ن: سەعید ئەمانی
» تیڕێژی خۆر «
بۆ رۆژی كۆمه‌ڵه
ئه‌مرۆ رۆژی كۆمه‌ڵه‌یه
بیست و شه‌شی رێبه‌ندانه
مژده‌به‌خشی ده‌سته‌به‌ری
ئامانجی تێكۆشان مانه
رۆژی كۆمه‌ڵی زه‌حمه‌تكێش
كانی هیوای چه‌وساوانه
له شه‌وی بێهومێدی دا
تیڕێژی خۆری هه‌موانه
تیشكی ئاسۆگه‌ی دوارۆژی
به‌خته‌وه‌ری هه‌ژارانه
سه‌نگه‌ری داكۆكی و په‌نای
توێژی چه‌وساوه‌ی ژنانه
شووره‌ی له گیران نه‌هاتووی
بزوتنه‌وه‌ی كوردستانه
له‌غاوی ئه‌سپی سه‌رمایه
له مشتی كرێكارانه
رێ نیشانده‌ری خه‌باته
له‌رزه‌ی گیانی زۆردارانه
هه‌وێنی رێكخراو بوونه
له ماڵ و مهزراو كارخانه
دژی هه‌ر هه‌ڵاواردنێك
خوازیاری مافی یه‌كسانه
جۆشده‌ری خه‌باتی گشتی
له سه‌ر تاسه‌ری ئێرانه
پیرۆز بیت رۆژی كۆمه‌ڵه
بیست و شه‌شی رێبه‌ندانه
مژده‌به‌خشی ده‌سته‌به‌ری
ئامانجی تێكۆشان مانه
@@@@@@@@
» ترووسكه»
( بۆ رۆژی کۆمەڵە)
ترووسكه‌ی چاوی هه‌ورێك بووی
كه‌یلی باران
له شه‌وی ئه‌نگوسته‌چاوا.
ته‌قینه‌وه‌ی كانیاوێك بووی
له داوێنی ناڵه‌شكێنه‌ی ڕاوهستانا
بۆ ڕووباری وه‌ڕێ كه‌وتن.
بووی به به‌ستێن
تا ناخی ده‌ریای یه‌ك گرتن.
* * *
تۆ
كلیلی ئه‌و سندووقه‌ی
ڕازی سه‌ركه‌وتنی تیایه
بۆ ژێر ده‌ستان.
تۆ
تۆفانی مه‌وجی مێژووی
بۆ غه‌رقی كه‌شتی سه‌رمایه
له كوردستان.
بیان دیدگاه