کورته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی نیما سه‌روستانی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی دانیشتوی سوئێد سه‌عید ئه‌مانی نیما سه‌روستانی، یه‌کێک له‌و ده‌رهێنه‌ره سینه‌ماییانه‌یه که توانیویه‌تی فیلمه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌کانی خۆی له کاناڵه ته‌له‌ویزیۆنیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا بڵاو بکاته‌وه.
نیما ده‌رهێنه‌ری به دروست کردنی چه‌ند فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی سه‌باره‌ت به هۆکاری هاتنه‌ده‌ری په‌نابه‌رانی ئێرانی له وڵاته‌که‌یان له ساڵه‌کانی کۆتایی ده‌یه‌ی 80 و سه‌ره‌تاکانی ده‌یه‌ی 90 زاینی‌دا ده‌ست پێکردوه. له نێوان فیلمه‌کانی نیما سه‌روستانی دا، فیلمی 57 خوله‌کی» سنوری بێ هیوایی»، له زومڕه‌ی یه‌که‌م کاردانه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به بارودۆخی دژوار و ناله‌باری کۆڵبه‌ران به ئه‌ژمار دێت.
کۆڵبه‌ر یان ئه‌و کاسبکارانه‌ی که که‌لوپه‌له‌کانیان به کۆڵ ده‌گوازنه‌وه، زیاتر له ناوچه‌ی سنوریی باکۆری ڕۆژئاوای ئازه‌ربایجان، کوردستان و کرماشان له سنوری نێوان ئێران و عێڕاق دا کارده‌که‌ن. ئه‌وان زیاتر توێژێک له لاوان و تازه‌لاوانن که له‌به‌ر به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون له پشتیوانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیمکاناتی گونجاوی کاروپیشه، به ناچاری و بۆ دابینکردنی داهاتێکی مه‌مره‌ومه‌ژی، هێندێک کالای وه‌ک به‌نزین، سیگار، ته‌له‌ویزیۆن، ئامێری کاره‌بایی، تایه‌ی ماشێن و هه‌ر که‌لوپه‌لێکی تر که له بازاڕه‌کانی ئێران و عێڕاق دا وردبیته‌وه، به شێوه‌ی ناڕه‌سمی له سنوره هاوبه‌شه‌کانه‌وه، ئاودیو ده‌که‌ن.
که‌سایه‌تیه‌کان گه‌لێک سروشتین و به واتایه‌ک کت و مت خۆیانن و حوزوری دوربین به‌سه‌ر کاره‌که‌یانه‌وه قورسایی ناکات.
که‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران له یه‌کێک له راپۆرته‌کانیدا سه‌باره‌ت به بارودۆخی دژوار و پڕله کاره‌سات و چه‌رمه‌سه‌ری ژیان و به‌ڕێچوون و ئه‌منیه‌تی ئه‌م ئینسانه زه‌حمه‌تکێشه کۆڵبه‌رانه نووسیویه‌تی ته‌نیا له نێوان مانگه‌کانی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی 1390 تا مانگی گوڵانی ساڵی 1391 هه‌تاوی، له‌و 74 که‌سه کۆڵبه‌ر و کاسبکاره‌ی که گیانی خۆیان له سنوری پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان‌دا له ده‌ستداوه،» 70 که‌سیان له لایه‌ن هێزه سنور پارێزه‌کانه‌وه دراونه‌ته به‌ر گولله». چوار که‌سیان» به‌هۆی که‌وتن به‌سه‌ر مه‌یدانی میندا، ڕوخانی ڕنوی به‌فر به‌سه‌ریاندا و سه‌رمابردویی گیانیان له‌ده‌ستداوه». له نێوان ئه‌و که‌سانه‌شدا که بریندار بوون» 8 که‌سیان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و باقیه‌که‌شیان به گولله‌ی مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی و پاسه‌وانانی سنور بریندار کراون». که ئه‌مه ده‌توانێ ده‌رخه‌ری ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌خویی و نه‌بوونی هاوسه‌نگی له نێوان» تاوان» و » سزادا» بێت، سزایه‌کی که ناڕه‌وا به دژی هه‌ولێکی ڕه‌وا له پێناو به‌ده‌ستهێنانی بژیوی ژیانی ڕۆژانه و به‌گژداچوونه‌وه‌ی برسیه‌تی و مه‌رگدایه.
به‌ڵام ئه‌م ئاماره ته‌نیا ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که که‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ توانیویه‌تی له لایه‌ن سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌کانه‌وه به‌ده‌ستیان بێنێ. به‌م پێیه ژماره‌ی ئه‌و کۆڵبه‌رانه‌ی گیانیان به‌خت کردوه، له‌و ماوه زه‌مه‌نیه‌دا، ده‌کرێ گه‌لێک زیاتر له‌مانه بووبێت.
به وته‌ی شاهیدانی ئه‌م ڕووداوانه، ژماره‌یه‌ک له پاسه‌وانانی سه‌ر سنور، به‌بێ ته‌قه‌ی هه‌وایی، که بۆ ئاگادار کردنه‌وه و ڕاگرتنی کۆڵبه‌ره‌کانه، ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و ڕووی ئه‌وان و یان ئه‌سپ و وڵاغه‌کانیان، که وه‌ک تاکه سه‌رمایه و سه‌رچاوه‌ی بژیویان به‌ئه‌ژمار دێت، ته‌قه ده‌که‌ن. ژماره‌یه‌ک له که‌سوکاری قوربانیه‌کان ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن که دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساتانه‌یان به‌سه‌ردا دێنن نه که‌س خۆی به به‌رپرسی مه‌ر‌گی ئه‌و قوربانیانه ده‌زانێ و نه ته‌نانه‌ت گرنگیه‌کیش به ناڕه‌زایه‌تی و شکایه‌ته‌کانیان ده‌درێت و نه به‌دوادا چوونێک له‌م باره‌یه‌وه ده‌کرێت. ڕای گشتیش له‌به‌ر زۆری و که‌ڵکه بوونی ڕووداوه تاڵه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران، تا ئێستا نه‌په‌رژاوه کاردانه‌وه‌یه‌کی گه‌نجاو و به‌رده‌وام سه‌باره‌ت به بارودۆخی دژواری ژیانی ئه‌و ئینسانه زۆرلێکراوانه و ڕه‌نج و ئازارێکی له‌گه‌ڵیدا ده‌سته‌ویه‌خه‌ن له خۆی نیشان بدات.
له فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی سنوری بێ هیوایی دا، هه‌ژاری، کاری ڕه‌ش و تاقه‌ت پڕوکێنی چه‌ند که‌س له کۆڵبه‌رانی شاری سنوریی مه‌ریوان و ده‌ست و په‌نجه نه‌رمکردنیان له‌گه‌ڵ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی گیانی له‌سه‌ر سنوره‌کان و تاڵانچێتی و ڕشوه‌خۆری مه‌ئمورانی سه‌رسنوره‌کان ده‌گێردرێته‌وه.
له‌م نێوانه‌دا شاره‌کانی شنۆ، مه‌ریوان، نه‌وسود، سه‌رده‌شت، پیرانشار و بانه، له شاره سنوریه‌کانی کردستانی ئێران، که زیاترین ئاماری کۆڵبه‌رانی گیانبه‌خت کردویان له‌خۆ گرتوه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و داستانه‌ی فیلمه‌که ده‌یگێڕێته‌وه، ڕۆژانه کۆمه‌ڵێکی زۆر له دانیشتوانی شاری مه‌ریوان بۆ کڕینی به‌نزین ڕیز ده‌به‌ستن تا ئه‌م کالایه‌یان به نرخێکی که‌متر ده‌ست بکه‌وێ و له‌ودیوی سنور بیفرۆشنه‌وه. له به‌شێکی ئه‌م فیلمردا، ڕیزێک له کۆڵبه‌رانی پیاده و به‌سواری ئه‌سپه‌وه، دوابه‌دوای یه‌کتر به باری به‌نزینه‌وه له سنور ده‌په‌ڕنه‌وه؛ وه‌ک ئه‌وه‌ی که بڵێی په‌ڕینه‌وه له سنور له‌وه هاسانتر نابێت و هیج مه‌ئمورێکی سنورپارێزیش بوونی نییه.
ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که که چه‌ند جارێک له‌گه‌ڵ دوو که‌س له کۆڵبه‌ره‌کان سنوری به‌زاندوه، ده‌ڵێت:» ئه‌وه‌نده به‌سه که بڕێک پاره بده‌ی به پاسه‌وانی سنوره‌که تا له سنوره‌که بپه‌ڕێته‌وه. ڕۆژێک بینیم لاوێک به سه‌روسه‌کوتی خوێناویه‌وه هات و وتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌م نه‌داوه به پاسه‌وانه‌کانی سنوره‌که به قۆنداغی تفه‌نگ سه‌روگوێلاکیان شکاندوم.»
به‌ڵام دانی پوڵ و په‌ڕینه‌وه له سنور نیشانه‌ی بوونی ئه‌منیه‌ت نییه. ڕه‌نگه کۆڵبه‌ره‌که، له شوێنێکی دیکه، بکه‌وێته‌به‌ر تیرڕه‌سی مه‌ئمورێکی دیکه‌وه. نیما سروستانی ده‌ڵێت:» بێجگه له هێندێک حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن، به‌داخه‌وه ئه‌م هاتوچۆ کردنه به سنوری مه‌ریواندا گه‌لێک باو بوو. له سه‌ره‌تادا پێموابوو ڕه‌نگه له هه‌وه‌ڵه‌وه سه‌ربازێک دڵی به‌حاڵی کۆڵبه‌ره‌کان بسوتێ و به‌بێ وه‌رگرتنی ڕشوه ئیجازه بدات به به‌رده‌میدا تیپه‌ڕن، به‌ڵام که‌م که‌م وه‌رگرتنی ڕشوه په‌ره ده‌ستێنێ و زۆربه‌ی مه‌ئمه‌ره‌کان فێرده‌بن تا به شێوه‌یه‌ک بکه‌ونه سه‌وداو مامه‌ڵه و له‌م ڕێگایه‌وه داهاتێکی باش بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن.»
نیما سه‌روستانی، به‌دوای سوژه گه‌لێکی گونجاو بۆ دروست کردنی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی له ڕووداوه‌کانی رۆژانه‌دا و له کاتی ژیانی پێشه‌یی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت و ده‌دۆزێته‌وه. هێندێک جار خۆی بابه‌ته‌کان ئه‌دۆزێته‌وه و ده‌چێت به‌دوایاندا، جاری‌واش هه‌یه بابه‌ته‌که ئه‌و به‌دوی خۆیدا ده‌کێشێ و ئاڕاسته‌ی هه‌ڵسوڕانی ده‌گۆڕێت. ئه‌و ده‌ڵێت:» ده‌بێ له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌دا بژیم تا بتوانم له باره‌یه‌وه فیلمێک دروست بکه‌م.»
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره سینه‌ماییه له‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی نێوان عێڕاق و ئامریکا له ساڵی 2003 دا به ئامانجی ئاماده کردنی ڕاپۆرت بۆ ته‌له‌ویزیۆنی سوئێد له ڕێگای سنوره‌کانی کوردستانی ئێرانه‌وه ده‌چێته عێڕاق و له‌م سه‌فه‌ره‌دا بۆ یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ کێشه و گرفتی کۆڵبه‌ره‌کاندا ئاشنا ده‌بێت:» له سنوری نێوان ئێران و عێڕاق که‌لاکی ئه‌و ئه‌سپانه‌م بینی کوژرا بوون. هۆکاره‌که‌یم پرسی و زانیم که هی ئه‌و کوردانه‌یه وا هێندێک کالا به ئامانجی فرۆشتن ده‌به‌نه ئه‌وبه‌ری سنور و هه‌ربه‌م هۆیه‌شه‌وه پاسه‌وانه‌کانی سنور ته‌قه‌یان لێ کردو‌ن. چه‌ند ساڵێک ئه‌م بابه‌ت و وێنانه له زه‌ینمدا مانه‌وه تا له ساڵی 2006 دا ده‌ستم به کار کرد له‌سه‌یان.»
ئه‌و سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ دروست کردنی فیلمێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌ڵێت:» دروست کردنی فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی به‌لای منه‌وه به‌ته‌نیا پیشیه‌ک نییه. به‌ڵکو به چه‌شنێک هه‌ڵسوڕانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و داکۆکی کردنیشه له ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ژار و زۆرلێکراو و بێبه‌ش. چه‌شنێکیشه له بزوتن له قوڵایی ئه‌و ڕوداوانه‌دا وا هه‌ڵیانده‌بژێرم تا به‌ڵکو بتوانم کاریگه‌ریه‌کم له‌و ڕاستایه‌دا هه‌بێت.»
فیلمی سنوری بێ هیوایی، ڕه‌وتی ژیانی چوار کۆڵبه‌ری ئێرانی ده‌گێڕێته‌وه؛ سێ پیاو و ژنێک. یه‌کێک له‌م چوار که‌سه،» شادمانه» له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا مردوه.» مه‌رگ» و» ڕه‌نج و ئازاره‌کانی»، له‌گه‌ڵ ژیانی باقی کۆڵبه‌ره‌کانی تردا پێوه‌ندیه‌کی ئاوێنه ئاسای هه‌یه. له ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی داستانی ژیانی سێ کۆڵبه‌ره‌که‌ی تروه» شاهۆ»، » ڕێبوار» و » دایکیان» له‌گه‌ڵ دژواریه‌کانی ژیانی شادمان ئاشنا ده‌بین و له ڕێگای مردنی ئه‌ویشه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ره‌س هێنانی ژیانی کۆڵبه‌ره‌کان.
له دیمه‌نه‌کانی سه‌ره‌تای فیلمه‌که‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت » شادمان» که ته‌نیا نان ئاوه‌ری بنه‌ماڵه‌که‌ی بووه، له شه‌وێکی ساردی جستاندا، له نیوه‌ی ڕێدا، ئاگرێک ده‌کاته‌وه تا خۆی پێ گه‌رم بکاته‌وه. بڵێسه‌ی ئاگره‌که ده‌گاته جله‌کانی که ئاوێته‌ی پڕێشکه‌ی به‌نزین بووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی مردنی. که‌سایه‌تیه‌کی تری فیلمه‌که،» شاهۆ» که دیپڵۆمی هه‌یه، نه‌ک هه‌ر باری قورسی ئابووری بنه‌ماڵه‌ی خۆیانی له ئه‌ستۆدایه، به‌ڵکو یارمه‌تی دایک و باوکی هاورێ له ده‌ست چووه‌که‌شی ئه‌دات.
» ڕێبوار»، دۆست و هاوڕێی شاهۆ، ش له ته‌مه‌نی 13 ساڵیه‌وه ده‌رس و قوتابخانه‌ی به‌جێهێشتوه و ئێستا چوار ساڵه که یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌دات. دوو که‌سایه‌تیه‌که‌ی دیکه‌ی فیلمه‌که، دایک و باوکه نه‌خۆشه‌که‌ی» شادمان» ن. باوکه له ئانوساتی له‌ده‌ستدانی سۆمای چاوه‌کانیدایه و ئه‌م نا بیناییه‌ش له مه‌تنی فیلمه‌که‌دا» کارکردێکی هێمایی» وه‌ک » چاره‌نووسێکی چارهه‌ڵنه‌گر» ده‌نوێنێ.
به وته‌ی ده‌رهێنه‌ر ئه‌م ڕه‌گه‌زه هێماییانه له ڕاستیه‌کانی ژیانی که‌سایه‌تیه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. له ڕاستیدا ئه‌و داستانه‌ی که فیلمی سنوری بێ هیوایی ده‌یگێڕێته‌وه، داستانێکی له پێشدا داڕێژراو نییه، به‌ڵکو به‌رهه‌می گه‌ڕان و پشکنینی ده‌رهێنه‌ره له تێم و بابه‌تی سه‌ره‌کی کاردا. ئه‌و ده‌ڵێ:» ئێمه ده‌چینه ناخی ژیانی که‌سانێکه‌وه و ده‌یان کاتژمێر فیلمیان لێ هه‌ڵده‌گرین. هه‌رچه‌ند له کۆتاییدا ته‌نیا کاتژمێرێک له‌م فیلمانه به‌کار دێت، به‌ڵام به‌م کاره، ئاشنایی گوروپه‌کامان سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌که زیاتر ده‌بێت و فیلمه‌که قوڵاییه‌کی گۆنجاوتری بابه‌ته‌که ده‌سمێت و نیشانه و هێما ڕاسته‌قینه‌کانی ژیان باشتر ده‌چنه‌سه‌ر جێی خۆیان.»
له فیلمی سنوری بێ هیوایی دا شاهۆ و ڕێبوار، هێندێک خه‌ون و خولیای ساکار، به‌ڵام دوره ده‌ستیان هه‌یه؛ ئاره‌زویه‌کی وه‌ک کڕینی ئه‌سپێکی قیستی تا ئیتر ناچار نه‌بن هه‌رکامه‌یان ڕۆژانه 60 لیتر به‌نزین تا ئه‌وبه‌ری سنور به کۆڵ بگوازنه‌وه.
جه‌ختی ئه‌م فیلمه له‌سه‌ر ئاوات و ئاره‌زو، شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون و ترس و نیگه‌رانیه‌کانی ڕۆژانه‌ی ژیانی ئه‌م دوو لاوه، به‌رده‌نگ- بینه‌ر به‌ره‌و شێوه‌یه‌ک هاوکاری له‌گه‌ڵ فیلمه‌که‌دا ده‌کێشێ تا به‌شێك له داستانه نه‌گێڕدراوه‌که، له زه‌ینی ئه‌ودا ته‌واو بکرێت. وه‌ک نمونه مه‌ودایه‌کی که له نێوان ژیانی شاهۆ و ڕێبوار له‌گه‌ڵ شێوه‌ی ژیان، ئاوات و ویست و داواکاریه‌کانی لاوانی شاریدا بوونی هه‌یه، به‌شێک له داستانه‌که‌یه که له مێشک و زه‌ینی به‌رده‌نگدا کامڵ ده‌بێت.
ئه‌م فیلمه به نیشاندانی ڕه‌نج و ئازاری که‌سایه‌تیه‌کانی فیلمه‌که، باس له به‌سه‌دان لاو ده‌کات که به هۆی هه‌ژاری بێ ئه‌وپه‌ڕه‌وه زوو گه‌وره ده‌بن، له قۆناغی لاوی‌دا خوێندن به‌جێدێڵن و بۆ یارمه‌تیدان به باری ئابووری بنه‌ماڵه، ڕێگای سنوره‌کان ده‌گرنه پێش. ئه‌وان هه‌موو ڕۆژێک خۆیان له تیرڕه‌سی پاسه‌وانانی سنور و له ئاکامدا هاونشین و هاونه‌فه‌سی مه‌رگدا هه‌ست پێده‌که‌ن و ژیانیان پڕه له ژانی جومگه، ترس و نیگه‌رانی و چه‌نه‌لێدان له‌گه‌ڵ کڕیارانی به‌نزینی قاچاغ. شاهۆ له فیلمه‌که‌دا ده‌ڵێت:» ئیشه‌که‌مان سه‌رتاپا ڕیسکه، ده‌رۆین، یان سه‌رده‌که‌وین یان نا. یان ده‌کوژرێین یان لێمان ده‌ده‌ن و جێگایه‌کمان ده‌شکێت.»
فۆڕمی فیلمه‌که شێوه بازنه‌ییه. زووم بکه‌یته سه‌ر ژیانی هه‌رکام له کاراکته‌ره‌کانی فیلمه‌که، ده‌بینی ڕێگای ده‌ربازبوونێک نییه له کاری دژوار و پڕله نه‌هامه‌تی کۆڵبه‌ری:» شاهۆ ده‌یه‌وێ هه‌م هه‌زینه‌ی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی دابین بکات و هه‌م هه‌زینه‌ی ده‌رمانی چاوی باوکی شادمانی هاوڕێی، به‌ڵام به‌هۆی گوازتنه‌وه‌ی زۆر و به‌رده‌وامی ده‌به و گاڵۆنی به‌نزینه‌وه، پشت ئێشه‌ی گرتوه. له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبوار ئه‌سپێک به‌کرێ ده‌گه‌رێ. ئه‌و له‌هه‌مانحاڵدا ده‌شیه‌وێ بچێته داوای ئه‌و کچه‌ی وا خۆشی ده‌وێت.
ڕێگای گه‌یشتن به خه‌ون و ئاواته‌کان داخراوه. شاهۆ ده‌که‌وێته‌به‌ر گولله‌ی پاسه‌وانانی سه‌رسنور، لاقی ده‌شکێت وئه‌سپه‌که‌ی( واته هێمای خه‌ون و ئاواته‌کانی) له ده‌ست ئه‌دات. ئه‌و که ئیتر توانایی کاری کۆڵبه‌ری نه‌ماوه، له پێناو دابین کردنی بژیوی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یدا بۆکار رووی کردۆته کوره‌خانه‌ی خشت بڕی. ده‌چێته داوای ئه‌وکچه‌ی خۆشیده‌وێت و باوکی کچه‌که ڕازینابێت. دایکی شادمان به ناچاری و به غوده‌یه‌ک له گه‌رودا ده‌چێته ڕیزی کۆڵبه‌ره‌کانه‌وه. باوکی شادمان کاتێک هه‌زینه‌ی ده‌رمانی نه‌خۆشیه‌که‌ی ده‌ست ده‌که‌وێت که بۆی ده‌رده‌که‌وێ نه‌خۆشیه‌که‌ی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه و ئیتر کات بۆ چاره‌سه‌ر به‌سه‌رچووه.
وتاری مه‌تنه‌که، وتووێژ و ڕووداوه‌کانی ژیانی هه‌رکام له کاراکته‌ره‌کان و هێما وێنه‌ییه‌کانی نێو فیلمه‌که به‌باشی و هاوته‌ریب و هاوئاهه‌نگ وه‌ک تانوپۆی ته‌ون تێکچندراون. که‌مبینایی چاوی باوک، له هاوئاهه‌نگی ته‌واودایه له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی به پارێز و شه‌وانه‌ی شاهۆ و ڕێبوار به‌سه‌ر کوێره‌ڕێی سنوردا. ئه‌ڵێی چاره‌نووسی ئه‌م دوو لاوه‌یه و بێجگه له ڕۆیشتن به تاریکی دا چاره‌یه‌کی تریان نییه! شاهۆ به ده‌رهێنه‌ر و دروستکه‌ری فلمه‌که‌ش، که له‌گه‌ڵیاندا به‌سه‌ر سنوردا ڕێده‌که‌ن، ده‌ڵێ:» چراکه‌ت بکوژێنه‌وه.» هیوایه‌کمان به ڕووناکی نییه!!
ئه‌م فیلمه به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و فیلمه ئاساییانه‌ی به‌رهه‌مدێن، به زه‌ماوه‌ند، شایی، گۆرانی و نیشانه‌کانی ڕه‌زامه‌ندی که‌سایه‌تیه‌کان به‌و چاره‌نووس و ژیانه‌ی هه‌یانه کۆتایی نایه‌ت. ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێت:» ده‌مه‌وێت واقیع بین بم. ئیمکانی نییه ئه‌م فیلمه بتوانێت به خۆشی کۆتایی بێت، ئه‌مه ڕاستیه‌کی تاڵه و نابێ پشتی تێبکه‌ین.»
سه‌روستانی ویستویه‌تی بتوانێ به دوور له دروشمی سیاسی و یان ده‌ربڕینێکی قورسی هونه‌ری ده‌نگی ڕه‌نج و ئازاری ئه‌م خه‌ڵکه زه‌حمه‌تکێش و زۆرلێکراوه بگه‌یه‌نێته گوێی مخاته‌بینی و له شوێنێکدا ده‌ڵێ:» ئێمه هه‌موو هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه تا به ڕۆچوون به‌ناخی ژیانی ئه‌م که‌سانه‌دا، کاریگه‌ریه‌کی زیاتر له‌سه‌ر بینه‌ری فیلمه‌که دابنێین و ده‌نگی ڕه‌نج و ئازار و خه‌ون و ئاواته‌کانیان بگه‌یه‌نینه کۆمه‌ڵگه‌که‌مان.»
سه‌عید ئه‌مانی، سعید امانی
سه‌رچاوه: ئینترنێت