Feeds:
نوشته
دیدگاه

Archive for مِی 2016

Read Full Post »

» چوون بەرەو کورەخانە»

( شەرحی حاڵی کرێکارێکی کورەی خشت بڕین)

لە بێکاری و لە بەردەردی نەداری

لە گیرفانم کە بێ پۆڵی دەباری

 

نەگەیمە نیوە یان ئاخری ڕێبەندان

لەبەر بێ پارەیی ژین بوو بە زیندان

 

ماڵ و مناڵ رووت و بێ بەرگ و پێڵاو

خەم و پەژارە و دەرد هاتن بە لێشاو

 

هەرچی تێفکری بووم نە لە دێ و نە شار

بێ دەرەتانی بوو دەست نەئەکەوت کار

 

دەمدی بێکاری وا جەرگی بڕیوم

لەولاش گرانی چۆن هەڵیدۆشیوم

 

بە ناچار هاتمەسەر ڕۆیشتن بۆ کورە

هەرچەندە کارسەخت و ڕێگاکەی دوورە

 

دەمەو ئێوارە بوو کاتێ درەنگ وەخت

لە دەرگایان ئەدا و حەمە وەژوور کەوت

 

وتی: بیستومە تۆ ئەچی بۆ کورە

خشتی باش ئەبڕیت و ناوت مەشهورە

 

منیش سەرکارگەر و هەم وەستا کارم

چەندین کورەم هەیە و پڕ قاڵبدارم

 

دەیوت: کورەکانم خۆشن وەک بەهەشت

سوختیان نەوت و گازە و مەیدان زل و دەشت

 

خاوەن کارخانەکان زۆر بێ ئازارن

مافتان نافەوتێ، زۆر بەرزە ئاکارن

 

پێم وت منیش کاری لای تۆم پێخۆسە

خشتت بۆ دەبڕم ڕیک ساف و چوار گۆشە

 

وتی ئیتر بەڵێن بە هیچ کەس مەدە

ئەمەش هەزار تمەن وەک مساعەدە

 

قەراردادمان نووسی لەگەڵ کاک حەمە

وتم ئەم پارەیەی پێتداوین کەمە

 

خەرجیمان نەماوە پێی ناگەینە جێ

ئەدی پوڵ بۆ شام و نەهاری نێوڕێ؟

 

وتی بەڕاستی قسەکەت زۆریش بەجێیە

باوەڕ بکە منیش پارەم کەم پێیە

 

هەر بگەینە جێگا و کورە لە تاران

پوڵمان لە دەستدایە بە دە هەزاران

 

من و پێنج شەش ماڵێک خزم و قەوم و خێش

کەوتینە شوێن حەمە وەک شێخ و دەروێش

 

زۆر بە دڵ کەیلیەوە دەستەی هەژاران

سواری ماشێن بوین و بۆ کورەی تاران

 

کاتێک گەیشتینە نزیک کارخانە

دیمان جێگایەکی وەکو وێرانە

 

بێ بەرق و بێ ئاو و تەڕ و لاروخاو

خۆزگە دوژمنیش وا نەیبینێ بەچاو

 

پڕ بوو لە گیانداری وەک کێچ و ئەسپێ

ئاژەڵ تیا ناژیت و تێیدا دەتۆپێ

 

بارمان لە ماشێن زوو دەهێنایە خوار

گشتمان نیگەران لە درۆی وەستاکار

 

دەستماندا تەعمیری حەسار و مەنزڵ

جار جار بە دڵخۆشی و گابە نابەدڵ

 

رۆژێک و دوان ڕۆیی تاگەی بەحەوت

چاومان بە خاوەنی کورە نەکەوت

 

قەرار و بڕیار و نووسراوی مۆردار

زەمانەت نامەکەی ئێمەی کرێکار

 

زۆر بە ئاشکرایی نرایە ژێر پێ

هیچ شوێنێک نەبوو کە دادمان بپرسێ

 

ئەمجارە بۆ جێگا کەوتینە حەولان

کورەی ترمان گرت لە نزیکی تاران

 

بارمان پێچاوە و گشت رۆیشتین بە ناچار

بەڵام سەد خۆزگەمان بە جێی ئەوەڵ جار

 

ئاسمان لەم نەزمەدا هەموی یەک ڕەنگە

دەست کردن بە خەبات زونیە و درەنگە

 

دەبێ بیڕمێنین ئەم، نەزمەی سەرمایە

ئاسودە ترین ژیان بێنینە کایە

 

 

تاران ٥ ی گوڵانی ٦٧

 

 

Read Full Post »