ئینسان
ساڵه‌هایه و
ده‌سته‌كانتان
ده‌روازه‌كانی مێژوو ئه‌كوتن
تاقێك بۆ ڕزگاری لێده‌ده‌ن
به ئێسك و پروسكی گیانبه‌خت كردوان
به ئیراده‌ی هه‌زارن هه‌زار قوربانی ش
داستانی به‌ره‌یه‌ك له خه‌باتكاران
دهبهردێنن.
نه‌وه‌یه‌ك له خه‌و ڕاده‌بێت
كه
له‌گه‌ڵ كازیوه‌ی ڕاپه‌ڕیندا
قهرارێكیان هه‌یه.
نه‌وه‌یه‌كی كه
له باوه‌شیدا
به‌رامه‌ی شۆڕشگێڕانی هه‌ڵگرتووه
نهسڵێكی كه
سه‌رده‌می زیندان و كوشت و بڕ
نایترسێنێ.
سه‌رده‌می سه‌ركوت… سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین
سه‌رده‌می خه‌م و ئاواته مه‌زنه‌كان.
چه‌ندین ساڵه و
ئه‌م وڵاته
ئاڵای ده‌ستی شۆڕشگێڕانی له شهكانهوهدان.
چه‌ندین ساڵه و
مه‌شعه‌لی ڕاپه‌ڕین
ڕۆشنایی ده‌به‌خشێته ڕێگای خه‌باتگێڕان و
شه‌وی ده‌سه‌ڵات
دهچڕژێنێ.
ئه‌ی خه‌باتكارانی به‌ند كرا‌و
ئێوه له زینداندا
به لوتكه‌ی شانازی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ته‌وه ئهدرهوشێن و
زیندانبانهكانیشتان
له بڵێسه‌ی قین و نهفرهتیاندا ده‌سوتێن.
ئێوه‌ن هه‌وێنی تێكۆشان و
له شێعری منیش مه‌زنتر.
بێژی شێعرم!
سه‌ڵای هه‌ڵكردنی تۆفانی عه‌زمی جهزمتان ببیستێ؟!
بانگه‌وازی شۆڕشگێڕانی به‌ندكراو
بانگه‌وازی ئه‌و ئینسانه سه‌ربه‌ستانه‌ی
له پشت میله‌ی زیندانه‌وه
ده‌ست و پێ به زنجیره‌وه و چاو به‌ستراو
ئه‌و چاوه گه‌شانه‌ی
وا نه‌یارانی
پێیان وایه به به‌ستنیان
ده‌توانن خۆری شۆڕشه‌كان داكوژێنن!
چه‌ندین ساڵه و
كاروانی شۆڕش
هه‌روا
به‌رده‌وامه.
ئه‌ی هاوڕێیانی زیندانی!
چه‌نێ جوانه
گه‌ر ڕۆژێ بێ
گشت ئینسانه چه‌وساوه‌كان
لهخهوڕابن
مێژوو به‌بێ سیاچاڵ و میله‌ی زیندان
شۆڕش
په‌رچه‌می ئازادی و یه‌كسانی
له گشت شوێنێ
له وڵاته‌كه‌ی ئێمه و ئێوه و
به پانتایی هه‌موو جیهان
بشهكێنێ. (١)
سه‌عید ئه‌مانی
—————— (١) شێعرێكی محه‌ممه‌د فیتوری شاعیری ئه‌فریقاییه كه به ده‌ستكاریه‌كی زۆره‌وه داڕێژراوه‌ته‌وه. شێعره‌كه به ناوی «بۆ بن بللا و هاوڕێكانی» كه له كتێبی «ئاوازی خوێن» له وه‌رگێڕانی یۆسف عه‌زیزی دا كراوه به فارسی. وه‌رگێڕ
……………………………………………………………………………………………………….
برووسكه
( بۆ 26 ڕێبه‌ندان )
برووسكه‌ی چاوی هه‌ورێك بووی
كه‌یلی باران
له شه‌وی ئه‌نگوسته‌چاوا.
ته‌قینه‌وه‌ی كانیاوێك بووی
له داوێنی ناڵه‌شكێنه‌ی ڕاوهستانا
بۆ ڕووباری وه‌ڕێ كه‌وتن.
بووی به به‌ستێن
تا ناخی ده‌ریای یه‌ك گرتن.
* * *
تۆ
كلیلی ئه‌و سندووقه‌ی
ڕازی سه‌ركه‌وتنی تیایه
بۆ ژێر ده‌ستان.
تۆ
تۆفانی مه‌وجی مێژووی
بۆ غه‌رقی كه‌شتی سه‌رمایه
له كوردستان.
سه‌عید ئه‌مانی
……………………………………………………………………………………………………….
بانگه‌وازێك
چاوه‌ڕێتم!
له‌م ساماڵی بێ به‌ربه‌ستی ئه‌وینه دا
ته‌واری په‌ڕ و باڵ به‌سته‌ی
یاغیبوونت هه‌ڵفڕینه.
تانه‌ی خه‌می مه‌ودای نێوان
به له‌یزێری
تیشكی ده‌م كه‌لی ڕه‌هایی
بسووتێنه.
لووتكه‌ی به دامێنه‌وه به‌رز!
له خۆبایی بوون تاوانه.
كێڵگه‌ی ئه‌وینداری هه‌ور
لێوی تینووی
چاوه‌ڕێی ماچی بارانه
وه‌ڕێ كه‌وه!
ڕووبارێكی
شینیی ده‌ریا
له قووڵایی چاوه‌كانتا
ڕۆنیشتوه.
بپشكوێ!
باخچه‌یه‌كی
وه‌رزی به‌هاریش ئیلهامی
له سرووشتی وجوودی تۆ
وه‌رگرتووه.
چاوه‌ڕێتم!
تا كاتێ هه‌ور بارین و
وه‌رزی به‌هار سه‌وزه‌ڵانی و
چاوه‌ی كانی هه‌ڵقوڵینی له بیرماوه.
پێڵووی په‌نجه‌ره‌ی ئینتزار
پێوه ناده‌م
تا كاتێ سرووشتی خۆریش
ڕووناكیی و
زه‌وی خول و
مانگ تریفه‌ی له بیرماوه.
میلی كاتژمێری هۆمێد
ناوه‌ستێنم
تا ئه‌و كاته‌ی په‌نجه‌ی ڕۆژه‌كانی ته‌مه‌ن
له گۆ نه‌چوون
كوانووی خه‌بات
پۆلوهكانی تینی ماوه
چاوه‌ڕێتم.
وه‌ڕێ كه‌وه.
ن: سه‌عید ئه‌مانی
سلێمانی سه‌رماوه‌زی 1382 هه‌تاوی
……………………………………………………………………………………………………….
» شكۆمه‌ندی57 «
له‌یادی بیست و شه‌شی رێبه‌ندان ساڵرۆژی ئاشكرابوونی خه‌باتی كۆمه‌ڵه دا
ئه‌مرۆ دایكی شه‌هیدان
30 به‌هاری ماڵئاوایی
بۆ یادی
كاك حهمهحسێنی كه‌ریمی ده‌گرین.
ئه‌مرۆ كرێكاران و خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت
جێژنی 30 ساڵ خه‌بات و خۆڕاگری
به‌لوتكه‌ی ئاویه‌ری عهزمیانهوه
ئاگر ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مرۆ بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێڕانه‌ی كوردستان
له پێشوازی
30 هه‌مین به‌هاری له دایك بوونی به‌ره‌ی چه‌پی دا
به‌ئاسمانی شانازیه كانیه‌وه
لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی باڵ لێده‌دا.
ئه‌مرۆ بیره‌وه‌ریه‌كانی
سه‌رده‌می قیام
له زه‌ینی خه‌ڵكی ئێران دا
به شكۆمه‌ندی 57 ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مرۆ به‌سته‌ڵه‌كی دوودڵی و لاڕێ بوون
به‌سروودی پایه‌داری و به‌رده‌وام بوون
گه‌رم ده‌خلیسكێ.
له‌م رۆژه‌دا
شكستی پلان و پیلانی
نه‌یارانی ئه‌م ڕه‌وته‌ش
هه‌ره‌سی لێكنانی پێلوی ناهومێدی
ده‌ڕوانێ.
سه‌عید ئه‌مانی
رێبه‌ندانی 1387
……………………………………………………………………………………………………….
بیان دیدگاه