«ئاسەوار»
بۆردوومانی
هێرۆشیما و ناكازاكی
وەزنەیەكە:
تا ئەو ڕۆژەی
چەرخی گەردوون لەگەڕدایە
لەسەر شانی
ویژدانی مرۆڤایەتی
قورسایی دەكات و بارە.
ئاسەواری
كارەساتەكەی هەڵەبجەش
تا هەتایە
بەئەندامی پڕلەزامی
مێژووی كورد و
تەختی تەوێڵی ڕابردووی
خوێن ڕێژەكانیەوە دیارە.
بەهاری 76 ی هەتاوی- بۆكان
———————————————————————————–
» گوردانی شوان»
ئه‌وان چاوه‌ڕێی به‌یان و
شه‌ویش چرتڕ ده‌بێته‌وه .
ئه‌وان هومای ڕزگارین و
له گه‌مارۆی دێوه‌زمه‌ی
مه‌رگی تووشا،
سه‌وڵی سه‌ربه‌رزی ڕاوه‌ستان
له نێو بازنه‌ی بانگه‌وازی
چۆكدادانا .
پۆله ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی
هیوای گه‌شی چه‌وساوه‌كان
له ناو تارمایی سێبه‌ری چڵكه هه‌وری
ڕق و قینی چه‌وسێنه‌ران.
پۆله كۆترێكی سپی دادوه‌ری بوون
به گوێسوانه‌ی زه‌مانه‌وه.
شوشی زله‌ی عه‌داڵه‌ت بوون
به بنا گوێی تاوانه‌وه.
تریشقه‌ی بروسكه‌ی ڕاسان
له شه‌وی بێ هومێدی دا.
ڕووبارێكی خورۆشاوی
قینی گه‌ل بوون
بۆ شتنه‌وه‌ی به‌ستێنی ژین
له زوڵم و جەور و ناپاكی
هاورێیانی گوردانی شوان!
هه‌وێنی وره و بێباكی.
* * *
ئه‌ی هاورێیان !
مه‌رگی سورتان
هه‌تاوێكه:
لووتكه‌ی » قه‌ندیل «ی شۆڕشی
ئه‌نگاوتوه.
بازوویه‌كه:
ئاڵای هیوا به داهاتووی
به سه‌ر لوتكه‌ی » ئابیده‌ر » ی
بڕواماندا چه‌قاندوه.
مەرگی سورتان
به‌ڵگه‌یه‌كه:
مۆری باوه‌ڕ به ڕێباز و
قاره‌مانی ئێوه‌ی پێوه.
سرودێكه:
بانگه‌وازی مافخوازانی
گشت جیهانی له سه‌ر لێوه.
* * *
» یادتان ده‌كه‌ین:
له به‌ر به‌یانی شادی ئازادییا.
یادتان ده‌كه‌ین»
له ڕۆژانی دوور له زوڵم و بێدادییا.
ڕه‌شه‌مه‌ی 1381
سەعید ئەمانی